شتێکی
نوێمان نه‌وتووه ئه‌گه‌ر بڵێین که ئه‌مریکا دۆستی گه‌لانی
ئازادیخواز نه‌بووه و له داهاتوشدا نابێت. ئه‌مه‌ش له
روانگه‌ی بیری چه‌پگه‌راییه‌وه نییه که هه‌ر له‌سه‌رتاوه
وه‌کو دژی بیری ئیمپریالیزم بووه، که ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵیم که من دژی چه‌پ و بیری
سۆسیالستیم. ئاخر ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به درێژایی مێژووی نوێ
هه‌میشه له په‌روه‌رده‌کردنی ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆریه‌کاندا
ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ناوچه‌که‌ی
خۆمانه‌وه بڕوانین و زۆر دوور نه‌ڕۆین، ئه‌مریکا تا ڕووخانی
سیسته‌می پاشایه‌تی له ئێران، گه‌وره‌کردن و پاڵپشتی ئه‌و
وڵاته له سه‌ددام و هه‌موو شێخه‌کانی که‌نداو و ده‌وڵه‌تی
تورکیا تا پاکستان و هاوکاری ڕێژیمی تاڵیبان و بزووتنه‌وه
توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان تا ده‌گاته ڕێژیمه دیکتاتۆرییه‌کانی
ئه‌مریکا لاتین له شیلی و ئه‌رجه‌نتین و زۆر شوێنی تری ئه‌م
جیهانه. نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌وره‌ترین گورزی ئه‌مریکای پێ
که‌وت له ساڵی ١٩٧٥، به تایبه‌تی وه‌زیزی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
کاته‌ی ئه‌مریکا هێنری که‌یسنجه‌ر ڕاسته‌وخۆ له هه‌ره‌س
پێهێنانی شۆڕشی ئه‌یلولدا ده‌ستی هه‌بوو.
ئه‌مریکا بۆ لاوازکردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له
باکووری کوردستان و هاوکاری تورکیا به ئاشکرا و به‌بێ په‌رده
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ درێخیه‌کی نه‌کردووه. خستنه لیستی
پارتی کرێکارانی کوردستان و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و
پارته عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گورزێکی تری ئه‌مریکایه که له
کورد وه‌شێنراوه. به‌و حاڵه‌شه‌وه کورد نه‌یتوانیوه ده‌رس
له مێژوو وه‌ربگرێت به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌مان سکه
شه‌مه‌نده‌فه‌ره شه‌قوشره‌که‌ی خۆی لێده‌خوڕی.
هاتنی
ئه‌مریکا بۆ ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای ١١ سێبتێمبه‌ری
٢٠٠١ و ڕووخانی ڕێژیمی عێراق که ئه‌مه‌ی دواییان بێ شک له
به‌رژه‌وه‌ندی کوردی باشوور بوو هه‌ربۆیه کوردی ئه‌و
پارچه‌یه به‌تایبه‌تی سه‌رۆکه‌کانی به‌بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێک
و ده‌توانین بڵێین یه‌ک لایه‌نه خۆی به دۆستی ئه‌مریکا یانیش
به پێجه‌وانه‌وه ناوزه‌د کرد، به شێوه‌یه‌ک که وایان له
کورد و دنیاش گه‌یاند که ئیتر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه
ستراتیجییه، ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌مریکا هیچ کاتێک
هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای به‌رانبه‌ر باشووری کوردستانه
نه‌بووه و ئه‌گه‌ر جار به جارێکیش ختووکه‌ی سه‌رکرده‌کانی
کوردیشی دابێت ئه‌وا ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندن یانیش بۆ ئه‌وه
بووه که کورد به جارێک له خۆیان نه‌رجێنن له ناوچه‌یه‌کدا
که که‌س ددانی خێریان پێدا نانێت.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که له هه‌موان زیاتر ده‌هۆڵی بۆ
سیاسه‌تی ئه‌مریکا لێدا، به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌وانه بوون
که خۆیان به ڕووناکبیر و چینی هۆشیاری کورد له‌و پارچه‌یه‌ی
کوردستان ده‌زانن. ئه‌مریکا خۆی به خۆی ده‌ڵێت داگیرکه‌ر
که‌چی ڕۆژنامه‌نووسی وا هه‌یه له باشووری کوردستان که
ئه‌مریکییه‌کان وه‌کو فریشته له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و خوا
خوایه‌تی وه‌کو سه‌ربازێکی ئه‌مریکی قبوڵی بکه‌ن،
کاره‌ساته‌که له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات. دیاره مه‌به‌ست
له‌وه نییه که کورد ده‌بوو وه‌کو عه‌ره‌بی سوننه ده‌ست
بده‌نه چه‌ک به دژی سه‌ربازانی ئه‌مریکا، به‌ڵام خۆ ناشکرێت
به‌بێ هیچ وه‌عد و به‌ڵێنێکی نووسراو و به‌بێ هیچ په‌یمانێکی
سیاسی کورد خۆی بکاته پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌مریکا و هه‌چ کاتێک کاری پێی نه‌ما پشتگوێی بخات، وه‌کو
ئه‌وه‌ی مسته‌ر بێکه‌ر و هامیلتۆن له ڕاپۆرته‌که‌یاندا
کردویانه. په‌ندێک هه‌یه ده‌ڵێت:"هه‌موو هێلکه‌کان له
سه‌به‌ته‌یه‌کدا دامه‌نێ"، ئاخر ئه‌گه‌ر سه‌بته‌که قڵب
بووه‌وه با هێلکه‌یه‌ک به ساخی ده‌ربچێت. به‌ڵام سیاسه‌تی
کوردیی له باشوور به درێژایی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی ڕابردوو
هه‌موو هێلکه‌کانی له سه‌به‌ته‌یه‌کدا داناوه و زۆرجاریش بۆ
خۆی له قڵپکردنه‌وه‌ی سه‌به‌ته‌کدا ده‌ستی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر
هێلکه‌یه‌کیشی به‌جیا دانابێت له ئاخریه‌که‌یدا ئه‌و یه‌که‌ش
هێلکه‌یه‌کی پیس ده‌رچووه.
ئه‌مریکیه‌کان نه‌یانشاردۆته‌وه که کورد وه‌کو فه‌رش فرۆش
سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌چ مه‌رجێکیان بۆ کورد دانابێت بێ سێ و
دوو قبوڵیان کردووه له یه‌کێک له ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی
(میدیا) کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به دوور‌و درێژی باسی
ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌مریکیه‌کان ئه‌وه‌یان به ئاوات
خواستووه که رۆژێک سه‌رکرده کورده‌کان په‌رچه‌کردارێک له
دژی خواسته‌کانی ئه‌مریکا ده‌رببڕن وه‌کو شیعه و سوننه‌کان،
به‌ڵام به داخه‌وه نه‌مانبینی، ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌کانی پارتی
و یه‌کیه‌تی بۆ ته‌نها جارێکیش وتارێکی ڕه‌خنه‌ییان له‌سه‌ر
ئه‌مریکا بڵاونه‌کردوه و هه‌روه‌ک چۆن بچوکترین ڕه‌خنه له
سیاسه‌تی پارته‌کانیان ناگرن ئاواش ڕه‌خنه‌یه‌کیان له
سیاسه‌تی ئه‌مریکا و حاجی بوشی هاوپه‌یمانیان نه‌گرت.
ئه‌رکێکی مێژووی ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رکرده‌کانی کورد به
تایبه‌تی سه‌رۆکی (هه‌رێمی) کوردستان که ئه‌مجاره‌یان به
کرده‌وه و له پراکتیکدا هه‌ڵوێستێکی سیاسی که بتوانێت
کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت،
بنوێنێت، چونکه ئه‌مریکا به وتوێژێکی ته‌له‌فزیونی یانیش
بڵاوکردنه‌وه به‌یانێک گوێ به خواستی کورد نادات. ده‌کرێت
وه‌کو هه‌ڵوێستێکی سیاسی کورد له حوکمه‌تی عێراق بکشێنه‌وه
یان هیچ نه‌بێت هه‌موو چالاکیه‌کانی خۆیان له به‌غدا
بوه‌ستێنن و وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان بکشێننه‌وه
بۆ کوردستان که زۆربه‌یان تا ئێستا ڕسته‌یه‌کی به‌سودیان به
قازانجی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا به ده‌مدا
نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه. هه‌ڕه‌شکردن له‌وه‌ی که له کاتی
جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا کاردانه‌وه‌ی توند نیشان ده‌ده‌ن
ده‌ردی کورد تیمار ناکات، چونکه زۆر جاری تریش هه‌ره‌شه‌ی
وایان کردووه و پاشان لێی په‌شێمان بوونه‌ته‌وه. ده‌کرێت
کورد داوی ئه‌وه بکات هه‌روه‌ک چۆن له ڕاپۆرته‌که‌دا کێشه‌ی
فه‌له‌سین / ئیسرایلیان به ڕه‌وشی عێراقه‌وه به‌ستۆته‌وه،
کێشه‌ی پارچه‌کانی تری کوردستانیش بخرێته به‌رباس و ڕێگا
چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، چونکه به‌بێ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و کێشه‌ی کورد، ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت، به تایبه‌تی که
ئێران و سوریا وه‌کو لایه‌نێکی هاوکێشه‌ی ئارامکردنه‌وه عێراق
باسیان لێوه کراوه، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له
به‌رانبه‌ر هاوکاری ئه‌و دوو وڵاته و تورکیا بۆ ئاسایی
کردنه‌وه ڕه‌وشی ناله‌باری عێراق، چاوپۆشی له‌و وڵاتانه
بکرێت که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌لاماری کورد بده‌ن.
دیاره
مه‌رج نییه که جۆرج بوش و داروده‌سته‌که‌ی هه‌موو خاڵه‌کانی
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بیکه‌ر و هامیلتۆن قبوڵ بکه‌ن و بیخه‌نه
پراکتیکه‌وه، به تایبه‌تی که جووله‌که وه‌کو مه‌ترسیه‌ک بۆ
سه‌ر خۆیانی ده‌بینن، به‌ڵام ده‌بێت پێش وه‌خت کورد بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌ره‌کان پلانی خۆی هه‌بێت، چونکه کورد له ناوچه‌که‌دا
هیچ پشت و په‌نایه‌کی نییه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌فای
ئه‌مریکا بێت له پای ئه‌و هه‌موو پیاوه‌تییه‌ی سه‌رکرده‌کانی
کورد که بۆ ئه‌و وڵاته کردویانه و زۆر لایه‌نیان له‌سه‌ر
ئه‌وان کردووه به دوژمنی خۆیان، ئه‌و نابێت به‌دووری بزانین
له‌و نێوه‌دا وه‌ک هه‌موو جارێکی تر گۆزه‌که له‌سه‌ری کورد دا
بشکێنن. ده‌با بۆ جارێکیش بێت سه‌رکرده‌کان گوێ له قسه‌ی
خه‌ڵکانێک بگرن که ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان
مه‌به‌سته و ئه‌و ڕاپۆرتانه ره‌تبکه‌نه‌وه که
ماستاوچیه‌کانی ده‌وروبه‌ریان بۆیان ده‌نووسن و له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، چاڵ بۆ خۆشیان و نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هه‌ڵده‌که‌نن.
|