ئه‌مڕۆ..
به‌ڵێ
ئه‌مڕۆ هه‌ستم به نزیک بوونه‌وه‌ی ساڵی تازه کرد.
له‌وانه‌یه لاتان سه‌یر بێت که‌ته‌نها ئه‌مڕۆ له داهاتنی
ساڵێکی نوێ به‌ئاگا هاتبم و پێشترهه‌ستم به داهاتنی ئه‌و
گۆڕانه گه‌وره‌یه نه‌کردبێت!؟
ئه‌وه‌ی
سه‌رنجی ڕاکێشام و هه‌ستی جوڵاندم دیمه‌نی ئه‌م شاره‌له کاتی
گه‌ڕانه‌وه‌م بوو كه بۆ
یه‌که‌مجار ڕووناکی و گوڵی جوان و دره‌ختی ڕازاوه‌ی ئه‌مبه‌رو
ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان و گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دوکانه‌کان و
په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کان که به‌کاغه‌زی كه‌سك و سپی و سوور و
دڕه‌ختی کریس ڕازابوونه‌وه. پێده‌چێت ساڵانی پێشتر هه‌ستم به‌و
گۆڕانه نه‌کردبێت و نه‌مویستبێت بیبینم، یا ڕه‌نگه سه‌رنجم
نه‌دابێته شار پێش هاتنی ساڵی نوێ، چونکه حه‌زم له‌نزیک
بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه نه‌بووه‌و خۆشم بۆئاماده نه‌کردووه.
هه‌رهه‌مان کاتیش گه‌لێک خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ری ئامباز به خۆزگه
و ئاواتێکی زۆرم هه‌بوون و، هه‌ربۆیه هه‌ناسه‌ێه‌کی قووڵم
هه‌ڵکێشا و له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم:«ساڵێکی نوێ، واته ساڵێک له
ته‌مه‌نمان ئه‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ێن، هه‌موو
ڕۆژێک په‌له‌مانه بۆ هاتنی سبه‌ی و ئه‌م مانگ به‌وی دیکه
ئه‌سپێرین، ساڵێک له‌ته‌مه‌نمان که‌م ده‌کات و که‌چی
به‌ئاهه‌نگ و گوڵ و له‌وانه‌شه زۆربه‌مان به هه‌ڵپه‌ڕین
پێشوازی بکه‌ین، ئاسایی یه گه‌ر له‌دوا ڕۆژی ساڵدا هه‌رچی
بکه‌ین یا بڵێین، به‌ڵام ساڵێک بێهووده هه‌ریه‌که‌مان
به‌ده‌یان خۆزگه و ئاواتی وه‌دینه‌هاتوو، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ
چاوه‌ڕوانی ها‌تنه‌دی خه‌ونه‌کانمانین..».
من و تۆ
هه‌ریه‌کمان خۆزگه‌یه‌ک ده‌خوازین به‌داهاتنی ساڵی تازه. تۆ
خۆزگه‌کانت زۆرن له په‌له‌په‌لی هاتنی ساڵی تازه‌دای
(خۆزگه‌یه‌کت ده‌رچوونه و خۆزگه‌یه‌کت سه‌فه‌ر و خۆزگه‌یه‌کی
دیکه‌ت گه‌یشتنه به خۆشه‌ویسته‌که‌ت..)، له‌وانه‌شه من
به‌هه‌ڵه‌دا چووبم و خۆزگه‌کانت زۆر له‌مانه گه‌وره‌تر بن.
له‌وانه‌یه خۆزگه‌کانمان پێچه‌وانه بن، من خۆزگه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌بخوازم و تۆ خۆزگه‌ێ هاتن.
ئه‌مڕۆ
شتێکی دیکه زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام هه‌رچه‌ند پێشتریش زۆر بیرم
لێکردۆته‌وه، ئه‌ویش ساده‌و ساکاری و دڵسافی خه‌ڵکی ئه‌م
وڵاته‌ن، هه‌مووشیان ناڵێم به‌ڵام تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی من
بیبینم، به‌رامبه‌ر به ژیان، به‌یه‌کتر و ته‌نانه‌ت
به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش! لێره خه‌ڵک ژیانی زۆر به‌ئاسان گرتووه،
ته‌نها چاوه‌ڕێی هاتنی ڕۆژانی پشوو ده‌که‌ن هه‌تا ماندوویی
له‌له‌شیان ده‌ربكه‌ن و به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه، نه خه‌می
بڕانی کاره‌با و نه‌مانی ئاویان هه‌یه و، نه به دڵه‌ڕاوکێی
نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ری مانگ و گرانی و کرێی خانوو و نه‌وت و
غاز‌و به‌نزین خه‌ویان ئه‌زڕێت!
كه‌چی
مه‌خابن، ئێمه وا ڕاهاتووین ته‌نانه‌ت له‌ئاهه‌نگ و شایی و
سه‌یرانیشدا بیر له کۆتایی ده‌که‌ینه‌وه وخوازیارین به‌خێرو
خۆشی بگوزه‌رێت و ده‌ستمان له سه‌ر دڵمانه چی ئه‌بێت و چی
ڕووئه‌دات.
شتێکی
دیکه‌ش هه‌یه ئه‌ویش دیمه‌نی دوا ساته‌کانی ساڵه پێش کاتژمێر
دوانزه‌كه‌چۆن ئاسمانی ئه‌م شاره ئه‌بێته چراخان و به
ڕووناكایی ئه‌و یارییه ئاگرییانه‌ی له هه‌موو لایه‌که‌وه
به‌خۆشیی نوێبوونه‌وه‌ی‌ساڵ حه‌وای ئه‌ده‌ن. له یه‌که‌م
چرکه‌ی ساڵی تازه‌دا، خه‌ڵک ئه‌ڕژێنه ناو شه‌قام و شوێنه
گشتییه‌کان و کۆڵانه‌کان و به ڕوویه‌کی پڕ خۆشی و هیواوه
پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌که‌ن.
منیش
وه‌کو ئێوه به هیوام ساڵی تازه هیوا و ئاواته‌کانی هه‌موومانی
له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵگرتبێت و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و وه‌فا و
ڕاستی بکه‌ینه دروشمی ژیان و وه‌ک مرۆڤ بڕوانینه یه‌كتر، بێ
جیاوازیی ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و شوناس و ئایین... له ناخی دڵه‌وه
پیرۆزبایی و ژیانی خۆش بۆ یه‌ک به ئاوات بخوازیین.
22-12-2006
• • •
|