(کۆکا
کۆلا)ی درووستکرد وه‌ک به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی فڕۆشتنی
خواردنه‌وه گازییه‌کانی.
75 ساڵ له ته‌مه‌نی ((بابانۆئێل)) که ئێمه
ئهیانسین
هه‌موو
ساڵێک وه‌ک ئه‌مڕۆ، به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌کانی له دایکبوون (
کرسمیس) جیهان ساته پۆپه‌کان به‌سه‌ر ده‌بات، له به‌ربه‌یانی
بیست و پێنجی دیسه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێک وه‌ک نه‌رێتێکی باو،
منداڵان له‌و ماڵانه‌ی که ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ریساڵ
ده‌گێرن، به شه‌وقه‌وه به‌ره‌و لای داری له دایکبوون ده‌ڕۆن
که له‌ناوه‌راست هۆڵی دانشتن ڕازاوه‌ته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی بزانن
بابانۆئێل چیی بۆ هێناون له‌و دیاریانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌و
ساڵدا چاوه‌ڕوانی بوون. ئه‌و ڕۆژه‌یش به خۆشی له جه‌وێکی
خیزانیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌ده‌وری ئه‌و هه‌موو خواردن و
شیرینییه بهلهزهتانه داده‌نیشن و خواردنی تایبه‌تیش
ئاماده ده‌که‌ن.
هه‌موو
ساڵێ منداڵان چاوه‌ڕێی ئه‌م ساتانه ده‌که‌ن، تا ته‌مه‌نیان
گه‌وره‌ده‌بێت پاشان ڕاستییه‌کانیان پێ ده‌ڵێن، که بابانۆئیل
که‌سایه‌تییه‌کی خه‌یاڵییه و ئه‌و هه‌موو دیاری و خه‌ڵاتانه
که بۆیان دێت، هه‌موو له که‌س و خزمیانه، یان له‌و
که‌سانه‌یه که خۆشیانده‌وێن، کاتێ ئه‌مانیش گه‌وره ده‌بن
دیاری بۆ منداڵانی خزمیان ده‌به‌ن که خۆشیان ده‌وێ.
به‌ڵام زانیارییه‌کی تر هه‌یه ده‌رباره‌ی ( بابا نۆئێل)،
مه‌سه‌له‌که زۆر که‌س شاره‌زای له‌سه‌ر نییه چی له منداڵان
و گه‌وره‌کانیش. ئه‌م شێوه‌ی پیاوه که جیهان ده‌یناسێت بۆ
ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه ( پیره‌مێردێکی پته‌و و ده‌م
به‌پێکه‌نین و جلهبهرگێکی سووری له‌به‌ره که خه‌تی سوور
تێکه‌ڵی بووه)، ئه‌م شێویه له درووست‌کردنی کۆمپانیای
خواردنه‌وه‌ی گازی ئه‌مریکییه( کۆکا کۆلا)، ئه‌م ساڵیش
کۆمپانییه‌که به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 75 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و
داهێنانه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. ( ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ڕوونده‌کاته‌وه که به به‌رده‌وامی ئه‌و ڕه‌نگه سوور و
سپییه له‌به‌ر ده‌کات( ئه‌و ڕه‌نگه‌یش دروشمی کۆکا کۆلایه
هه‌رچه‌نده کۆمپانییه‌که نکۆڵی له‌وه ده‌کات وه‌ک له
ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا هاتووه). ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو که ئه‌و کاته کۆمپانیای کۆکا
کۆلا پروپاگنده‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه که خواردنه‌وه‌که‌یان
ته‌نها بۆ وه‌رزی هاوین و جه‌وی گه‌رم نییه، به‌ڵکو بۆ
هه‌موو وه‌رزه‌کان ده‌گونجێت. کۆمپانیهکهیش جه‌ختی له‌سه‌ر
وه‌رزی زستان ده‌کرد به تایبه‌تی. کۆمپانییهکهیش کۆمه‌ڵی
رکلامی جێبه‌جێ کرد، دیاردهتریان یه‌کێکیان بوو که
که‌سایه‌تی ( بابا نۆئیل) له خۆ گرتبوو له شوێنیکی بازرگانی
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی منداڵدا( وه‌ک ده‌زانین منداڵان گه‌وره‌ترین
توێژن که کڕیاری خواردنه‌وه گازییه‌کانن). به‌ڵام
گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری له ساڵی 1931 بوو، که کۆمپانییه‌که
ته‌کلیفی له هونه‌رمه‌ندی ریکلامه (( هادۆن سندبلۆم))ی کرد
که ناوبانگێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له جیهانی پرۆپاگنده و
ریکلام، داوایان لێکرد که تهسمیمێک بکات بۆ که‌سایه‌تی (
بابا نۆئیل) له نێوان ڕیالزم و خه‌یاڵدا. سندبلۆمیش پشتی به
هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی ( سه‌ردانی سیاینت ساندکلۆس) به‌ست که له
نووسینی شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌مریکییه (کلیمینت کلارک ) (1779
1863)، له ناوی قه‌شه نیکۆلاس، ئه‌م ناوه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه
( سانتا کلۆز)، که ئه‌مریکییه‌کان به ( با با نۆئیل) ده‌ڵێن.
ئه‌و هه‌ڵبه‌سته باس له‌وه ده‌کات چۆن ( سایت نیکۆلاس) له
کاتی سه‌ریساڵدا له ڕیگه‌ی کونی ئاگردانی خانووه‌کانه‌وه
دێته ماڵه‌وه و جلی خوری له به‌ره‌و کیسه‌یه‌کی پێیه له
یاری منداڵان و دیاری دابه‌شده‌کات. ههڵبهستهکهیش وه‌سفێکی
تێدایه بۆ سکه زله‌که‌ی که شیرینی( جیلی) تێدایه،( ئه‌م
ده‌سته‌واژه هه‌تا ئێسته ده‌وترێته‌وه). ئه‌نجامه‌که‌ی
سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌ست هێنا له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا، بۆیه
تا ساڵێنێکی زۆر پێوه‌ندی له نێوانی کۆمپانیای خواردنه‌وه‌ی
گازییهکانو و هۆنه‌رمه‌ند سندبلۆم به‌رده‌وام بوو. ئه‌ویش
به‌رده‌وام بوو له ره‌سم کردنی ریکلامی بابا نۆئیل تا
شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. سهرکهوتنهکهیش زۆر باش بوو
تا وای لیهات به جیهاندا بناسرێت و ته‌عمیم بکرێت بۆ جیهان،
بگره باشترین شێوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته،
به بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ بزانێت که ئه‌م ته‌سمیمه که بۆ ئه‌م
پێاوه میهره‌بانه کراوه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ک فرۆشیاری
خواردنه‌وه‌ی گازییه‌کان بێت( کۆکا کۆلا). به تیپه‌ربوونی کات
خۆی دۆزیه‌وه که خۆشی و هیوا ده‌خاته دڵی منداڵان.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی( کۆکا کۆلا) چییه؟ چۆن سه‌یری ئه‌وه
ده‌کات که ئه‌م خوڵقاندنه که له هه‌موو جیهاندا باوه،
که‌س ستایشی ( کۆکا کۆلا ) ناکات؟. به زۆری به‌ڵی، ئه‌مساڵ
ئاهه‌نگ دهگیڕت له یادی 75 ساڵه‌یدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌ی (
بابا نۆئیل)، و له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یه زانیاری ته‌واو
ده‌داته ده‌سته‌وه بۆ مێژووی ئه‌و که‌سایه‌تییه له‌گه‌ڵ (
کۆکا کۆلا). قسه‌که‌رێک بۆ ( الشرق الاوسط) به ناوی
کۆمپانیه‌که‌وه ده‌ڵێت: کۆکا کۆلا ئیدعای خاوه‌ندارایه‌تی
که‌سایه‌تی( سانتیکلاز) بۆ خۆی ناگه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام له
هه‌مان کاتدا ده‌ڵێت: ده‌سکه‌وتێک هه‌یه له‌م خوڵقاندنه (
له تابلۆکانی هادون سندبلۆمی نیگارکێش بۆ کۆکا کۆلا درووستی
کرد پێش 75 ساڵ، ئه‌مه بووه هۆی به جیهانکردنی شێوه‌ی
سانتاکلۆز بۆ که‌سه‌یاتییه‌کی هێمن و ڕووخۆش که ئه‌مڕۆ جیهان
په‌یره‌وی ده‌کات). له قسه‌کانی ناوبراو زۆر له ڕاستی
تێدایه، هه‌رکه‌سێ چاوێک به مێژووی که‌سایه‌تی ( بابا نۆئیل)
بگێڕێت، سه‌یر ده‌کات به چه‌ند شێوه‌یه‌ک ره‌سم کراوه ( وه‌ک
کۆرتهباڵایهک که به‌شه‌ر نه‌بێت) ئه‌و قۆناغه‌ی که سندبلۆم
وێنه‌که‌ی کێشا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو چونکه ته‌کنیکی میدیا
( له‌و قۆناغه) وایکرد ئه‌م شێوه‌یه به فراوانی بڵاو
بێته‌وه به باشی له هه‌موو هه‌وڵه‌کانی پێشوو. ( له
درێژه‌ی قسه‌کردنه‌که باس له‌وه ده‌کات که‌وا خه‌ڵکی وا هه‌ن
ئه‌م ( بۆچوونه‌ی کۆکا کۆلا )به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌م
شێوه‌ی ئێسته بۆ ( سانتا کلۆز) پشتی به تابلۆ و ڕهسمانێک
به‌ستووه که پێش هه‌ڵمه‌تی ساڵی 1931 هه‌بووه.
ده‌ڵێن ( بابا نۆئیل) ناوێکی فه‌رنسییه، و له جیهانی
عه‌ربیدا باوه، که وه‌رگێڕاوی ( فاثهر کریسما)؛ ئه‌مه‌یش
ئه‌و ناوه ئنگلیزییهیه، که له به‌ریتانیا به‌کاردێت بۆ
که‌سایه‌تی ( سانتا کلۆز). به‌ڵام زۆر گێڕانه‌وه هه‌یه بۆ
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه،
زۆربه‌یان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ داستانی ( ساینت نیکۆلاس)،
خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌و بڕوایه‌دان که قه‌شه‌یه‌ک هه‌بوو له‌و
ناوچه‌یه ده‌ژیا که ئێسته پێ ده‌ڵێن تورکیا له‌سه‌ده‌ی
چواری زاینی، به میهره‌بانی و دڵفراوانی له گه‌ڵ منداڵاندا
به ناوبانگ بوو و هه‌ڵوێسته سهخییهکانی زۆر له هه‌ژارانی
ڕزگار کرد.. ژیاننامه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌وروپا باس ده‌کرا،
بۆیه ڕۆژێک داده‌نرێت بۆ یادکردنه‌وه‌ی، و ئه‌م ڕۆژه باس له
کاری باشه ده‌کرێت و له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا له شه‌شی
دیسه‌مبه‌ر ده‌کرا، وه‌ک ده‌ڵێن رۆژی مردنی ساینت نیکۆلاسه،
به تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌م که‌سایه‌تییه بووه سه‌رچاوه‌ی خۆش
به‌خشین بۆ منداڵان ( ئه‌و دابهشکهرهیه که پشتی
پێده‌به‌سترێت) و ستایشی بۆ ده‌ڕوات بۆ ئه‌و دیاریانه‌ی که
ئێمه ده‌یکڕین.
|