|
رۆژى 16/12/2006 به‌ئاماده‌بووانى ژماره‌یه‌کى به‌رچاوى
کوردستانیانى شارى تۆرۆنتۆى که‌نه‌داو ده‌وروبه‌رى وچه‌ندین
دۆستى کورد نووسینگه‌ى مالىَ کورد له تۆرۆنتۆ له‌رێوره‌سمێکى
شایسته‌دا کرایه‌وه ، دواى چڕکه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌سروودى
نیشتمانى کوردستان وکه‌نه‌دا وگیانى پاکى گیانبه‌ختکردووانى
رێگاى ئازادى وسه‌ربه‌خۆیى کوردستان وتارى ماڵى کورد به‌زمانى
کوردى له‌لایه‌ن نوره‌دین وه‌یسى به‌رپرسى راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌کان
پێشکه‌شکرا، پاشان وتاره‌که به‌ئینگلیزى له‌لایه‌ن ئیسماعیل
یوسفى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر خوێنرایه‌وه، ئینجا به‌رپرسى
ماڵى کورد د.فه‌ره‌یدوون ڕه‌حمانى وته‌یه‌کى کورتى ده‌رباره‌ى
پێکهاته‌ى ماڵى کورد‌و ئامانج وبه‌رنامه‌کانى بۆ ئاماده‌بووان
باس کرد ، پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ند پێشنیاز‌و
پرسیارێک کران وله‌لایه‌ن به‌رپرسى ماڵى کورد‌و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى
به‌ڕێوه‌به‌ر ((نوره‌دین وه‌یسى وئیسماعیل یوسفى وسه‌رتیپ کاکه‌یى)
وه‌ڵام درانه‌وه،ئینجا ژماره‌یه‌کى زۆرى ئاماده‌بووان بڕیارى
هاوکارى و کارکردن له ماڵى کوردیان دا‌و فۆرمى ئه‌ندامه‌تیان
پڕکرده‌وه.
جێگه‌ى باسه ماڵى کورد نزیکه‌ى ساڵێکه دامه‌زراوه‌و تائێستا
چه‌ندین چالاکى جۆراوجۆرى هونه‌رى ورۆشنبیریى ئه‌نجامداوه .
جێى ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کارى کورد دارا ئارام
به‌سوپاسه‌وه بیست ویه‌ک تابلۆى ره‌نگینى خۆى وه‌کو هاوکارییه‌ک
پێشکه‌شى ماڵى کورد کرد.
راگه‌یاندنى ماڵى کورد
www.kurdishhouse.org
|