جگه‌ره‌كه‌ی داگیرساندوو هێند به تووندی هه‌ڵیمژی تاكو
پشكۆكهی سوور هه‌ڵگه‌ڕا وه‌كو دڵی...
.هه‌ر وه‌ك چۆن بخوازێت هه‌موو دوكه‌ڵه‌كه ڕه‌وانه‌ی ڕۆحی كات‌و
چی یادگاری له ناخیدایه بیسووتێنێ....
ئه‌یویست خۆی بسوتێنێو كه‌س پێی نه‌زانێ....
كه‌س هاواری نهبیستێو جه‌سته‌ی به خۆڵه‌مێش بووی نه‌بینێ...
به‌ته‌نها.له‌سه‌ر سوچی كۆڵانی ته‌نهایی خۆیدا وه‌ستاو له
یه‌كه‌مین شه‌قامی یه‌كه‌م ژووانه‌وه دی یه‌كانی ده‌ستیان به
گوزه‌ر كردنی نێو شاری یادگاری یه‌كان كرد....
ساته‌كان ئه‌و چركهیهیان وه‌بیر هێنایه‌وه كه ئه‌و له‌و به‌ر
دوورگه‌ی عه‌شقه‌وه هاتو له جێی دڵی وڵاتێكی بۆخۆی دروست كردوو
له‌سه‌ر ته‌ختی هه‌سته‌كانی خۆی كرده شاژنی وڵاتی ناخی...
.ئه‌ویش له باوه‌شی شه‌پۆله‌كانی ناوه‌ڕاستی زه‌ریای
خۆشه‌ویستی ئه‌ودا بێ ئه‌وه‌ی مه‌له بزانێت,
مه‌له‌ی ئه‌كرد
تا بگاته كه‌ناری دڵی شاژنی ناخی خۆی...
هه‌ر له‌وێ.
په‌رتوكێك خۆی دایه به‌رده‌م چاوهكانیو ده‌یگووت هه‌ڵم
ده‌وه...
.په‌ڕه په‌ڕه لاپه‌ڕه‌كانم هه‌ڵده‌وه...
.با هه‌موو خهونو جووانییهكانی ئهوینهكهتان بێته‌وه
یاد...
.با هه‌موو ووشه ڕۆمانسیهكانی سه‌ر زاری خۆتان بخوێنیه‌وه....
گه‌ڵایه‌كی وه‌ریو له‌به‌ر پێیدا ووتی...
.له ژێر سێبه‌ری
مندا ڕۆژێ ئێوه
په‌یمانتان به‌ست....
به‌ڵام ئه‌فسووس...
.له ژێر سێبه‌ری كۆرپهكهمدا ههڵتانوهراند....
هێدی هێدی خۆی دانه‌واندوو گه‌ڵاكه‌ی كرده باوه‌شی ته‌زیوی
ده‌سته‌كانی....
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ن دڵۆپێ ئه‌سرینی پڕ كه‌سه‌ری پێ سڕی ماچی
كردوو ووتی….
من هه‌ر خاوه‌ن په‌یمانم...
.من فڕیم….
فڕیم تا له‌سه‌ر په‌ڵه هه‌ورێكی سپی فریشته ئاسا كۆشكێكی له
ئه‌وین بۆ دروست كه‌م....
من ویستم له ئه‌ستێره‌كان ملوانكه‌یه‌كی بۆ بهۆنمهوهو
مانگیش بكه‌مه ئهڵقهیهكوو پێشكه‌شی كه‌م
ویستم خۆر بكه‌مه تاراو به‌سه‌ریدا ده‌م….
به‌ڵام ڕێی پێ نه‌دام به مه‌رام بگه‌م...
.بێ بهزهییو بێ باكانه په‌یمانوو كۆشك و منیشی شكاند...
.به بیانوویه‌كی بێ واتا گشت هیواو ئاواته‌كانی زینده‌به‌چاڵ
كردوو ووشه‌ی وه‌فای له سێ داره‌دا....
ئه‌یووت دوورین...
.ئێ خۆ هه‌ر خۆی بوو ئه‌یووت مانگ‌و خۆر‌و زهویو ئاسمانیش لێك
دوورن
به‌ڵام ڕێ به دووری ناده‌ن ئه‌و هه‌سته جووانه‌ی نێوانیان
تێكدا....
ئه‌و خۆی فڕێ ده‌داته باوه‌شی كه‌سێكی دیكه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌من دوورم ....
ئاخر دووری هێند به هێزه وه‌ك ڕه‌شه‌بایه‌ك گشت خوونچهیهكی
باخچه‌ی عه‌شقمان ڕاماڵێو
هه‌موو به‌ڵێنه‌كان ههڵوهرێنێو
ساباتی به یه‌ك گه‌شتنمان بڕوخێنێ؟
ئاخر گوڵم دووری ده‌توانێ ده‌ستت له ده‌ستێكی تر گرێ بدا‌و
دییهت بۆ دڵێكی دی بێنێته گریان؟
ئاااه ئااااه له‌م مردنه....
هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه به ده‌ستی تۆ بمرم....
چۆن توانیت بمخنكێنی؟....
چۆنت توانی بمسوتێنی….
.چۆن دڵت هات دڵت بكه‌یته به‌ردو حهزهكانمی پێ بشكێنی؟....
ئیتر تۆزێ به‌زه‌ییت به فرمێسكه‌كانی ویژدانتا بێته‌وه‌و چیتر
درۆ له‌گه‌ڵ خۆت مه‌كه....
تۆ منت خۆشنه‌ویست
ته‌نها منم به عه‌شقت ئه‌ژیم...
.تۆ له دادگای خۆشه‌ویستیدا تاوانباری...
.تۆ پیاو كوژی….
به‌ڵام چی بكه‌م,
یاسای خۆشه‌ویستی بێ سزایه....
به‌ڵام دڵم باش بزانه دوور له وڵاتی عه‌شقی من له هه‌موو
شوێنێكی ئه‌م دونیایه تۆ په‌ناهه‌ندی...
.هه‌ر دڵۆپێ فرمێسك بۆ تۆم ڕشتبێ,
جه‌سته‌ت ئه‌سوتێنێ....
هه‌ر چرپهیهكم به گوێتا كردبێ,
په‌رده‌ی بیستنت ئه‌دڕێ....
وه هه‌ر ماچێكی په‌پوولانه‌ی لێوهكانمان,
گڕ له دارستانی ده‌روونت به‌رئه‌دا...
.دڵنیابه گه‌ر سه‌یری مانگیش بكه‌ی,
مانگ ڕووی خۆیت لێ وه‌رده‌گێڕێ...
.گه‌ر ویستت شه‌وێ ئه‌ستێره بژمێری,
ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌دی ناكه‌ی...
.ئه‌و گوڵهشی تۆ ئه‌ته‌وێت بیكه‌یته‌وه....
به‌ر له بۆن كردنی به په‌نجه‌تا ئه‌توێته‌وه....
بڕۆ...
.تا ده‌توانی دوور بڕۆ….
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی بته‌وێت داوای لێ بووردنم لێكهی...
.پێش من ئه‌و داخوازیه له زینو شیرین‌و شه‌م بكه،
به خهجێو ژولیێتو له‌یلا بڵێ,
گه‌ردنت ئازاد كه‌ن...
.ئه‌وسا وه‌ره سه‌ر گۆڕی ته‌نهاییم
و فاتیحایهك به‌سه‌ر وهفامدا بخوێنه‌و
ماچێكی وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زاری بێهوده‌ییم بنه‌خشێنه....
تێبینی: ئه‌م هۆنراوه‌یه پێشكه‌شه به هه‌ر
لاوێك كه له‌لایه‌ن كیژێكهوه پێكی بێ وه‌فایی پێ نۆش كرابێت.
بۆ
گوێگرتن له‌م هۆنراوه‌یه به‌ده‌نگ
کلیکی ئێره‌بکه‌ن
|