پشتگیری
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزهکورد و کوردستانیه‌کان له سوید بۆ
هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و هه‌رێم له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر ـ هاملتۆندا
کۆمیته‌ی
هاوکاری هێزه کورد‌و کوردستانییه‌کان له سوید که پێکهاتوه
له 18 پارت و ڕێکخراوی کورد و کوردستانی هه‌ر چوار
پارچه‌که‌ی کوردستان پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ سه‌رکردایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان و سه‌ۆکایه‌تی کۆماری عیراقی فیدرال
ده‌رده‌بڕێ له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی بهیکهرــ
هاملتۆندا.
کۆمیته‌که‌مان جێ به‌جێ کردنی ئهوڕاپۆرته به خه‌ته‌رێکی
گه‌وره ده‌زانێ بۆسه‌ر ئایندهی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی
کوردستان به‌تایبه‌تی و ڕاپۆرته‌که به ڕاپۆرتێکی نا بابه‌تی
ده‌زانێ به‌هۆی ڕه‌چاونه‌کردنی سیاسی عیراق به‌گشتی و کوردستان
به‌تایبه‌تی. له هه‌مان کاتدا ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و
ده‌ستکه‌وته سیاسیه گه‌وره بێ وێنانه‌ی که‌له‌ناوچه‌که‌دا
گه‌لی عیراق به‌ده‌ستی هێناوه به هه‌ند وه‌رناگرێ و هه‌روه‌ک
چۆن ڕاپۆرته‌که ده‌رگا له به‌رده‌م پێشێلکردنی سه‌روه‌ری
ده‌وڵه‌تی عیراقدا ئاواڵهدهکات و له ئاینده‌دا ده‌بێته
هۆی خوڵقاندنی بارێکی نائارام و خه‌ته‌رناک له‌ناوچه‌که‌دا،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که پێشێلکردنی
ده‌ستووری په‌سه‌ندکراوی به‌شی هه‌ره‌زۆری گه‌لی عیراقه و
تیایدا به‌ئاشکرا وه‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی
عیراق به‌گشتی و گه‌لی کوردستان به‌تایبه‌تی
وهبهرچاودهکهوێ.
پێشێلکردنی به‌نده‌کانی ده‌ستور به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140
سه‌باره‌ت به ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری شاری که‌رکوک و ناوچه
به عه‌ره‌بکراوه‌کان نه‌ک هه‌ر درێژه‌دانه به‌و زوڵمه‌ی
له‌خه‌ڵکه ره‌سه‌نه‌که‌ی ناوچکه کراوه به‌ڵکو ئه‌و ناوچانه
دووچاری ئاۆزییهکی نادیار ده‌کاته‌وه‌و بواری ده‌ست تێوه‌ردان
له‌کاروباری ناوخۆی عیراقدا بۆ وڵتانی دراوسێ ده‌کاته‌وه.
له هامان
کاتدا خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی کوردستان له پێناوئازادی
و دیموکراتیه‌تدا له به‌رچاو ناگرێ. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کورد‌و کوردستانییه‌کان ئه‌و ڕاپۆرته
به توندی رهتدهکهینهوهو ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ
ده‌نگی هه‌موو ئه‌و ئازادی خواز‌و مرۆڤ دۆستانه‌ی که پشتگیری
خۆیان بۆسه‌رۆکایه‌تی کۆماری عیراق و هه‌رێمی کوردستان
ده‌ربڕییوه و ده‌رده‌بڕن له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا.
بژی
کوردستان
بژی
دیمۆکراتییه‌ت
بژی ئازادی
کۆمیته‌ی
هاوکاری پارت و هێزهکوردو کوردستانییه‌کان له سوید
12/12/2006
|