ئایا سه‌رکرایه‌تی سیاسی کوردی به‌ره‌وکوێ چوو؟

   تاڤگه‌ سابیر

 

 

 

عیراق و ده‌سه‌ڵاتی عیراقی پێشوو پیاوچاکی ده‌سته‌ راستی ئه‌مریکار هاوپه‌یمانه‌کانی بوو ده‌میک بوو عیراق ئامرازی – عیراق و ئه‌نفال و کیمیاباران ئه‌مانه‌ هه‌مووی کرد به‌ڵام، ئه‌مریکا له‌زۆرشته‌کاندا بروای نه‌داکرد وابێ تا کارگه‌یشته‌ داگیرکردنی ووڵاتی دراوسێ کوێت و هه‌لگرسانی شه‌ری که‌نداو به‌ئاقاریکی تری برد و له‌شه‌ری که‌نداو ، له‌ساڵا 90-91 هه‌لومه‌رج باش ره‌خسا بۆ میلله‌تی کوردو مه‌سه‌له‌ی کورد و بگره‌ گه‌ر بلیین بۆ دروست بوونی ده‌وله‌تی کوردیش به‌زیاده‌ۆی نازانریت به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌ر ئه‌وکات، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی عیراق له‌سالی 91 به‌باش نه‌ده‌زانی چونکه‌ "توشی پاش گه‌ردانیکی زۆر ده‌بوو" و ده‌نگی رای گشتی به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ،به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراوی پێ نه‌بوو بۆ گه‌ڵاله‌کردنی مه‌سه‌له‌که‌ی له‌ناوچه‌که‌دا بۆ به‌رفراوان بوونی، به‌رنامه‌ دارێژی خۆی.

له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌هه‌مانکاتدا کانه‌ نه‌وته‌کانی قه‌وقازو ئه‌فغانی له‌ده‌ست ئه‌دا به‌ڵی "سه‌دام" ی هێلاو ده‌مێکی ده‌ورانی رانی گه‌لی تری ئازاری گه‌لی داو کۆمه‌ڵی تاوانی تری پیشانداین .

به‌ڵام ئه‌مریکا ئه‌مجاره‌یان سیناریۆی بۆ عیراق ناوێکی تری له‌خۆکرد بۆ رازیکردنی  رای گشتی ووڵاتی دژی لێدانی عیراق به‌ناوی "پرۆسه‌ی ئازادی عیراق" دژی تیرۆر مه‌هامگه‌لیکی خۆی پیکاو له‌م نیوه‌نده‌دا کورد کارئاسانی ،باشی بۆ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمان کرد به‌ڵکو له‌زۆر جیگه‌دا چاوساغی بۆیان ده‌کرد پێوازی جوانی بۆیان نواند به‌هه‌موو گه‌لی کوردو سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردییه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی باسی کورد دێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌مریکا یه‌کسه‌ر حه‌ساسیتی لی دێت و خۆی پێناگریت ده‌مێکش ده‌مانگوت رۆژگارێکی باش و پرشنگدار چاوه‌روانمان ده‌کات، ئایا ئه‌و هاو کێشه‌یه‌ راست ده‌چوو به‌ده‌ر له‌وه‌ی عیراقی کرده‌ لانکی شه‌رو تیرۆرستان مالویرانی، دانان و بریاری(بیکه‌ر- هامڵتۆن) و گه‌ڵاله‌کردنی ئه‌و بریارانه‌ که‌وا بۆ ئێستا له‌به‌رژوه‌ندیه‌ باڵاکانی کوردا نییه‌.

سه‌رکردایه‌ی سیاسی کورد هاڵوێستی چۆن ده‌بێت به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئایا کشانه‌وه‌ له‌به‌رژوه‌ندیمانه‌؟ یان با بلیین ده‌بوو سه‌رکردایه‌تی کورد پیش ئه‌وه‌ی کار بگه‌یشتایه‌ته‌ سه‌ر ئیمزاکردن رای ده‌رببرایه‌و، پی له‌سه‌رمافه‌کانی گه‌لی کورد دابکردایه‌ نه‌ک به‌م دواییه‌ که‌بریار ته‌واو بووه‌ له‌سه‌ربریاری که‌به‌‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌په‌راویزیشدا باسی کورد ناکات ئه‌وکاته‌ ده‌بێت ، بلیین مافی کوردیان نه‌داوه‌ تازه‌ به‌تازه‌ مانای چی وچییه‌؟ چونکه‌ هه‌موو شته‌کان له‌گه‌له‌که‌مان ده‌شاردنه‌وه‌ خۆیان و خوایان، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و سوو له‌ئه‌زمونی مێژوی رابردوی خۆمان وه‌رناکرین تا بزانین چۆن په‌یمانیان پی دواین و له‌په‌یمانه‌که‌وه‌ مافی کوردو سنوری کوردیان هه‌لگردو بۆ په‌یمانیکی تری که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی مافی ره‌وای گه‌لی کورددا نه‌بووه‌.

من لێره‌وه‌ به‌مافێکی ره‌وای هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌زانم پرسیار بکه‌م یاخه‌ی سه‌رکرایه‌تی سیاسی کوردی راوه‌شێنێ و بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ وه‌ک نوێنه‌ری کورد له‌ئه‌نجومه‌نی حوکم به‌ساڵێک و چه‌ند مانگ له‌به‌غدادو شاره‌زایی سیادیستان له‌مێژوی، رابوردوی خۆتان و گه‌له‌که‌تاندا بوعدی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاتان نه‌زانیبێ و نه‌خوێندبێته‌وه‌و شۆفێنیزمی عه‌ره‌بیتان نه‌ناسیبێ، له‌هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌لگ کوردو نیشتمانه‌که‌ی که‌کوردستانه‌ ده‌بی که‌نگێ بیزانن و بیاسن، یان بیان ناسن.

ئێوه‌ داو‌ی ساڵێک و چه‌ند مانگ و به‌ئه‌زمونی دوورو نزیکتان تازه‌ هه‌ستان به‌وه‌ کردبێ که‌به‌غداد مافه‌کانی گه‌لی کورد ناسه‌لێنێو نه‌که‌وێته‌ دان پیانانی؟ ئێوه‌ تا نه‌که‌ونه‌ زه‌لکاوه‌و چاره‌نوسمان نه‌که‌وێته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی داره‌وه‌ ناوه‌ڕۆکی راستییه‌کان نادرکێن..بۆ؟ به‌ڵێ جێی پرسیاری کۆی چین و توێژه‌کانی کوردستان بوو که‌ئێوه‌ له‌به‌غداد چی ده‌که‌ن و چۆچی شه‌قامی کوردیتان پشتگوێ خستوه‌؟ ئێوه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و چه‌ند مانگه‌ی له‌بوغداد بوونوێنه‌یه‌کی واتان پێشانی خه‌ڵکده‌دا له‌کوردستان که‌جارێکیتر کورد بێ پێتیوان نییه‌و ئه‌مریکا دۆستی هه‌میشه‌ییه‌تی!! ئێوه‌ ده‌تانوت بۆ هه‌تایه‌ به‌غدادـ به‌غداده‌که‌ی جاران نییه‌و دیموکراسی خوازو مه‌ده‌نی خوازو علمانی خواز به‌ڕیوه‌ی ده‌بات! واتا بڵاوده‌کره‌وه‌ که‌سیاسه‌تی به‌غداد ئه‌گه‌ر هه‌مووی نا، به‌ڵام به‌شێکی گرنگ و ریشه‌یی کورد دای ده‌ڕێژێ! ئێوه‌ واتا له‌ چین و توێژه‌کانی کوردستان گه‌یاند که‌ئیتر زامه‌کانی کورد به‌ره‌و ساڕێژ بوونه‌وه‌ ده‌چی و خه‌لک ئارام و بێ گرفت ده‌ژی! به‌داخه‌وه‌ که‌له‌به‌غداد هاتنه‌وه‌ ده‌ستان خاڵی و جانتاکانتان پڕ بوون له‌گله‌یی ، به‌ڵام چۆن گله‌ییه‌ک و بۆ کێ؟   هه‌ژاری و ده‌ستکورتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌وێدایه‌ ئیمزای پێکهێنانی حکومه‌ت و دانا سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌خودی خۆی گله‌یی و زه‌بونی خۆی له‌به‌رامبه‌ر بێئومێدکردنی له‌مافه‌ ره‌واکانی! کاتێ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌بێ راپرسی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت عێراقیان به‌ته‌نازول له‌به‌شێک له‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد ئیمزاکرد له‌ناو خودی کورداو پێش ئه‌وه‌ی ئیمزای پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق بکه‌ن که‌مترین پرسیاریان به‌شه‌قامی کوردی نه‌کرد ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ده‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌و شێوه‌بێ که‌دیتمان.!!

پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی دان به‌وه‌دا بنێن که‌ئه‌وان سه‌رکردایه‌تیه‌کی ناکامڵن له‌نوێنه‌رایه‌تی کردنی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مانداو به‌پرسیارن له‌ئاست هه‌ر ئه‌گه‌رێکی چاوه‌روانکراوی مه‌ترسیداردا، وه‌ک چۆن له‌هه‌نگاوه‌ باشه‌کاندا له‌جارێک زیاتر بۆ خه‌ڵکی قسه‌ ده‌که‌ن داوای ده‌سخۆشی و پیاهه‌ڵدانیان ده‌که‌ن.

 

سوێد2006

 

 

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca