په‌یڤێکی كورت بۆهه‌مووئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی که‌ زمانی یه‌کگرتووی کوردییان لامه‌به‌سته‌

ڕۆژئه‌وڕه‌حمان

roj_ourahman@yahoo.com

باسکردن له‌به‌ستانداردکردنی زاراوه‌یه‌کی کوردی وزمان وڕێنوسێکی یه‌کگرتووبه‌شێوه‌یه‌کی ئاواساده‌وکردنی به‌با‌تێکی ڕۆژانه‌ی ئاسایی ڕه‌نگه‌ زیان و لایه‌نی خراپی زۆرتر بێت وله‌دواجارداببێته‌هۆی بچوککردنه‌وه‌وکه‌مکردنه‌وه‌له‌وبابه‌ته‌زێده‌هێژاوگرنگه.

به‌بڕوای من سیاسیه‌کی ئه‌ماتۆری هه‌ژارله‌بواری زمانه‌وانی و کو‌لتوری وڕۆشنبیریداهه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ده‌کات کاتێک دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌له‌بزانێت خۆی فڕێده‌داته‌ئه‌م ده‌ریافراوان وقوڵه‌وه ،‌ چونکه‌ پێیوایه‌‌هه‌رکه‌س توانی به‌زاراوه‌یه‌کی کوردی بئاخڤێت تواناومافی ئه‌وه‌یشی ده‌بێت به‌ئازادی خۆی قسه‌له‌سه‌رلایه‌نه‌گرنگه‌کانی ئه‌م باسه‌زانستییه‌ئه‌کادیمییه‌‌بکات.

ئاشکرایه‌که‌ زۆرێک له‌سه‌رکرده‌سیاسیه‌کانی کوردپێیان وایه‌که‌شاره‌زاییان له‌هه‌مووشتێک و له‌هه‌موو بوارێکدا هه‌یه‌و به‌حوکمی ده‌سه‌ڵات وناوبانگ ده‌بنه‌ئه‌سکوێ له‌هه‌موودیزه‌یه‌کدا.

هه‌رچۆنێک بێت من وای بۆ ده‌چم که‌‌ده‌بێت ‌ئه‌م باسه‌جێبهێڵرێت بۆخه‌ڵکانی پسپۆڕوشاره‌زای تایبه‌ت به‌ خودی ئه‌م بواره‌ . ڕۆشنبیران وڕوناکبیرانیش ئه‌گه‌ر‌بیروبؤچونێکیان هه‌بێت ئاڕاسته‌ی ئه‌وانی‌ بکه‌ن . له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته‌‌‌زۆرله‌وه‌گه‌وره‌تروگرنگتره‌ که‌هه‌رکه‌س له‌ئاستی خۆیه‌وه و‌له‌خۆ‌شه‌ویستی و سۆزو ئه‌مه‌کدارییه‌وه  ‌بۆزاراوه‌شیرینه‌که‌ی‌ خۆی ڕاڤه‌ی‌ بکات وبه‌لای خۆیدادایشکێنێت.

مه‌خابن ڕۆژانی ڕابردوولێره‌وله‌وێ هه‌ندێک بابه‌ت بڵاوکرایه‌وه‌‌که‌نه‌ک ته‌نهاهه‌نگاوێک نه‌بوون به‌ره‌وزمانی یه‌کگرتووبه‌ڵکوده‌کرێت وه‌ک ئاسته‌نگێکیش بێنه‌ هه‌ژمارکرن.‌

گه‌لؤ‌ئه‌گه‌رڕؤڵی ڕۆشنبیران له‌وبواره‌دائه‌وهابێت(له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمدابۆنه‌خوێنده‌واران) داخۆچاوه‌ڕوانی چی له‌نه‌خوێنده‌وارێکی کوردبکه‌ین ، له‌گاڵته‌پێکردن زیاتر به‌زاراوه‌کانی دیکه‌. هه‌رچه‌نده‌من بۆخۆم پێموایه‌که‌‌زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌واری کورد به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ له‌هه‌مووزاراوه‌شیرینه‌کان ده‌ڕوانن. هه‌ربؤیه‌تکاتان لێده‌که‌م‌ ئێوه‌یش که‌مێک به‌خۆتاندابچنه‌وه‌وچیترهێرشی ناڕه‌وامه‌که‌نه‌ سه‌ر زاراوه‌کوردییه‌کان (جا چ له‌به‌ئاگاییتانه‌وه‌بێت یان ‌بێئاگایی ) . مه‌خابن ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم تائێستا ‌گفتوگۆکان زۆرتر به‌ئاقاری هه‌ڵه‌وبنبه‌ستدابراون‌ وه‌ک له‌کرانه‌وه‌ویه‌کگرتنه‌وه‌ ، جاکه‌واته‌ هه‌ربێده‌نگیتان باشتره‌له‌و وروژانه‌ بێسه‌روبه‌ره ‌. گه‌لۆئه‌گه‌رلێگه‌ڕێن زاراوه‌کان خۆیان بۆخۆیان ئاقاری سروشتی خۆیانبدۆزنه‌وه‌ گه‌لێک چاکتره‌له‌وچاره‌سه‌ره‌ی ئێوه‌ بۆیان ده‌دۆزنه‌وه.

 

 

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca