سه‌لکه‌ گورگێک فڕىَ ده‌درێته‌ ماڵى هاووڵاتییه‌که‌وه‌

   ئا: سالار بابه‌شێخ
 


گه‌نجیک له‌ یه‌کێک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانى شارى هه‌ولێر "سه‌لکه‌ گورگێک" فرَىَ ده‌داته‌ نێو ماڵى هاووڵاتییه‌ک و له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌که‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌. بۆیه‌ دادخواز سکاڵاى له‌ سه‌ر تۆمار ده‌کات و دواتر تۆمه‌تبار له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت و ده‌درێته‌ بنکه‌ى پۆلیس.
وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیس ئاماژه‌ى پێدا، دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ به‌پێى ماده‌ى 240 ى سزادان بڕیارى به‌ند کردنى تۆمه‌تبارى ده‌ر کردووه‌. سه‌رچاوه‌که‌ له‌سه‌ر هۆکارى هه‌ستان به‌و کاره‌ له‌ لایه‌ن تۆمه‌تباره‌وه‌ گوتى "تۆمه‌تبار دانى به‌ تاوانه‌که‌یدا ناوه‌ و له‌ ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌ دواى ئه‌وه‌ى دوو جار چووه‌ته‌ خوازبێنى و داخوازییه‌که‌ى بىَ ئاکام ماوه‌، به‌ قسه‌ى فاڵچییه‌ک بۆ نه‌رم کردنى ماڵى خۆشه‌ویسته‌که‌ى ئه‌و سه‌لکه‌ گورگه‌ى فڕىَ داوه‌ته‌ ماڵیان".

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca