ڕۆژانه زۆرێك له
زانا ئیسلامی و ڕۆشنبیره مسوڵمانه عه‌ره‌به‌كان بێ سێ‌ودوو له
ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤار و سه‌ته‌لایته‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئیسلام و عروبه نه له‌یه‌ك جیا
ده‌كرێنه‌وه و نه بێی یه‌كتریش ده‌ژین. ئه‌وانن ده‌ڵێن: عروبه
ڕه‌گه‌زپه‌رستی نیه به‌ڵكو ڕۆشنبیریه و دیوی ڕاسته‌قینه‌ی
ئیسلامه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ده‌توانێ له‌و ڕووه‌وه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و نوسینی نوسه‌ری ئیسلامی و
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی
عه‌ره‌بی (مركز دراسات الوحده العربیه) كه له دووتوێ كتێبی
(الحوار القومی الدینی) دا خۆی ده‌نوێنێ، له ساڵی 1989 له
به‌یروت به چاپ گه‌یه‌نراوه، هه‌روه‌ها له وتاری نوێی ئیسلامی
و ناسیۆنالیزمه عه‌ره‌به‌كاندا ئه‌و شته زۆر ئاشكرایه.
دوای
فه‌شه‌لهێنانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی
كه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یه‌ندران، هه‌ر له
یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب، نه‌هێشتنی سنووری نێوان وڵاته
عه‌ره‌بیه‌كان، ڕزگاركردنی فه‌له‌ستین و تا كۆمه‌ڵێك خه‌ونی
گه‌وره‌ی تر، دواترینیشیان به‌زینیان له تێكڕای شه‌ڕه‌كانی
نێوان عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل. زۆرێك له ده‌مڕاستانی ئه‌و
ناسیۆنالیزمه له كۆتایی حه‌فتاكان و له هه‌شتاكانیشدا جاڕی
دیالۆگ و ئاشتبوونه‌وه‌یاندا له نێوان ناسیۆنالیسته‌كان كه به
هه‌ڵه پێیان ده‌ڵێن عه‌لمانی، له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان، كه له‌و
كاته ئیخوانه‌كان ڕووی هه‌ره دیار و له مێژینه‌ی ڕه‌وتی
ئیسلامی بوون. چه‌نده‌ها كۆنگره له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجامدران،
كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ههمهجۆر كه‌وتنه
ڕۆژه‌ڤی دونیای عه‌ره‌ب. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانهش
پێویستی حه‌تمی ئه‌و دوو باڵه بوو به‌یه‌كتر، ڕزگاركردنی
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو له مردنێكی مسۆگه‌ر له ئه‌نجامی
كۆمه‌ڵێك تێك‌شكان و پاشه‌كشێكردنی ئاشكرا له زۆربه‌ی
به‌ره‌كانی فیكری و په‌روه‌رده‌یی و سه‌ربازی و تد، له
به‌تاڵبوونه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له هه‌موو
ماناكانی و ڕزگاركردنی له شپرزه‌یی و لێكترازانی كۆمه‌ڵگای
عه‌ره‌بی و كاڵبوونه‌وه‌ی عرووبه به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئیسلامی
سیاسی غه‌یره عه‌ره‌بی، له هه‌مان كاتیش‌دا به هێزكردنی ئیسلامی
سیاسی سوونی مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی وه‌كو دهمامكهیهك بۆ قۆناغی
نوێی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی. چونكه له دوا ساتدا
ناسیۆنالیزمه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بی
له زۆربه‌ی ڕووه‌كانیه‌وه مه‌ترسی نیه له‌سه‌ر عروبه، به‌ڵكو
فاكته‌ری به‌هێزكردن و خهستكردنیهتی، به تایبه‌تیش كه فیكری
ئیسلامی زمانی عه‌ره‌بی به یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری ئیسلام داده‌نێت
و وه‌كو خوێن و گۆشت تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو
(حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا) جامیعه‌ی عه‌ره‌بی به كاكڵی جامیعه‌ی
ئیسلامی داده‌نێ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و داوایه ته‌نها وه‌همێكی
ئیسلامیه عه‌ره‌به‌كان و هه‌موو ئه‌و ئیسلامیانه‌یه كه له ژێر
كاریگه‌ری ئه‌و فیكر و بۆچوونانه دان. ئه‌گینا هه‌ر له
مالیزیاوه بگره تا ئه‌ندۆنیسیا و تا دێته‌وه هیندستانی ئیسلامی
و پاكستان و تا توركیاش، نه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست داوه
و نه پیتی عه‌ره‌بی به‌كاردێنن و نه زمانی عه‌ره‌بیش زمانی
ڕه‌سمی ئه‌و وڵاتانه‌یه و نه بۆ دواجاریش له ئیسلامه‌تی خۆیان
دووركه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ڵكو ڕوحی دینیان به هێزتر و خه‌ست تره
تا عه‌ره‌به‌كان.
ئا له‌و سات و
كاتانه‌دا پارتی به‌عسی فاشی عه‌ره‌بی جاڕی به‌رگریكردن له
ڕۆهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی لێده‌دات و سه‌ر له‌نوێ و به
گوڕوو تینێكی زۆر تێرمه‌كانی اللهاكبر و قادسیه و قه‌عقاع
دێننه‌وه ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی تازه‌ی عه‌ره‌بی. ئا له‌و
كاتانه‌شدا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی دیاری ئیسلامی ده‌گه‌نه لای
سه‌ددام و به قائیدی زه‌روره و به منقذ (ڕزگاركه‌ر) و به
پاڵه‌وانی ئیسلامی ناو ده‌به‌ن و داوای لێده‌كه‌ن خۆی
ڕابگه‌یه‌نێ به ئه‌میری مسۆڵمانان. هه‌موو ئه‌و ته‌وژمه
ناسیۆنالیزمیه نوێیه و ئیسلامیزێنراوه نوێیه‌ش به‌رامبه‌ر
ئیسلامی تازه‌ی گه‌شه‌سه‌ند و بوو له وڵاتی ئێران. ئه‌و
گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ئیسلامی سیاسی مه‌زهه‌بی ئێران وای له هه‌ردوو
باڵه‌كانی ناسیۆنالیزمی و ئیسلامیزێنراوی عه‌ره‌بی كرد
ده‌ستله‌ملانێی یه‌كتر بن و بچنه یه‌ك سه‌نگه‌ر، تا دوا جار نه
له ڕه‌فتار و نه له گووفتاریشدا نه‌توانین ئه‌و دوو باڵه
له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه.
به‌داخه‌وه هێڵه
ڕهشو سپیه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی سیاسی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده
ئاڵۆز و تێكه‌ڵ بوون زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین سیماكانیان
له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه. له لایه‌ك هه‌رگیز ئاماده نین دان
به نه‌خۆشیه‌كانی خۆیاندا بنێن، بۆیه هه‌میشه گرفت و كێشه و
پرسه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێیان
وایه تا ئه‌و چركه ساته‌ش له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه و هه‌ڵه‌دان،
پێیان وایه ئه‌وان له وه‌حی خوداییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن بۆیه
ناكرێ و نابێ هه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وان ئیش له‌سه‌ر به گشتگیری
كردنی بیری پیلانگێڕان و موئامهڕه ده‌كه‌ن، هه‌وادارانیشیان
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌ڵده‌نێن و په‌وره‌رده ده‌كه‌ن.
بۆیه هه‌رچی به‌سه‌ر ئه‌واندا دێت به ڕای ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی
خۆیانه‌وه‌یه، چونكه به كورتی ئه‌وان خۆیان به په‌پوله
ده‌زانن، پێیان وایه هۆی سه‌ره‌كی ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانی
ئه‌وان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و به‌كرێ گیراوه نێوخۆییهكانن،
ئه‌و بهكرێگیراوانهش بۆ هه‌موو ئه‌و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ره
عه‌بقه‌ریانه ئاشكران. ئه‌و خۆفرۆشانه به شێوه‌یه‌كی گشتی
به‌ره‌ی عهدالهتخوازانی دارفور، به‌ره‌ی فیدڕاڵی خوازی
كوردستان، زۆرینه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لوبنان و هه‌ندێ له ناوه‌ند
و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دونیای عه‌ره‌بیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وان ڕایان وایه ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵكی دونیا جارێكی تر
بێنه‌وه به‌ر ده‌ستی ناعهقلانیهتی ئه‌وان و به پێی
داخوازیه‌كانی ئه‌وان ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و
(هاوپه‌یمانانیشیان) بچنه‌وه ماڵ و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشن تا
ئه‌وان له پلانه‌كانیاندا سه‌ركه‌توو ده‌بن.
بۆیه كه قسه له
تۆقێنه‌ره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی عیراق ده‌كرێ له دژی ده‌سه‌ڵاتی
تازه، به موقاوه‌مه ناوزه‌د ده‌كرێن، گرنگ نیه كێ ده‌كوژن،
گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڕای ئه‌وان دڵی به‌رهه‌ڵستكاری عروبه له
عیراق لێده‌دات و خۆفرۆشان داده‌پاچێ، له پێشه‌وه‌ی
هه‌مووشیانه‌وه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به یه‌كێك له پێگه هه‌ره
ترسناك و خۆفرۆشكاری له دژی عروبه و ئیسلامیش له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ. بۆیه غه‌ریب نیه كه نوێنه‌ره ئیسلامیه‌كانی ئوردون
سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری زه‌رقاوی ده‌كه‌ن، حه‌ماسیش به
شه‌هیدی ئوممه‌ت ناوی ده‌بات. گرنگ نیه زه‌رقاوی كێیه و چۆن
ڕه‌فتار ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه له سه‌نگه‌ری عروبه و
ئیسلامیزه‌ی تازه دایه و به‌رگری لێده‌كات. غه‌ریب نیه
هه‌نیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین له لوتكه‌ی
قه‌یرانه‌كانیدا، پێشمه‌رگه به چه‌ته و خۆفرۆش ناو زهد
ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه له سات و كاتی پێویست مه‌سیجێك بۆ
دونیای عه‌ره‌ب بنێرێ كه ئه‌وان له سه‌نگه‌ری هه‌ق و
بهرگریكاریدان له دژی ناهه‌ق و خۆفرۆشی(1)، هه‌ڵوێستی
ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی عه‌ره‌بی سوونه‌ی عراقیش لای كه‌س
شاردراوه نیه. ئه‌وان به‌و شێوه‌یه هه‌موو هێڵه‌كان تێكه‌ڵ
ده‌كه‌ن، چونكه له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی هێڵه ڕه‌ش و سپیه‌كان له
خزمه‌تی ئه‌واندا نیه. ئه‌وان بۆ پشتیوانی كۆمه‌ڵێك ئه‌وهام به
نیاز بوون به عه‌قڵ و هزری ههنووكهیان ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه
ببه‌ن، وایان ده‌زانی ڕێگا به گوڵ و نێرگز فه‌ڕش كراوه، كه
فهشهلدێنن، پێیانوایه هیچ تاوانێكیان نیه، به‌ڵكو هه‌موو
دونیا له دژی ئه‌وان له پیلانگێڕاندایه و ئیسلام و عروبه‌ش له
مه‌ترسی ڕاسته‌قینه دان، به ڕای ئه‌وان، مانه‌وه‌ی ئه‌وان و
خۆڕاگرتنیان مانه‌وه‌ی ئیسلام و عروبه‌یه و خۆڕاگرتنیانه، بۆیه
به ڕای ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی عه‌ره‌بی سوننه‌ش هه‌ویه‌ی
عه‌ره‌بی و ئیسلامی عیراق له مه‌ترسی دایه، ئه‌وانیش
خه‌باتگێڕی خۆبهختكارن له‌م پێناوه‌دا. ئه‌م مهسیجانه بۆ
دونیای عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی كاتی بازاڕیان ده‌بێ، به‌ڵام
ته‌نها تا ئه‌و ساتانه‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و بزاڤه
دهمامكدراوانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و حه‌زی شه‌قامی عه‌ره‌بی
و ئیسلامیش نین، ئه‌وان به حوكمی تینوهتیان بۆ ده‌سه‌ڵات و
ده‌مارگرژی شۆفێنیانهیان له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ڕابووی تر
و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئاساییه هه‌موو ڕێگایه‌ك بگرنه به‌ر بۆ
گه‌یشتنیان به ئامانجه‌كانیان، دینیش باشترین ده‌مامكه بۆ
داپۆشینی به‌تاڵی ناوه‌رۆكیان، چونكه ده‌زانن له ساتوكاتی
ئه‌مڕۆ شه‌رعیه‌ت ته‌نها له‌وێوه وه‌ده‌ست ده‌هێنرێ، ده‌زانن
كه دین سازترین زه‌مینه‌یه بۆ شه‌رعیه‌تدان بۆ ڕه‌فتاره‌كانیان
له‌و ده‌مانه‌ی كه شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ته‌نها به
فیكری دینی چۆش ده‌درێت و تهبرسرس فهشهلهكانیشیان له‌وێوه
چهرهسری بۆ ده‌ده‌نرێ، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ش كه به ڕووی
ڕاسته‌قینه‌ی عروبه‌ی ده‌زانن. له ڕاستیدا ملمانێی ئه‌مڕۆ له
نێوان هه‌وادارانی ڕواڵه‌ت و مه‌زهه‌ره كه ده‌مامكدراوه‌كان
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی جه‌خت
له‌سه‌ر ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر
به‌خۆداچوونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌دوای چاره‌سه‌ری واقیعی و
عه‌قلانیدا ده‌گه‌ڕێن.
لێره‌دا
ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم، چونكه ئیسلامیه عه‌ره‌به‌كان خزانه
سه‌نگه‌ری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و دینیشیان ڕاپێچی ئه‌و
ململانێیه ئاڵۆزه كرد و سیما دینیهكانیشیان به‌و دوڕیانه‌دا
بردن و تێكه‌ڵ به عروبه و به تۆقاندن كرد، زه‌برێكی كوشنده‌یان
له خودی دین و له هه‌موو ئه‌و ئیسلامیه غه‌یره عهرهبیانهشدا
كه هاوبیر و هاوچارهنوس بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان، (هه‌نیه)ش
دیارترینی ئه‌و دهمامكدراوانهیه كه له خودی دینه‌وه پێده‌گرێ
و له دوڕیانێكی داخراودا گۆڕ بۆ پڕۆژه‌كه‌یان لێده‌ده‌ن،
ئه‌وه‌ی له‌دوا ساتیشدا بۆیان ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ڕواڵه‌ت و
ده‌مامكه ڕهشهكانیانن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
نوسینه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ناسیۆنالیزمی كوردی و
ئیسلامیه‌كانی كوردستانیش له قه‌یراندا نه‌بن، چونكه هیچ
كامێكیان خاڵی نین له كاریگه‌ری دونیای عه‌رب و له كولتوری
سیاسی و فیكری عه‌ره‌بی، بۆیه هه‌موو ئه‌و سیما ناشیرینانه‌ی
كه چۆكیان له‌سه‌ر سینگی خه‌ڵكی كوردستاندا كوتاوه هاوبیر و
هاوچارهنوسن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له دونیای عه‌ره‌بیدا هه‌یه،
له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه ده‌بێ ئێلیته‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری
كوردستان زۆر له‌وه جیددی تر و قوڵ تر بیر بكه‌نه‌وه، به‌دوای
ناوه‌رۆكی كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن و له بیرۆكه‌ی پیلانگێڕان یا
(فكر الموءامرة) دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه به‌م شێوه‌یه هه‌رگیز
ناگه‌ینه زانینی خه‌وش و كه‌موكوڕیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی.
ئه‌وه‌ش بۆیه ده‌ڵێم چونكه هه‌نیه له عه‌قلانیه‌ته‌وه هێرش
ناكاته سه‌ر هێزێك كه به‌رگری له داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان كردووه، با ئه‌و هێزه كه‌موكوڕیشی هه‌بن. به‌ڵكو
ئه‌و له قه‌یراندا ده‌ژی، ده‌یه‌وێ هه‌ره‌سی خۆی بخاته ملی
پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش نه‌بێ ناڕاسته‌خۆ واده‌ڵێ، بۆیه
باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌و و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له قه‌یراندان،
به عه‌قلانی كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانه.
هه‌ڵبه‌ت له
كورته نوسینێكی ئاوای ڕۆژنامه‌وانیدا ناكرێ به قوڵی توێژینه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ین، كارێكی ئاوا بۆ ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه
نیه، له‌ده‌رفه‌تی تردا دهوتوانرێ ڕاڤه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و
كێشانه بكرێ له ژێر تیشكی كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه و ڕوداوه
هه‌مه‌جۆره‌كان. كاتێك كه قسه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئیسلامی ده‌كرێ
قسه له‌سه‌ر دین و به‌ها دیاره‌كانی دین نیه، چونكه ئه‌وه
پانتاییێكی تر و پرسێكی ته‌واو جیاوازه، با كاریگه‌ری دینیش
ڕوون و ئاشكرا بێ له‌سه‌ر ئه‌و دهمامكدراوانهدا.
*
له ژماره (267)
ڕۆژنامه‌ی میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|