جه‌ژنت پیرۆز

   كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

هۆڵندا

بۆ گوێگرتن له‌م هۆنراوه‌یه‌ کلیکی ئێره‌ بکه‌ن

هه‌ر لێره‌وه تا ژوره‌كه‌ت

پڕ به دڵم من پێت ده‌ڵێم

هه‌زار جار جه‌ژنت پیرۆز بێ

من ته‌مه‌نم بۆ كردوی به جه‌ژنانه

به‌ڵام بمبووره گه‌رچی كورته

یان گشت ڕۆژگارێكی بێ ڕه‌نگ بێ

له‌گه‌ڵ خه‌می هاوڕێما شه‌وی عارفه

چه‌ن هۆنراوه‌یه‌كت بۆ ئه‌چنم هه‌ر بۆ جه‌ژنانه

هیواخوازم به دڵت بێ

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌ نوسی

تا سوپاسی جه‌ژنانه‌كه‌ی تۆ بكه‌م

ئه‌سرینی زۆرت نارد بۆ چاوم....ده‌ستت خۆش بێ

هه‌ر له‌گه‌ڵ بانگی جه‌ژنا

فرمێسك ده‌ست له ملانی كردم

خه‌میش ئه‌پاڕایه‌وه ئاگام لێی بێ

دڵم ووتی قه‌ینا بگری

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌وه‌وه به جه‌ژنانه بۆت هاتوه

ئه‌بێت چه‌ن به ئازاریشه لات شیرین بێ

ئه‌مویست بۆ رۆحم واتای جه‌ژنانه شی كه‌مه‌وه

كه‌چی ووتی تا ئه‌و جه‌ژنه‌ی دوو ووشه‌ی سه‌ر زاری بۆم وه‌ڵام بێ

من هه‌ر ئه‌بێ بپرسم

ئاخۆ جه‌ژنانه چی بێ

خۆشمو دڵمو ڕۆحم سه‌د جاری دی

دوباره‌ی ئه‌كه‌ینه‌وه

یاخوا جه‌ژنت پیرۆز بێ

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca