ڕاگه‌یاندنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم له مالمۆ
ڕۆژی
2006-12-10
كاتژمێری
17.00
ی ئێواره كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی باشووری سوید له كۆمه‌ڵه‌ی كوردی
مالمۆ به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی سوید
)كاك
ناسیح مه‌لاحه‌سه‌ن(
دواكۆبوونه‌وه‌ی ئیمساڵی سازدا.
پاش ڕاپۆرتی چالاكی‌یه‌كانی كۆمیته‌ی باشوور و كۆمیته‌كانی
سوید و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆبوونه‌وه‌كانی كوردستان(
هه‌ولێر-سلێمانی) ی بزووتنه‌وه و په‌یوه‌ندی نێوانیان كۆمه‌ڵێك
باس و پێشنیار و هه‌ڵوێست وه‌رگیران.
1) كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی باشووری
سوید به‌شداری چالاكانه‌ی سه‌رجه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
كردووه له مالمۆ و ده‌وروبه‌ری وه‌ك ئاهه‌نگی نه‌ورۆز - یادی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كۆبوونه‌وه‌ی كۆپنهاگن له‌ڕۆژی دادگایی
سه‌دام له 21-08 جگه له كۆبوونه‌وه ئاسایی‌یه‌كانی مانگانه‌ی.
2) له‌سێداره‌دانی سه‌دام: كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی باشوور پشتگیری
ئه‌و هه‌وڵانه ناكات كه ده‌خوازن بێ یه‌كلایی‌كردنه‌وه‌ی
دادگای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بارزانی و فه‌یلی و
یه‌زیدی‌یه‌كان سه‌دام له‌سێداره بدرێت و هه‌رهه‌وڵێكی له‌م
جۆره به مانۆرێكی شۆڤینیستی دژ به قوربانی ئه‌و كاره‌ساتانه و
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان ده‌زانێت.
3) ماده‌ی 140: كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه
دابڕاوه‌كان بۆ
هه‌رێمی كوردستان
چیتر دواكه‌وتن هه‌ڵناگرن و ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی ڕامیاری
كوردستانه به‌بڕوابوون به هێز و توانای گه‌له‌كه‌مان به‌گژ
ئه‌و مانۆڕ و پیلانه عێراقی و ناوچه‌یی یه
ببنه‌وه كه كار بۆ په‌كخستنی ڕیفراندۆمی كه‌ركوك له 2007 دا
ده‌كه‌ن .
3) ڕاپۆرتی بیكه‌ر: ڕاپۆرتی بیكه‌ر گه‌رچی پێشنیاره و گه‌ر
ووڵاتی ئه‌مریكا
بیخاته بواری پیاده‌كردنی‌یه‌وه ئه‌نجامه نێگه‌تیڤی‌یه‌كانی
مشت و مڕ هه‌ڵناگرن بۆیه جارێکی تر ڕاستی‌یه‌كی مه‌زنی
هێنایه‌وه بیر خه‌ڵكی كوردستان به پێویست بوون و ڕۆڵی گه‌وره‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفرانۆم
به‌وه‌ی مافی ئازادانه‌ی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌له‌كه‌مان تاكه
گره‌نتی
ئێستا وپاشه‌ڕۆژی ڕامیاری و تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی
باشووری كوردستانه. ئێمه وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆمی سوید
پشتگیری هه‌ڵوێستی به‌ڕێزان سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان( بارزانی ) و سه‌رۆكی عێراق( تاڵه‌بانی) ده‌كه‌ین
ئاماده‌یی خۆشمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك سه‌ربازی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌ر كه‌مپینێك و خۆپیشاندانێك
دژی پیلانی ڕاپۆرتی بیكه‌ر.
4) زۆر به‌داخه‌وه‌ین بۆ
كه‌رتبوونی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵات و هیوادارین
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر
بكه‌ن.
5) كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم پشتگیری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی باكوور و
ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات بۆ ڕاپرسی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی.
6) بڕیاری پلانی ساڵی داهاتوو درا به كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه و به‌شداری
سه‌رجه‌م چالاكی و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان و ئاماده‌بوونی
هه‌ر كه‌مپنێك بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی پیلانی ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی.. و مایه‌ی شادمانی‌یه كه
یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كێتی ڕیزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ڕامیاری
كوردستان به‌هێزترین سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سنووری
هه‌رێمی كوردستانه له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی‌یه و
ده‌بێت هه‌میشه پته‌وتر بكرێت.
پاشان كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌ووتوانه كۆتایی هات.
ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی باشووری سوید- مـالمۆ
0704089091
|