کـارێ بلـویتــگـن |
وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسییه‌وه : ی. ساڵح نووسه‌ری دانمرکیی کار‌ێ بلویتگن هۆی کێشه‌ی کاریکاتوره‌کانی محه‌مه‌د ژیانێکی ئاسوده له گه‌ڕه‌کی نۆرێبرۆی کۆبنهاگن به‌سه‌رده‌بات، له کوێ زۆرترین ژماره‌ی موسوڵمانان ده‌ژین. بلویتگن ئه‌وه‌نده‌ی موویه‌ک شێوه‌ی ژیانی نه‌گۆڕیوه، به ڕێزه‌وه داواکاری پاراستنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ره‌تکرده‌وه. به سه‌رسوڕمانه‌وه دانی پێداده‌نێت که له‌وه‌ته‌ی کتێبه‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه، له 24ی فێبریوه‌ری، که وێنه‌ی ڕووی ''محه‌مه‌د'' ی تێدا کێشراوه، ته‌نها چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌کی لێگیراوه. که‌چی به‌هۆی ئه‌م کتێبه‌وه که بۆ هه‌رزه‌کاره‌کان نووسراوه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌م به‌زمه دروست بوو. '' له دانمارک زۆر به منداڵانی کۆچکردووان ده‌وترێت که ده‌بێت ژیانامه‌ی پاڵه‌وانه دانمارکییه‌کان بزانن. به‌ڵام دانمارکییه‌کانیش ده‌بێت ژیانامه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی ئیسلام بزانن ''. کێ ده‌ڵێت کتێب بۆ منداڵان ده‌بێتیش بڵێت وێنه. '' ژماره‌یه‌ک له وێنه‌کێشه‌کان ڕه‌تیانکرده‌وه وێنه‌کان بکێشن، چونکه ده‌یانزانی که، بۆ هه‌ندێ موسوڵمان، ناتوانرێت ڕووی محه‌مه‌د پیشانبدرێت.'' له به‌هاردا دواجار وێنه‌کێشێک ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام ناخوزێت ناوی ئاشکرابکرێت. له مه‌ودای هاویندا، له خوانی ئێواره‌یه‌کدا '' پڕۆژه‌که‌مم بۆ براده‌ره‌کانم باسکردو زه‌حمه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌کێشێك. له نێوان بانگکراواندا ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌ژانسی مێدیای دامنارک هه‌بوو که ئه‌مه‌ی به‌لاوه جێی بایه‌خ بوو.'' دوو مانگ و نیو پاشتر، نزیکه‌ی ناوڕاستی سێپته‌مبه‌ر، ڕۆژنامه‌وانه‌که ته‌له‌فۆنی بۆده‌کات بۆ ئینته‌رڤیوکردنی. ڕووداوی تری ئه‌وتۆسێنسور که په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌بوو هاو‌کات مێدیای دانمارکیی هه‌ژاند. '' ڕووداوه‌که‌ی من دوو ڕۆژ باسکرا، ئیتر ته‌واو ''. کار‌ێ بلویتگن باسده‌کات. رۆژنامه‌ی یلاندس پۆستن تۆپه‌که‌ی له به‌رزییه‌وه قۆسته‌وه و داوای له چل وێنه‌کێشی مێدیا کرد '' وێنه‌ی محه‌مه‌د بکێشن وه‌ک چۆن بۆ خۆیان ده‌یبینن '' بۆئه‌وه‌ی سنووری ئه‌وتۆسێنسور تاقیبکاته‌وه. ڕۆژنامه‌که دوانزه وێنه‌ی پێده‌گات، که له 30ی سێپته‌مبه‌ردا بڵاویان ده‌کاته‌وه. چۆن کێشه‌که کۆتایی هات ناسراوه: سه‌ره‌ک وه‌زیران ڕه‌تی ده‌کاته‌وه پێشوازی له یانزه باڵیۆزی وڵاتانی موسوڵمان بکات که د‌خوازن ناڕه‌زایی ده‌رببڕن : شاندی ئیمامه‌کان ده‌چنه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی لێپرسراوه ئاینیی و سیاسییه‌کان : کۆتایی ژانڤییه ئاگر له کا به‌ربوو. کتێبه‌که‌ی بلویتگن که ده‌بووایه ئۆکتۆبه‌ر بڵاوبکرایه‌ته‌وه، له کۆتایی ژانڤیه‌دا بڵاوبووه‌وه، به وێنه‌ی بێ ناوه‌وه ـ ڕازی نابێت ناوی وێنه‌کێشه‌کان بدرکێنێت، ده‌ڵێت، له‌به‌ر مه‌ترسیی پارساتنیان. هه‌ندێک به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که ئه‌م چیرۆکی وێنه‌کێشه ترساوانه‌ی بۆ خۆی داهێنابێت بۆئه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده بۆ خۆی دروستبکات. ئه‌مه‌ش دوو له‌و دوانزه وێنانه‌ی له‌لایه‌ن یلاندس پۆستن ـه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه وانیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ کار‌ێ بلویتگن هه‌ر له ئه‌پارتمه‌نته‌که‌ی خۆیدا له نۆرێبرۆ بێ کێشه ده‌ژی، له‌گه‌ڵ کتێب و بیره‌وه‌رییه‌کانیدا، پۆسته‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌کی گێریلای ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست، تابلۆیه‌کی وڵاتی هایتی، پۆرترێتێکی خۆی که لاسایی چێ گیڤارایه و براده‌رێکی کێشاوێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسراوه‌دا: '' شوڕشگێڕی هه‌تاهه‌تایی، گوێریلێرۆ، نووسه‌رو مسیۆ ـ بیره ـ فوتبۆڵ. بژی ئێل بلویتگن !'' به ڕاشکاوییه‌وه ئێتیکێته چه‌پڕه‌ویی و لایه‌نگیریی جیهانی سێیه‌مییه‌که‌ی ده‌خاته‌ڕوو. له‌کوێشه‌وه نیشته‌جێبوونی له نۆرێبرۆ، ڕادیکالترین گه‌ڕه‌کی پایته‌ختی دانمارک، که ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕێکخراوه چه‌پڕه‌وه‌کانی تێدا نیشته‌جێبوون. په‌یوه‌ستبوونی به چه‌په‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نی چوارده ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وکاته وتارێک ده‌رباره‌ی ناکۆکیه‌کانی پۆرتوگال له‌گه‌ڵ کۆلۆنییه‌کانیدا ده‌خوێنێته‌وه وه ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی ئه‌وپه‌ڕی چه‌پڕه‌و. '' گرنگییه‌کانم به‌ره‌و جیهانی سێیه‌م بوون، پارته‌که زۆرتر خۆی به خه‌باتی چینایه‌تیی له دانمارک‌دا خه‌ریک کردبوو، به‌ڵام من بۆم نه‌ده‌کرا په‌یوه‌ستبم به چینی کرێکارانی دانمارکه‌وه، که ئه‌وه‌نده هه‌ژار نه‌بوو وه‌ک چینی کرێکار.'' دوای قوتابخانه، شه‌ش مانگ کارده‌کات بۆئه‌وه‌ی پاره‌ی یه‌که‌م سه‌فه‌ری مسۆگه‌ربکات. به‌ره‌و ئه‌مریکای ناوه‌ڕاست، له‌کوێ شه‌ش مانگ به‌سه‌رده‌بات. '' ئه‌و سه‌فه‌ره‌بوو که که‌سایه‌تی ئێستامی درووستکرد '' باس ده‌کات. ماوه‌یه‌کی درێژ له مه‌کسیک ده‌مێنێته‌وه، ده‌چێته سه‌لڤادۆر، ده‌بێته گه‌واهی ده‌ستدرێژکه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵه سه‌ربازیـه‌کان [ ناسراو به ئێسکادرۆنی مه‌رگ ]وه‌رگێڕ)، له دارستانه‌کانی گواتیمالادا نه‌خۆشده‌که‌وێت، له‌کوێ بۆئه‌وه‌ی سه‌ری خۆی قاڵبکات، ده‌ستده‌تاته نووسین. ساڵانێک دواتر، ده‌ستنووسه ده‌ستکاریکراوه‌که‌ی بۆ پێشبڕکێیه‌ک ده‌نێریت. له 1978دا یه‌که‌م کتێبی لێ به‌رهه‌مده‌هێنێت (ئێرنێستۆ)، ناوی یه‌که‌می چێ گیڤارا، که باس له به‌سه‌رهاتی لاوێک ده‌کات ده‌بێته گه‌واهی زۆردارییه‌کان و قبوڵناکات خۆی په‌یوه‌ست بکات تا ئه‌وکاته‌ی ڕووداوه‌کان پاڵی پێوه‌ده‌نێن. '' زۆربه‌ی کتێبه‌کانم په‌یڕه‌وی هه‌مان مۆدێل ده‌که‌ن '' بلویتگن دانیپێداده‌نێت. چه‌ند ساڵێک پاشتر، ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ـ به قسه‌ی چه‌ند که‌سێک، زۆر به سۆزیشه‌وه ـ باسی ئه‌و تێوه‌گلانه‌ی دوو لاوی فه‌له‌سینیی، که گه‌واهی قڕکردنه‌که‌ی سه‌براو شاتیلا بوون، ڕێخۆشکه‌ربێت بۆئه‌وه‌ی خۆیان په‌وه‌ست به تێرۆریزمه‌وه بکه‌ن. چه‌ند فیلمێک ده‌رباره‌ی مناڵه سه‌ربازه‌کانی وڵاتی لیبێریا، مناڵه کۆیله‌کانی هایتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به زۆریی ڕۆامان بۆ لاوان ده‌نووسێت، وه‌ک ڕۆمانی (داگیرکه‌ران) له 1995دا، به‌سه‌رهاتی داگیرکردنی ئیسپانییه‌وه بۆ مه‌کسیک له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مدا له‌لایه‌ن هێرنان کۆرتێزه‌وه. '' کیشوه‌رێکی به ناوی مه‌سیحییه‌ته‌وه داگیرکرد، هه‌روه‌ک محه‌مه‌د به ناوی ئیسلامه‌وه.'' کار‌ێ بلویتگن باسده‌کات. کتێب بۆ قوتابخانه‌کانیش ده‌نووسێته‌وه، له هه‌موویان زۆرتر ڕای له‌سه‌رده‌ر‌بڕابێت. (دانمرکه نوێیه‌کان) ـه، له 1988دا بڵاوده‌بێته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی که ڕاستڕه‌وه دانمارکییه‌کان خۆیان له وتووێژه‌کانی دانمارک‌دا ده‌سه‌پێنن. به دڵپاکییه‌وه ئه‌و گرفتانه‌ی له ئه‌نجامی جیاوازییه کولتورییه‌کاندا دیاریده‌ده‌ن ده‌خاته‌ڕوو. وای هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ده‌توانێت باسیان لێوه‌بکات، چونکه له نۆرێبرۆ ده‌ژی، گه‌ڕه‌کی فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان، به درێژایی ساڵه‌کان سه‌ختبوونی ئه‌تمۆسفێری گه‌ڕه‌که‌که‌ی بۆده‌رده‌که‌وێت، قۆرخکردنی باره‌که له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئیمامه‌وه، هێزی کۆنترۆلکردنی گۆمه‌ڵگا که پاڵ به هه‌ندێ له براده‌ره موسوڵمانه‌کانییه‌وه ده‌نێت ئیتر له‌گه‌ڵیدا له قاوه‌خانه‌یه‌ک بیره‌ک نه‌خۆنه‌وه. له نووسینێکی وروژێنه‌ردا، (به قازانجی پێستڕه‌شه‌کان)، که راستڕه‌وه‌کان گوێی خۆیان لێکه‌ڕکرد، ده‌گێڕێته‌وه که چۆن مناڵه‌کانی خۆی، که له قوتابخانه‌ی گه‌ڕه‌که‌که ده‌خوێنن، لۆمه‌و که‌لله‌ڕه‌قیی مناڵه فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌چێژن که ڕه‌خنه له شێوه‌ی ژیانیان ده‌گرن، و که‌سایه‌تییه نزیکه‌کانی خۆی دارکاریده‌کات، لایه‌نگرانی چه‌پ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ناوی ڕێزگرتن له جیاوازیی کولتورییه‌وه ڕێگایان بۆ کۆنه‌په‌رسترین له ئیمامه‌کان خۆش کردووه. هه‌ندێک، وه‌ک ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه چه‌پڕه‌وه، که ناخوازێت ناوی ئاشکرابکرێت، وا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت که '' کار‌ێ بلویتگن چۆته ڕیزی ڕاستڕه‌وه‌کانه‌وه ''. وه‌ک زۆر له چه‌پڕه‌وه کۆنه دانمارکییه‌کان که ئه‌مڕۆ به هه‌ر نرخێک بێت به‌سه‌ر شانوباڵی'' گفتی ڕاست '' دا هه‌ڵده‌ده‌ن و پاساو بۆ سیاسه‌تی دژه کۆچبه‌ران ده‌هێننه‌وه که له سه‌ره‌تای ساڵی 2000 ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. کار‌ێ بلویتگن خه‌ریکه، له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌ریکی وه‌ڕگێڕانێکی نوێی قورئانه به دانمارکی. '' هه‌موو که‌سێک بۆی ده‌خوێنرێته‌وه '' وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، دوای ئامۆژگارییه‌کانی به‌هۆی خۆشبینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریه‌وه، نایه‌وێت بڵێت ئه‌م به‌زمی کاریکاتورانه چۆن کۆتای‌یان دێت. '' من په‌یامبه‌رێکی خراپم. '' وا بیرده‌کاته‌وه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1959 له بیرکه‌رۆد. دانمارک هاتۆته دنیاوه. 1986 دیپلۆمی مامۆستایی وه‌رگرتووه. 1987 ئێرنێستۆ، یه‌که‌م ڕۆمانی بۆ لاوان. 1991 کۆلێژی ڕۆژنامه‌وانی. 2002 به قازانجی پێستڕه‌شه‌کان، نووسینێک ده‌رباره‌ی کۆچکردن. 2006 قورئان و ژیانی په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د، کتێبێک به وێنه‌وه بۆ مێردمناڵان.
|
|
02/09/2015 |