راگه‌یاندنی راپۆرتی بیکه‌ر ـ هاملتۆن و ئه‌و کاردانه‌وه
جیاوازانه‌ی له‌دژی خرانه‌ڕوو، ناوه‌رۆکی ململانێی سیاسی ـ
تایفه‌گه‌رایی له‌ناو عێراق ئاشکراکرده‌وه که هه‌رگیز له
رێگه‌ی بیر و بۆچوونی دوور له واقیعه‌وه جاره‌سه‌رناکرێت.
ئه‌و راپۆرته‌ی که له‌لایه‌ن گرنگترین لایه‌نه سیاسییه‌کانی
گۆڕه‌پانی عێراقییه‌وه ره‌تکرایه‌وه و، ته‌نانه‌ت ناوه‌نده
عه‌ره‌بییه‌کانیش به وریاییه‌وه پێشوازییان لێکرد، جارێکی
دیکه بێ ئاگایی و که‌مته‌رخه‌می سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی
سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان و شێوازی پێویست بۆ
چاره‌سه‌رکردنییان خسته‌ڕوو. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی که
ئه‌م راپۆرته ئیداره‌ی ئه‌مریکی مولزه‌م نییه به
جێبه‌جێکردنی، ناکرێت له هه‌مان کاتیش‌دا له گرنگی و
بایه‌خه‌که‌ی بۆ سه‌ر ئایینده‌ی ناوچه‌که به گشتی و عێراق
به‌تایبه‌تی که‌م بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ک
ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی سیاسی ئاماژه‌یان
پێداوه، به سه‌رکه‌وتنێکی باڵه
توندڕه‌وه"عروبی"و"ئیسلامی"یه‌کان داده‌نرێت و، نیشانه‌یه‌کی
یه‌کجار مه‌ترسیداره له دووڕیانی شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا و، بۆیشی
هه‌یه وه‌رچه‌رخاندنێکی نائاسایی بێت له نشووستی پێهێنانی
ئه‌و شه‌ڕه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه کۆتاییه‌کانی خۆی بپێکێت.
هه‌ڵبه‌ته، زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م راپۆرته، هه‌مان
لایه‌نی عێراقی و کوردین که له سه‌رده‌مه پێشووه‌کاندا ماف
خوراوبوون، هه‌ربۆیه، کاردانه‌وه‌یان ره‌تکردنه‌وه‌ی ته‌واوی
ئه‌و راپۆرته‌بووه، به‌ڵام، گرنگترین کاردانه‌وه گۆڕه‌پانی
عێراقی که به‌رجه‌سته‌کاری ره‌تکردنه‌وه‌ی راپۆرتی بیکه‌ر ـ
هاملتۆن بێت، هه‌ڵوێستی راگێیندراوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
مه‌سعود بارزانی بوو، که ناوه‌نده سیاسییه‌کان زۆر به
په‌رۆشه‌وه شییانکرده‌وه و، به نیشانه‌یه‌کی زه‌قیان ژمارد
سه‌باره‌ت به کۆسپ خستنه به‌رده‌م ئه‌و راپۆرته. ئه‌وا
ناوه‌ندانه، بۆ یه‌که‌م جار رووبه‌ڕووی زمانێکی سیاسی به‌و
جۆره توندی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌وه و، بۆ یه‌که‌م
جاریشه که سه‌رۆک بارزانی به شێوه‌یه‌کی راشکاوانه
ناوه‌نده سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا ئاگادارده‌کاته‌وه له یاری
کردن به چاره‌نووسی گه‌لی کورد و، سه‌رنجیان بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی
دیکه راده‌کێشێت.
هه‌ڵبه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵی شیعه‌کانی عێراق که
ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرته نیشاندا، که‌چی ئه‌و
ناوه‌ندانه به ئه‌ندازه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک مه‌سعود
بارزانی بایه‌خیان پێنه‌دا، له راستیشدا، هه‌موو ناوه‌نده
سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا بڕوای ته‌واوی ئه‌وه‌یان
هه‌یه که دووه‌م دۆستی متمانه پێکراوی ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوای ئیسرائیل، گه‌لی کورده و،
ئه‌گه‌ر هات کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له
عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵی ئایینده‌دا ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وا
خاکی کوردستان ته‌نها پێگه‌یه‌که له‌م ناوچه هه‌ستیاره‌دا،
که بتوانن بنکه‌ی سه‌ربازی تێدا دابمه‌زرێنن، هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش ده‌کرێت(به بۆچوونی ئه‌و ناوه‌ندانه)سه‌رۆک بارزانی
کۆتایی به به‌هاری پێوه‌ندییه‌کانی کورد ـ ئه‌مریکا بهێنێت
ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و راپۆرته کاری پێکرا یان ته‌نانه‌ت
له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریکیشه‌وه ره‌چاوکرا.
کاردانه‌وی نێگه‌تیڤی گرنگی دیکه له‌دژی ئه‌و راپۆرته
ئه‌مریکییه، هه‌ڵوێستی بێ ده‌نگی ئیسرائیله، که له‌و دیو
بێده‌نگییه‌که‌وه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرای ئه‌و راپۆرته
ده‌خوێندرێته‌وه، هه‌ر له میانه‌شه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی که ئه‌نجامدراون تا حکومه‌تی ئیسرائیل و ناوه‌نده
سیاسیه‌کانی ئۆرشه‌لیم دڵنیابکرێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و
راپۆرته، به‌ڵام، ئیسرائیل"هه‌روه‌ک شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی
له‌گه‌ڵ بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌کان"، ته‌ماشای دوور ده‌کات
و ئه‌گه‌ره‌کانی ئایینده له‌باره‌ی ئاسایشی خۆی
لێکده‌داته‌وه و، به بۆچوونی ناوه‌نده سیاسییه‌کانی
ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێن و گفتانه‌ی که"هه‌ندێک"هێزی
ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش پێیداون سه‌باره‌ت به"ئاسایش"ی
ده‌وڵه‌تی عیبری، که‌چی هێشتا ئه‌و ناوه‌ندانه زۆر به
نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و خوێندنه‌وه
"چه‌وت"و"نادروست"و"نوقستانه‌ی" وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا جۆرج بیکه‌ر و سیناتۆری پێشوو لی هاملتۆن، بۆ
ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که، ده‌که‌ن. ئه‌مه و، ئه‌گه‌ر هات و
ته‌ماشای هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوکاری ئه‌مریکا ـ
ئیسرائیل"ئیباک"مان کرد، ئه‌وا ناڕه‌زاییه‌کی ته‌واو سه‌باره‌ت
به شێوازی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته بۆ ناوه‌رۆک و
ئاراسته‌ی رووداوه‌کان، به‌دی ده‌کرێت. ئیباک، که به لوبییه
سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئیسرائیل له ئه‌مریکا داده‌نرێت، توانایه‌کی
گه‌وره‌ی له دروستکردن و ئاراسته‌کردنی بڕیاری سیاسی له
ئه‌مریکادا هه‌یه و، هه‌ڵوێستی ساردی له به‌رامبه‌ر ئه‌و
راپۆرته، ده‌کرێت به کۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رده‌می
دابنێین.
ئه‌و
ره‌تکردنه‌وه گرنگانه‌ی که تیشکمان خسته‌سه‌ریان، به
خستنه‌پاڵی هه‌ڵوێستی ره‌تکردنه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی ئیداره‌ی
ئێستای ئه‌مریکی و خودی سه‌رۆک جۆرج بوش، ئه‌وا ده‌کرێت بڵێین
ئه‌و راپۆرته گه‌یشتۆته رێگه‌یه‌کی داخراو و، هیچ ئاسۆیه‌کی
رووناک له داهاتووی پیاده‌کردنیدا نابینێت. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی
که لێره‌دا گرنگه و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌کردنێکی تایبه‌تی
هه‌یه، ئه‌و کاردانه‌وه خێرایه‌ی سه‌رۆک مه‌سعود بارازنی بوو
له‌مه‌ڕ ئه‌و راپۆرته، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی که جیمس
بیکه‌ر به‌ر له ماوه‌یه‌کی نزیک پێوه‌ندی پێوه کردبوو و
دڵنیایی پێ به‌خشیبوو سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی"هه‌رێمی
کوردستان"تا بێده‌نگی ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره‌یه مسۆگه‌ربکات،
که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆک بارزانی کاتێک به وردی هێڵه
سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و راپۆرته‌ی خوێنده‌وه، ده‌ستپێکی
یارییه‌کی نابه‌جێی دیکه‌ی به چاره‌نووسی گه‌لی کورد له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تتیه‌کانی ئه‌مریکا بینی، بۆیه هه‌ر
به هه‌مان ئه‌و زمانه براغماتییه، کاردانه‌وه‌ی توندی گه‌لی
کوردی خسته‌ڕوو و، به‌م هه‌ڵوێسته‌شی، سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان په‌یامێکی تایبه‌تی ئاراسته‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌کانی
ئه‌مریکا کرد که تیایدا به راشکاوانه وتی کورد جارێکی دیکه
نابێته قوربانی چاوی کاڵی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه و، ئه‌و پێگه تایبه‌تییه‌ی که له سایه‌ی
خوێنی شه‌هیدانه‌وه ده‌سته‌به‌ریکردووه، له راپۆرتێکی
له‌نگێ له‌و جۆره گه‌لێک به‌هێزتره!
|