خۆشتم ده‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌ی نووسین

حه‌نین عومه‌ر
و
: مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان

 

 

  به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت...ئاوێته‌ی بێده‌نگیت ده‌بم که‌ خۆشمی ناوێت...ئاوێته‌ی دۆکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌ت ده‌بم که‌ خۆشم ناوێت، به‌ ڕه‌نگی چاوه‌کانت که‌ له‌ جاران زۆرتر خۆی له‌  سه‌وزایی ده‌دات...به‌توڕه‌ بوونت که‌ هه‌سته‌کانم ئه‌رووژێنی و له‌ ڕوخسارم ده‌مامکی خه‌نده‌کانم لاده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبکه‌مه‌وه‌ به‌  گریان.                                      

*************************************                       

 به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت... بۆ نیو چرکه‌ ده‌ستم به‌رده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ خێرایی ده‌یکشێنمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا شپرزه‌ییت ده‌کشێنمه‌وه‌ که‌ شۆراوه‌ به که‌مته‌رخه‌میت.‌..و ئه‌و ته‌زووه‌ کاره‌با‌یه‌ی که‌ چووه‌ته ‌ناو  هه‌ڵبه‌سته‌که‌ و ده‌تکاته‌ خۆڵه‌مێش وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌ نوقمبوونه‌که‌م له‌ بۆنه‌که‌دا...ئه‌و بۆنه‌ی که‌ دوێنێ به‌ کراسه‌که‌ته‌وه‌ نووسابوو...و پرسیاری ناوه‌که‌یت لێکردم.                                                                       

 *************************************                      

 به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت...ڕیگه‌که‌ی پێشه‌وه‌ت و  سوکانی ئۆتۆمبیله‌که‌ت که‌ له‌ به‌رامبه‌رته‌ ونیان ده‌که‌یت...و ئه‌و گۆرانییه‌ فه‌رنسییه‌ی به‌رده‌میشت ون ده‌که‌یت  که‌ باس له‌ خۆشه‌ویستی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک جار ئاوڕێک بده‌یته‌وه‌ بۆ لای ڕاست وڕسته‌یه‌ک درووست بکه‌یت، که‌ هه‌ردووکمان ئه‌خاته‌ ناو وڕینه‌ی قسه‌کردن و وای لێهاتووه‌ هه‌موو جارێ، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تۆ کۆتایی دێت... به‌ڵام هه‌ندێ شیرینی ده‌خاته‌ هه‌ستبوونم به منداڵی به‌رامبه‌رت.                                                                 

  ***************************************                    

به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت...هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌مڕۆ داوای هیچت لێنه‌که‌م...به‌نامه‌یه‌کی کورت ئیکتیفا ده‌که‌م و تۆش به‌ سێ وشه‌ وه‌ڵامم ده‌ده‌یته‌وه‌...یه‌که‌میان: وشه‌یه‌که‌ داوات لێکردم پێتی نه‌ڵێم...دووه‌میان: وشه‌یه‌که‌ ئاره‌زوومه‌ به‌ به‌رده‌وامی لێتی ببیسم، چونکه‌ مامۆستاکه‌م( نه‌زار ) بیرده‌خاته‌وه‌، که‌ هه‌موو جارێ به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌وت...سێیه‌م وشه‌: ئه‌م پێوه‌ندییه‌ سه‌ڕسوڕهێنه‌ری نێوانمان کورت ده‌کاته‌وه‌ و رێژه‌ی شه‌که‌ر له‌ خوێنمدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.                                                                           

 *************************************                         ‌

 بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م ته‌نها گرنگییه‌کی زۆر به‌ خۆم بده‌م و پرچیشم باشتر داهێنم، جله‌کانم به‌ گرنگیه‌وه‌ هه‌ڵببژێرم...سبه‌ێنێ به‌یه‌ک ده‌گه‌ین و له‌وانه‌یه‌ سبه‌ینێ کێشه‌ی خه‌ونه‌کانم یه‌کلابکه‌مه‌وه‌ وه‌ ده‌ریان بکه‌م، ‌چونکه‌ واقعم جوانتره‌ له‌ خه‌ونه‌ کۆنه‌که‌و ڕوخسارت له‌ روخساری  هه‌موو ئه‌و پێاوانه‌‌ جوانتره‌ که‌ ناسیویانم... شێوه‌ی گاڵته‌کردنه‌که‌ت باشتره‌و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ت قووڵترو شێوازی قسه‌کردنت به‌تامتر و شێوازی هاروهاجیت زیره‌کترو شێوازی موغازه‌له‌ت ناسکتر و شێوازی خۆشه‌ویستیت بۆ من خۆشتر و خۆشتر وخۆشتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه‌ی که‌ ناتوانم بیانووسمه‌وه‌، چۆنکه‌ من خۆشتم  ده‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌ی نووسین...............................                                   

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca