هه‌واڵێک
که‌وته به‌رگوێ، گوايه په‌رله‌مانی کوردستان بڕياری داوه
کرمانجیی خواروو ـ سۆرانی ـ ببێته دیالێکتی هاوبه‌ش له
خوارووی کوردستان.. به‌مه‌شه‌وه
زمانی نووسراوه ڕه‌سمييه‌کان و فێرکردن له قوتابخانه و
په‌يمانگه و زانکۆکانی ئه‌وێ، به‌و زاراوه‌يه بێ.. ئه‌مه‌ش
وه‌کو هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تايی بۆ بنياتنانی ته‌لاری کوردستانی
يه‌کگرتوو به شێوه‌يه‌ک باری دابه‌شبوونی شێوه‌يی نه‌هێڵێت.
پێويسته ئاماژه به‌وه بکه‌ين که نزيکه‌ی سه‌ده‌يه‌که
کرمانجيی خواروو بووه‌ته ديالێکتێکی هاوبه‌ش له خواروو و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دوای ڕیککه‌وتنی يازده‌ی ئازاری 1970
به شێوه‌يه‌کی ڕه‌سمی خوێندن له خوارووی کوردستاندا به‌و
شێوه‌يه بووه، هه‌روه‌ها هه‌موو چالاکييه ڕۆشنبیری و
ئه‌ده‌بييه‌کانيش.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌موو عيڕاقدا له
قوتابخانه‌کان پێی ده‌خوێندرا، هه‌تا له به‌سراـ ش.
بۆ زانين، شێوه‌ی ڕه‌سه‌نی خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی
کرمانجیی ژووروو بوو، واتا : بادینانی.. به‌ڵام زۆربه‌ی
دوانه‌کانی به کرمانجیی خواروو بوو، واتا : سۆرانی.. هه‌مان
بۆچوون کاک مه‌سعوودی کوڕی و نه‌وه‌که‌ی نێچیرڤان
ده‌گرێته‌وه.
له‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که زۆربه‌ی پێشه‌واکانی کورد له
ناخه‌وه کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کرمانجیی خواروو ( سۆرانی )
ببێته زمانی نووسين و دوان، هه‌روه‌ها به کرده‌وه‌ش
سه‌لماندوویانه، واتا : سۆرانی، وه‌کوو شێوه‌ی قوڕه‌يشیی لێ
بێ له نێوان ده‌سته‌خوشکه‌کانی، له‌گه‌ڵ پارێزگاری کردن و
سوودوه‌رگرتن له
ديالێکته‌کانی ديکه، هه‌روه‌ک گوتراوه حه‌فت خوێندنه‌کانی
دی ( ألقراءات السبع الأخری ).
ئه‌گه‌ر خه‌به‌ره‌که ڕاست بێ، ئه‌وه يه‌کێکه له
مزگێنييه‌کان، چونکه به هه‌ر بيانوویێ بێ، خوێندن و نووسين
به چه‌ند ديالێکتێ ئيشاڕه‌تێکی سووری ترسناکه و
هه‌ڕه‌شه‌يه‌که بۆ پارچه‌پارچه‌کردنی زمانی میلله‌ت، تا کار
به‌وه ده‌گا ـ بمانه‌وێ يان نه‌مانه‌وێ ـ ورده ورده، ئێستا
يان له داهاتوودا چه‌ند گه‌ل و هۆزێ له منداڵدانی تاکه
گه‌لێکدا په‌يدا ده‌بێ. ئه‌مه‌ش گوته‌ی من نييه، به‌ڵکوو
گوته‌ی زانست و زاناکانی زمان و ديالێکته‌کانه.. بۆيه
پێويسته به چاوێکی واقيعبينانه سه‌يری کاروبار و کێشه‌کان
بکرێت.
هه‌ر چه‌ند بگوترێ که ده‌توانرێ به‌پێی ڕۆیینی کات و
به‌کارهێنانی ديالێکته‌کان چاره‌ی ئه‌م کێشه‌يه بکرێ، به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نيا خۆخه‌ڵه‌تاندنه و ڕاکردنه به‌دوای ئه‌و
ئومێدانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه و لۆژيکی مێژوون له
په‌ره‌سه‌ندنی ديالێکته‌کان، ئه‌گه‌ر سنووری بۆ دانه‌نرێ
به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت. سپاردنی ئه‌م جۆره کاروبارانه
به قه‌ده‌ر و گره‌وکردن له‌سه‌ر داهاتوو و خۆگێل کردن له
چاره‌سه‌ری ( هه‌روه‌ک سه‌رنج ده‌ده‌ین و هه‌ندێ جار
ده‌خوێنينه‌وه ) خه‌ياڵێکی ڕووته و پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستووره‌کانی پێکهاتنی ديالێکت و زمانه‌کانه.. واتا
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه دێته دی و ئه‌وسا هه‌ر ديالێکتێ ـ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ديالێکته‌کانی دی سه‌ر به
تاکه بنه‌چه‌يه‌کن ـ ئه‌گه‌ر بۆ فێرکردن به‌کار هێنرا،
ده‌بێته زمانێکی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر چه‌نده له ڕووی وشه و
ڕێزمانه‌وه لێکچوون و نزيکايه‌تی و خزمايه‌تیی له‌گه‌ڵ
ديالێکته‌کانی ديکه‌دا هه‌بێت.. باری وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤی
ڕۆشنترين نموونه‌يه له‌سه‌ر ئه‌مه، چونکه که‌م وا ده‌بێ
سوێدييه‌ک ببينيت زمانی دانيمارکی یان نه‌ڕويجی تێنه‌گات و به
پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا هه‌ر زمانێ له وانه
سه‌ربه‌خۆيه و خاوه‌نه‌کانيان نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆن.
پێشتر له نامه‌يه‌کی کورديمدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی کوردستان
کاک مه‌سعوود بارزانیم کردبوو، به درێژی مه‌ترسیی
به‌کارهێنانی چه‌ند ديالێکتێکم له خوێندندا ڕوون کردبووه‌وه،
ئه‌وسا لاشم گرنگ نه‌بوو به چ ديالیکتێ بێ، به‌ڵکوو گرنگتر
ئه‌وه بوو ته‌نيا يه‌کێک بێت و چاوپۆشی بکرێت له‌وه‌ی ئایا
ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌يه ده‌دوێن که‌من یان زۆرن، به‌مجۆره
ده‌توانين يه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییمان تا ڕۆژی دوايی ده‌سته‌به‌ر
بکه‌ين.. ئه‌گه‌ر نا بێگومان ـ دوای په‌نجا ساڵ خوێندن به
چه‌ند شێوه یێ ـ ده‌بينه چه‌ند گه‌لێک و پێمان ده‌گوترێ
ئه‌وانه کورد بوون.. هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێزيانم نووسی ئه‌گه‌ر
دیکتاتۆرييه‌ت له هه‌موو شتێک تاوان بێت، ئه‌وا له
ده‌ستنيشانکردنی ديالێکتێک بۆ يه‌کبوونی زمان و ئه‌ده‌ب کارێکی
چاکه و چاکه‌ش ده قاته.!
تا ئێستا نه‌مخوێندۆته‌وه که تاکه ميلله‌تێکی پێشکه‌وتوو
له جيهاندا ڕۆڵه‌کانی به دوو دیالێکت بخوێنن، بۆيه پێويسته
گه‌مارۆی ئه‌م مه‌ترسييه بده‌ین و چاره‌يه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌يه
بدۆزرێته‌وه و هه‌موو له‌سه‌ر تاکه ديالێکتێ یه‌ک بين و به
خێرایی بيکه‌ينه زمانێکی هاوبه‌شی له‌يه‌ک گه‌يشتن.. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ که ديالێکتێ له‌وی ديکه چاکتره، به‌ڵكوو
مه‌به‌ست لێی سووربوونه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کورد ـ به‌بێ هيچ
ترسانێک ـ وه‌کوو تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
مه‌به‌ست له‌م کاره‌دا، په‌راوێزکردنی ديالێکته‌کانی دی و
که‌مکردنه‌وه‌ی گرنگی و پله و پايه‌یان نييه، ديالێکته‌کان
هه‌موويان له‌جێی خۆيان‌دا چاک و پاکن تا ئه‌و رۆژه‌ی چاو له
بينين ده‌که‌وێ.. هه‌روه‌ها ده‌توانرێ سوود له هه‌موو
ديالێکتێ ببينرێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمانی ڕه‌سمی هه‌تا
هه‌تايه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رچی به‌و ديالێکتانه
نووسراوه وه‌کوو کولتوورێکی لێدێ بۆ پاڵپشتکردنی زمانی ڕه‌سمی
و جۆگه‌يه‌که ده‌ڕژیته ڕووباری زمانی نووسینه‌وه، ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ که چاودێريی هه‌ندێ باری نائاسايی و
باروزرووفی تايبه‌تی نه‌کرێ له هه‌ندێ شوێن تاکوو مه‌رجی
بابه‌تييان لێ دێته دی، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون و ته‌وه‌ره‌گرتن
له ده‌وروبه‌ری زمانی هاوبه‌شی باو و ڕه‌سمی و پێگه‌ياندنی
کاديری به توانا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی له هه‌ر چوارپه‌ڕی
نيشتماندا.
نابێ ئه‌وه‌ش له که‌س شاراوه بێ که زمانی کوردی دووه‌م
زمانی ڕه‌سمييه له ده‌وڵه‌تی فیدڕاليدا و له داهاتوودا
پياده ده‌کرێ و ده‌گاته هۆڕ و بيابانه‌کان و هه‌موو گه‌لانی
ئه‌م ناوچه‌يه بايه‌خی پێ ده‌ده‌ن.. بۆيه زۆر پێويسته که
ڕايه‌کان کۆک بن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی زمانی په‌تی له نێوان
دیالێکته‌کانماندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توێژه‌کان بتوانن
له‌گه‌ڵ کورد بدوێن و به‌م پێیه هۆشياری زێتر ده‌بێت بۆ
فێربوونی.
هه‌ڵبه‌ت جێبه‌جێکردنی ئه‌م جۆره بڕيارانه ئاسان نييه و
بێگومان پێويستیی به کات و هه‌وڵدان و ئامێرگه‌لێ هه‌يه..
دوژمنانی کورديش له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌يان به‌ر له
ده‌يان ساڵ ده‌رفه‌تيان نه‌داوه‌ته کورد
وه‌کوو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی که ديالێکته‌کانيان له
کوردیيش زێترن، کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن و به جیددی له‌م
جۆره کێشانه بکۆڵنه‌وه، له‌وانه کێشه‌ی يه‌کگرتنی (
يه‌کبوونی ) زمان. به‌ڵام هه‌موو شتێ و هه‌موو ده‌سکه‌وتێ له
ماوه‌ی نه‌وه‌یێک نایه‌ته دی، به‌ڵکوو پرۆسه‌يه‌کی
به‌رده‌وامه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێشمه‌ی کاروباری کوردستانيان
له‌ده‌سته، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سياسه‌تمه‌دارو ڕۆشنبيرو
هۆشيارن، مێژوو و جوگرافياشيان خوێندۆته‌وه.
له کۆتاييدا حه‌ز ده‌که‌م عه‌رزی خوێنه‌ری هێژا بکه‌م که
داپیره‌م ـ له دايکم ـ به ديالێکتی کرمانجیی ژووروو ـ
بادينانی ـ ده‌دوا و باپيره‌م ـ له باوکم ـ به ديالێکتی
کرمانجیی خواروو ـ سۆرانی ـ ده‌ئاخافت.. هيوادارم منداڵ و
نه‌وه‌کانمان له ڕۆڵه‌کانی گۆران و خانی و جزيری و مه‌وله‌وی
و سه‌يدیی هه‌ورامی و دکتۆر عه‌بدوڵڵا هه‌ڕشه‌می و مه‌لا
ئه‌فه‌ندی و که‌ڵه‌زانا ئيبڕاهيم دۆغره‌مه‌چی و زوبێر بيلال و
جگه‌رخوێن و شه‌هيد نافيع ئاکره‌يی و هه‌ژار و هێمن و
خه‌زنه‌وی و حه‌بيب محه‌مه‌د که‌ريم فه‌يلی و عه‌ره‌بی شه‌مۆ،
به ئيزنی خوا له نزيکترين کاتدا به زمانی يه‌کگرتووی کوردی
بدوێن و بنووسن.
|