پرۆسه‌ی خوێندن تاکه‌ی
دوعای هه‌ژده)

   • که‌ژاڵ ئیسماعیل

kazal_8@hotmail.com

ماوه‌یه‌که له‌به‌ر سه‌رقاڵی خۆم ئاگام له‌زۆر شت نییه ‌و گوێشم  بۆ که‌س نه‌گرتووه به‌ڵام به‌بیستنی بۆڵه‌بۆڵێکی کوتوپڕ به‌ئاگا هاتم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم خێر، بابزانین مه‌سه‌له چییه!؟

* مه‌سه‌له‌ی چی کار له‌مه‌سه‌له ده‌رچووه بۆته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دایمی، ئاخر چۆن هاوار ناکه‌م و نابۆڵێنم له‌وه‌تی دوو گوێم ڕوواوه‌من بیستومه ‌و ئه‌یبیستم له‌وڵاتی من خوێندن چۆنه ‌و چه‌ن سه‌قه‌ته ئاخر ئه‌ی هاوار بیستووتانه...

** پێش ئه‌وه‌ی هاوار بکه‌یت و به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه خۆت خه‌فه بکه‌ی به‌ڵێ هه‌موو شتێکمان بیستووه‌و به‌چاوی خۆشمان بینیومانه، پێم وابێت کاک بۆڵه‌بۆڵ مه‌به‌ستی خوێندنی به‌شه‌ره نه‌ک ته‌یروتیوور، چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له ‌کوردستان و ئه‌و داماوی و مه‌حروومیه‌ی که‌ته‌له‌به ‌و مامۆستای تێدایه.
با پێت بڵێم ئه‌مه شتێکی تازه نییه‌، داخی ئه‌و ته‌خته ڕه‌ق و سنفه ساردوسڕانه‌ی ئه‌ڵێی قاوشی خه‌سته‌خانه‌یه هێشتا له ‌دڵمایه، ده‌یان ساڵه هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی، باوکمانی له‌سه‌ر دانیشت و ئه‌ولای ئه‌ولایشمان له‌سه‌ری دائه‌نیشێ (نه‌نکی کوێر بێت له‌ئێستاوه.. ).
چه‌ن ساڵه دوای ڕاپه‌ڕین و ڕاونانی ئه‌و گۆڕبه‌گۆڕه‌ی که هه‌موو ئاوێکی پیس و تاڵی بۆ ئه‌م میلله‌ته داماوه‌ڕشت هاوار ئه‌که‌ین: کوڕه کاک حکوومه‌تی هه‌رێم گیان! ده ‌که‌مێک بایه‌خ به‌ن به مه‌کته‌به‌کان و جه‌وێکی دراسی مه‌عقوول بۆ ته‌له‌به ‌و مامۆستای داماو دابین بکه‌ن که هه‌ردوولایان مادیه‌ن و مه‌عنه‌ویه‌ن مه‌غدوورن و داخی دڵی خۆیان به‌یه‌ک ئه‌ڕێژن.
تاکه‌ی ئه‌م نیزامه عه‌سکه‌رییه له ‌مه‌کته‌به‌کانا به‌کاربێت و دار و ڕاسته و جنێویان و ئیهمالی و دواکه‌وتن دیارده‌ی شاز و زه‌ق بن، بێجیاوازی کردن له ‌نێوان مه‌رحه‌له‌کانی دراسیدا هه‌موو ته‌له‌به‌یه‌ک هه‌ر له ڕه‌وزه‌وه هه‌تا دوا پله‌ی خوێندن مه‌غدوور بن و به‌ یه‌ک شێواز موعامه‌له‌بکرێن.

*** له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه‌‌کان خوێندمه‌وه که ‌مامۆستایه‌کی زانکۆ له‌جه‌بهه‌ی یه‌کێک له‌شه‌ڕگه‌کانی جامعه‌ی صه‌لاحه‌دین به‌جنێو به‌ربۆته جه‌سته ‌و سه‌روگوێلاکی ته‌له‌به‌یه‌کی کوڕ (له‌و بێئاو و بێکاره‌باییه‌دا جوان شتوویه‌تی)،  پێم وابێت زانیویه‌تی که ‌نه‌وتی حه‌مام گرانه ‌و کاره‌باش نییه بۆ بۆیله‌رگه‌رم کردن، به ‌به‌ردێک دوو نیشانی شکاندووه یه‌که‌م شتوویه‌تی و دووهه‌م به ‌شێوازێکی عیلمی مۆدێرن موناقه‌شه‌ی کردووه ( عه‌جه‌ب فه‌لسه‌فه‌یه‌ك!).

**** ته‌له‌به‌یه‌کی زانکۆ ووتی: شه‌وان لایتێکم هه‌یه بۆ سه‌عی کردن به‌کاری ئه‌هێنم، هه‌تا کاره‌با یه‌ته‌وه ئاو ئه‌بڕێت و هه‌تا ئاو هه‌یه کاره‌با نییه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه ئینسان نه‌بین! له‌ کۆتایی ساڵیشداخه‌تای نه‌بوونی ده‌ره‌جه‌ی به‌رز و نزمی نیسبه‌تی نه‌جاح ئه‌که‌نه ملی ته‌له‌به ‌و مامۆستا (خۆش موعاده‌له به‌ئینسافه‌وه) .

***** براده‌رێک ووتی: کار وا بڕوات ئه‌بێ یه‌کی سه‌رو په‌ڕ بکه‌ین به‌سه‌رمانه‌وه‌و به ‌ئیشاره‌ت قسه بکه‌ین و سه‌رو گۆپاڵیش هه‌ڵگرین (خۆتان ئه‌زانن مه‌خسه‌یی چییه!؟).
ئاخر ئه‌زیزم مامۆستا به‌ده‌قه که ‌چاره‌کێکی به ‌ده‌مه‌ته‌قێی ڕێگا و بێده‌نگ کردنی ته‌له‌به ئه‌ڕوات چۆن و چی ئه‌گه‌یه‌نێت به‌ته‌له‌به؟ یان ته‌له‌به‌ی داماو له ‌ژوورێکی ساردوسڕی بێ وه‌سیله ‌و کۆمپیوته‌ر (ماوه‌یه‌ک ڕه‌سم و ڕیکلامی سه‌ر دیواری سنفه‌کانیش مه‌عن کران!!) تاقه‌تی چی هه‌یه و له‌چی ئه‌گات.. هه‌تا دڵی به‌مه‌کته‌ب و ده‌رس و ده‌ور خۆش بێت؟!
من نازانم تاکه‌ی ته‌له‌به ئه‌بێت پشووبات و وریابێت که ‌زرمه‌ی ڕۆژه‌ڕێیه‌ک ئه‌ڕوات! مامۆستاش کورسییه‌ک نه‌بێت له‌سه‌ری دانیشێت؟ یان ته‌له‌به ‌و مناڵی لادێکان به ‌هاوین و زستان هه‌تا ناوقه‌ییان له ‌قوڕولیتاو هه‌ڵکێشرێن ئه‌مه چییه ئه‌چن بۆ مه‌کته‌ب؟
یا هه‌رمه‌کته‌بیان نه‌بێت و ئه‌مه‌نه مه‌کته‌به‌کان دووروناخۆش و بێمواسه‌فات بن، مامۆستا هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ ڕابکات و به‌دوای واسته‌یا بگه‌ڕێت هه‌تا ڕزگاری بێت!؟
خۆ داخی ئه‌م باحثه ئیجتماعییانه‌ی له‌مه‌کته‌به‌کان دایان ناوه له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه (به ‌سێ ڕۆژ هه‌موو قۆناغه‌کانی فێربوونی ده‌روونناسیان بڕیوه) ناهه‌قیشیان نییه و قابیل نییه مامۆستایه‌ک چه‌ن ساڵ بخوێنێ و زانکۆ ته‌واو بکات و له ‌مه‌کته‌بێکی ئیبتدائی دانیشێ حه‌لی موشکله‌ی مناڵان بکات (چۆن کاریسه‌یه‌که)!
به‌سه به‌س! ئه‌م هه‌موو غه‌مه ب ه‌ئێمه ناخورێت، جه‌نابت وا ئه‌زانی من مه‌سوولی ماڵییه‌‌م و موصلیحی ئیجتماعی وا هه‌موو هاوار هاواره‌که‌ت بۆ منه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌نه ئازای دوعایه‌ک بکه ‌و بابڵێین ئامین: (خوایه فرسه‌تی ته‌له‌به ‌و مامۆستای داماو به‌یت و له‌و میحنه‌ته ڕزگاریان بکه‌یت و چاوی خێرت له ‌مناڵی ئه‌‌و عاله‌مه ‌بێت)!!

10-12-2006

 

تێنینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره ( 174 – هه‌ینی 15/12/ 2006 ) ل 4 ی هه‌فته‌نامه‌ی رزگای بڵاو بۆته‌وه .

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca