بیروباوه‌ڕه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ر ده‌ورانێکدا
بیروباواڕه زاڵاکانن، له هامان کاتدا هێزی ده‌سه‌ڵاتداری
مهعنهویشیهتی. کارڵ مارکس
بۆئه‌وه‌ی بمانه‌وێت چیتر خۆمان له نێو بیروباوه‌ڕ و دید و
بۆچونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حاکمدا گیرۆدهنهکهین و
ده‌ربازبوونێک و جیابوونه‌وه‌یه‌ک له خۆماندا بهێنینه
کایه‌وه، ڕاشکاوانه ده‌بێت خۆمان بناسین له چ مهوقعێکداین،
ئه‌مه زۆر گرنگه. ته‌واوی گۆڕانکاریه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه
چینایه‌تیه‌کان له نێو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو
دابه‌ش بوونی کار و سه‌رمایه‌دا خۆی ده‌ناسێنێت و هه‌ر له‌م
ڕێگه‌یه‌شه‌وه ته‌واوی ململانێکان و گۆڕانه‌کان خۆیان دیاری
ده‌که‌ن، له کام خاڵی وهرچهخانهکاندان. واته
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێو کایه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و
دژایه‌تیه‌کانی نێو چینی قازانج په‌رست و چینی به‌رهه‌م هێنی
ژێر ده‌سته.
ئه‌مڕۆ
ته‌واوی هێز و ئه‌حزابێک له عێراقدا له نێو ململانێ
کۆنه‌په‌رست و بۆرژوازیه‌کانی خۆیاندا ده‌رگیرن به ده‌یان
ڕه‌هه‌ندی جۆراو جۆره‌وه و، له‌م نێوه‌نده‌شدا به نێوی
ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌وه ڕاو بۆ چونه‌کانی خۆیان به‌یان ده‌که‌ن.
ئه‌مه واقعیه‌تی نێو چینی حاکم و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی نێو
کایه ماددی و مه‌عنه‌ویه‌کانی خۆشیه‌تی و به ناوی سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگه‌وه بیروبپچونهکان ته‌رح ده‌کات و، هه‌ر له‌م
ڕێگه‌یه‌شه‌وه، کۆمه‌ڵگه ڕاپێچی نێو دیارده قێزه‌ون و
ته‌واو ناڕه‌واکان ده‌کرێت. واته (مارکس و ئه‌نگلس) کاتێک
ڕه‌خنه‌ی جیدی ئاراسته‌ی (ئایدۆلۆژیای ڕه‌سمی ئه‌ڵمان)
ده‌که‌ن، ڕێک له‌م ته‌سویره چینایه‌تیه‌وه‌یه ده‌توانن
ڕه‌خنه‌کانیان واقعیانه و دوور له هه‌ر شیکارکاریهکی شێوازی
توێژه ڕۆشنبیر و ئیسڵاحخوازهکانی نێو چینی حاکمی
به‌رژه‌وه‌ند خواز، خۆیان جیاده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و
هاوکێشه بێچارهسهرهی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت و
کۆمه‌ڵگه‌ش بووه به سوته‌مه‌نی نێو ئه‌و یاریه ته‌واو
شهڕخوازهی نێو کاریگه‌ریه ده‌ره‌کیه‌کان و ته‌واوی ئه‌حزاب
و ده‌سه‌ڵات خوازانێکی نێو حکومه‌تی حازر خۆیان له نێو ئه‌و
فره ڕه‌هه‌ندیه‌ی دید و بۆچونێکدا ده‌بیننه‌وه که به
هه‌موو پێوه‌رێک جیاوازه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی
عێراق. ئایدۆلۆژیای ڕه‌سمی ئه‌وان واته ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حاکم ئایدۆلۆژیای پاراستنی بنچینه‌کانی جیاوازیه
چینایهتهکانه و، شهڕوکوشتنهکانی خه‌ڵکی، کارلێکردنهوهی
نێو بۆچونه‌کانی گروپه کۆنه‌په‌رست و دژه ئازادیخوازیه‌کانی
ئه‌مڕۆی بۆچونه ده‌ره‌کیه‌کان و ئه‌و هاوکێشه ناڕه‌وایه‌یه
که له ده‌ره‌وه خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی
عێراقدا و، ته‌واوی ڕویه‌کی کۆمه‌ڵگه‌یی له‌م نێوه‌دا
سڕیوه‌ته‌وه. هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق هه‌ر له
حیزبه جۆراوجۆره‌کان و تا ده‌گات به دوو حیزبه کوردیه‌که و
هاوپێچه‌کانی به هه‌مووشێوه‌یه‌ک ئه‌مان له شه‌ڕێکی ته‌واو
کۆنه‌په‌رستانه و هاوپهیمانیهکدان به دژی خواسته
سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی. بۆیه ناکرێت به کارێکی نامۆ سه‌یری
کاروکرده‌وه‌کانی ئه‌م حکومه‌ت و حیزبانه ببین و گله‌یی
ئه‌وه بکه‌ین بۆچی واده‌که‌ن به‌کۆمه‌ڵگه! ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
به شێکه له‌و ده‌رهاویشته و هاوپێچه نێونه‌ته‌وه‌یه‌ی
نیزامی سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانێک که خودی ئه‌م نیزامه به
شێوه‌یه‌کی چارهه‌ڵنه‌گر تێی که‌وتوه‌و به‌بێ شه‌ڕوکوشتار و
نامۆبوونیهکی زیاتری کۆمه‌ڵگه به خواستێک که هه‌یه‌تی بۆ
گوزه‌راندنی ژیانێکی ئینسانیانه، ناتوانێت بره‌و به ژیانی
خۆی بدات. من هه‌میشه ئه‌وپرسیاره ئاراسته ده‌که‌م، ئایا
ئه‌گه‌ر نیزامێک پایه‌کانی خۆی له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی
چینایه‌تی بنیات نابێت و ته‌واوی ئامانجی وه‌دست هێنانی قازانی
زیاتری سه‌رمایه بێت، ده‌کرێت ئه‌م نیزامه شتێک ببه‌خشێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه نه‌کاته چه‌ند قازانجی تێدا ده‌کات؟
واته با تێگه‌یشتنه‌کانمان هه‌ڵقوڵاوی نێو په‌یوه‌ندیه
چینایه‌تیه‌کانمان بێت و لێره‌وه بتوانین پێگه‌کان دیاری
بکه‌ین و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین ئاستی چونه
پێشی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و کێشه و ململانێکانی
نێو کۆمه‌ڵگه‌کان شیبکه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ
نوێنه‌رانێک که له حکومه‌تی عێراقدان و په‌رله‌مانێکیان پیک
هێناوه له ژێرناوی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌دا و دیاره به‌هه‌مان
شێوه‌ش حکومه‌ت و په‌رله‌مانه حیزبیه کوردیه‌که‌ش له‌م
تێگهیشتنهدایه، خۆیان به نوێنه‌ری ڕه‌سمی کۆمه‌ڵگه نیشان
ده‌ده‌ن و ته‌واوی هات و هاوار و بیر کردنه‌وه‌کانیان گرێ
ده‌ده‌نه‌وه به مه‌به‌ستێک که ئه‌مان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن!
واقعه‌ن ئه‌مان نوێنه‌ری ڕه‌سمی به‌ره‌ی بۆرژوازی و ڕاگرانی
کۆڵه‌که ڕزیوه‌که‌ی مه‌زهه‌بن و ئیلهامی گیرفان
پڕکردنهکانیان له سه‌روه‌ت و داهاتی کۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرن و
به درۆی شاخدار و ڕازاوه گه‌ده‌ی هه‌ژاران تێر ده‌که‌ن!
یه‌کێکی تر له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له سه‌ر کورسی
جینایهتکاریهکانیان، گێل کردن و داماوی خودی کۆمه‌ڵگه‌یه
له نێو په‌یوه‌ندیه زۆر دواکهوتویهکانی شێوازی به‌رهه‌م
هێنان، که هێشتا له شێوازی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فیئودال
تێنه‌په‌ڕیوه و کۆمه‌ڵگه هه‌رده‌م خۆی وه‌ک سواڵکه‌رێکی ژێر
ده‌ستی ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵات بینیوه‌ته‌وه. واته جیاوازیه
چینایه‌تیه‌کان به‌تایبه‌تیش چینی ژێر ده‌ست، هه‌میشه بووه
به قوربانی پیلانه‌کان و پرۆژه وێرانکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئاستی ڕاو بۆچونه‌کانی توێژی ڕۆشنبیر
و نوسهرانێکه که ئه‌مڕۆ به گله‌یین له‌م ده‌سه‌ڵاته و
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کوردی. ده‌کرێت بپرسین ئایا ئه‌م
حکومه‌ته هێنده گێل و ساوایه بۆ خۆی نازانێت به چ
ڕێگایه‌کدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت؟ یان ئه‌وان به باشی
پێگه‌کانی خۆیان دیاری کردوه و ئه‌وه نه‌شاره‌زایی توێژی
ڕۆشنبیره به گه‌مه سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات داران و خۆیانی
پێوه هیلاک ده‌که‌ن؟ نه‌بوونی پێگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک عێراقدا و مێژووی زۆرینه‌ی کاته‌کانی به
نێو شه‌ڕو دواکه‌وتویدا به‌سه‌ر بردوه‌و شوناسێکی
شۆفینیستانه‌ی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی دیاری ده‌ستی هێزهحاکمهکان
بوه و کۆمه‌ڵگه‌ش خزێنراوه‌ته ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌وه،
که سه‌پێنه‌ر ئاسا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی جێخستوه بۆ ده‌یان
سه‌ده‌یه و دواکه‌وتویی خۆ شانازی کردن به ڕابردویه‌کی
تاڵه‌وه بووه به یه‌کێک له‌و میکرۆبانه‌ی که ته‌واو
کوشنده ئاسایه. ڕاهێنانی کۆمه‌ڵگه به زهنیه‌تێک و بیر و بۆ
چونیک که ده‌سه‌ڵاتی حاکم ته‌رحه‌کانی خۆی تێیدا جیبه‌جی
ده‌کات وای له کۆمه‌ڵگه ڕۆژ ههڵاتیهکان کردووه، هه‌میشه
دیارده‌ی پاڵه‌وان ئاسایی و ئه‌فسانه ئاسایی ، جێگه‌ی به
ئیراده سه‌ره‌کیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه بگرێته‌وه‌و ئه‌می
هه‌ڵسوڕاوی نێو ته‌واوی گۆڕانی دیارده‌کان، وه‌ک هیچێک و
بێتوانایهک هه‌میشه پێناسه کراوه. ئه‌مه نیشانه‌ی
ڕاسته‌وخۆی خۆ گرێدانه‌وه به قه‌ده‌ر و له سه‌رو توانایی
ئه‌می ئیراده داره‌وه نیشان ده‌دات، ڕه‌نگڕێژ کردنی ئه‌م بۆ
چونانه به شێکی سه‌ره‌کین له به‌رنامه و ستراتیژیه‌تێک که
ده‌سه‌ڵات ته‌حه‌کومی پێوه ده‌کات و ئایدۆلۆژیایی خۆی به
ناڕاسته‌و خۆ ڕۆژانه ده‌نێرێته نێو خولیاکانی کۆمه‌ڵگه و
هه‌موو وه‌ک یه‌کین و سه‌رجه‌م خاوه‌نی دینێک و کولتووریک و
ده‌یان بیر‌و بۆچونی ژه‌هراوی که هه‌رهه‌مویان به قازانی
ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداران ته‌واو ده‌بێت و به زه‌ره‌ری
ڕاسته‌وخۆی کۆمه‌ڵگه‌ش جێگهدهگریت. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ
ژیانێک له نێو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینایه‌تیدا ده‌رک
کردنه به‌و ڕاستیه‌ی که ئیتر هه‌موو برا نین و هه‌موو له
پێکهاته‌یه‌ک نین! به‌ڵکو خاوه‌ن دووپێگهی چینایه‌تین له
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا بین و شه‌ڕه‌کان شه‌ڕی
چینایه‌تیه‌و، ناکرێت له نێو ئه‌م هاوکێشه ته‌واو
ناڕه‌وایه‌دا که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی باڵی ڕاکێشاوه
به‌سه‌ر ته‌واوی دیارده‌کاندا و قازانج له سه‌رو هه‌موو
پێگه‌یه‌کی ئینسانی بوونه‌وه‌یه، بێین به دوای ئازادیه‌کاندا
بگه‌ڕێین، بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌ته بۆخۆی ڕێگری
ته‌واوی به‌رده‌م ئازادیه‌کانه و لێره‌دا ئینسان خۆی کراوه
به‌کاڵایه‌ک و کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێت. ته‌نها به له
نێوچوونی جیهابینی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی ده‌توانین ژیانێکی
ئازد و ئینسانیانه به‌دست بهێنین و له نێو کۆت و به‌ندی
کۆیلهییهتی ڕزگارمان ببێت، بۆ ئه‌م کاره‌ش شۆڕشێکی چینایه‌تی
پێویستی چارهه‌ڵنه‌گری سه‌رده‌مه. بۆیه گه‌ڕان به شوێن
ئازادی‌دا له نێو ئایدۆلۆژیای چینایه‌تیدا بێماناییه‌کی ته‌واو
سه‌رلێشێواویه!!!!!!!!!
25/12/2006
هۆڵه‌ندا |