مه ستبوون له شه وی ڤهلهنتایندا |
ئاری ئه‌بوبه‌کر/ دانیمارک مه ستم تا دوائه ندازه ی مه ست بوون، ڕۆحی بزر بووم وێڵه له دوات، له ناو بیابانی ژین‌دا ده سوڕێمه وه بێ ئه وه ی بزانم من چیم وکێم، هه ورێکیش وا به سه رسه رمه وه جار جارێک ده گرمێنی، قوڵپی عیشق دێته سه رچاوم به فرمێسکی وون بو پێده که نم، گریان گریان تا دوا نه فه س ژیر نابمه وه، مه خلوقیک له دڵما چه که ره ی کردوه، نه ئه وه تا بمگه یه نێته نیشتیمان و بحه وێمه وه، نه ئه وه تا له م به فرستانه دا ته پوتلم پێ بدات و ڕۆحم له کونه لوتمه وه ده ربهێنی، له و مه خلوقه ناسالاره ده پرسم، ئه م شه ویش نۆبه تی فرمێسک ڕشتن و واوه یلایه، یاخود یادی حه سره ته کانی منداڵی وساته پڕ ئازاره کانه، ئه و ساتانه ی به خێرایی به ته زوی بیره وه رییه کانمدا شۆرم ده کاته وه تاکو ده مخاته هه نا سه بڕکێ، لێی ده پرسم مه خلوقه تازه له دایک بووه که ی دڵم ئا یا ئه م شه ویش وه کو هه زاره ها شه وی دی ئه ستێره کان به خۆ یان و ڕوناکی و قورساییانه وه ده خه یته سه ر سه رم یاخود ماچی مانگا شه و ده سپێری به کانیه ووشک بوه کانی لێوم. ده ست ده به م، بۆ پێکه که ی به ردهستم، ده بینم وه کو فرمێسکه کانم ووشک و برنگن، پاکه ته که م خاڵییه له توتن وه ک مناڵیم له عیشق، چاو ده بڕمه شه و تاکو نوقم ده بم له عیشم، چونکه عیشق و شه و دوو ته ریبی یه ک ڕێگان، عیشق وه ک شه و تاریکه، شه ویش وه ک عیشق بێ ئه نجامه. سه یره هه موومان به دوای عیشق ده که وین و بۆ عیشق ده گرین، به ڵام که سمان ناتوانین له عیشق دا ڕاستگۆ بین، هه موو گۆرانی بۆ عیشق ده ڵێین، به ڵام خۆشه ویستی له دڵمان ئۆقره ناگرێ، هه موو داوای ڕاسگۆیی له عیشق ده که ین، به ڵام خۆمان پێش هه موو که س درۆ له گه ڵ عیشق دا ده که ین. من مه ستم و عیشق هه ر نه هات، من مه ستم و که چی ڕاست گۆ نیم، خۆ ده ڵێن که سی مه ست له هه مووا ن ڕاسگۆ تره ، که چی من درۆی شاخدار ده که م که مه ستم، من مه ستم و یار هه ر پێم نه گه یشت، خۆ به ینمان ئه وه نده دور نییه، ئه و له هه ر کوێیه کی ئه‌م زه‌مینه‌دا بێت من ده گه مه لای، له هه ر شوێنێک بێت من خۆمی ده گه یه نمێ، به ڵام ئه و ئێشتا سیمای نییه ئێشتا ڕه نگی نییه من ئه م په له په‌له‌م له چییه؟؟ من مه ستم بۆ یه په له مه، چونکه له گه ڵ به ئاگاهاتنه وه مدا ئیتر گرژ ده بم وه ک ماسولکه ی زیندانێکی سیاسی، بێله زه ت ده بم وه ک گۆشتی چۆله که یه کی ئه سیر به ده م گورگیکی برسییه وه. له و مه خلوقه بزێوه ی دڵم زۆر توڕه م، که چی ئه و پێده که نێ، پێده که نێ و ده زانی من تازه ده مه وێت عاشق ببم، عاشق بونێک که س نه توانێ په ی پێببات، عاشق بونێک که ده ڵێی له سه ر ده می چاخی به ردین دام،سه‌یره که مرۆڤێک له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا به‌و شێوه‌یه توانای عاشق بونی هه‌بێت!!!!!!! ئه‌ی دایکی عه‌شق هه‌ڵمگره و بمخه‌وه ناو ڕه‌حمی خۆت، بمبه‌ره‌وه بۆ زه‌مه‌نی عه‌ده‌م بۆ بیابانی ته‌نیایی، بۆ باخچه‌کانی ماچ ، بمبه‌ره‌وه که من به بارانی مردوویه‌ک ڕه‌نگ ڕێژ کراوم، بمبه‌ره‌وه کاتێک که من دووربم له خاک و وورده ماچ و ڕۆژی ڤهلهنتاینیش به‌ره‌به به تیشکه‌که‌ی لێمنزیک ده‌بێته‌وه. دایکی عه‌شق به بارانی ته‌ورێک هه‌نجن هه‌نجنم که، به شووشه‌یه‌ک فرمێسک ساغیه‌تی خۆمم پێ نیشانبده، به باوه‌شێک عه‌تر ته‌ڕم که، وه‌ک قووتویه‌کی خاڵی که‌ناری ده‌ریایه‌کی ئاڵۆشاوی، وه‌ک ماسییه‌کی ئاوس به فریشته زۆڵه‌کانی سه‌رده‌می حه‌رام و وه‌ک سێوه‌که‌ی ده‌ستی ئاده‌م بمهاڕه به ددانی مشاریت، لێمحهرامکه نوێژ و عیباده‌تی یار، به گێژه‌ڵۆکه‌ی ته‌نهایی و دووری له یار سکپڕم که، به مناڵه گزگلهکانی ڕۆژی حه‌شرم بسپێره، له سپێده‌ی شه‌وێک دا وه‌ک خونچه‌یه‌ک به‌ده‌م ڕه‌شه‌بای ته‌نیاییه‌وه سرودی( من هیچ و تۆ هیچ و هه‌ردووکمان هیچ) م پێ له‌به‌ر که.....
|
|
02/09/2015 |