دروشمه بێله‌زه‌ته‌کانی خۆپیشاندانی ستۆکۆڵم

     نامۆ سامان

 

ئیمرۆ رێکه‌وتی شانزه‌ی دیسێمبه‌ری 2006  کۆمه‌ڵه‌ی‌ رێخراو‌و حیزبه‌ سیاسێکانی سوید که پێکهاتبوون له 18 حیزب‌و رێکخراو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی چاک هه‌ڵسان به خۆپیشاندانێک له شاری ستۆکۆڵم کاتژمێر 12ی نیوه‌ رۆ به‌کاتی سوید به‌دژی راپۆرته‌که‌ی بیکه‌رو هامیڵتۆن، که نزیکه‌ی 100 که‌س ده‌بوون ، نزیکه‌ی 20 هه‌زار کورد به‌س له‌‌شاری ستۆکۆڵم ده‌ژی به‌ڵام ئه‌و ژماره که‌مه ئه‌بێت مانای چی بگه‌یه‌نێت؟  جگه‌ له‌وه‌ی که خه‌ڵکانێک هه‌بوون له‌شاره‌کانی تری سویده‌وه هاتبوون به‌واتای ئه‌م ژماره که‌مه بۆ خۆپیشاندان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که‌هه‌ر له‌هه‌زار کورد له‌شاری ستۆکۆڵمدا نیو که‌سی به‌رده‌که‌وێت ئنجا له‌نێوان کۆمه‌ڵه‌ی چاک‌و رێکخراوه سیاسێکان بوو به‌هه‌را..کۆمه‌له‌ی چاک خۆپیشاندانی خۆی به‌ته‌نها کرد.

بیله‌زه‌ترین خۆپیشاندان تاکو ئێستاکه که‌من خودی خۆم به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی سوتۆکۆڵم کردووه هه‌تاکو ئێستاکه شتی وا‌بێله‌زه‌تم نه‌بینیوه. به هه‌ژده رێکخراو و حیزبه‌ سیاسێکان نه میکرۆفۆنیان هه‌بوو نه‌ یه‌کێکیش هه‌بوو سه‌ر په‌رشتی خۆپیشاندانه‌که‌ بکات ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌دوای خۆیان دروشمه‌کانیان‌و لافیته‌کانیان به‌جێهێشت.

دروشمه‌کان

من نامه‌وێ له‌سه‌ری دروشمه‌کان بدوێم به‌ڵکو با‌دروشمه‌کان خۆیان بدوێن..من چه‌ند نموونه‌یه‌کی ئه‌و دروشمانه‌م گرتووه به‌موبایله‌که‌م

هه‌ر وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک و هیچی تر..با دروشمه‌کان خۆیان بدوێن

1: دیموکراتی بۆ ئێراق

ئه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ چی هاتووه؟

2: فیدراشوون بۆ کورد

ئه‌ی ئێوه ناڵێن ئێراق فیدراڵییه؟

3: کوردتان له‌بیر نه‌چێت؟

ئه‌ی ئێوه نه‌تان ووت ئه‌مه‌‌ریکا پشتمانه‌؟

4: پشتیوانی بۆ کورد نه‌ک بۆ نه‌وت

ئه‌مه دروشمه خۆی له خۆیدا شه‌‌ر ده‌نێته‌وه نه‌ک پشتگیری

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca