ئێمه
گه‌لێکی ساده‌ین تائێستا نازانین که له‌ناو چ
جه‌نگه‌ڵستانێکدا سیاسه‌ت ده‌که‌ین ،ئێمه‌ی ئاسیاوی ده‌بێ فێر
بین که (مه سڵه‌حه‌تی خوێن به‌خوێن ده‌کرێ) ئێمه تاکه‌ی
ده‌ست که‌ینه ناوگه‌ڵمانه‌وه وبه‌ده‌م سه‌ربازه
ئه‌مه‌ریکێکانه‌وه بتریقێینه‌وه و به‌دۆستی خۆمانیان بزانین
، ئه‌وه‌تا زاڵمای خه‌لیل زاده چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رکرده
به‌عسێکاندا دانیشتوه و سوپاسیان ده‌کات که‌بێنه ناو ئه‌و
حوکمه‌ته کارتۆنی یه‌ی عێراقه‌وه‌و ده‌وریان هه‌بێت ،په‌نێکی
لای خۆشناوه‌تی هه‌یه ده‌ڵێن پادار بخۆ‌و بێ پا هی خۆمانه ،
جاڕاستی وایه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سه‌رانه‌ی کورد کوردیان سوک
کرد له‌به‌رده‌م دوژمنانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی وتیان ئێمه
له‌گه‌ڵ دابه‌شبونی عێراقدانین وعێراق ووڵاتی باو باپیرمانه و
ئێمه چه‌ند زاوای مل ئه‌ستور
ئه‌ستوری عێراقیمان هه‌یه بۆ ڕۆژی ڕه‌ش ، وه‌ك ماڵی سپی .
ئێمه گه‌لێکین په‌ند وه‌ر ناگرین،نه له‌شوانه‌که‌ی درۆی کرد
ووتی گورگ هاتوه ونه‌له‌و سه‌رانه‌ی که‌خۆیان کردۆته ده‌م
ڕاستی گه‌له‌که‌مان . که‌چه‌ندین جار گه‌ردنی گه‌له‌که‌میان
بردۆته به‌رده‌م قه‌ساب جا له‌ناکامڵیان بێت یان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئێمه‌گه‌لێکین به‌رله‌وه‌ی خوبگرین
به‌بیرکردنه‌وه‌و له‌ڕوداوه‌کان به‌گومان بین، عاده‌د ده‌که‌ین
به‌ژیانه‌وه ، ئێمه گه‌لێکین خۆمان کۆیلایه‌تی بۆخۆمان
هه‌ڵده‌بژێرین ،گه‌لێکی ته‌مه‌ڵین هه‌میشه ئاره‌زوومانه
به‌پشتی خه‌ڵک بپه‌ڕینه‌وه ، دره‌نگ له‌ڕووداوه‌کان ده‌گه‌ین
یان نامانه‌وێ تێ ی بگه‌یه چونکه بڤه‌یه ، ده‌نا چ گه‌لێک
هه‌یه له‌دوای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه خۆی بکاته‌وه برابه‌شی
عه‌ره‌ب ،دیسان برا بچوکی ژماره دوو بێت، سه‌ر کرده‌کانی
چیچین هه رباوه‌ڕێکیان هه‌یه ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه
ناکه‌ین له‌و کێوه فه‌رشێکی بۆ ڕاده‌خه‌ن کاتێ ڕۆژنامه‌نوسێک
چاوی پی ێ ده‌که‌وێت ده‌ڵێ من ده‌وڵه‌تی چیچینم ده‌وێ
ئێمه
سه‌رکرده‌یه‌کمان ده‌وێ به ڕستێ کردار مێژوو بگۆڕێ ، تازه
به‌تازه داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن دژی ئه‌و ڕا پۆرته
بێنه سه‌ر جاده و مان بگرن ده‌یانه‌وێ شکست و ناکامڵێکانیان
به‌خه‌ڵك بفرۆشن و بڵێن ئا خه‌ڵکێنه ئیمه ویستمان ماده‌ی 140
جێبه‌جێ که‌ین لێ ئه‌مه‌ریکا نایه‌ڵێت ئه‌ی که‌ئه‌مه‌ریکێکان
له‌گه‌ڕه‌کی ئیمان قاسم کورده‌کانیان کوشت هه‌ڵوێستان چۆن بوو
به‌هه‌ڵه کوژران ،ئێمه‌خوێنێکی چه‌ند هه‌رزانین؟
به‌جێشتان بێڵین گورگان خواردوو ده‌بن ، بێ سه‌ر ده‌بن بێ ئه‌و
چه‌ند سه‌عات کاره‌بایه ده‌بن کوڕه‌کانتان ده‌به‌ن بۆسه‌ربازی
ده‌یکه‌نه خۆراکی تیرۆریستان و ده‌یان پاساوی تر، ئاخر من
خه‌ڵکی واده‌ناسم که‌ئێستا نوینه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێمه یه‌ک
جار دیم چالاکی نواند ئه‌ویش ئیمزای کۆده‌کرده‌وه تا سه‌رۆک
جاشێک به‌ردات که( ی ن ک) گرتبووی ئائه‌م نمونانه
نوینه‌رمانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وزمان زان وئاگاداری
پلانه‌دژواره
کانن که له‌گه‌له‌که‌م ده‌کرێت ، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌و غانیانه‌ی
ووڵات که ته‌نها په‌شته‌ماڵێ سامانه‌که‌یانه . ئه‌مه‌ریکا
ده‌یه‌وێت له‌و قه‌یرانه ده‌رچێت که‌تێی که‌وتوه جا،گه‌لی
کورد باجه‌که‌ی ده‌دات ومێژوو جارێکی تر ده‌باره ده‌بێته‌وه
،ئێمه سیاسه‌ت ناکه‌ین یاری مارو په‌یژه‌ده‌که‌ین ، بۆیه
هه‌موو جارێک له 98 دا ماره درێژه‌که ده‌مان خوات و
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ژماره‌کانی خواره‌وه ، من باوه‌ڕم نی
یه‌تاک و 98 هه‌رگیز چوبین لێ باوا
بڵێین ، چاره ئاسیا یه‌که‌ن ده‌ڵێن مه‌سڵه‌حه‌تی خوێن به‌خوێن
ده‌کرێت ، ئێمه باوازله‌وبراده‌رانه بێنین که‌به‌زه‌یان
پێمانا دێته‌وه ، تاکه‌ی مێژۆکانمان دوباره ده‌که‌ینه‌وه ،
بائێمه‌ش ئیتر به‌درۆی شوانه‌کان باوه‌ڕ نه‌که‌ین ،،
2006دیسه‌مبه‌ر
|