تێبینی:
به‌شێكی ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له ڕاپۆرتێكی
ڕۆژنامه‌نوسی به‌ڕێز ئاسۆ
عه‌لی فه‌ره‌جدا به‌ناوی (ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له نزیك
كردنه‌وه‌ی هێزه عیراقیه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرژیی
مه‌زهه‌بی) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
عیراق
له پێكهاته‌كانیدا وه‌ك له جوگرافیاكه‌یدا جیاوازه، ئه‌مه‌ش
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی. زۆر جار
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی داپچڕانو كۆبونه‌وه له زۆر كاتدا. وه
هه‌ریه‌كێ له‌مانه پارێزگاری له مۆركی تایبه‌تی خۆی ده‌كات.
ئه‌مه هه‌ر له مێژوی پێش ئیسلامه‌وه كه به عیراقیان وتووه
مانگی نوێی به پیت وه شارستانییه‌كانی بابل‌و حه‌زه‌ری تێدا
هه‌ڵكه‌وتووه وه‌ك له كوردستانی ئێستاشدا هه‌ریه‌ك له
میرنشینه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و
شارستانییه كۆنانه‌دا تاكو هاتنی ئاینی ئیسلام وه له
كۆتاییه‌كانی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌دا چه‌ن مۆركێكی
جیاواز پێوانه‌ی ئه‌م یه‌كگرتن و شاره‌زابوون به یه‌كه‌یان
جیاكرده‌وه وه‌ك دروست بونی ڕێڕه‌وی شیعه‌و سوننه كه
هه‌ریه‌كێك له‌مانه چه‌نده‌ها ڕابه‌ری هه‌بووه به‌ڵام هه‌مووی
له ژێر ڕكێفی ئاینی ئیسلامدا كاری كردووه، هه‌رچه‌نده شێوازی
به‌ڕێوه‌بردنی ئاینه‌كه جیاواز كرایه‌وه كه ئه‌وه‌ش له
فیقهه‌كانی هه‌ریه‌كیاندا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه.
له
كوردستاندا ئه‌و ڕێڕه‌وانه وه‌ك نه‌قشبه‌ندی و قادری و
به‌رزنجی و زۆر ڕێره‌وی دیش دروست بوون به‌ڵام
ئه‌مانه نه‌بونه هۆی جیاوازی ته‌تبیق كردنی ئاین. كه‌واته
ئه‌توانین بڵێین هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه كورد هه‌ڵگری ڕایه‌ڵی
ئیسلام بو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست وه هیچ جیابونه‌وه‌یه‌كی له نێو
ڕێگه‌كاندا نه‌بونه‌ته هۆی كز بونی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به
پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه وه هه‌موو كاتێك
شاره‌زایانی ئاینی كورد هه‌وڵیان داوه كه له شوێنه پیرۆزه‌كان
له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقدا تێكه‌ڵاوییه‌ك په‌یدا بكه‌نو
ببنه هۆی پاراستنی ئه‌و دو ڕێڕه‌وه جیاوازه‌ی كه له نێوان
عه‌ره‌به‌كاندا هه‌یه ئه‌و كه‌سه ئاینییانه‌ش وه‌ك شێخ
عوسمانی بیاره‌و مه‌لا عه‌بدول كه‌ریمی موده‌ریس كۆڵه‌كه‌ی
ئه‌و تێكه‌ڵاوییه بوون. به‌ڵام ئه‌مه له عیراقدا به‌و شێوه‌یه
مایه‌وه تاكو هاتنی ڕژێمی به‌عسی فاشست، ئه‌وه بوو كه
عه‌فله‌قییه‌كان هه‌وڵیان دا تۆوی ئه‌م دووبه‌ره‌كایه‌تییه زۆر
زێده تر بكه‌ن ئه‌وه بوو هه‌ستان
به كوشتنی محه‌مه‌د باقر سه‌در و چه‌نده‌ها زانای
ئاینی دیكه‌ش. كه بێگومان كاتێ كه‌مینه‌ی سوننه فه‌رمانره‌وایی
عیراقی ده‌كرد ئه‌وه بو ئازاری زۆری شیعه‌كانی ئه‌داو به‌شێكی
زۆریان لێ هه‌ڵهات به‌تایبه‌تی دوای ساڵی 1979 كاتێ شۆڕشی
ئیسلامی ئێران بووه فه‌رمانڕه‌وا له وڵاتی ئێران‌دا. وه ئه‌م
هه‌ڵهاتووانه‌ش له شاری قومی پیرۆز نیشته‌جێ بون و زێتر
په‌ره‌یان به ڕێگا سۆفییه شیعییه‌كه‌ی خۆیان دا
وه زیاتر ڕاوه‌دونانیان له لایه‌ن داروده‌سته‌كه‌ی ڕژێمه‌وه به
تایبه‌تی دوای ڕاپه‌رینی شه‌عبانی، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تاكو
ڕزگار كردنی عیراق.
به‌واتایه‌كی دی هه‌ر له مێژه‌وه شیعه‌و سوننه عه‌ره‌به‌كانی
عیراق ناكۆك
بون له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاین و ده‌سته‌ڵات وه كوردیش
به‌هۆی زانا ئاینییه‌كانییه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه
یه‌كگرتویی ئاینی بپارێزێ له عیراقدا.
ئه‌م
روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه عه‌ره‌به‌كان زۆر تون
تر بوو به‌تایبه‌تی دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌ده‌كانی
سامه‌ڕا، له‌و مێژووه‌وه له مێژوی نوێ‌دا هه‌ردولا یه‌كتر تیرۆر
ده‌كه‌ن به پێی نازنامه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناسه‌قامگیری باری
عیراق و وای
له كورد كردووه وه‌ك له مێژودا بۆمان ڕون بۆوه كه هه‌مو كاتێ
ڕاگری ئه‌و یه‌كگرتنه بێت، ئه‌مه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزز
مه‌سعود بارزانیدا بۆ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت وه كۆبونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پێشڕه‌وانی شیعه‌و سوننه له‌م ناوچانه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفه گه‌ری بووه‌ستێنێت كه بۆته هۆی نا
ئارامی سه‌رانسه‌ری عیراق.
به‌ڵام
هه‌رگیز به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و كورد خۆیان به لایه‌ك له‌و
شه‌ڕه نه‌گریسه دانه‌ناوه وه هه‌وڵی تێكنه‌چونی كابینه‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ل مالیكی ده‌ده‌ن .
گه‌لی
كورد چه‌نده‌ها ده‌ستكه‌وتی له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا به‌ده‌ست
هێناوه‌و وه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له پێكهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌وڵه‌تی عیراق وه له ده‌ستوریسدا زۆر له مافه‌كانی گه‌لی
كورد پارێزراوه بۆیه له‌م خاڵه‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌م
سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بارزانی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت،
جونكه ئه‌گه‌ر به‌هۆی شه‌ری مه‌زهه‌بییه‌وه ده‌وڵه‌تی عیراق
كه‌وت ده‌توانین بڵێین زۆرینه‌ی ده‌ست كه‌وته‌كانی ئێمه‌س
ده‌رۆن، بۆیه پێویسته هه‌مو كاتێ بانگه‌وازی ئاشتییانه بكه‌ین وه‌ك
چۆن به‌ڕێزی
وتی له‌به‌ر ناله‌باری بارودۆخ با كۆنگره‌ی ئاشته‌واری له
كوردستان ببه‌سترێت.
به‌ڕێز
بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵی داوه كه له‌گه‌ڵ ده‌سته جیا
جیا مییانڕه‌وه‌كانی عیراق به‌ره‌یه‌ك پێكبهێنێ بۆ ئاشته‌وایی
نیشتیمانی وه‌ك به‌ره
مییانڕه‌وه‌كانی پارتی
شۆڕشی ئیسلامی عیراق و
پارتی ده‌عوه‌و لایه‌نی مییانڕه‌وی سوننی پارتی ئیسلامی عیراق، كه
ئه‌مه‌ش یاریده‌ی ئه‌وه ده‌دات كه دژی تیرۆر و تیرۆریستان و
تایفه‌گه‌ری بوه‌ستن. وه پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌ك بۆ چاودێری
كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌م به‌ره‌یه‌دا به
ئه‌نجام گه‌یه‌نراون وه به‌رده‌وامیش ده‌بێت له كۆبونه‌وه‌دا.
ئه‌م
سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد و سه‌ركردایه‌تی
كورد هه‌میشه له بیروبۆچونه‌كانیاندا به‌شێكن له چاره‌سه‌ری
ئه‌و باره ناهه‌موواره ئاسایشییه‌ی كه عیراق پێیدا تێ
ده‌په‌ڕێت. وه هه‌روه‌ها له به‌غداش هه‌رگیز سه‌ركردایه‌تی
كورد گرفته‌كانی خۆی و كوردستانی له بیر نه‌كردووه، ئه‌وه‌بوو
به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی وه له‌گه‌ڵ
پارته كوردستانییه‌كان گیروگرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی كوردستان
و حكومه‌تی مه‌ركه‌زییان تاو‌و توێ ده‌كرد. وه هه‌روه‌ها
به‌ڕێزیان و لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كان له
ڕاسپارده‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ی هامڵتۆن كۆڵینه‌ه‌وه به‌تایه‌تی خاڵه
لاوازه‌كانی كه دژی ده‌ستوری عیراق و دواخستنی جێ جه جێكردنی
ماده‌ی 140 و جۆره‌ها خاڵی لاوازی تر كه دژن به خواسته‌كانی
گه‌لی عیراق و كورد به تایبه‌تی چونكه هیچ حیسابێكیان بۆ
هه‌لبژاردن و هاتنی حكومه‌تێكی دیموكراتی نه‌كردووه له‌م
ڕاپۆرته‌دا.
وه‌ك
پیشه‌ی هه‌موو كاته‌یی، كورد بۆته لانكه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
لایه‌نه نه‌یاره‌كانی عیراق وه‌ك له كاتی حكومه‌تی به‌عس و
دواتر كۆنگره‌ی سه‌ڵاحه‌دین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی بیروڕا
جیاوازه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی عیراقدا.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا به ته‌واوی نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامێك،
به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بارزانی خواستی كوردی نیشان هه‌مو
كه‌س دا بۆ ئاشتی و نه‌یاری كورد به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی و
ته‌بایی كردنی پێكهاته‌كانی عیراق.
ئه‌مانه
بێگومان هه‌موو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه شتێكی زۆر جوانه كورد
بێته هێمای ئاشتی و دژی جه‌نگه ناوخۆییه‌كان بوه‌ستێت.
به‌ڵام
گه‌ر له‌لایه‌كی دییه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی كاك مه‌سعود بۆ
به‌غدا لێكبه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه ده‌بینین كه
وڵاتێكی هه‌ڵوه‌شاو نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌و نازانین
پاشه‌ڕۆژه‌كه‌شی به‌ره‌و كوێمان ده‌بات، ئایا زۆرینه كه‌مینه
دیسان ناچه‌وسێنێته‌وه؟ به
واتایه‌كی دی ئه‌م سه‌ردانه پێ ده‌چێت بێته زێتر زیندو
كردنه‌وه‌ی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان نه‌ك ته‌نها له
شیعه‌و سوننه‌دا به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شێوه مه‌زهه‌بییه‌كه توند
تری ده‌كاته‌وه وه‌ك له حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری، عه‌لاویدا
بینیمان كه كاتی سوێندخواردنی حكومه‌ته‌كه ووشه‌ی فیدراڵی یان
ناو نه‌برد ئه‌وه‌ش بووه هۆی دوباره كردنه‌وه‌ی. یاخود وه‌ك
سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری بۆ توركیا بێ ئاگاداری كورد‌و كه له
ووته‌كانیشیدا كه‌ركوكی به هێڵی سور دانا، ئایا بۆچی ئێمه
هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین ئه‌م دئژمنه تێكشكاوه دیسان
هه‌ڵسێنینه‌وه؟
له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێ ده‌چێت به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بیری له
باره ئابورییه‌كه‌ی كوردستان زێتر كردبێته‌وه كه له سه‌دا
حه‌فده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ كورده‌و به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ش خۆ ئێمه
ده‌توانین بژین.
یاخود
بۆچی ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه بێته پارێزه‌ری یاخود به‌شادر بێت
به ناو له سوپای عیراقی‌دا له‌و جه‌نگه ناله‌باره‌دا؟
له
حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نوێی عیراقدا كه زۆربه‌یان
شیعه‌ن هه‌موو كات هه‌وڵدراوه كه ماده‌ی 140ی ئێستا پشت گوێ
بخرێت. ئه‌ی ئایا سوننه‌كانی عیراق به قاعیده‌شه‌وه كوردستان
وه كورد به پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی‌و بیركرنه‌وه‌یه‌كی عیلمانی
ئه‌مریكی له پێنوس ناده‌ن؟ وه هه‌موو ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه
سوننی یه‌كان دژی ئه‌و نیمچه ئازادییه نین كه ئێمه‌ی كورد
هه‌مانه؟ بێگومان با.
كه‌وابو
ده‌توانین بڵێین به بۆچونی من بونی كورد له پارچه پارچه بونی
عیراقدایه ئایا به شه‌ڕی تایفه گه‌ری بێت یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی
دیكه. وه
هه‌رچه‌نده من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم به‌ڕێز كاك مه‌سعود ئه‌و
سه‌ردانه‌ی له دڵه‌وه كربێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی
عیراق به‌ڵام خه‌مخواردنی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی كورد
مێژومان دێنێته‌وه یاد كه هه‌موو كاتێك پێكهاته نه‌یاره‌كانی
ناو عیراق و نیشتیمانی عه‌ره‌بی پێویستییان به ده‌ركه‌وتنی
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌یه بۆ یه‌كخستنیان وه‌ك
جۆن ته‌نها سه‌ڵاحه‌دین توانی عه‌ره‌ب بكاته‌وه به‌یه‌ك بۆ
هێنانه‌وه‌ی قودس. |