ساڵانێکی دوور‌و درێژ سرووده‌که‌ی ڕۆشنبیرو ئه‌دیب و پارێزه‌ر،
دڵدار، سونبولی به‌رهه‌ڵستکاری بوو ، ئه‌و هه‌روه‌کو زانیبێتی
قه‌ده‌ر ئه‌نفال و کیمیا بارانی له‌پاش مه‌رگی جه‌سته‌یی خۆی ،
له‌یه‌کێک له سه‌ره‌و لیژه‌کانی ئاینده‌دا بۆ گه‌له که‌ی
هه‌ڵگرتووه، و ئه‌قڵی عروبی ووشک وه‌کو بیابان، سه‌رگه‌رمی
به‌رنامه سازیه بۆ ئه‌و پاکتاوکردنه، و دواتر نۆشکردنی پێکی
سه‌رکه‌وتن به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆیه وه‌کو ته‌حه‌دا بۆ ئه‌و
ئه‌قڵه ئه‌ڵێ : (که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه ،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان). ساڵان هاتن و چوون و دوای
خه‌باتێکی دژوار‌و سه‌خت که نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵی خایاند ،و
شکست هێنانی گوتاره دواکه‌وتووه‌که‌ی به‌عس، بار‌و دۆخێکی
نوێی هاته کایه‌وه، و له ئاکامیدا حوکمی زاتی کارتۆنی، بوو
به هه‌رێمێکی دیفاکتۆی فێدراڵی، تاڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ، و پێک
هێنانی سێ گۆشه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات پارله‌مان و حکومه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ،و هه‌ندێک له‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که
بنچینه‌یین بۆ بنیات نان و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی .
دیاره ئه‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانکاریانه بێ ،
ئیراده‌ی سیاسی کورد هه‌ستی به‌وه کردبێ، که وه‌زیفه‌ی
سرووده‌که‌ی خاڵه دڵدار ته‌واو بووه ،و ئه‌بێ خانه نشین
بکرێ، چوونکه ئێستا سه‌رده‌می ئیداره‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
به‌ستنی گرێبه‌نده بازرگانی ئاوه‌دانکاریه‌کانی کوردستان و
په‌یوه‌ندیه دیبلوماسیه‌کانه، ئه‌وه‌تا ووڵاتان یه‌ک له‌دوای
یه‌ک کۆنسوڵی خۆیان ئه‌نێرنه هه‌ولێر ، بۆیه کاتی ئه‌وه
هاتووه سروودێکی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگونجێ
بکرێته سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان. ڕنگه به‌نده وه‌کو هاو
ووڵاتیه‌کی کوردستان، هیچ گومانی له‌دڵسۆزی ده‌سه‌ڵات بۆ دۆزه
ڕه‌واکه‌مان نه‌بێ، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پارله‌مان که
نوێنه‌رانی گه‌لن بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه دابێ، واتا
بۆ ئه‌وه‌ی میکانیزمی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره شه‌رعیه‌تی هه‌بێ
،ئه‌بێ به‌که‌ناڵه دیمو‌کراسیه‌کانا گوزه‌ری کردبێ ، به‌ڵام
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا بۆ بۆ نووسینی سرووده‌که، و ئاواز
دانان بۆی، له ڕێگه‌ی ڕادێوو ته‌له‌فیزێون وکه‌ناڵه‌کانی تری
ڕاگه‌یاندنه‌وه ئیعلانی پێشبڕکێیه‌ک ناکرێ؟ بۆ ئه‌وه‌ی
شاعیران وئاواز دانه‌رانی هه‌موو کوردستان، ئه‌وانه‌ی
له‌خۆیانا ڕائه‌بینن ناوی خۆیان بنووسن و پاشان به‌رهه‌مه‌کان
بخرێته به‌رده‌می لیژنه‌یه‌ک ،بۆئه‌وه‌ی به‌تێکڕای ده‌نگ
وه‌یان به‌زۆربایه‌تی بڕیار له‌سه‌ر تێکستێک و ئاوازێک
که‌له‌وانی تر به‌هێز تر‌و جوانتره بدرێ ،و خه‌ڵاتی شاعیر‌و
ئاواز دانه‌ره‌که‌ش که‌ئیشه‌که‌یان پله‌ی یه‌که‌می دراوه‌تێ
پاش ده‌ست خۆشانه‌ی هه‌موو به‌شدار بووان بکرێت، پێم وایه
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بیسه‌لمێنین که ئێمه‌ی کورد ئه‌توانین
دیموکراسی بین، ئه‌بێ له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین
که سرووده‌که‌مانه، نه‌وه‌ک به کون فه‌یه‌کونێک
ئه‌یڕه‌قیبێک که ده‌یه‌ها ساڵه له زاکیره‌ی جه‌معی ئێمه‌ی
کوردا نه‌خشی کێشاوه، بگۆڕینه‌وه به‌سروودێک که ته‌نها
دووکه‌س ئاگادارین، شاعیرێک و ئاواز دانه‌رێک و ئیلله‌ڵاو
بڕایه‌وه ، من هه‌ر له ئێستاوه نوقڵانه‌ی شکستهێنان لێ
نایه‌م، و تۆزقاڵێکیش گومانم له توانا‌و داهێنانی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ش نیه ،ڕه‌نگه زۆر سه‌رکه‌وتووبێ به‌ڵام ڕه‌نگیشه
ئه‌گه‌ر ڕێگه به مونافه‌سه بدرێت سه‌رکه‌وتوو تر‌و جوانتریش
هه‌بێت.
موخته‌سه‌ری که‌لام
ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی دڵدار ئه‌و سرووده‌ی نووسی ده‌یه‌ها شاعیری زۆر
له‌و ناودارترو به‌توانا تر هه‌بوون به‌ڵام که‌سیان
نه‌یانتوانی ئه‌یره‌قیب بنووسن.
|