کۆمه‌ڵگای کوردی ئاگر ده‌کاته‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ی ژن!!!

تاڤگه‌سابیر

 

 

 

یه‌کێک له‌و دیارده‌ ترسناکانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ که‌تاکو ئێستاش که‌مترتن گرنگی پێندراوه‌،  له‌هۆکاره‌ پالنه‌ره‌کانی کۆڵراوه‌ته‌وه‌ ، مه‌سه‌له‌ی خۆکوژییه‌ به‌به‌کارهێنانی ئاگر، ئه‌و دیارده‌یه‌ی به‌شێکی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵکردووه‌.

 نه‌وت و شقارته‌ ته‌نها شتێکه‌ که‌ له‌ژنه‌وه‌ نزیکه‌ یان نزمیی ئاستی هۆشیارییه‌ یان بۆ حاڵه‌تی خۆکوشتن ته‌نیا به‌ئاگره‌؟

ره‌نگه‌ ده‌رچوونی هه‌ر یاسایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ شێوازێکی تر ئه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و حاڵه‌ته‌، بیرمان نه‌چێ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ کۆمه‌ڵگایه‌که‌ به‌رده‌وام فێڵی هه‌یه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌هه‌ر بارێک ، ئه‌وه‌تا بۆ ده‌ربازبوون له‌یاسای سزادانی فره‌ژنیی فێڵمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژنی دووه‌م بهێننه‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی فره‌ لیستی بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌توانم بڵێم رێگه‌چاره‌یه‌کی ساده‌یه‌ بۆ سڵه‌مینه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌و دیارده‌یه‌، ئه‌مه‌هه‌نگاوی یه‌که‌م ، ده‌کرێ بپرسین ئه‌و هه‌موو ژنه‌ی له‌نیوه‌شه‌ودا ئه‌سوتێن که‌ له‌ئاماره‌کانی خه‌سته‌خانه‌دا دیاریکراوه‌ به‌ته‌قینی په‌رمێزه‌ ئه‌و هه‌موو په‌رمێزه‌ له‌شه‌ودا بۆ کێ ئیشده‌کات لێکوڵینه‌وه‌و که‌مته‌رخه‌میی له‌خه‌سته‌خانه‌کانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات که ‌فه‌رمانبه‌ره‌که‌ وه‌ک واجبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشای ناکات، بۆیه‌ ئه‌بێ حکومه‌ت ئه‌رکی ئه‌و ده‌زگایه‌ نه‌خاته‌ ئه‌ستۆی خۆی.‌ له‌ناخی مرۆڤه‌کاندا ئاگر حاڵه‌تێکه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌توانین خۆمانی تیا پاکژبکه‌ینه‌وه‌، ته‌نها بۆ رزگاربوون نییه‌ له‌سه‌ختی ژیان که‌ ئافره‌ت په‌نا بۆ خۆسوتان ده‌بات، ئه‌و تێکه‌یه‌ شتنه‌ لایه‌نێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئاگر، ئاگر وه‌کو رزگار که‌رێ، ئه‌گه‌ر له‌میسۆلۆژیا سه‌یر بکه‌ین هه‌ندێجار هه‌ندێ دین په‌یدابووه‌ بۆ رزگارکردنی گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌،ئه‌ویش هه‌مان تێڕوانینی له‌شعوریدا، ئه‌مان بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌که‌ی تێڕوانینی ئافره‌ت بۆ ئاگر، به‌ڵام ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ ته‌نفیزی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی پێده‌کات دیاره‌ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یه‌کێ له‌وشتانه‌ی ئاسانه‌ له‌به‌رده‌ستا ئاگره‌ خۆته‌نیا هه‌ر ئافره‌ت له‌مه‌تبه‌خ ئیش ناکات پیاویشمان هه‌یه‌ خواردن دروستده‌کات، نانه‌وایه‌ دروستده‌کات، نانه‌وایه‌ ئاسنگه‌وه‌،ئه‌گه‌ر به‌مانای نزیکی بوایه‌ له‌ئاگر ئه‌بوایه‌ له‌حاڵه‌تی هستریادا زۆر له‌پیاوان خۆیان بسوتاندایه‌ ، به‌داخه‌وه‌ زرترین ئافره‌ت که‌ ئه‌وه‌یان کردووه‌ له‌کاتێکی بێده‌نگدا ، له‌کاتی خامۆشی شته‌کاندا له‌نزیکی به‌ره‌به‌یاندا یان له‌شه‌ودا ئه‌م حاڵه‌ته‌ رووده‌دات ، ئه‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ین که‌ ده‌وترێ زۆرجار نه‌وت و شقارته‌ له‌به‌رده‌ستی ئافره‌تدایه‌ بۆ خۆسوتانی ئه‌مه‌ هۆکاررێکی زۆر لاوه‌کییه‌ بۆ دیارده‌ی  خۆسوتان ئه‌بی بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ره‌هه‌نده‌ مێژووییه‌، ئه‌و کلتوره‌ی ئێمه‌ ته‌عامولکردنی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئاگردا، دوور ته‌عامولکردنی دینی ئیسلام  له‌گه‌ڵ ئاگر که‌ ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان وه‌کو سزایه‌کی ئیلاهی جه‌هه‌نه‌می بۆ دروستکردوین هه‌ر هه‌موو ئه‌مان واده‌کات هه‌ستبکه‌ین ئاگر له‌زۆر گوناح پاکمان ئه‌کاته‌وه‌، ئاگر ئه‌توانێ رزگارمان بکات.

دامه‌زراوه‌ی ئاینی له‌ناو مێژووی شارستانی نوێدا کۆمه‌ڵگای مرۆیی به‌پێی  باوه‌ڕه‌کانی خۆی ژیاوه‌و سروته‌کانی خۆی کردووه‌و ئه‌فسانه‌کانی گێڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌م تافه‌ ده‌یه‌ها هه‌زار ساڵی خایاندووه‌، به‌ڵام دامه‌زراوی ئاینی سه‌رپه‌رشتی و ئاڕاسته‌ی ده‌کات و خۆی ده‌کاته‌ ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای باڵا، دامه‌زراوه‌ی ئاینی له‌کۆمه‌ڵگای گونده‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای شار سیما وه‌رده‌گرێت دامه‌زراوی ئاینی قه‌واره‌یه‌کی دروست کراوی سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر ژیانی ئاینیدا، ده‌رکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ وابه‌سته‌ی بارودۆخی ئاڵۆزبوونی ژیانه‌، دامه‌زاروه‌ی ئاینی به‌شێوه‌یه‌که‌ رێخه‌ری ژیان مرۆڤایه‌تیه‌ له‌دنیای کۆتایی و دنیای سه‌رحه‌دی، لێره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی بته‌و راسته‌وخۆ له‌نێوان ئاین ومۆراڵدا دروست ده‌بێت و سه‌ر له‌به‌ری ژیانی مرۆڤایه‌تی سیستماتیزه‌ ده‌کات و ده‌خرێته‌ ژێر کۆنترۆڵی توندی ئاینه‌وه‌، به‌شی زۆری یاساو یه‌شریعه‌کانی له‌و دامه‌زراوه‌ ئاینیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن ، که‌ دنیا پۆلێن ده‌کات بۆ دوو به‌ش ، به‌شی پاک و پیس و باش و خراپ و حه‌رامو حه‌ڵاڵ ، هه‌ر کاتێک تاک جه‌سورانه‌و بوێرانه‌ که‌وته‌ پیاده‌کردنی ژیانی تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی به‌زاند که‌ بۆی دانراون ، له‌لایه‌ن گروپه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ به‌توندی به‌ر نه‌فره‌ت ده‌که‌وێت، وه‌ک خێزان یاسا دواجاریش ده‌سه‌ڵات، ئاینه‌ په‌کتاپه‌رستی یه‌کان به‌گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌تی ، مرۆڤ بۆ دوو به‌ش پۆلێن ده‌کات، جه‌سه‌و رۆح، که‌ بۆ ئه‌مه‌ش سودی له‌ئاین و بیروباوه‌ڕه‌کانی پێش خۆی وه‌ر گرتووه‌، روح ئه‌و به‌شه‌ نادیارو پیرۆزه‌یه‌ که‌ له‌ناو جه‌سته‌دایه‌و تایبه‌ت به‌دنیای نادیارو باڵاوه‌، به‌ڵام جه‌سته‌ ئه‌و به‌شه‌ دیارو ئه‌هریمه‌نه‌یه‌، که‌ به‌توندی  به‌رنه‌فره‌ت ده‌که‌وێت، کاتێک که‌ له‌مپه‌رو یاساکان ده‌به‌زێنێت و وه‌ک تاکێکی  خاوه‌ن ئیراده‌و سه‌ربه‌خۆ بیرده‌کاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکه‌ مێینه‌بێت.

پێمان وایه‌ هه‌موو په‌نابردنێک بۆ خۆسوتاندن بیر کردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی فیکریی له‌پشته‌وه‌یه‌؟ به‌کاریگه‌ریی ئاینی زه‌رشتی، له‌ڕۆحی ئێمه‌دا راسته‌ ئاگر پیرۆزیی هه‌یه‌ لای زه‌رده‌شت ،به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته‌ راده‌ی به‌خشینی جه‌سته‌و رۆح به‌ئاگرو ئاگر وه‌ک ره‌مزی سه‌رکه‌وتن به‌کارهاتووه‌؟ ئایا خۆسوتان سه‌رکه‌وتنه‌ یان لاوازیی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان، چونکه‌ هیچ ئامانجێک به‌ده‌ستناهێنێ.

سوێد 2006

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca