نا بۆ بۆش، نا بۆ بیکر-هاملتۆن، به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان

   
 

 

 

بانگه‌وازێک بۆ کوردزمانانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات

له‌ ئاکسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی بۆ خواستی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌شداری بکه‌ن!

 

ڕاپۆرتی به‌یکه‌ر هاملتۆن نیشانه‌یه‌که‌ بۆ فه‌شه‌لی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ عیراق. هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی عیراق له‌ سایه‌ی جه‌نگ و داگیرکاریی و سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌ومی ئیسلامی، کاره‌ساتباره‌. جه‌نگ و داگیرکاریی نه‌ک دیموکراسی و ئازادی، به‌ڵکو ڕۆژڕه‌شی و جه‌نگ و کوشتاری مه‌زهه‌بی و قه‌ومی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

ماوه‌ی 16 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان چاره‌نووسی خه‌ڵکیان به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه‌ گریداوه‌ته‌وه‌. به‌ درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ ئاینده‌ی چه‌ند ملیۆن ئینسان کراوه‌ته‌ بارمته‌ی سه‌رکه‌وتنی ستراتیج و سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا. ناوچه‌ی ئه‌من و دوای ڕوخانی ڕژیمی به‌عسیش، سیاسه‌تی فیدرالیزه‌کردنی عیراق ئه‌م خه‌ڵکه‌یان له‌ چاوه‌ڕوانیه‌کی بێ هوده‌دا‌ بۆ ئاینده‌یه‌کی نادیار ڕاگرتووه‌.

فه‌شه‌لی ئه‌مریکا شکستێکی گه‌وره‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان لێ به‌رهه‌م دێت و دووباره‌ هه‌ر خه‌ڵکی بێبه‌شی کوردستانه‌ که‌ ناچار ده‌کرێن باجی ئه‌م شکسته‌ بده‌ن. ئاڵوگۆڕی ستراتیجی ئه‌مریکا له‌ عیراق ئاینده‌ی کوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و به‌ره‌و ژیرباڵی ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌ومی عروبی یاخود تێوه‌گلان له‌ جه‌نگی ناوخۆی عیراق په‌لکێشیان ده‌کات.

چ سیاسه‌ت و ستراتیجی ڕابردووی ئه‌مریکا و چ ئاڵوگۆڕی ئه‌م ستراتیجه‌ جگه‌ له‌ بێبه‌شی هیچ به‌رهه‌مێکی تری بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێناوه‌ و ناهێنێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌ به‌رامبه‌ر ڕاسپارده‌کانی به‌یکه‌ر-هاملتۆن و ئه‌گه‌ره‌کانی ئاڵوگۆری سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناڕازی و تووڕه‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردوو و درێژه‌دانی هه‌لومه‌رجی ئێستا درێژه‌دانی بێبه‌شی و چاوه‌ڕوانمانه‌وه‌یه‌ بۆ ئاینده‌یه‌کی نادیار.

ڕیگاچاره‌ ڕیکخستنی ڕیزه‌کان و یه‌کگرتوو بوونه‌ له‌ ده‌وری دروشمی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ هه‌لو مه‌رجی ئێستا به‌ڕیخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریه‌ بۆ ئه‌م خواسته‌. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق له‌ پێناوی هێنانه‌ مه‌یدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ خه‌بات ده‌کات.

بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا، له‌ پێناوی خواستی ریفراندۆم بۆ کوردستان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق له‌ ڕۆژه‌کانی 5 و 6 ی جه‌نیوه‌ری خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕی ده‌خات. بۆ به‌شداری له‌م خۆپیشاندانانه‌ بانگه‌وازتان ده‌که‌ین.

ده‌با له‌ ژیر درووشمی  (نا بۆ بۆش، نا بۆ به‌یکه‌ر هاملتۆن، به‌ڵی بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) ڕیزه‌کانمان یه‌کگرتوو بکه‌ین.

 

شه‌ماڵ علی

سکرتیری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق

2006-12-29

 

کات و شوێنی خۆپیشاندانه‌کانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق

 

* به‌ریتانیا، له‌نده‌ن: ڕۆژی هه‌ینی، 5-1-2007 سه‌عات 12-2 ی پاش نیوه‌ڕۆ، به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا،

بۆ زانیارى زیاتر و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌که‌وه‌ تکایه‌ په‌یوه‌ندى بکه‌ن به‌م ئیمه‌یل و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ى خواره‌وه‌:

پرشنگ ئه‌حمه‌د :07894252708 ، prshng@aol.com  ده‌شتى جه‌مال:07856032991 d.jamal@ntlworld.com

نورى به‌شیر :  07960669896 n.bashir3@ukonline.co.uk

______________________________________________

* سوید، ستۆکهۆلم :  ڕۆژی هه‌ینی، 5-1-2007 ، سه‌عات 13-15  له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

 جه‌مال ئه‌یوب: ته‌له‌فۆن 0737799476، ئی-مه‌یل: jamalayob@yahoo.com

   یۆ‌تۆبۆری: ڕۆژی هه‌ینی‌، 5-1-2007 ، سه‌عات 15 له‌ سه‌نته‌ره‌ی شار له‌ برونسپارکن.

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

کاروان له‌تیف : ته‌له‌فۆن 0704853105، ئی-مه‌یل: karwanlatif@yahoo.se

________________________________________________________________

نه‌رویج، ئۆسلۆ : ڕۆژی شه‌ممه‌، 6-1-2007 سه‌عات 1ی پاش نیوه‌ڕۆ، به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا.

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

جه‌مال موحسن: ته‌له‌فۆن 47276028، ئی-مه‌یل: jmuhsin@yahoo.com

_________________________________________________________________

سویسرا، بێرن :              ڕۆژی شه‌ممه‌، 6-1-2007 سه‌عات 14-16

له‌ ‌هیلڤه‌تیاپلاتز به‌ رێپیوان به‌ره‌و به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا.

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

نه‌به‌ز سه‌لیم: ته‌له‌فۆن 004188130191، ئی-مه‌یل: nabazselim@yahoo.com

ئاسۆ جه‌بار: ته‌له‌فۆن 0041788825589 ، ئی-مه‌یل : asojabbar@yahoo.com

_________________________________________________________________

فنله‌ندا، هلسینکی: ڕۆژی هه‌ینی، 5-1-2006 سه‌عات 14

له‌به‌رده‌م ( ستۆکمان)‌kolmen sepänpatsaa  به‌ ڕێپێوان به‌ره‌و سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا.

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

مسته‌فا باهر0445010754، جمال صالح  0405225044، ئالا  فرج   0405453089

سیروان امین  0409120599

_________________________________________________________________

هۆله‌ندا، دانهاخ              رۆژى هه‌ینى، 5\1\2007 سه‌عات  14:00-16:00

شوێن: له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له‌ شاری ده‌نهاغ

کۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌نترال ستاشیۆن کاتژمێر 13:00-14:00 پاشان به‌ڕێپێوان ده‌چینه‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا.

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

محمد غه‌فور، ته‌له‌فۆن : 0613067328، ئی-مه‌یل: mgafor@yahoo.com

_______________________________________________________________

که‌نه‌دا، تۆرنتۆ ، ڕۆژی شه‌ممه‌، 6-1-2007، سه‌عات 12-2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا

بۆ زانیاری و په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه‌ بکه‌ن:

عادل ئه‌حمه‌د، ته‌له‌فۆن: 0014168773577

 

ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر ئێستا...

وه‌ڵامی ئێمه‌یه‌ به‌ بۆش و بیکر- هاملتۆن

کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق

2006-12-29

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca