به‌شداری
نۆینه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له سویسرا
له‌کۆبونه‌وه‌ی ریکخراوی
چه‌پی سویسری
{ بزوتنه‌وه
له
پیناوی سۆسیالیزمدا}
به
مه‌به‌ستی ناساندنی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق و فراوان
بوونه‌وه‌ی کار‌و هه‌لسورانی له ده‌ره‌وه‌ی وولات، ئیواره‌ی
12.12.2006 هۆشیار قادر ئه‌ندامی نۆینه‌رایه‌تی کۆنگره له
سویسرا به‌شداری کرد له کۆبونه‌وه‌ی { بزوتنه‌وه له
پیناوی سۆسیالیزمدا } له شاری فریبۆرگی سویسرا.
هۆشیار قادر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به دریژی له سه‌ر وه‌زعی
سیاسی عیراق و کوشت وبریک
که
ده‌کریت له دژی خه‌لکی عیراق له لایه‌ن هیزه
داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسلامی سیاسی یه‌وه، قسه‌و
باسی کرد.
هه‌روه‌ها قسه‌ی له سه‌ر فه‌شه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد،پاش
ده‌رچونی راپۆرتی {بیکر_ هاملتۆن}
و
توند‌و تیژبونه‌وه‌ی شه‌ر له نیوان باله‌کانی ئیسلامی سیاسی
سونی و شیعی..........هتد
که
له‌م نیوه‌شدا ته‌نها جه‌ماوه‌ری عیراقه که یه‌که‌مین
قوربانی یه.
بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زعه و له پیناوی دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تیکی عیلمانی ومۆدیرن که هیچ که سیک جیاوازی نه‌کریت
له سه‌ر میلله‌ت،ره‌گه‌ز،مه‌زهه‌ب........هتد
کۆنگره هیزی چه‌کداری دامه‌زراندووه بۆ پاریزگاری له شوینی
کار‌و ژیانی خه‌لک له دژی کاره تیرۆریستی یه‌کانی ئیسلامی
سیاسی، وه بۆ ده‌رباز بوون له‌م وه‌زعه ته‌نها
دامه‌زراندن و پته‌و کردنی کۆنگره‌ی ئازادی عیراقه له باقی
وولاتان هه‌روه‌ک و ئه‌وه‌ی که ئیستا هه‌یه له ولاتانی
ژاپۆن وئه‌مه‌ریکاو کۆریای باشور فیلیپین
وئه‌ندۆنوسیا.........هتد
بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته هۆشیار قادر داوای لی کردن که ئه‌وانیش وه‌ک
هیزیکی چه‌پ له کۆنگره‌دا به‌شدارببن و به‌هیزی بکه‌ن چونکه
خه‌لکی عیراق له هه‌موو کاتیکی تر ئیستا پیویستی به هاوپشتی
نیونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
وه‌لامی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه له پیناوی سۆسیالیزم دا ئه‌وه
بوو که پیوستیان به ناسینی کۆنگره زیاتر هه‌یه له ریگای
نوسینه‌کانیانه‌وه و له مانگی جانیوه‌ری 2007 دا جاریکی
دیکه‌ش له‌گه‌ل هۆشیار قادر کۆده‌بنه‌وه.
نوینه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له سویسرا
14/12/2006
|