گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی چه‌پی ئه‌مریکی که زۆرکه‌وت له‌سه‌ریان،
پشتگیری هه‌ڵمه‌تی (جۆن کیریان) کرد بۆ سه‌رۆکایه‌تی
به‌شی یه‌که‌م
نووسه‌ر ئه‌نتۆنی ئارنۆف ڕاستییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی
باس ده‌کات که پێویسته له‌سه‌ری بووه‌ستین، ده‌رباره‌ی هه‌وڵ
و کۆششی بزووتنه‌وه‌ی کۆتایهێنان به شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق،
ته‌ئکید له‌وه ده‌کات له دۆخی عێراقدا وه‌ک حاڵه‌تی ڤیتنام،
هه‌وڵدان بۆ کۆتایهێنانی شه‌ڕ ده‌بێت خه‌بات له هه‌موو
به‌ره‌کان بکرێت له ناوخۆی ئه‌مریکا و له‌پێشیانه‌وه
پشتگیریکردنی به‌ره‌ی دژ به سه‌ربازگری( تجنید).
و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریکی ده‌رباره‌ی
قوربانیانی خه‌ڵک بۆ شه‌ڕ و ئه‌و درۆده‌له‌سانه‌ی که به
ئه‌نقه‌ست په‌نایان بۆ برد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بریری شه‌ڕه‌که
بکه‌ن و ئاشکرا کردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی که سوود ده‌بینن،
پشتگیری و پاراستنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که دژ به فه‌رمانه‌کان
و خزمه‌تکردن ده‌بنه‌وه، و کارکردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
جه‌نگاوه‌ره دێریینه‌کان و خێزانی پیاوانی سوپا و گفتوگۆکردن
به سه‌بره‌وه له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات
ئه‌مریکا ئێسته پێویستی به کۆتای داگیرکردنی عێراق
هه‌یه.
له کاتی شه‌ڕی ڤێتنام، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
ئه‌وه فێربوو چۆن به خێرایی له‌وانه‌یه ئه‌فسه‌رانی سوپا
بروخێن که شه‌ڕێکی نایه‌کسان به‌ڕێه‌وه‌ده‌به‌ن، ئه‌مرۆش
سه‌ربازه‌کان ده‌توانن ئه‌و جیاوازییه ببینن له نێوان
بانگیشه‌ی ئه‌فسه‌ران و به‌تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌داره‌کان که
ناردوویان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ و له نێوان ڕاستی
کێشمه‌کێشه‌که له سه‌ر زه‌وی. ئه‌وان ئێسته ده‌زانن که
عێراق هیچ چه‌کێکی وێرانکه‌ره‌ی نه‌بووه و نه‌بووه‌ته
سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ
ئه‌مریکا.
له کاتێکدا که به‌رهه‌ڵستکار له عێراقدا دژ به داگیکردن
به‌ره‌و فراوانی ده‌ڕوات و سه‌ربازه‌کان زۆرتر هه‌ست ده‌که‌ن
که ئه‌وان شه‌ڕده‌که‌ن نه‌ک له پێناوی ڕزگاری عێراق بگره
بۆ( هێمنکردنه‌وه‌یان)، و بۆ کۆتایهێنان به‌م شه‌ڕه ده‌بێت
سه‌ربازه‌کان زۆرتر زاڵ‌بن به سه‌ر ویژدانیاندا، وه‌ک میجا و
ئه‌و سه‌ربازه‌کانی تر که نایه‌نه‌وێت بمرن یان بکوژرێن به
هۆی
درۆیه‌که‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان حکومه‌تی بوش، زۆرتر گۆشه‌گیربووه، لیستی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به‌شێک بوون به‌ناو هاوپه‌یمانیه‌تی
که ئاره‌زوویان بوو، پاشه‌کشێان کردووه به شێوه‌یه‌کی چێگیر
له به‌ر به‌رهه‌ڵستکاری ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه که فشاریان
هێناوه بۆ حکومه‌ته‌کانیان بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان،
بولغاریا و کۆماری دۆمینیکان و هندۆراس و هه‌نگاریا و مۆلدیفیا
و نیوزله‌ندا و نیکاراغوا و فلیبین و پۆرتوغال و کۆریا باشوور
و ئه‌سپانیا و تایلاند و تۆنگۆ ده‌ستیان کرد به کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانیان له عێراق.
له مارسی 2004 پاڵێوراوی سۆشیالستی (خۆزییه لویس رۆدریغز
زاباتیر) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌سپانیا
(خۆزییه ماریا ئه‌زنار) که پێوه‌ندییه‌کی به هێزی هه‌بوو
له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش، زاباتیر یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به
کشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌سپانییه‌کان له عێراق و بانگه‌شه‌ی کرد
که حکومه‌تی ئه‌سپانی جارێکی تر هه‌ڵناسێت به‌ناردنی سه‌رباز
بۆ شه‌ڕ ( له پشتی
هاوڵاتییانه‌وه).
پرۆژه‌ی بی‌و بۆ هه‌ڵوێسته جیهانییه‌کان ده‌ڵێت: دژایه‌تی
ئه‌مریکا له هه‌موو کاتێک زیاتر فراوان و قووڵتره که له
مێژووی هاوچه‌رخ به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه( به‌ڵام
ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌مریکا ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گومڕاییه، له‌پاڵ
ئه‌و ڕاستییه که نابێت هه‌موو ئه‌مرییکییه‌کان به یه‌ک چاو
سه‌یر بکه‌ین یان یه‌ک ڕه‌نگبن وه‌ک زۆربه‌ی کات ده‌کرێت
ده‌رباره‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ڵام
ڕاپرسییه‌ک کرا که به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵک به‌رپه‌رچی ڕۆشنبیری
ئه‌مریکا ناده‌نه‌وه و رقوکینه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
ئه‌مریکا نییه، ئه‌وان به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی حکومه‌تی
ئه‌مریکان و به‌تایبه‌تی پشتگیری ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل و
داگیرکردنی ئه‌فغانستان و
عێراق.
ئاستی دژایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕ بووه هۆی ئه‌وه که
هه‌ندێ ڕابه‌رانی کاره‌کان و نووخبه‌ی هاوچه‌ڕخ به ئاشکرا باس
له زیانی داگیرکردنی عێراق ده‌که‌ن، ئاماژه بۆ
که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌که‌ن و ترسی هه‌ڵاوسان و
نه‌خشه‌ی پاشه‌کشه‌ی ئه‌و کۆمپانییانه که بنکه‌یان له
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه و به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ
ده‌ره‌وه‌یه.
هه‌ڵۆ دیاره‌کان ده‌ستیان کرد به ڕه‌خنه وه‌ک ( ولیه‌م
ئاودوم ) به‌رێوبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی له
سه‌رده‌می ریگان، ده‌ستی کرد به هاوارکردن دژ به شه‌ڕ وتی:(
مانه‌وه‌مان مسداقییه‌تمان زۆرتر ده‌ڕوخێنێت له ده‌رچوونمان
له عێراق). هه‌روه‌ها زۆرێک له به‌رپرسانی پێشوو که‌له
حکومه‌تی ئێستایش بوون دژی ئه‌م شه‌ڕه بوون و ده‌رباره‌ی
چوونه‌پێشه‌وه‌یان بۆ شه‌ڕ له عێراق به‌دوای قسه
هیچوپوچه‌کانی سه‌رۆک که‌وتن ده‌رباره‌ی پێشکه‌وتن له
داگیرکردندایه.
له هه‌مووی گرنگتر به‌رهه‌ڵستکاری میلی بۆ شه‌ڕ له
فراوانبووندایه، به گوێره‌ی ڕاوه‌رگرتنی خه‌ڵک، زۆربه‌ی
خه‌ڵک دژ به هێڕش بوو بۆ سه‌ر عێراق و زۆرینه‌یان داوا
ده‌که‌ن یه‌که‌سه‌ر سه‌ربازه‌کان بێنه‌وه یان دواتر له
داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌روه‌ها بیرورای ناله‌بار له
زیادبووندایه له‌سه‌ر بوش و کۆما‌رییه‌کان له کۆنگرس و
حزبیش.
نا بۆ شه‌ڕ
ئه‌و کاته‌ی له سپته‌مبه‌ری 2005 راپرسییان کرد ئایه
سه‌ربازه‌کان خۆیان به ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی دژ به شه‌ڕ
ده‌زانن؟ 23 له سه‌د وه‌ڵامی به‌ڵیان دایه‌وه، ئه‌م
ژماره‌یه ده‌گاته نزیکه‌ی 50 ملیۆن که‌س له‌سه‌ره‌وه‌ی 16
ساڵ، به گوێره‌ی دوا سه‌رژمێری نووسینگه‌ی سه‌رژمێری
دانیشتوان له
ئه‌مریکا.
له 24 سپته‌مبه‌ر 2005 زۆرتر له 100 هه‌زار که‌س له
واشنگتۆنی پایته‌خت به ڕیکه‌وتن له گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان
له داگیرکردنی عێراقه‌وه. به‌شداربووان، شه‌ڕ و پشتگوێخستنی
حکومه‌ت بۆ گێژه‌ڵوکه‌ی کاتریانایان پێکه‌وه به‌سته‌وه،
ئاماژه‌یان به‌وه کرد که 3 هه‌زار له کوڕه‌کانی لویزیانا و
3800 له چاودێری مسیسیبی نیشتمانی و ئه‌و ئامێرانه‌ی که
ده‌توانرا به‌کاریبهێنن بۆ فریاکه‌وتن، ئه‌مانه هه‌موو له
عێراق بوون ئه‌و کاته‌ی گێژه‌ڵوکه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
خۆپیشانده‌ران دروشمیان به‌رز کردبووه‌وه که نووسرابوو (
به‌ربه‌ستی ئاو درووست بکه‌ن نه‌ک شه‌ڕ ). زۆرێک له‌مانه هاتن
بۆ خۆپیشاندان دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستی بوێری سیندی شیهان
دژ به شه‌ڕ بوو به هانده‌ریان، که له‌ده‌ره‌وه‌ی خانووی
شوێنی پشووی سه‌رۆک بوش له کراوفۆرد، تکساس، پێش مانگێک له
خۆپیشاندانه‌که که‌پری هه‌ڵدابوو.
به‌ڵام هیچ له‌م ڕه‌وتانه‌ی ئێسته که دژ به شه‌ڕن به‌هێزنین
بۆ کۆتایهێنان به شه‌ڕ،له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌وتێک ئه‌وه‌یه که
خۆی به سه‌ربه‌خۆیی درووست بکات، له هه‌مان کاتدا پێوه‌ندی و
هاوپه‌یمانی هه‌بێت، چه‌پی ئه‌مریکییش به تایبه‌تی پێویستی
به ڕۆشنیێکی زۆرتر هه‌یه ده‌رباره‌ی هۆکانی شه‌ڕ، و
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی سیاسی شه‌ڕه‌که و ئستراتیجیه‌تێک وه‌ک
هێز بۆ کۆتاهێنانی
شه‌ڕ.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی چه‌پی ئه‌مریکی که زۆرکه‌وت له‌سه‌ریان
پشتگیری هه‌ڵمه‌تی (جۆن کیریان) کرد بۆ سه‌رۆکایه‌تی،
سه‌ربه‌خۆیی و ئامانجه سیاسییه‌کانی له‌ده‌ستدا له پشتگیری
کردنی هه‌ڵبژیڕراوێک که شه‌ڕی ده‌ویست، کیری داوای کرد
سه‌ربازی زۆرتر بنێرن بۆ عێراق، سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (
شتێکه ئێسته به‌خه‌یاڵی که‌سدا نایه‌ت له‌و ئاڵۆزییه
بکشێنه‌وه و له‌دوای خۆمانه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌جێبهێڵین
که تووشی کوشتاربن و توندڕه‌وه‌کان زاڵ‌بن
به‌سه‌ریاندا).
هه‌روه‌ها کیری دانی پێدانا که ئه‌و ده‌نگیدا بۆ
ده‌سه‌ڵاتدان به سه‌رۆک بوش له داگیرکردنی عێراق و ده‌یزانی
که عێراق چه‌کی کاولکا‌ری نه‌بوو، هه‌ڵوێستێکه په‌شیمان
نه‌بووه لێی تا دۆراندنی له هه‌ڵبژاردنه‌که و تا ئه‌وکاته‌ی
که هه‌ستی میلی دژ به‌شه‌ڕ به‌ره‌و توندتر
ده‌بوو.
به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی که فێربن له تاقیکردنه‌وه‌که،
زۆرێک له بزووتنه‌وه‌ی کۆتایهێنان به شه‌ڕ به‌رده‌وامن له
به‌ده‌ستکردنی خه‌یاڵ ده‌رباره‌ی دیموکراسیخوازه‌کان، به‌و
هیواییه‌ی که ببنه هه‌ڵمه‌تێکی پێوانه بۆ نامه‌ی دژ به
شه‌ڕ له کاتێکدا هه‌ندێ دیموکراسیخوازه‌کان پشتگێری ئه‌که‌ن
به‌ڵام به هۆی ئینتیهازیان، به‌و هیوایه‌ی که ده‌توانن ده‌نگ
به‌ده‌ست بهێنن بۆ به‌گشا چوونه‌وه‌ی بوش، ئه‌وان ئه‌وه
ده‌که‌ن نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ بن،
به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان بخه‌نه پێشه‌وه و ئاڕاسته‌ی
که‌ناڵه هه‌ڵبژاردنه‌کانی بکه‌ن. دیموکراسیخوازه‌کان نه‌ک
هه‌ر ده‌نگیان دا به شه‌ڕ بگره چه‌ندین جار ده‌نگیان به
پاره‌پێدانیش دا. هه‌ڵگری جیاوازی ته‌کتیکین نه‌ک بیروباوه‌ڕ
له‌گه‌ڵ کۆمارییه‌اکاندا، ئه‌وان باوه‌ڕیان به وشه‌کانی
واشنگتۆن پۆست هه‌یه ( سه‌رکه‌وتن له عێراقدا له‌م کاته‌دا
زۆر گرنگه بۆ وڵات). له ڕاستیدا له جیاتی ئه‌وه‌ی بانگیشه‌ی
گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان بکه‌ن بۆ نیشتمان، سه‌یرده‌که‌ین
هه‌ندێ له ناودارانی دیموکراسیخوازه‌کان ، بۆ نموونه
سیناتۆر( جپزیف لیبرمان )و( سیناتۆر هیلاری کلینتۆن
)هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر بوش‌دا به هه‌ڵوێستێکی
ڕاستڕه‌وانه به داواکردنی ناردنی زۆرترین سه‌رباز بۆ
عێراق.
لیبرمان وتی: که دیموکراسیخوازێکه له کۆنکتیکۆت، به‌رامبه‌ر
ئه‌نجومه‌نی ڕزگارکردنی هارتفۆرد کۆرانت : ( له کاتی ئێسته‌دا
ئێمه پێویستیمان به سه‌ربازی زۆرتر هه‌یه له عێراقدا
).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێک له لیبڕاله‌کان ده‌ستیانکرد به
هه‌ڵمه‌تێکی توند بۆ هه‌ڵبژاردنی کلینتۆن بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران
له نیویۆرک، به‌ڵام وه‌ک نیویۆرک تایمز ده‌ڵێ: ( وه‌ک له
زۆربه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان و خیتابه‌کان و ده‌نگدان
دووباره‌بوونه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیران ،وه‌ک لایه‌نگرێکی
به‌هێز له هێزه چه‌کداره‌کانی و داواکه‌رێکی به‌هێز بوو بۆ
بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکی فراوان له ده‌ره‌وه، ده‌رباره‌ی
عێراق ئه‌و پشتگیری ئه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ نموونه ده‌نگدانێک که
بۆ سه‌رۆک هه‌بێت تا شه‌ڕ بکات له‌گه‌ڵ عێراقدا و بانگی
ئه‌وه‌یکرد که سه‌ربازێکی زۆر له‌وێ هه‌بێت).
له کاتێکدا که په‌رله‌مانتار( جۆن میرسا) دیمۆکراسیخوازه و
له بنسلفانیایه که جیابووه‌وه، داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
کرد له عێراقدا وه‌ڵامی حزبه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی توند بوو و
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی به‌رزی حزب به خێرایی دژی وه‌ستان و
په‌رله‌مانتار ڕاهم ئامنۆیل وتی: ( جاک میرسا به‌ناوی جاک
میرساوه قسه‌یکرد نه‌ک به ناوی حیزبه‌وه). وئه‌و کاته‌ی
داواین لێکرد هه‌ڵوێستی حیزب ڕوونبکاته‌وه ده‌رباره‌ی شه‌ڕ
وتی: هه‌ڵوێستمان ده‌بێت له کاتێکی
گونجاو‌دا).
|