خه‌یاڵم
لای ته‌له‌فۆنه‌که‌مه‌و چاوه‌ڕوانی زه‌نگێکت ده‌که‌م.
پرسیاره‌که‌م ئاماده‌یه:. هاوسه‌فه‌رم چیت به‌سه‌رهات ؟
نازانم وه‌ڵامه‌که‌ت چی ده‌بێت ؟ ئازاد کراوی، یان ڕه‌وانه
کراویته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتووی؟ من ده‌زانم به‌چی
ده‌رده‌سه‌ریه‌ک گه‌یشتیته ئێره. ده‌زانم هێنده دۆلارت
قه‌رز کردوه‌و به‌سته به‌سته له مشتی قاچاخ چیه‌کانت ناوه
که، ئه‌گه‌ر له وڵاتی مه‌به‌ستیش جێگیر ببی ئه‌و چه‌ند ساڵێک
ڕۆژکاری درێژ و تاقه‌ت پڕوکێنی ده‌وێ بۆ دانه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌مو
دۆلاره‌ت کرده گیرفانی قاچاخچیه‌کان که چی له سه‌فه‌ره
چه‌ند مانگیه‌که‌تدا سکی خۆتت له برساندا هه‌ڵده‌گوشی . ئه‌و
ده‌مانه‌ت هه‌رگیز له یاد ناچێته‌وه که تامه‌زرۆی کڕینی
نانێکی گه‌رم بویت و به‌به‌رده‌می ته‌نوری نان برژاندنه‌کاند
تێده‌په‌ڕیت بۆنی نانی بر‌ژاو هینده سه‌رمه‌ستی ده‌کردی که
توانای ڕێکردنت نه‌ده‌ماو ده‌سته‌وه‌ستان له ژێر ئه‌و تام‌و
به‌رامه‌یه‌دا ده‌مایته‌وه، هه‌تا یه‌که یه‌که‌ی
خانه‌هه‌ستیاره‌کانی له‌شت ده‌ورژاو ڕژێنه‌کانی ناو ده‌مت لیکی
خۆیان ده‌ر‌دهاویشت و گه‌ده‌و ڕیخۆڵه به‌تاڵه‌کانت ئارامیان
له‌به‌ر ده‌بڕاو ده‌ماره‌کانی مێشکت گرژ ده‌بوونه‌وه‌و
به‌توڕه‌ییه‌وه ئه‌و ناوه‌ت به‌جێ ده‌هێشت و نه‌فره‌ت له
یاسایه‌ک ده‌کرد که ژیانی هێنده ڕیسواو زه‌لیلی ده‌ستی
پاره کردووه.
ماندوویی و برسێتی و توڕه‌یی بۆ چه‌نده‌مین جار یه‌که یه‌که‌ی
دیمه‌نه‌کانی سه‌فه‌ره‌که‌ت دێنێته‌وه پێش چاوت، سه‌فه‌ری
مه‌رگاوی ژێر لوله‌ی تفه‌نگچیه‌کانی سه‌ر سنووره‌کان، سه‌فه‌ری
پڕ مه‌ترسی به‌گژدا چونه‌وه‌ی شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی ده‌ریا
به ماتۆڕێکی به‌ستراو له کۆمه‌ڵێ ته‌خته‌وه ناویان لێناوه
به‌له‌م، سه‌فه‌ری په‌نجا کاژێری نێو باره بۆنداره‌کانی ژێر
چادره خنکێنه‌ره‌که‌ی لۆریه زه‌به‌لاحه‌کان، هه‌ست بریندار
کردن و که‌سایه‌تی شکاندنت له لایه‌ن قاچاخچیه‌کانه‌وه. به‌م
هه‌موو ئازارانه‌وه گه‌یشتیته قوڵای ئه‌ورپا. له‌رینه‌وه‌ی
په‌رده‌ی گوێچکه‌کانت به شه‌پۆلی ئاوازی زمانه
جۆراوجۆره‌کان، ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست کردی که ئیدی سنووری
شاره‌که‌ی خۆتت به‌زاندوه و دونیایه‌کی فراوانتر ته‌ی
ده‌که‌ی. دونیایه‌کی گه‌لێ جیاواز، شاراستانیه‌ت له خاوێنی
ژینگه‌و یاساکانی هاتو چۆدا ده‌بینرا، پارێزراوی که‌سایه‌تی
منداڵ و گه‌وره به‌ژن و پیاوه‌کانه‌وه به‌پیرو
په‌ککه‌وته‌کانه‌وه به‌ئاسانی له ڕوخساری خه‌ڵکه‌که‌یدا
به‌دی ده‌کرا، هیمنی له هه‌ڵس و که‌وت و شێوه‌ی ئاخافاتندا و
ڕێکپۆشی جلوبه‌رگی گونجاو و پێویست نیشانه‌ی سه‌رحاڵی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه بوو. ئه‌م دیمه‌نه جوان و شادی هینه‌رانه
که‌له‌مێشکی جه‌نجاڵی خۆتدا به‌راوردت به کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆت
ده‌کرد، ته‌زووی ئازاری به‌ناختدا ڕۆ ده‌کرد.
زۆری
نه‌برد هه‌ستونه‌ستت به‌چه‌شتنی ئازاری نوێ ڕاچه‌نی، دیمه‌نی
نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ت له پێش چاوه که سه‌روکه‌لله‌ی
پۆلیسه‌کانی کۆنترۆڵ په‌یدا ده‌بێ. سه‌رنجت دا گه‌شتیاره‌کان
به بێ‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ پاسپۆرتیان گرته ده‌ست و ئاماده بۆ
پیشاندانی، ته‌نها تۆ بویت حه‌زت ده‌کرد هێنده بچوک ببیته‌وه
وه‌ک هه‌ڵماتێک گلبیته‌وه نێو کون و که‌له‌به‌ری کورسیه‌کان و
له‌پێش چاوی پۆلیسه‌کاندا ون ببیت، هه‌تا سوکایه‌تی ئه‌مانه‌ش
زیاتر ئازارت نه‌دات و له چاوی پڕ سه‌رنجی گه‌شتیاره‌کان
به‌دوور بیت که، له هه‌ر نیگایه‌کیاندا یان به‌زه‌یی یان
پرسیارێکی به ئازارت ده‌خوێنده‌وه، ئاخۆ کێ بێت وا پاسپۆرتی
پێنیه؟ له‌وانیه باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بێت ئه‌گه‌ر نا
به‌ده‌ست هێنانی پاسپۆرت چی ئه‌رکێکی گه‌ره‌ک نیه. ئه‌م
سه‌رڕه‌شه سه‌ربه‌تۆڕی تیرۆریستی ئیسلامیه، ئاخۆ چ که‌تنێکی
له ژێر سه‌ردایه بێ پاسپۆرت سنوره‌کان ته‌ی ده‌کات؟
له‌وانه‌یه له چنگی دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ یان له تاو بێ‌کاری
سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوه‌و به‌دوای ژیاندا وێڵه. خوێندنه‌وه‌ی
پرسیاره پڕ گومانه هه‌ڵه‌کانی گه‌شتیاره‌کان هێنده توڕه‌وه
بێزاریان ده‌کردی ئه‌مجاره‌یان حه‌زت ده‌کرد له بارستایی خۆت
زیاد زلتر بنوێنی و له سه‌ر دوو پێی خۆت راوه‌ستی و به‌ده‌نگی
به‌رز هاوار بکه‌یت : بۆ تێمناگه‌ن؟ بۆ به‌چاوی گومانه‌وه تێم
ده‌ڕوانن؟ سه‌ره‌ڕایی پێشکه‌وتنی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگاکه‌تان، بۆ
ملکه‌چی یاسایه‌ک بوون ئینسان کردۆته کۆمه‌ڵێک په‌ڕه‌ی
دوکۆمێنتی؟ ئه‌ی نازانن شه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان ،
چاوچنۆکی زلهێزه‌کانی دونیا، ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستانی
مه‌زهه‌بی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌میان وا تێکداوه به‌ده‌ست
هێنانی پاسپۆرت خه‌ونێکی به‌دی نه‌هاتوی زۆربه‌ی
دانیشتوانه‌که‌یه‌تی؟ ئه‌ی نازانن منیش قوربانی ده‌ستی
ملهوڕه‌کانی دونیا و موجاهیده‌کانی خودام؟ بۆیه به‌خوێنی
له‌شی ماندوم و به‌دوكه‌ڵی هه‌ناوی سوتاومه‌وه سه‌رگه‌ردانی
دونیای کرام. ئه‌ی نازانن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێوه‌ش ئه‌گه‌ریش
ده‌ستی تێدا نه‌بێت ئه‌وا سه‌یرکه‌رێکی بێده‌نگه بۆ
تراژیدایای ئه‌وشه‌ڕه‌ماڵوێرانکه‌رانه‌ی که دره‌ختی ئاواتمی
بێبه‌ر کردوه.
هیچکام
له حه‌زه‌کانت نه‌هاتنه دی، نه‌تتوانی هێنده خۆت بچکۆله
بکه‌یته‌وه تا له کون و که‌له‌به‌ره‌کانی کورسیه‌کاندا خۆت
ون بکه‌یت و نه‌توانیشت بارستای خۆت زلتر بکه‌یت و به‌ده‌نگی
به‌رز وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان و به‌رپه‌رچی گومانه‌کانیان
بده‌یته‌وه . بۆیه هه‌ر له شوێنی خۆت و به‌بارستایی
خۆته‌وه به‌ترس و نیگه‌رانی نزیکبوونه‌وه‌ی پۆلیسه‌وه بیرت
له باوکه به‌ساڵاچوه‌که‌ت و ماندوبوونی به‌کاری سه‌ختی بێ
به‌رهه‌میه‌وه ده‌کرده‌وه، بیرت له‌خه‌م خۆری دایکه دڵ‌پڕ
له سۆزه‌که‌ت بۆ تۆ و خوشک و براکانت ده‌کرده‌وه، بیرت له‌و
ئێواره‌یه ده‌کرده‌وه که به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه
دواماڵئاواییان له‌کوڕه گه‌وره‌ی ماڵه‌که‌یان کرد و به‌ڕێیان
کردیت بۆ هه‌نده‌ران، به‌و هیوایه‌ی هه‌نگاوێک بێت بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی برسێتی و ئازره‌کانی خێزانه‌که، بۆ به‌رده‌وام
بوونی خوشک و براکانت له خوێندن . که پۆلیسه‌که ده‌ستێکی
به‌شانتدا دا‌و :
-
پاسپۆرت.
+ نۆ
پاسپۆرت.
- ئاوت
ساید.
به
نائومێدی و برسێتیه‌کی به‌ئازاره‌وه، به‌نیگایه‌کی پڕ
مه‌ینه‌تیه‌وه کۆڵه‌پشته‌که‌ت هه‌ڵگرت و پێش پۆلیسه‌که
که‌وتی بۆده‌ره‌وه. بۆیه تائێستاش خه‌یاڵم لای
ته‌له‌فۆنه‌که‌مه‌وه چاوه‌ڕوانی زه‌نگێکت ده‌که‌م.
سوید
19/06/2006
|