پشتیوانی و چهندخالیکی ره‌خنه‌گرانه
پێده‌چێت ئه‌و فراکسیۆنه دواین هه‌ڵوێستی ئاشکرا و
راگه‌یاندراوی رادیکالیزم و هێڵیکی هه‌ڵگری سونه‌ته‌کانی
کۆمۆنیستی کرێکاریی ناو (حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران_
ته‌قوایی) بێت، که بیه‌ویت له‌و ریگایه‌وه ئه‌و حیزبه
بخاته‌وه سه‌ر رهیڵی مه‌نسوور حیکمت، وه کۆمۆنیزمی کریکاریی
له‌ناویدا پایه‌دار کاته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی فراکسیۆن کاره سه‌ره‌کی و ره‌وه‌نده
گشتیه‌کانی له پلاتفۆرمیکدا به‌یانکردوه، به‌لام زۆر ئاسته‌م
ده‌توانیت که جیاوازی ئه‌و هێله له‌گه‌ڵ هێلی ته‌قواییدا
بکه‌یت، ئاگه‌ر له رابردووی کێشه، ململانیه‌کان و
جیاوازیه‌کان ئاگادارنه‌بیت. یان جاریکی تر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا
نه‌گه‌ریته‌وه. به‌لام رۆشنتر لهپلاتفۆرمهکه به‌یاننامه‌ی
راگهیاندنهکهیانه که رێک جیاوازیه بنه‌ره‌تیه‌کانی خۆیان
له‌گه‌ڵ هێلی ته‌قواییدا ده‌رخستوه به گه‌رانه‌وه و
ده‌ستبردنه‌وه بۆ نووسراوه و تیزه سه‌ره‌کیه‌کان له بۆچوون
و سیاسه‌تی مه‌نسوور حیکمه‌ت، که مێژوویه‌کی ئاشکرا و
پرناکۆکی و ململانیه‌ی هه‌یه له‌ناو حیزب‌دا. باس و تیزه‌کانی
وه‌ک "حیزب و کۆمه‌لگا"، "ئایه کۆمۆنیزم له ئێران
سه‌رده‌که‌وێت" و روونترین نووسراوه‌ش " باسه‌کانی
"سلبی- اثباتی"
که ریشه‌ی جیاوازی مه‌نسوور حیکمته له‌گه‌ڵ ته‌قوایی، ئه‌و
تیزانه وه‌ک ستراتیژی، کاری سه‌ره‌کی و سیاسه‌تی خۆیان
به‌یانکردوه. لێره‌وه‌یه که کێشه‌کانی ئه‌و دوو هێڵه
به‌ره‌و جیاوازی و جیابوونه‌وه ده‌روات سه‌ره‌نجام، ئه‌گه‌ر
فراکسیونی یه‌کێتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی ده‌سبه‌رداری ستراتیژیی
راگه‌یاندراوی خۆی نه‌بێت، که له‌وه ناچێت ئه‌وه‌نده به
ئاسانی ده‌ستبه‌رداربن. وه به‌هه‌مان شێوه هێلی ته‌قوایی به
هیچ شیوه‌یک و ته‌نانه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی کریکاری ئیرانیش ته‌واوبێت نایه‌ڵن ئه‌و حیزبه
برواتاوه ژێر چه‌تری کۆمۆنیزمی کرێکاریی. هه‌رچه‌نده که
فراکسیۆنییهکان جیاوازی زۆر قوڵ و بنهراتیان هه‌یه به‌لام
میتۆدی پلاتفۆرمهکایان زیاتر پاریزگاری یه‌کریزی ئه‌و
حیزبهیهو دڵنه‌وایی کردنی تهقواییهکانه بۆ مانه‌وه
له‌پاڵ یه‌کتریدا. فراکسیۆنییهکان له‌وه ده‌چێت نه‌یان
توانیبێت که ره‌وه‌ندی ئه‌و کێشانه لێکبده‌نه‌وه و تا ئێستاش
به‌وه خۆشباوهربن که سونه‌ته‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌ت و
رادیکالیزم با ئاسانی و بێ لێکترازانیان له حیزب بگه‌رێنه‌وه
جێگای خۆی، هه‌ر بۆیه له له هه‌نگاوی یه‌که‌میاندا باسی
درووست‌کردنی حیزبێک له ناو باسه‌کانیاندا ره‌تکراوه‌ته‌وه.
وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تیان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و
ئاڵته‌رناتیڤی ئه‌وان له كێشه‌کانی ئه‌مرۆ هه‌مان سیاسه‌تی
راگهیاندراویی پێشووی حیزبیانه و هیچ جیاوازیه‌ک له سه‌ر
زوربه‌ی مهسئلهکان، وه هه‌تا کێشه‌ی فه‌له‌ستین و عێراقیش
به روونی دیارنییه...
فراکسیۆنی یه‌کێتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی ئه‌گه‌ر له‌و حیزبه‌ش
بینه‌ده‌ره‌وه که ده‌بیت بێنه‌ده‌ره‌وه، وه له چوارچێوه‌ی
و قالبیی حیزبێکی تازه‌ش ئه‌گه‌ر کاربکه‌ن به‌م پلاتفۆرمه‌وه و
ئه‌وخاڵانه‌ی که ئێستا دیاریانکردوه بۆ رۆژهه‌لاتی
ناوه‌راست و عێراق، ناتوانن زهرفیهتیک بن بۆ
پێکهێنانه‌وه‌ی حیزبێکی به‌هێزی کۆمه‌لایه‌تی و به‌ده‌سته‌وه
گرتنی کۆمه‌لگا و کۆتایی هێنان به تراژیدیایه‌ک که به‌رهه‌می
سیسته‌می نوێی سه‌رمایه‌داری و مۆدیرنیزمییه.
فراکسیۆنییهکان هه‌موو کۆمۆنیزمی کرێکاریی عیراق و ناوچه‌که
له "حیزبی كۆمۆنیستی كریکاری چه‌پی ئێراقه"وه ده‌بینن، وه
له‌توانا و گه‌شه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه ئالوگۆره‌کانی کۆمه‌لگا
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ئه‌گه‌ر "فراکسیۆنی یه‌کێتی کۆمۆنیزمی
کرێکاریی" بۆ جارێکی تر کۆمۆنیزم نه‌باته‌وه ناو کۆمه‌لگا و
پایه‌و هێزی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاریی له عیراقدا
له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی ئێستای عیراق رێکخراونهکاتهوه
به بێ هیچ حه‌ساسیه‌تێک به‌و دوو حیزبه، ناتوانێت بێته
هێزێکی جدی و سیاسی که ده‌ووری له ئالوگۆرهکاندا هه‌بێت.
به‌هه‌موو ئه‌وانه‌وه کۆمۆنیزمی کریکاریی و رادیکالیزم ده‌بیت
ئه‌م هێله پشتیوانی بکه‌ن له به‌رامبه‌ر به هیلی حه‌میدی
ته‌قوایی. پشتیوانی له‌و فراکسیۆنه پشتیوانییه له سوونه‌ت و
ده‌ستکه‌وته‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌ت که تا ئیستاش له ناو
"حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران_ ته‌قوایی" دا ماوه‌ته‌وه.
26 December 2006
|