ئه‌گه‌ر کاتی دادگای‌ ئه‌نفال بۆ تۆ نه‌بێت، ئه‌ی بۆ کێ بێت، ته‌یمور؟

شیلان تاڵه‌بانی

 

 

ئه‌و رۆژه‌ی که‌ چاوه‌رێمان کرد هات و ته‌یمورعبدالله  هاته‌ هۆڵی دادگای ئه‌نفال و به‌ ئاماده‌بوونی تاوانباره‌کان چیرۆکه‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی خۆی، که‌ پێش 15 ساڵ بۆنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (کنعان مکیه) باسی کرد، گێرایه‌وه‌. به‌ڵام ته‌یمور به‌ زۆر که‌متر له‌ یه‌ك کاژێر باسی به‌سه‌رهاته‌که‌ی ته‌واو کرد و یه‌ك دوو جار ئه‌یوت: نامه‌وێ کاتی دادگا به‌رم!!!!!! ئه‌ی باشه‌ ته‌یمور ئه‌گه‌ر کاتی دادگای ئه‌نفال‌ بۆ تۆ نه‌بێت، ئه‌ی بۆ کێ بێت؟ بۆ (بدیع عارف عزت) بێت؟ یان تاوانباران؟ خۆ تاکو ئێستا به‌ ئاره‌زووی خۆیان کاتیان بردوه‌ و کامیره‌ی میدیای ووڵاتانی رۆژهه‌لات هه‌ر ئه‌وان ئه‌گرێت که‌ باسی دادگای ئه‌نفال ئه‌کات........

 

 چ کاربه‌ده‌ستێك، چ گیرفان پڕێك له‌وانه‌ی به‌ چیرۆکی تۆ بونه‌ خاوه‌ن میلیۆنه‌ها، تجاره‌تیان پێ کرد و بون به‌ کار به‌ده‌ست له‌ کوردستان، کامیان پێتی ووت که‌: کاتی دادگا زۆر مه‌به‌؟ به‌ڵام که‌ یه‌کێ له‌ه‌وانه‌ی (مدعی حقی شخصی) که‌  ووتارێك ئه‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریخا که:‌ (میلله‌تی کورد دۆستی جوله‌که‌ و‌ زایۆنی نیه‌ و خاین نیه و حه‌ز به‌ جیابوونه‌وه‌ ناکات!) که‌ په‌یوه‌ندی به‌ هیچه‌وه‌ نیه‌ و کاتی دادگای پێ ئه‌بات، ئه‌وه‌ کێشه‌ نیه و بۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ری بروا‌‌!!!!! من وامزانی ئه‌م دادگایه‌ دادگای جینۆسایدی کورده‌، وامزانی نه‌ته‌وه‌ی کورد سکالاکاره‌، نه‌وه‌ك ئێمه‌ هه‌رده‌م  له‌ خانه‌ی تاوانبار بین و به‌رگری له‌ خۆمان بکه‌ین هه‌تا له‌م دادگایه‌!!!!! (به‌رگری له‌ تاوانی هه‌قی جیابوونه‌وه !!‌) به‌لام دیاره‌ من به‌ هه‌له‌ رۆێشتومه‌، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش،  ته‌یمور، ئه‌و هه‌سته‌ت پێ درابو له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی لای خۆمان که‌ کاتی دادگا زۆر نیه‌ بۆ تۆ‌ ....(بێزار بوینه‌ له‌ دادگا‌.....زوو چیرۆکی خۆت باسکه‌  وبێره‌ ده‌ره‌وه‌ به‌لکو ئیتر خه‌لکی لێمان نه‌پرسێ: کوا گرنگترین سکالاکه‌ر و شایه‌دی ئه‌نفال؟)!!!!

 

دیاره‌ ته‌یمور پێت وتراوه‌، یان هه‌ستت کرد که‌ ته‌نها ژماره‌یه‌کی له‌ سکالای دادگا، ئه‌یانه‌وێت شته‌که‌ زوو ته‌واو که‌ن و ده‌می خه‌لکی ببه‌ستن وه‌کو چۆن منال ب‌خه‌له‌تێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر جنۆکه‌ی ئه‌نفال وازیان لێ بێنێت و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ گیرفان پڕ کردنیان....

 

به‌لام ، خوا هه‌لناگرێ، ته‌یمور،ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ هه‌ندێ شتی زۆر باشیان کردوه‌ بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال، به‌ تایبه‌تی له‌ گه‌رمیان.....ئێ تۆ ئاگات لێ نیه‌ که‌ ئوردوگای صمودی "عصری" هێشتا هه‌ر "صامد" ه و ماوه‌؟ هه‌رچه‌نه‌ شتێکی زۆر گرنگی گۆراوه‌: ناوه‌که‌ی ئێستا، زۆر به‌ شانازیه‌وه‌ ئه‌یلێم، کوردیه‌: ئازادی !!!!!!!

نه‌ك به‌س ئه‌وه‌، به‌لکو ئه‌ردیان داوه‌ته‌ خه‌لك و یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن خانو بکه‌ن به‌ بلۆك له‌ صمود، و مۆنیومه‌نتێکیان (یاداشت) کردوه‌ بۆ یادی ئه‌نفال.....و ئه‌و خه‌لکه‌ که‌ له‌ 1988 دێی روخا وئه‌نفال کرا ،ئه‌وه‌ی ده‌رباز بو ئێستاش له‌ (صمود) ماوه‌ و (صامد)ه.....ئه‌وه‌ صه‌دامیش له‌ سێداره‌ ئه‌درێت ئیتر له‌وه‌ زیاتر با واز له‌ ئه‌نفال بێنن و خه‌ریکی تجاره‌ت بین....شه‌ریکات بێنێن بۆ کوردستان و بازاری (عصری) مان بۆ بکه‌ن ناو سلێمانی و هه‌ولێر...کوردستان  کوله‌جو ودییه‌کانی گه‌رمیانی بۆچیه‌؟ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی وا ماله‌کانیان ئه‌لێ‌ی قه‌صره‌کانی (هارۆن ره‌شیده)‌ بازاری (عصری) یان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بێزار بون بتوانن بچنه‌ بازارێك که‌ پڕ نه‌بێت له‌ خه‌لك و هه‌ست بکه‌ن له‌ ئه‌وروپان...ئیتر پێشکه‌وتن چیه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ !! تۆ و که‌سو کاری تۆ و که‌سوکاری ئه‌نفال، ته‌یمور،  بوونه‌ قوربانی ئه‌و گیرفان پڕانه‌ که‌ ئه‌یانه‌وێت کوردستان "پێشکه‌وتووکه‌ن" به‌ بازاری (عصری) وئورددوگای (عصری) و ژیانی (عصری) و ژیانی وا دێی بۆ چیه‌؟ (کوله‌جۆ)ی بۆ چیه‌؟ نه‌وه‌للا هه‌ر هه‌مو گه‌رمیانی بۆچیه‌؟

 

و بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ت و شێوه‌ی ئه‌و کچه‌ بچوکه‌ی وا‌‌ چاڵی سه‌حرا و لاشه‌ی مردوو نه‌یترساند ئه‌وه‌نه‌ی عسکری صدام و جاشه‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌ ره‌شه‌ر دڵته‌زێنه‌ له‌ مێشکی خه‌لکا نه‌هێلن، ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان یه‌کسه‌ر، و به‌ تایبه‌ته‌ی که‌ یه‌کێ له‌ پارێزه‌رانی تاوانباران ئه‌لێت به‌ دادوه‌ر: (ئه‌وانه‌ی وا عسکر بون و ووتراوه‌ که‌ ئه‌م تاوانه‌یان کردوه‌، هه‌مو برای من و برای تۆ بونه‌ جه‌نابی دادوه‌ر، خۆ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌هاتوه‌نه‌)  ئه‌یبرێت ، و دوای 5 ده‌قه‌ گۆرانی داواکراو پێشان ئه‌دا!!!!

 

گۆرانی هه‌لپه‌رکێ و بازاری عصری وئوردوگای (عصری) صمود: ئیتر چیت گه‌ره‌که‌ ته‌یمور؟

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca