گه‌رچی
هێشتا خاوه‌نی کیانی خۆمان نین و له‌وه‌ش خراپتر به درێژایی
مێژوو هه‌وڵی توانه‌وه‌ماندراوه، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه
خاوه‌ن زمانێکین که شان له شانی هه‌ر زمانێکی خاوه‌ن
ناسنامه‌و کیان ده‌دات و له زۆر باریشه‌وه به‌تایبه‌ت
له‌باری وشه‌ی ره‌سه‌ن و پاراویی زمانه‌وه له هیچ زمانێک
که‌متر و لاوازتر نین. به‌داخه‌وه بێ‌کیانیی، زیانی زۆری به
زمانه‌که‌مان گه‌یاندووه. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له پاش گه‌شه‌ی
پیشه‌سازیی و وه‌رچه‌رخانی سیسته‌مه ئابووری- سیاسی‌یه‌کان
زۆر به‌رچاوه. چوونکه له‌م
کاته‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌وڵه‌ت-
نه‌ته‌وه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک (به شۆرش، سه‌رهه‌ڵدان،
کوودیتا یا ده‌سکرد)دێنه ئاراوه. به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد
نه‌ک هه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان پێنه‌درا، به‌ڵکه دابه‌شکراین و
له هه‌ر به‌شێکدا حاکمان هه‌وڵی توانه‌وه‌شمانیان داوه.
به‌محاڵه‌شه‌وه خۆمان گه‌یاندووه‌ته ئیمرۆ و به فیداکاری و
قوربانییه‌کی زۆر، ناسنامه و زمانه‌که‌مان پاراستوه و تابه
ئه‌مرۆمان گه‌یاندووه.
دیاره
ئه‌و زمانه‌ی که پاراستوومانه له‌باری بنج و بنه‌ماوه
پاراوی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی
هه‌رماوه . به‌ڵام له‌باری "به‌رۆژ"بوونه‌وه به‌داخه‌وه
له‌پاشه. واتا گه‌ر چاو له‌جیهانی ئیمرۆ بکه‌ین و زمانی کوردی
له‌گه‌ڵ گه‌شه له بوراه جۆربه‌جۆره‌کاندا هه‌ڵسه‌نگێنین،
ده‌بینین له‌مباره‌وه زۆر له‌پاشین . دیاره ئه‌م
پاشکه‌وتنه‌ش هۆکاری خۆمان نین . واته هیچ سووچ و تاوانێک
خۆمان (وه‌ک کورد) ناگرێته‌وه. چوونکه خاوه‌نی دام‌و ده‌زگای
حکوومه‌ت و دامه‌رزاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی و په‌روه‌رده و
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه و به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگستان نه‌بوین.
ئاشکرایه بوونی ئه‌م دامه‌رزاوانه‌یه که زبانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌م له وه‌ستان و توانه‌وه ده‌پارێزێ، و هه‌م
له‌گه‌ڵ زه‌مان و گۆڕانکاریه‌کاندا ده‌یهێنێته پێش.
به‌ڵام
ئێمه چوونکه له‌و دامه‌رزاوانه بێ‌به‌ری بووین، ئه‌وه‌یه
که زمانه‌که‌شمان له ئاست وشه‌کانی پیشه‌یی و پێوه‌ندیی
ئیمرۆدا کوله . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ربه‌شێکی وڵاته‌که‌مان بۆ
ئه‌م شتانه زبانی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر به‌کار دێنێ. بۆیه
زۆر جار ناچارین بۆ هێندێک شت، سێ وشه‌ی عه‌ره‌بی ، فارسی یا
تورکی به‌کار ببه‌ین. بۆ نموونه‌بۆ هه‌ر کاتێک ئامێرێکی نوێ
دێته بازاره‌وه و گشتگر ده‌بێ، هه‌ربه‌شه‌ی کوردستان به‌و
ناوه‌ی ده‌ناسێ که حکوومه‌تی ناوه‌ندیی ناودێری کردووه.
گه‌رچی
ئه‌و هۆیانه‌ی که باسم کرد پێشیان به گه‌شه و په‌ره‌ی
زمانه‌که‌مان گرتووه، به‌ڵام هێندێکجاریش خۆمان ده‌بینه هۆی
تێکدانی. دیاره ئه‌مه زۆرتر له‌بواری نووسین و
ئه‌ده‌بیاتدایه. چوونکه ئاشکرایه زمانی نووسین و زمانی
قسه‌کردن (بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک) جیاوازن. به‌ڵام هێندێک
له رۆشنبیر و نووسه‌ری ئێمه به
بێ
له
به‌رچاو گرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه(جیاوازیی زمانی
نووسین و قسه‌کردن)، هه‌رچی به مێشک‌دا بێ یا گوێی لێ بووبێت،
به‌بێ ئه‌وه‌ی لێکی بداته‌وه و بزانێ هه‌ڵه یا ڕاستن،
ده‌ینووسێ و بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌مه یه‌کێک له
هۆکاره‌کانی شێواندنی زمانه‌که‌مانه. به‌داخه‌وه ئه‌مه
کاتێک زه‌ره‌رمه‌ندتره که له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌هۆی
ته‌شه‌نای ده‌ره‌تان و ئامێری ڕاگه‌یاندن، هه‌رکه‌سه و هه‌رچی
به‌که‌یفی بێت بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که
زۆربه‌ی ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه(ماڵپه‌ڕ، گۆڤار، رۆژنامه
و رادیو و ته‌له‌فریون) هیچ پێوه‌رێکیان بۆ ڕینووس و ڕێزمان
نییه و به‌هۆی بێ کیانیش خاوه‌ن هیچ ناوه‌ندێک که بتوانێ پێش
به‌و بازاره شێواوه بگرێ بوونی نییه. له‌وه‌ش خراپتر
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م بشێوه‌یه له رێنووس و ڕیزمانی کوردی‌دا
هه‌ڵنه‌گرتووه هیچ ،به‌ڵکوو خۆی یه‌کێک له بڕه‌وده‌رانی ئه‌م
بشێوه بووه. به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار
به‌کرده‌وه دوو شیوه نووسین و قسه‌کردنیان ره‌چاو کردووه و
ده‌یکه‌ن.
من له
درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا، باسێکی مێژوویی وشه‌یه‌ک دێنمه گۆڕێ .
بۆوه‌ی بڵێم که ئه‌مه ده‌ردێکی له‌مێژینه‌یه که ئێسته
وه‌ک دمه‌ڵ و کووان ده‌رکه‌ی کراوه‌ته‌وه و زووخ و کیمی
بڵاوه‌ی کردووه. ئه‌م وشه‌یه که یه‌که‌مجار به هه‌ڵه له
لایه‌ن مامۆستای زمان‌ناس و قامووس(فه‌رهه‌نگ) نووس،"مامۆستا
عه‌بدوڵڕه‌حمانی زه‌بێحی" یه‌وه به‌کار هێنرا، وشه‌ی
"بهروار" یا "به‌رواری"یه، که به‌جێگه‌ی ڕێکه‌وت (تاریخ)
به‌کاری بردووه. مامۆستا له پێشه‌کیی به‌رگی یه‌که‌می
قامووسه پڕبایه‌خ و به‌ناوه‌ڕۆکه که‌یدا(قامووسی زمانی
کوردی)1
به‌شێوه‌یه‌ک چووته سه‌ر باسی چۆنییه‌تی به‌هه‌ڵه
به‌کار هێنانی ئه‌و وشه و پاشان هه‌ر به‌هه‌ڵه به‌کار هێنانی
له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه. مامۆستا له‌و کتێبه‌دا باسی
ئه‌وه ده‌کات پاش 30 ساڵ هه‌وڵده‌دات به‌ڵکوو ئه‌و هه‌ڵه‌یه
له زبانی کوردی‌دا چیتر به‌کار نه‌برێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وه 30ساڵێ دیکه‌شی هاته سه‌ر و ئێستا به‌رفراوانتر له
ڕابردوو به‌کار ده‌برێ. قه‌باحه‌تی ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که
ئه‌و وشه به‌زۆری له‌لایه‌ن رۆشنبیر و "کوردی زان"ه‌وه
(به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان) به‌کار ده‌برێت. بۆ نموونه
سه‌روک وه‌زیری حکوومه‌تی هه‌ریمیش یا له‌به‌ر ناشاره‌زایی به
زمانی کوردی یا به‌هۆی به‌گرینگ نه‌گرتنی زمانه‌که‌ی،هه‌ر ئه‌و
وشه هه‌ڵه‌یه به‌کاردێنی. تازه ئه‌ویش به قه‌ڵه‌و کردنی
"ڕ"یه‌که‌ی !!
ئه‌مه‌ش
ده‌قی نووسراوه‌که‌ی یادزیندوو مامۆستا عه‌بدوڵڕه‌حمانی
زه‌بێحی( دیاره مامۆستا له رێنووسێک که‌ڵکی وه‌رگرتووه
که‌له ئاخری 70کاندا "کۆڕی زانیاریی کورد" که مامۆستا
عه‌بدولڕه‌حمان خۆی یه‌کێک له ئه‌ندامانی بوو، په‌سه‌ندی
کردبوو. به‌ڵام من به رێنووسی ئیمڕۆ ده‌ینووسمه‌وه):
" ئێستا که باسی داتاشینی وشه هاتووه‌ته پێشێ، ڕه‌نگه خراپ
نه‌بێ به‌سه‌رهاتی داتاشینی وشه‌یه‌ک بگێڕمه‌وه که سی(30)
ساڵێکی به‌سه‌ر چووه. ساڵێ 1943 له ته‌ورێز، خه‌ریکی
چاپکردنی گۆڤاری "نیشتمان"2
بووم، له سووریاڕا ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژا نوو" م بۆ هاتبوو، وتارێکی
تێدا بوو که له دواییه‌که‌یدا نووسرابوو: "به‌رواری_ ر _ ر
1943" و پاشانیش ناوی نووسه‌ری وتاره‌که. له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ڕه‌سم بوو نووسه‌رانی ئێران یا شاعیره‌کان له دوایی
نووسینه‌کانیاندا وشه‌ی (بتاریخ) و پاش ئه‌ویش ڕۆژ و مانگ و
ساڵی نووسینی وتار و شێعره‌کانی خۆیان داده‌نا. کاتێ ئه‌و
دوانه‌م پێکه‌وه به‌راوه‌رد کردن، وشه‌ی (به‌رواری) ده‌گه‌ڵ
(بتاریخ)به‌رامبه‌ر ده‌وه‌ستان. من بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی
(به‌رواری ناوی مه‌ڵبه‌ندێکه)، (که‌و)م لێ‌بوو به (زڕه‌که‌و)
و بهروار به تاریخ. ئیتر له‌و سه‌عاته‌وه هه‌روه‌ک دوو
(ڕێوی)م ده‌کونێکدا دیتبێته‌وه وا بوو، هه‌رچی به‌ده‌ستی من
چاپ ده‌کرا؛ پێویست با یا نه‌با وام ڕێکده‌خست ئه‌م وشه
نایابه‌ی خۆم دۆزیبوومه‌وه جێگایه‌کی ده‌ستکه‌وێ خۆی
تێ‌په‌ستێوێت.
وه‌کوو ده‌بینن ئه‌م وشه بێ دایک و بابه، دایکی (جه‌هل و
نه‌زانین) و باوکی(ته‌عه‌سوبی کوێرانه)یه و خۆم له‌و ڕۆژه‌وه
که هه‌ستم پێکردووه، وازم له به‌کار هێنانی هێناوه و ئه‌م
چیرۆکه‌شم بۆ گه‌لێک که‌س گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هێشتا خه‌ڵک هه‌ن ده‌ست‌به‌رداری نه‌بوون.
جا وشه‌ی له‌م بابه‌ته که‌م نه‌که‌وتووه‌ته نێو
زمانه‌که‌مانه‌وه: (واتا) و (گوزاره) له‌باتی (مه‌عنا) ،
(ڕاڤه) له شوێن شه‌رح و ته‌فسیر، (ڕاژه) به‌مانای خزمه‌ت
کردن، (ته‌حشه‌لاکۆم) جموجۆڵ، (سپید باڵا) و (سپید په‌هنا) له
جیاتی (فه‌جری کاذب و فه‌جری صادق) . گومانم نییه ئه‌م
وشه‌گه‌له و ده‌یانی له‌م بابه‌ته دایکیان ده‌گه‌ڵ
(بهروار)ه‌که‌ی گۆرین یه‌که، به‌ڵام ڕه‌نگه باوکیان جیا بێ،
یا هه‌ر باوکیان نه‌بێ و به نه‌فسی (روح القدس) گۆڕابن."
سه‌ر‌چاوه: "قامووسی زمانی کوردی" به‌رگی یه‌که‌م(ئه) به‌شێ
باسی زمانی کوردی، لاپه‌ڕه‌کانی 61- 62 ، نووسینی
عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بێحی ، "چاپخانه‌ی "کۆڕی زانیاریی کورد"
ئه‌وه
ده‌قی نووسینه‌که‌ی مامۆستا زه‌بێحی بوو له‌سه‌ر "به‌ڕوار" یا
"بهروار" که به‌هه‌ڵه ئه‌وه 60 ساڵه لێمان کراوه به
"ڕێکه‌وت" . دیاره هه‌ر وه‌ک مامۆستاش ئاماژه‌ی پێکردووه،
وشه‌ی له‌و چه‌شنه که‌م نه‌ترنجیندراوه‌ته نێو
زمانه‌که‌مانه‌وه. جا چ به‌هۆی شێوه‌ی عه‌ره‌بی بیر کردنه‌وه
و له‌بیر کردنی پیته‌کانی "پ" ، "چ" . "گ" ، "ژ" و .. بووبێ یا
به‌هۆی کوردی نه‌زانییه‌وه.که هیچ جیاوایان نییه.
هیوادارم
لانیکه‌م رۆشنبیران و به‌شی په‌روه‌رده له حکوومه‌تی
کوردستان، ده‌س له‌م وشه بێ "دایک و باوک"ه هه‌ڵگرن .
1-
ئه‌م
قامووسه یه‌کێک له پڕبایه‌خترین قامووسه‌کانی کوردییه که
هه‌ر پیتێکی له به‌رگێکدا نووسراوه و مامۆستا زه‌بێحی بۆ
یه‌که‌مجار هه‌موو وشه‌کانی "فیش به‌ندی" کردووه.
به‌شێوه‌یه‌ک هێشتا پاش 29 ساڵ دوای چاپ و بڵاو بوونه‌وه‌ی
به‌رگی دووه‌می ( ئه‌م به‌رگه ته‌رخانی پیتی "ب"یه به‌ڵام
به ناته‌واوی )، هێشتا فه‌رهه‌نگێکی له‌و شێوه بڵاو
نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و چۆنییه‌تی ژیان،
مامۆستا ته‌نیا 2 به‌رگ(ئه‌لف و بێ) ی لێ چاپ کرد. به‌ڵام وه‌ک
من له به‌ڕێز"مه‌لا ره‌سووڵی پێشنماز"م بیستووه، هه‌موو
فیشه‌کانی پیته‌کانی دیکه گۆیا له‌لای به‌رێز "مامۆستا
موحه‌مه‌دی مه‌لاکه‌ریم"ن، هیوادارام گه‌ر وابێ، ئه‌و
به‌ڕێزه بۆ چاپ کردنیان هه‌وڵ بدات. یا لانی که‌م وه‌ک
گه‌نجینه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به شوێنی سه‌ڵاحییه‌تداری
ده‌سه‌ڵاتی کوردیی بسپێرێت که بۆ نگاداری و بڵاو کردنه‌وه‌ی
هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت.
2
–
گۆڤاری نیشتمان، ئورگانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک بوو. یه‌که‌م
ژماره‌ی له سه‌ره‌تای مانگی جوولای 1943 له ته‌ورێز له
چاپخانه‌ی خه‌ڵیفه‌گه‌ریی ئه‌رامه‌نه به سه‌رپه‌رستیی
مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بێحی ده‌ر‌چووه. ئه‌م گۆڤاره
سه‌رجه‌م نۆ(9) ژماره‌ی چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
|