کورده‌جاشه‌کانی ئه‌وروپا |
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
جێگای داخه جاشایه‌تی به‌شێکی گه‌وره‌ری دیرۆک و کوولتوری کوردی پێکده‌هێنێت . دیاره کورد به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ران ڕزگاری نه‌بووه ، دیارده‌ی جاشایه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌موو داگیرکردنێکدا سه‌رهه‌ڵده‌دات . له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک ( ژێرده‌سته بێت یان سه‌ر ده‌ست ) ، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست و سووکی تێدا هه‌ڵده‌که‌وێت . لێ جێگای داخه له‌ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا ، ژماره‌ی جاش و نۆکه‌ر هه‌تابڵێیت زۆره . بۆ نموونه له‌کوردستانی باشوور ، پێش ڕاپه‌رین ته‌نها 3 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌بوو ، لێ300 هه‌زار!! جاش هه‌بوو . دیاره جگه له پۆلیس و ئه‌من و سیخووری تایبه‌تی ناو حیزبه‌کان . لێ پاش ڕاپه‌رینیش ئه‌م جاشانه به‌قودره‌تی قادر بوونه شۆرشگێر‌و پێشمه‌رگه! هیچ شتێک نه‌گۆرا ته‌نها وه‌کوو ده‌ڵێن ( سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه !!) به‌هه‌رحاڵ من نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و جاشانه بکه‌م ، به‌ڵکه ده‌مه‌وێت باسی جۆره‌جاشێکی تر بکه‌م ، که جیاوازتره له‌وه‌ی ناوخۆ . دیاره جیاوازیه‌که‌ش ته‌نها له شێواز‌و رووی ده‌ره‌کیه ، ده‌نا له ڕووی کار‌و کرداره‌وه هه‌ر هه‌مان کاریان هه‌یه ئه‌ویش ( نۆکه‌ری و خۆفرۆشیه) . ئه‌مان به جلی جوان و قات وکه‌ره‌ڤاته‌وه‌ن جاشایه‌تی ده‌که‌ن ، لێ جاشه‌کانی کوردستان به جل و به‌رگی کوردی و چه‌که‌وه جاشایه‌تیان ده‌کرد. به هاتنی ره‌وه‌ندێکی زۆری کوردی بۆ ئه‌وروپا ، حکومه‌ته ئه‌وروپیه‌کان بۆ کۆنترۆڵ کردن و ئاگا‌داربوو‌نیان له‌م ره‌وه‌نده ، هه‌زاران کوردیان به‌کرێ گرتووه کاری سیخووری و پۆلیسیان بۆ بکات . ئه‌م جاشانه که رۆژ به‌رۆژ روو له‌زیادبوونن ، هه‌موویان به‌ناوی ( وه‌رگێری!) وه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن . ئه‌م مووشه خۆرانه بازرگانیه‌کی ئێجگار قێزه‌وون به مرۆڤی کورده‌وه ده‌که‌ن . ئه‌مرۆ ده‌چیته هه‌ر شارێکی ئه‌وروپاوه ، چه‌ند جاشێکی کوردی تێدایه . گه‌ر له‌کوردستان پیشه‌ی جاشایه‌تی ، به‌چاوێکی سووکه‌وه سه‌یر کرابێت .ئه‌وا له ئه‌وروپا جێگای شانازی که‌سانێکی زۆره . هه‌ندێکیان که ده‌گه‌رێنه‌وه کوردستانیش ( بۆ ژن هێنان ) زۆر به شانازیه‌وه خۆیان به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن . گه‌ر له‌کوردستان جاشه‌کان به‌گشتی خه‌ڵکی ئاست نزم و نه‌خوێنده‌واربووبێتن ، ئه‌وا له ئه‌وروپادا جاشه‌کان هه‌موویان ئاستێکی به‌رزی خوێندنیان ته‌واو کردووه . سه‌یرم له‌و که‌سانه دێت ، که له کوردستان پێشمه‌رگه بووه یان زیندانی سیاسی بووه ، که‌چی که ده‌گاته ئه‌وروپا ،زۆر به ئاساییه‌وه ئه‌م کارانه ده‌کات !. من چه‌ند که‌سانێکی زۆر له‌م به‌زمانه‌م دیووه . له‌هه‌مووی سه‌یرتر ، کۆمه‌ڵیک نووسه‌رو شاعیر‌و ئه‌دیبی کورد هه‌ن ئه‌م کارانه ده‌که‌ن! . که‌چی رۆژانه‌ش قسه‌ی زلمان بۆ ده‌نووسن و ئیتهامات به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردی‌دا ده‌به‌خشنه‌وه . سه‌ده‌یا که‌س ده‌ناسم که پێشتر براده‌ری گیانی به‌گیانی یه‌کتر بوون ، که‌چی له‌سه‌ر ئه‌م کاره ( جاشایه‌تی) ، شه‌ریان له‌گه‌ڵ یه‌کتری کردووه . له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ پاسپۆرت تازه‌کردنه‌وه ،سه‌ردانی دائیره‌ی بێگانه‌م کرد ، یه‌کێک له فه‌رمان به‌ره‌کان پێیی ووتم ( هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، هێنده‌ی کورد شکات له یه‌کتری ناکه‌ن ، ووتی زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زتان له کاری پۆلیسیه؟!) منیش به پێکه‌نینه‌وه ووتم: ئاخر ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه ئێمه هێشتا نه‌بووینه‌ته خاوه‌نی پۆلیسی نه‌ته‌وه‌ییی!!! . باشه واگریمان له‌کوردستان خه‌ڵکی له به‌ر بێ‌کاری و برسێتی ده‌بێته جاش ، ئه‌ی باشه خۆ له‌ئه‌وروپادا ژیان باشتره . ئاخر خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت له برسا نامریت و حکومه‌ت یارمه‌تیت ده‌دات . جگه له‌وه ئه‌م جاشانه هه‌موویان پاسپۆرت و ئیقامه‌ی دائیمیان هه‌یه ، که‌چی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن و سیخووری به سه‌ر که‌سێکی داماوی کورده‌وه ده‌که‌ن ، که پاش ئه وه‌ی چه‌ندین قاچاخچی رێگا رووتیان کردۆته‌وه ، ئه‌مانیش وه‌کوو گوورگی برسی په‌لاماری ئه‌م لاشه ماندووانه ده‌ده‌ن . باشتره ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن به خۆیاندا بچنه‌وه‌و واز له‌م کاره بهێنن . باشتره بچن کارێکی تر بکه‌ن . چونکه به‌راستی خه‌ڵکی چیتر له‌م جاشانه خۆش نابێت، هه‌ر وه‌ک چۆن له چاشه‌کانی کوردستان خۆش نه‌بووین . من به‌ش به‌حاڵی خۆم ناوی چه‌ند که‌سێکم لایه و که له ئه‌ڵمانیا جاشایه‌تی بۆ حکومه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌که‌ن ، گه‌ر واز نه‌هێنن ئه‌وا ناویان بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌و ریسوایان ده‌که‌م . هیوادارم هه‌ر که‌سیش له‌لای خۆیه‌وه‌ئه‌م که‌سانه ریسوابکات وئاشکریان بکات . چونکه به‌راستی ئه‌م دیارده‌یه رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه‌وه و ترسێکی گه‌وره‌شی بۆ ره‌وه‌ندی کورد له ئه‌وروپا هه‌یه .
|
|
02/09/2015 |