به‌شی سێهه‌م وکۆتایی
: ((ئێمه گیانی کوڕانمان و کچانمان زۆر پیرۆزتره له
ده‌سه‌ڵاتی بوش بۆ سه‌ر قازانجی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
هه‌روه‌ها ئێمه هیچ جیاوازییه‌کمان نییه له گه‌ڵ خه‌ڵکانی
چینی کرێکاری ئاسای و ژنان و منداڵانی عێراقی که له هه‌موو
که‌سێ زیاتر ئازار ده‌چێژن له هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت))
نه‌خشه‌ی تاڵانکردن
ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که له ئه‌فغانستان و عێراق ڕوویدا بووه هۆی
نوقمکردنی ئه‌م ڕاستییه ( زۆرێک له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه
هه‌تا ئێسته پێویستیان به زۆر شت هه‌یه) وه‌ک مێژوونووس
هوارد زین ده‌ڵێت:( ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بگه‌ڕێن له ژێر
پاشماوه‌ی کاولکارییه‌کانی شه‌ڕ و ڕوونی بکه‌ینه‌وه که
حکومه‌ته‌کی بوش شه‌ڕ به‌کار ده‌هێنێت وه‌ک چوارچێوه‌یه‌ک بۆ
زیادکردنی جیوازای بژێوی له‌م وڵاته‌نه‌دا له کاتێکدا هیچ
ئاوڕێک ناداته‌وه له کێشه‌کانی گه‌لی ئه‌مریکی. و ده‌بینین
کۆمپانییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاره
ده‌بن. من له‌و باوه‌ڕه‌دام چه‌ختکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
چینایه‌تی و چه‌ختکردن له سه‌ر ئه‌و قازانجانه‌ی که
کۆمپانییه‌کان به‌ده‌ستی ده‌ه‌هێنن، کارێکی زۆر گرنگه).
هوارد زین خاڵێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌خاته ڕوو:( چه‌پ به
به‌رده‌وامی له دژایه‌تیکردنی شه‌ڕ له دوای شه‌ڕه، به بێ
ئه‌وه‌ی بگاته ڕه‌گی کێشه‌که، ئه‌ویش سستمی ئابوورییه که
له ژێر سێبه‌ریدا ده‌ژین، و پێویستی به شه‌ڕه وه شه‌ڕیش
ده‌کاته مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌تمی).
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌یه‌ک هه‌فته‌دا ملیاره‌ها
دۆلار خه‌رج ده‌کات له داگیرکردنی بۆ عێراق، جگه له خه‌رجی(
دووباره درووستکردنه‌وه) (( ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که که
حکومه‌ت و ده‌زگاکانی میدیا به‌کاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی فیدراڵ
یارمه‌تی مه‌زن پێشکه‌ش بکات بۆ ئه‌و کۆمپانییانه‌ی که نزیکن
له حکومه‌تی بوش)). دافید ووکر که چاودێره له‌سه‌ر ژمێرداری
حکومی، وتی: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری مه‌سڵه‌حه‌تێکی
بازرگانی بووایه وازم له کار ده‌هێنا، چونکه خاوه‌ن
به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کی دارایی زۆر خوێنڕێژه، من ناتوانم
تێبگه‌م بۆچی هه‌فته‌ی یه‌ک ملیار دۆلار خه‌رج ده‌کات؟.
ئه‌مه و جگه له‌و ده‌یان ملیار دۆلارانه‌ی که به‌کاریهێنا
بۆ داگیرکردنی عێراق، و ده‌یان ملیار دۆلار که خه‌رجی ده‌کات
بۆ مانه‌وه‌ی جبه‌خانه گه‌وره عه‌سکه‌رییه‌که‌ی له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا، و ده‌یان ملیار دۆلار بۆ
پاڵپشتی ئیسرائیل و میسر و تورکیا و چه‌ند ولاتێکی تر.
له کاتێکدا خه‌رجی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق هه‌نووکه
ده‌گاته 300 ملیار دۆلار، و له‌کاتێکدا میزانییه‌ی پنتاگۆن
له 400 ملیار دۆلار زۆرتره، به‌ڵام خه‌رجی تایبه‌تی بۆ
به‌رنامه‌ی فێرکردنی مناڵان له ته‌مه‌نی بچووک و بیمه‌ی
ته‌ندرووستی و چاودێری ڕۆژانه یان خزمه‌تگوزاریه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر به
به‌رده‌وامی که‌م ده‌کرێته‌وه له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م
وڵاته. شار له دوای شار و ولایه‌تی له دوای ولایه‌ت، یه‌ک
له دوای یه‌ک، ئاگا‌داری ده‌ده‌ن له‌و بوحرانه داراییه.
تاڵان‌کردنی کۆمپانییه‌کان بۆ عێراق ته‌نها به‌رده‌وام بوونی
ئه‌و تاڵانکردنه‌یه که له ئه‌مریکادا هه‌یه، که
ده‌رکه‌وتووه سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر له کرێکاران ده‌روات
بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌ڕه
ئابوورییه له‌سه‌ر هه‌ژاران و کریکاران شان به شانی ئه‌و
هێڕشه گه‌وره‌یه که ده‌کرێته سه‌ر ئازادییه
مه‌ده‌نییه‌کان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵهاتووه‌کان و موسڵمانه‌کان
که ڕوو به ڕووی ترسناکی ده‌بنه‌وه له زیندانی کردنیان و
دژایه‌تی و دیپۆرتکردنیان به بێ هۆ.
بزووتنه‌وه‌ی دژ به شه‌ڕ پیویستی ته‌نها به به‌رگری نییه
له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه بگره بۆ درووست‌کردنی ئۆرگانی و
ڕابه‌ڕایه‌تی گشتی، که به‌رپرسیارێتییه‌کی گشتی هه‌بێت.
ده‌بێت به‌شداری بکه‌ین
ئێمه پێویستیمان به ژماره‌یه‌کی زۆره له خه‌ڵک که
ڕووبه‌ڕووی ئاستی بژێوی نزم ده‌بنه‌وه، هێڕش ده‌کرێته سه‌ر
کاره‌کانیان و یه‌کێتییه‌کانیان ، و پێشیێلکردنی ئازادی
مه‌ده‌نییه‌کانیان ده‌کرێت، پێویستیمان به زۆرێک له خێزان و
دۆست و براده‌رانی ئه‌وانه‌ن که کار ده‌که‌ن له سوپا، بۆ
ئه‌وه‌ی داوا بکه‌ن تا هه‌موو هێزه‌کانی بێگانه له عێراقدا
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمانیان هه‌ر ئێسته.
زۆر له‌و یه‌کیێتییانه هه‌ن، و زۆرێک له‌وانه له‌گه‌ڵ
رێکخراوی(( کرێکاران دژ به شه‌ڕن -ئه‌مریکی)) کار ده‌که‌ن،
چه‌ند بڕیاڕێکیان ده‌رکرد که ده‌توانرێت وه‌ک نموونه‌یه‌ک
به‌کاری بهێنێت بۆ وروژاندنی مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ و داگیرکردن له
شوێنی کارماندا. (( ڕێکخراوی تیمسترز لۆکال 705)) نموونه‌یه‌کی
زیندووه بۆ په‌یوه‌ست بوونمان ده‌رباره‌ی شه‌ڕ له ناوه‌وه
بۆ شه‌ڕی ده‌ره‌وه: ((ئێمه گیانی کوڕانمان و کچانمان زۆر
پیرۆزتره له ده‌سه‌ڵاتی بوش بۆ سه‌ر قازانجی نه‌وتی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها ئێمه هیچ جیاوازییه‌کمان
نییه له گه‌ل خه‌ڵکانی چینی کرێکاری ئاسای و ژنان و منداڵانی
عێراقی که له هه‌موو که‌سێ زیاتر ئازار ده‌چێژن له هه‌ر
شه‌ڕێکدا بێت، هاندانی بوش بۆ شه‌ڕ خزمه‌ت ده‌کات وه‌ک
چاوپۆشین و بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رباره‌ی ئابوورییه ڕوخاه‌که
نه‌زانن، گه‌نده‌ڵی کۆمپانییه‌کان و له کارده‌رکردنی
کرێکاران. هه‌روه‌ها دژ به یه‌کێتی کرێکارانی
ئینته‌رناسۆێنالی لۆنغشۆر کار ده‌کات، که یه‌کێتییه‌کی
قه‌ده‌غه‌کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیمسترز لۆکال 705
به‌وه ناسراوه که خه‌بات ده‌کات له پێناوی یه‌که‌سانی به
شێوه‌یه‌کی فراوان، بۆیه ئه‌م ڕێکخراوه بڕیاری دا به توندی
دژ به هه‌وڵی بوش بوه‌ستێت بۆ شه‌ڕ، هه‌روه‌ها بڕێاریدا ئه‌م
به‌یاننامه گشتی بکرێته‌وه و بانگی هه‌موو یه‌کێتییه‌کانی
تر و فه‌عالینی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی که گرنگی ده‌ده‌ن به
هاندانی چالاکی دژ به شه‌ڕ له بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری و
کۆمه‌ڵگه‌دا)).
له‌ڕاستیدا ئه‌و بیروباوه‌ڕانه که ده‌رباره‌ی شه‌ڕ له
عێراقدا ده‌خرێته ڕوو، وه‌ک هه‌مان شه‌ڕه که له ڤێتنام
بوو، په‌یوه‌سته به ڕه‌گه‌ز و چینه‌کانه‌وه،
هه‌رکاتێک بژێویت ڕوو له نزمی بکات، زۆرتر دژی شه‌ڕ
ده‌وه‌ستیت. 79% له سه‌د له ئه‌مریکییه‌کان ده‌ڵێن:
شه‌ڕه‌که‌ی عێراق هه‌ڵه بوو. شه‌عبییه‌تی بوش له ناو ئه‌و
ئه‌مریکییانه‌ی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقین، ده‌گاته 2% له
سه‌د.
ملیۆنه‌ها مرۆڤ هاوسۆزن له گه‌ڵ ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی دژ به
شه‌ڕ، به‌ڵام ڕێکنه‌خراون بۆ کارکردن له‌م بوواره‌دا، ئێمه
پێویستیمان به به‌شداری فروانی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه هه‌یه
له بزووتنه‌وه‌که‌ماندا و بۆ گرێدانی هه‌ڵسوکه‌وته
لۆکاڵییه‌که به هه‌ڵسوکه‌وتی نیشتمانییه جوداکان، که
ببێته یارمه‌تییه‌ک بۆ خه‌ڵکی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ستکردن
به گۆشه‌گیری و نامۆبوون و ونبوون که هه‌ستی پێده‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانمان چالاک بێت ده‌بێت وه‌ک چۆن جۆن
لویس، که چالاکه له بواری مافه مه‌ده‌نییه‌کاندا جاریکیان
وتی:))
خۆپیشاندانه‌کانمان ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بێت به
واشنگتۆنه‌وه)). هه‌رچه‌نده خۆپیشاندنه‌کانی نیشتمانی
گرنگه، به‌لام نا‌توانیت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤێک له‌و کاره
لۆکالییانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی هێما و ده‌زگاکانی شه‌ڕ
ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه نابێت ته‌نها له‌و کاته‌دا
مانگرتنی مه‌ده‌نی ده‌ستپێبکه‌ین دوای ئه‌و ئاپۆره
جه‌ماوه‌رییه، به‌تایه‌به‌تی زۆرێک له خۆپیشانده‌ران یان
ئه‌وانه‌ی دژی شه‌ڕن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ، ئه‌م
ئیستراتیجییه ئه‌و بیرۆکه پشت ڕاستده‌کاته‌وه که
بزووتنه‌وی دژ به شه‌ڕ که‌مایه‌تییه‌کی به‌ئاگا له خۆ
ده‌گرێت، دبێت ئه‌وه بزانیت که ئه‌و خه‌ڵکه زۆره ده‌بێت
به‌شێک بن له کۆتایهێنان به شه‌ڕ.
هه‌مان شێوه وه‌ک ئه‌وه‌ی کرا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی شه‌ڕ له
ڤێتنامدا، ئه‌رکی سه‌رشانمان خه‌باتکردنه له هه‌موو
به‌ره‌کان وه‌ک: پشتگیری بۆ له ناوبردنی سه‌ربازگری،
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حکومه‌ت و کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی
ده‌رباره‌ی قوربانییانی به‌شه‌ری له‌م شه‌ڕه‌ددا، ده‌رباره‌ی
ئه‌و درۆوده‌له‌سانه‌ی که به‌کاریده‌هێنن بۆ شه‌رعیه‌تدان به
شه‌ڕ، و ئاشکراکردنی ئه‌وانه‌ی که سوودمه‌ندن له شه‌ڕدا،
هاندان و پاراستنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که بیروباوه‌ڕیان
بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی که دژ به فه‌رمانه‌کان یان
خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌وه‌ستن، و کارکردن له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌کانی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کان وه‌ک:( بزووتنه‌وه‌ی
جه‌نگاوه‌ره کۆنه‌کان له عێراقدا دژ به شه‌ڕ) و
بزووتنه‌وه‌ی خێزانه‌کانی سوپا وه‌ک: ( خێزانه‌کانی ئه‌ستێره‌ی
زێڕینی ئاشتی) له‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه‌یش گفتوگۆکردن به سه‌بر و
شیلگیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له‌چوارده‌ورمانن که‌وا
ئێمه پێویستیمان به کۆتایهێنانی داگیرکردنه هه‌ر ئێسته.
|