ناکاره..... نا
من له گه‌مه‌ی وشه‌کانی ناخ
زۆر ده‌ترسم .!
من ده‌ترسم ببمه مناڵێکی چه‌تون
زه‌رنه‌قوته‌کانی هه‌ستت
زامار بکه‌م .
من ده‌ترسم هه‌وری لێوت،
بۆ سه‌ردانم دره‌نگ بگات
هه‌رکه گه‌یشت له‌جیاتی لێو
چاوه‌کانم ته‌ڕ ته‌ڕ بکات .
من له‌دوای سێهه‌م بارانی گه‌ڕان
بڕیارمدا نه‌گریم ئیتر بۆ جێهێشتن .
هه‌نوکه گریانی من
بۆ په‌نجه قرتاوه‌کانی نیشتیمانه ،
بۆ لوت به‌رزی و گومڕابونی
هه‌ڵۆکانی سه‌ر لوتکه‌و مناره .
من ناتوانم .... نا
چیدی چرا به‌لقی دره‌ختێکی ،
سۆزه‌وه هه‌ڵبواسم .
من ئه‌وینێ سوتاندومی
خۆڵه‌مێشی به‌ڵێنه‌کانی ،
بۆم کۆناکرێته‌وه .
له پاداشتی هه‌مووشتێ
گه‌لێ نوقڵی شیرینم چه‌شت .
شیرین هه‌ر وه‌ک ،
دواخه‌نده‌ی دڵسۆزێک
بۆ دواکۆچی ماڵ ئاوایی .
بازووی بڕوام
هاوڕێیه‌ک سوتاندی
ئه‌ویش ڕێکه‌وت
تاهه‌نوکه‌ش
به‌هیچ جۆرێک
چرپه‌یه‌کم لێنه‌زانی .
مه‌پرسه بۆ .......
هه‌روابوه و هه‌رواشده‌بێ .
مه‌پرسه ....
ئه‌م دراوه‌ی ده‌ستت
دراو نه‌بوو ،
ورده ختوکه‌کانی ناخی من بوو .
23 ژماره نه‌بوو
نهێنی ئێواره‌یه‌کی خه‌مۆکیبو .
به‌ر له دراو .....
تۆ له منت ده‌ڕوانی
من له تۆ.
من له تۆم ده‌روانی
تۆش له من .
بۆ ساتێکی کورت هه‌ردووکمان
له‌ناخه‌وه نه‌مانزانی
له‌کام وه‌رزی ئاوێته بووین .
من پێتناڵێم تۆبیرمه‌که‌وه
له‌بیرکردنه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌کان .!
وه‌ره‌و تێم بڕوانه‌و بزانه ؟
هه‌نوکه تۆ لێره‌نیت ...
به‌ڵام بۆنی جێماوت کاسی کردوم !.
تۆ ڵێره‌نیت وه‌لێ ،
ڕامانه‌کانت شێتیان کردووم .
لێره‌نیت هه‌نوکه
!
باوه‌شی بێنازم خه‌وزه‌ڕی کردوم .
به‌ڵام سه‌یره زۆر ده‌ترسم
بڕژیمه نێو ئه‌وینته‌وه .
ئه‌وسا هه‌رگیز هۆنراوه‌یه‌ک
زۆڵفی ڕه‌شت ناجوڵێنێ .
2006-12-08
|