سه‌رده‌مانێکی زۆر بوو له کوردستاندا ، به‌هۆی نائارامی
بارودۆخی سیاسی ، ئه‌وه‌ی که بیری لێنهئهکرایهوه ، مافی
منداڵان و ژیانیان بوو . ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، ژماره‌ی منداڵانی
عه‌لاگه وبنێشت و گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆش له زۆربووندا بوون،
هه‌تا ئه‌هات ڕیزی بۆیهچیهکانی پێڵاو له به‌رده‌م مزگه‌وت و
چایخانه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان درێژتر ئه‌بوو. ئه‌مڕۆ
خۆشبه‌ختانه ئه‌م پرسه به بایه‌خه‌وه له لایه‌ن پسپۆڕانی
پهروهردهوڕۆشنبیران وخه‌ڵکانی دڵسۆز، به‌گه‌رمی
خراونه‌ته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی که
جێگه‌ی ده‌ستخۆشی وستایشه،لایه‌نێکی گرینگه و هه‌موومان
به‌رپرسیارین له به‌رده‌م دواڕۆژی نه‌وه‌کانماندا، که دوا
ڕۆژو داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و وڵات ئه‌گرنه ئه‌ستۆ.
دیاره بایه‌خدان به‌م پرسه ڕۆڵی هه‌بوو له بیر کردنه‌وه
له ڕیفۆرم له هه‌ندێ یاسای بنچینه‌ییدا که له سه‌رده‌می
ڕژێمی لهناوچوووی به‌عسدا کاری پێئه‌کرا ، له‌وانه‌ش یاسای
کاری منداڵان بوو که له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه
په‌سه‌ند کرا.
دیاره
ئه‌مه هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره ، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی
جێبه‌جێکردن و له هه‌مان کاتیش‌دا به دواداچوون له
جێبه‌جێکردنی ئه‌م یاسایه ئه‌که‌ین . به‌ڵام کاتێ که دێینه
سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، له لێکۆڵینه‌وه‌ی ژێرخانی
سیاسی وئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی، ناجێگیری سیاسی هه‌رێمی ئازادی
کوردستان ، به‌رزی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و ده‌رامه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان ، بارودۆخی په‌روه‌رده‌وفێرکردن و گه‌لێک فاکته‌ری تر
، له‌مپه‌رن له به‌رده‌م به‌پراکتیزه‌کردنی ئه‌م یاسایه .
دیاره
ئه‌م ڕهشبینیهم بنه‌مای هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دنیای
جه‌نجاڵی ئه‌مڕۆدا ، کاری منداڵان و توند وتیژی دژ به منداڵان
دیارده‌یه‌کی جیهانی وبه‌ربڵاوه، هه‌موو دنیای گرتۆته‌وه .
منداڵان قوربانی توندوتیژی و هه‌ژارین ، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ
شوێنی ئه‌م جیهانه بێبه‌زه‌ییه‌ی گه‌وره‌کاندا به خراپترین
شێوه به‌کار ئه‌هێنرێن . ئه‌مڕۆ که هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕو
تیرۆر و تیرۆریستان پانتاییه‌کی فراوانی میدیاکانی جیهانی
گرتۆته‌وه ، بازرگانیکردن به مرۆڤ ، به‌تایبه‌ت به ژن و
منداڵه‌وه له بره‌ودایه ، له پاڵیشیدا کێبڕکێی گه‌شه‌ی
ڕۆژانه و بێوه‌ستانی ته‌کنه‌لۆژیا ، له‌نێوان ئه‌م دوو دۆڵه
له یه‌ک دووره‌دا ، مرۆڤایه‌تی که‌وتۆته قه‌یرانه‌وه و له
ده‌ریای بێهووده‌ییدا له په‌له‌قاژێدایه ، ئه‌مه‌ش یه‌کێ له
زه‌قترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانییه .
له
دواڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسیڤ هاتووه که*
:
§
275 ملیۆن منداڵ له جیهاندا ساڵانه، تووشی هه‌ڵاواردن و
توندوتیژی ئه‌بن له ناو خێزانه‌کانی خۆیاندا.
§
13 ملیۆن منداڵی بێسهرپهرست هه‌ن ، که به‌هۆی نه‌خۆشی ئایدز
دایک وباوکه‌کانیان له ده‌ست داوه.
§
1 ملیۆن مندال ، به‌هۆی لادان له یاسا له زیندانه‌کانی
جیهاندان .
§
264 ملیون مندال له جیهاندا کرێکاری ئه‌که‌ن له بواره جۆراو
جۆره‌کاندا ،له نێوانیاندا 180 منداڵ وه‌ک کۆیله کاریان به
سه‌ردا ئه‌سه‌پێنرێ .
§
له هه‌ر 10 ملیۆن منداڵ ساڵانه 1_2 ملیۆنیان بازرگانیان
پێوه ئه‌کرێ .
§
1 ملیۆن منداڵ له ساڵێکدا تووشی هه‌ڵاواردنی سیکسی ئه‌بن ،
یان له کلیپ و فیلمی سێکسیدا به‌کارئه‌هێنرێن .
§
زیاتر له 300 هه‌زار مناڵ له ڕیزه‌کانی سوپادا وه‌ک سه‌رباز
کار ئه‌که‌ن ، له نێوانیاندا منداڵی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ و
که‌متریش به‌دی ئه‌کرێ ، دیاره له 30 وڵاتی جیهاندا ئه‌م
دیارده‌یه به ئاشکرا به‌رچاو ئه‌که‌وێ .
هه‌ربه‌م شێوه‌یه ئه‌م ڕاپۆرته به‌رده‌وام ئه‌بێ... ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رنج وله هه‌مان کاتیش‌دا جێگه‌ی ئازاره ، که
ڕێژه‌یه‌کی زۆری منداڵان له سایه‌ی خێزانه‌کانی خۆیاندا وله
ماڵه‌کانی خۆیاندا ، که بڕیاره ئاسووده‌ترین په‌ناگه بێ
بۆیان ، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه، له ژێر ناوی په‌روه‌رده‌ی
درووسته‌وه ، تووشی ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی وسایکۆلۆژی ئه‌بن ،
به لێدان و سه‌رزه‌نشت کردن و شکاندنه‌وه‌یان ، که هه‌موو
ئه‌مانه کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ئه‌بێ له‌سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ.
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا، ئه‌م جۆره سزایانه ته‌نها له
لایه‌ن دایک و باوک وخوشک و براوه ئه‌نجام نادری ، به‌ڵکو مام
و خاڵ وپوروخزمانیش مافی ئه‌وه‌یان ئه‌درێتێ که ئه‌و
سزایانه بسه‌پێنن !!
هه‌ژاری
یه‌کێ له‌و فاکته‌رانه‌یه که خێزان ناچار ئه‌کا ، که‌منداڵی
ژێر ته‌مه‌نی یاسایی بخاته بازاڕی کاره‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و
کارانه‌ش کاریگه‌ری خراپی ئه‌بێ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی له‌شی منداڵ ،
به‌هۆی ماندوو بوونی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و که‌می ساته‌کانی
خه‌وو به‌دخۆراکی . ئه‌مه له‌لایه‌ک له لایه‌کی تریشه‌وه ،
ئه‌و منداڵانه به قۆناغه ئاساییه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
تێناپه‌ڕن ، ته‌نانه‌ت زمانی گفتوگۆیان ، وشه ناسکه‌کانی
منداڵی فه‌رامۆش ئه‌کا ، له‌جێگه‌یدا زمانێکی توند وتیژو
بازاڕی به‌کارئه‌هێنێ ، یان قسه‌ی گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خودی
خۆی بهکارئههێنی له گفتوگۆدا . هه‌ر به‌وشێوه‌یه ،
سه‌باره‌ت به ڕهفتاروههڵس و که‌وتیشی .
له‌ڕاستیدا ئه‌و منداڵانه ته‌مه‌نی منداڵی نابینن وئاره‌زووی
یاریه‌کانی منداڵی و یاری ناو منداڵان ، ئه‌بێته گرێ
کوێره‌یه‌ک که له داهاتوودا له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ( بلوغ )
یشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌بێ له‌سه‌ر پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی خودی
ئه‌و منداڵانه . ئه‌م دیارده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
به‌گشتی ، زۆر ڕوونه به‌تایبه‌ت له ناو چینی هه‌ژاراندا .
سه‌باره‌ت به باشووری کوردستان له پێش ئازادبووندا ، و
له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ڕژێمی فاشیستی به‌عسدا مناڵانی
کورد تووشی دڕنده‌ترین شێوه‌کانی چه‌وسانه‌وه ئه‌بوون ، له
شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا به هه‌زاران منداڵی کورد زینده به
چاڵ و بێسه‌روشوێن کران ، یان وه‌کو کۆیله فرۆشران ، له
شاری هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌دان منداڵ به‌ر هێڕشه‌کانی چه‌کی
کیمیایی بوون و به گازی خه‌رده‌ل و سیانید خنکێنران . له
شاره‌کانی تری کوردستاندا ، له گرتووخانه‌کانی ڕژێمدا ،
منداڵانی کورد تووشی تووشی جۆره‌ها ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی
وفیزیکی ئه‌بوون . ئێستاش ئه‌و کرده‌وانه له به‌شه‌کانی تری
کوردستاندا به‌رامبه‌ر به منداڵانی کورد به‌رده‌وامه.
ئه‌رکی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به منداڵان ، پێویسته
زۆر له‌مه زیاتر بێ که ئه‌مڕۆ هه‌یه ، به‌رپرسیاریه‌کی
مێژووییه ، ئه‌بێ گرینگی تایبه‌تی پێبدرێ ،و پلانێکی تۆکمه‌ی
بۆ دابڕێژرێ ، هه‌روا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی منداڵان
بگرێته‌وه ، له هه‌موو چین وتوێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ،
دیاره ئه‌مه‌ش به ڕۆژ و دوو ڕۆژ جێبه‌جێ نابێ . بۆ نموونه
ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا ، به‌سه‌دان منداڵی که‌مئه‌ندام هه‌ن ،
دیاره که ئه‌ڵێێن که‌مئه‌ندام، هه‌موو شێوه که‌موکوڕییه‌کی
سایکۆلۆژی و بایۆلۆژی ده‌گرێته‌وه . ئه‌م مرۆڤانه پێویستیان
به فێرگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه ، به‌پێی توانایی له‌شیان ،
مامۆستای پسپۆریان بۆ دابین بکرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به
ئه‌ندامێکی به‌رهه‌م هێنه‌رو به سوودی ناو کۆمه‌ڵگه ،
هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوون به‌ده‌ست بهێنن
وفرمانهکانی ژیانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ، نه‌بن به بارێکی
قورس له‌سه‌ر که‌س وکاریان . دیاره له چه‌ند شارێکی
کوردستاندا ، چه‌ند سه‌نته‌رێکی تایبه‌ت هه‌ن بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ، به‌ڵام زۆر که‌من به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی
که‌مئه‌ندامانی کوردستان ، پاشان ته‌نها له‌شاره‌کاندا هه‌ن و
هه‌موو که‌سێکیش ده‌ستی پێیان ناگات .
یه‌کێ
له دیارده دزێو و ناشیرینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی دواکه‌وتوو،
سه‌رزه‌نشت کردن و ناووناتۆره لێنان ، یان سووکایه‌تی کردنه
به مرۆڤی که‌مئه‌ندام ، له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا ، نه‌ک
ته‌نها به که‌مئه‌ندامان به‌ڵکو ناووناتۆره نان به هه‌ر
مرۆڤێک ، به تاوان ئه‌ژمێردرێ وسزایشی له‌سه‌ره. لایه‌نێکی
زۆر مرۆڤانه‌یه گه‌ر بیری لێبکرێته‌وه و هه‌نگاوی بۆ بنرێ .
قه‌ده‌کردنی توندوتیژی دژ به منداڵان له قوتابخانه‌کاندا ،
له‌لایه‌ن هه‌ر کهسێکهوهبێ ، ئاره‌زووی منداڵ بۆ خوێندن و
خوێندنگه به‌هێزتر ئه‌کا ، بۆیه گه‌ر ئه‌وه بکرێ بایاسا و
جێبه‌جێبکرێ ،منداڵه‌کانمان چیتر له خوێندن ناتارێن ، و
چارهسهریهکه بۆ که‌مکردنه‌وه ڕێژه‌ی ئه‌و ههمووبێکارو
نه‌خوێنده‌وارانه ، که ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبووندان ،
ئه‌توانرێ ئه‌م توند‌و تیژییه به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
که‌می ئاره‌زووی خوێندن له‌لای منداڵان وگه‌نجانمان دابنرێ .
ئه‌م
کێشانه و ده‌یان کێشه‌ی تر ،که بارێکی قورسی خستۆته سه‌ر
نه‌وه‌کانمان ، ڕێگه‌ی گه‌شه کردنیان لێئه‌گرێ ، ئه‌رکی سه‌ر
شانی هه‌موومانه که خه‌میان بخۆین ، وله پاڵ یاسای
قه‌ده‌غه‌کردنی کاری منداڵان ، چاره‌سه‌ریان بۆ دابنرێ ، بۆ
دامه‌زراندنی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست ، له هه‌ر
شوێنێکهوهوههر کاتێ ده‌ست پێبکه‌ین ، دره‌نگ نییه چونکه
منداڵ دواڕۆژه ،با بناغه‌ی دواڕۆژێکی ئاسووده بۆ
نه‌وه‌کانمان بنیات بنێین .
*
www.alhayat.com/society/10-2006-20061025
|