ناکرێت ده‌سه‌ڵاتێک خۆی به داگیرکا‌ر پێناسه‌بکات و
ستراتیژی ڕاسته‌وخۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی
دیاربکات و، جه‌نگێک و کوشتارگایه‌کی وه‌حشیانه‌ی که‌م وێنه
له مێژوودا به‌رپابکات، تۆ هه‌ر به‌زۆر پێناسه‌ی
ڕزگاربهخش و سمبولی ئازادی هێنه‌ری بکه‌یت به‌باڵادا.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد نه‌توانیویه‌تی وانه‌یه‌ک له ته‌واوی
ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه‌ی ڕابردوو وه‌ربگرێت، که هه‌میشه
شکست و مه‌ینه‌تی به‌رئه‌نجامه‌کانی بووه بۆ خه‌ڵکی کوردستان
و نه ده‌شتوانێت ئه‌و پێشهاتانه ببینێت، که داهاتوی
ناوچه‌که و ئه‌و پرۆژه سیاسیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وه‌ر به
قیاده‌ی زلهێزی داگیرکاری ئه‌مریکی ببینێت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروستی پێبدات.
مێژووی
داگیرکاریه‌کان له هه‌رچ جیگایه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
روویدابێت و قازانج په‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حاکم و
ئیلاهیهتی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نیشان دابێت، بۆ هه‌رچی زیاتری
چه‌وساندنه‌وه و ملهوڕی بێشه‌رمانه‌ی له پێناو وه‌دست خستنی
پێگه‌ی زیاتری خۆیدا، ناکرێت به‌م ئایدۆلۆژیایه بڵێین ئازادی
هێنه‌ره، ئه‌گر به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ک خۆی بخه‌مڵێنێت و هه‌رچ
به‌رگێک له‌به‌ر خۆی بکات.
خه‌ڵکی
کوردستان هه‌میشه کراون به قوربانی نێو ته‌سویره کرچ و
کاڵه‌کانی ناو بیرکردنه‌وه‌کانی سه‌رکرده بێستراتیژهکان و،
خهوخهیاڵی سه‌رکرده‌ش، ته‌نها له سنوری پێگه
به‌رته‌سکه‌که‌ی به‌رده‌می خۆی، خۆی تێنه‌په‌ڕاندووه. ته‌نها
ئه‌می سه‌رکرده و حیزب، هێنده‌ی خولیایه‌کی لۆکا‌ڵی و
به‌رته‌سکی له ستراتیژێکی نه‌خۆش و زه‌لیل زیاتری به‌خۆی و
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی به ڕه‌وا نه بینیوه و کاری بۆ نه‌کردووه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان هێنده‌ی له خه‌می قایل
کردنی چوارده‌وردا بوون، هێنده له خه‌می دابین کردنی ژیانێکی
مه‌ده‌نیانه نه بوون بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ (لێژنه‌ی بێکه‌ر –هاملتۆن) پێی هه‌ڵده‌ستن و ئه‌ندێشه‌ی
سه‌ره‌کی و ڕاسته‌وخۆیان ڕزگارکردنی سیاسه‌ته
شکستخواردوه‌که‌ی جۆرج بۆشی کوڕ‌و باوکیشه له ئێراقدا)
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه قازانج په‌رستیه‌ی که ده‌سه‌ڵات
گرتن به‌سه‌ر بیره نه‌وه‌ته‌کانی ئێراق و کوردستان هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌که‌ی بوو، نه‌ک ڕژێمی به‌عس و وهحشیهتخانهکهی
به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێراقدا هێنابووی. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کۆنه
سیاسه‌تمه‌داران ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ستراتیژه به قازانجی
ئایدۆلۆژیا داگیرکاریه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی وه‌رچه‌رخێنن
و گرنگ نیه به‌عسیه‌کان دێننه‌وه سه‌رحوکم یان کێیه‌کی تر،
گرنگ ده‌سه‌ڵاتێکی گوێڕایه‌ڵی ژێر ستراتیژی خۆیانه و
قازانجه‌کانیان بۆ مسۆگه‌ربکرێت، نه‌ک له خه‌می ڕزگارکردنی
ئومێده‌کانی خه‌ڵکی ئێراق و کوردستان دا بن.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ جێگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعیانه‌و جدیانه‌یه، هاتنه
مه‌یدانی باڵی ئازادی خوازی کۆمه‌ڵگه‌یه بۆ نێو ململانێ
سیاسیه‌کان و، وه‌ستانه‌وه به دژی ته‌واوی ئه‌و پێگانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران به قازانجی کاتی خۆیان گه‌مه‌کانیان ده‌به‌نه
پێشه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکیش له ژێر پێیان ناوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره به غه‌یری شکست و کاولکاری
نه‌یتوانیوه بۆ چرکه‌یه‌کیش بوونێکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سکولار
بڕه‌خسێنێت. هێزه سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی ئێراق ئه‌گه‌رچی به
شێوازی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ هاوپه‌یمانێتی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی
سیاسی کوردستاندا نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه ته‌نها به‌کارێکی
ساته‌وه‌ختی ده‌توانرێت له به‌رچاو بگیرێت، چونکه ئه‌و
ئه‌حزابانه‌ی ئه‌مڕۆ له نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدان،
بۆخۆیان سه‌رتاپاگیرن له وه‌حشیه‌ت و دڕندایه‌تی، بۆیه دوورن
له هه‌رچ دید و ئامانجێک که به‌رقه‌رار کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی بتوانێت ئاسۆیه‌کی تێدا ببینێت. خۆ به‌ستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌م هاوپهیمانیهتهوه و، ڕوو
وه‌رچه‌رخان له به‌رانبه‌ر خواسته مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستاندا بۆخۆی باشترین ده‌رخه‌ری نێو ئه‌و ستراتیژه‌ی
سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستان نیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر
چی ئێستا به‌ڕێزان (مه‌سعود به‌رزانی و مام جه‌لال)
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی
(بیکه‌ر-هاملتۆن) نیشان ده‌ده‌ن و قازانجی خۆیانی تێدا
نابیننه‌وه،نه‌ک هی خه‌ڵکی کوردستان. چونکه ئه‌م سه‌رۆکانه
ئه‌گه‌ر خوازیاری ڕزگار کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بونایه له
ده‌ست ته‌سویری جیهان بینی داگیرکاری و چه‌وساندنه‌وه،
حه‌تمه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه ده‌چونه ژێر بڕیاری
پێکه‌وه کارکردن له گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌حزابی شیعه و
سونه‌وه و خۆیان له‌و دهردیسهریه تێوه نهدهگلاند.
خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و
کراوه‌یه به رووی جیهان بینیه‌کی ئازاد و که‌م وێنه‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌ستی داگیر کاربێت ئازادی بۆ بهێنێت
و خولیای کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ببه‌ستێت به‌و ستراتیژه‌ی له
ده‌ره‌وه بۆی دیاری کراوه، حه‌تمه‌ن ده‌بێت ئه‌وه‌ش له
به‌رچاو بگریت، هه‌ر چرکه‌ساتێک بارودۆخی داگیرکا‌ر گۆڕا، ئه‌و
ئازادیه‌ش له‌ده‌ست ده‌چێت.
خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌گه‌ر خواسته‌کانی خۆیان نه‌کردبایه به قوربانی
ئێوه و له پێناو ئامانجه‌کانی ئێوه‌دا نه‌بوایه، بێگومانم
نه ده‌چونه ژێر باری خۆلکاندنهوه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
ئێراقه‌وه و ده‌نگیشیان بۆ ئه‌و ده‌ستوره نه‌ده‌دا که لێوان
لێوه له کۆنه‌په‌ستی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام
ئێوه و ته‌وژمی ته‌سویرێک که سیاسه‌تی داگیرکارانه‌ی
ئه‌مریکی به‌شوێنیه‌وه بوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانتان
ڕاپێچی نێو ئه‌و گه‌مه دۆڕاوه کرد، که نائومێدی به‌شوێن
خۆیدا هێنا، نه‌ک دابین کردنی ژیانێکی شارستانیانه. ستراتیژی
ده‌وڵه‌تانی چوارده‌وری ئێراق، هه‌میشه گرنگتر و له سه‌رو
خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بووه بۆ ئه‌مریکاو ته‌واوی
ڕابردوویه‌ک که له ده‌ره‌وه هاتبێت پیگه‌ی ئێراقی
چه‌سپاندبێت.
شه‌ڕی
ئه‌مریکا شه‌ڕی نه‌وت و قازانج په‌رستیه، قازانج په‌رستیه‌ک
که ئازادی خوازی ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هاوکێشهوهیه.
ئه‌مریکا هات جه‌نگی به‌رپا کرد و ڕژێمی سه‌دامی
ڕوخاند، به خاتری داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ئێراق و
کوردستان خۆی نه‌خزاندۆته نێو ئه‌م تهنگهژهیهوه، بۆیه
هیچ پێویستی به سوپاس گوزاری ئێوه‌ی سه‌رۆک نیه و چ کات
بخوازێت سهدامشتان بۆ ده‌گێڕێته‌وه!
هێزوتوانای خه‌ڵکی ئێراق که ئه‌مڕۆ له نێو ڕه‌هه‌نده
جۆراوجۆره‌کانی مه‌زهه‌ب و تایفه‌گه‌ریدا دابه‌ش کراوه
به‌سه‌ر ته‌سویره ژه‌نگاویه‌کانی سه‌ده‌کانی جاهلیه‌تدا، وای
کردووه که گه‌ڕان به‌شوێن ئاسۆیه‌کی ڕزگاری به‌خشدا هێشتا
زۆر دووربێت.
ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان گرنگه و،نه‌خوازێت
چیتر له
نێو گه‌مه سیاسیه‌کانی داگیرکاران و زلهێزه‌کانی جیهاندا
گنگڵبدات وله نێو بازنه‌ی داخراودا به‌رده‌وام خۆی
ببینێته‌وه، هاتنه مه‌یدانه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له
ئێراق و پێک هێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکولار و مه‌ده‌نی و دوور له
ته‌سویری دینی و قه‌ومی، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌کرێین به خۆراکی
شه‌ڕی نه‌ته‌وه په‌رستی ناوچه‌که. چاره‌سه‌ر ئه‌مه‌یه، نه‌ک
خوڵانه‌وه له ناو ده‌روازه‌ی بێهوده‌ییدا و خۆبه‌ستنه‌وه
به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو ناوچه‌که.
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه ده‌ڵێن، هێشتا کاتی
ئه‌م بڕیاره نیه‌و هه‌لومه‌رج له‌بارنیه بۆ کارێکی ئاوا و
خه‌ڵکی کوردستان به‌م جۆره ئایدیایه ڕادینن، واته
خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به تێگه‌یشتنه‌کانی ئێوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
و، خۆشیان مه‌حروم له هه‌رچ پێداویستیه سهراتاییهکانی
ژیانێکی ئینسانیانه، دیسان بوون به سوته‌مه‌نی له پێناو
کورسی ده‌سه‌ڵاتان و داهاتوش چۆن ده‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگه
ئه‌وه‌یان به لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر پێناسه ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی
کوردستان له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ی باجی سیاسه‌ته دواکهوتوییهکانی
ئێوه ده‌دات و ئه‌گه‌ر ئاواش خۆی رابهێنێت و به‌م شێوه‌یه
بمێنێته‌وه و هه‌مو ئومێده‌کانی خۆی بخاته ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته‌وه، ڕه‌نگه له‌م بێئومێدی و نادیاریه‌ی چاره‌نوسی
ئێستای باشتری ده‌ست نه‌که‌وێت!
10/12/2006
هۆڵاندا
|