چه ند پێشنياری په له بۆ کۆنفرانسی دياريکردنی چاره نووسی شاری خانه قين |
خانه قين يه کێک له و شارانه يه به هۆی بارودۆخی جۆگرافيه وه بووه ته گۆڕه پانی مشت و مڕێکی زۆر له لايه ن زلهێزو ده سه ڵاتدارانی ناوچه که به درێژايی مێژوو و درووست بوونی ده وڵه تی عيراقی و به تايبه ت له سه رده می ڕژێمی شۆڤينی به عسی له ناوچوو . نامه وێ لێره باسی ئه و ڕووداوه دڵته زێنانه بکه م که به سه ر ئه م شاره برينداره و خه ڵکه خۆڕاگره که ی هاتووه چونکه ئێره جێگای ئه م بابه ته نی يه . به کورتی ده ڵێم ئه م کۆنفرانسه له لايه ن (بێ گومان) که سانی به ڕێوه ده چێت که جێ په نجه يان دياره له خزمه تکردنی شاره که يان به ڵام ناوو نيشانی کۆنفرانسه که ناگونجێت له گه ڵ ناوه ڕۆکه که ی چونکه ووشه ی چاره نووس گه وره تره له وه ی به چه ند که سانی چاره سه ربکرێت.
*باشتربوو گه ر ئه م کۆنفرانسه له لايه ن سه رکردايه تی کورده وه به په ڕله مانی يه کگرتووی کوردستان وبه چاودێری به ڕێزان مام جه لال ( سه رۆک کۆمار) و کاک مه سعود(سه رۆکی هه رێم) به ڕێوه بچوبايه وبه به شداربوونی زۆربه ی پارت و ڕێکخراوه جياجياکانی کوردستان له گه ڵ بانگهێشت کردنی کاربه ده ستانی عه ره بی عيراقی و دان پێنان به و بڕيارانه ی که کۆنفرانسه که به ده ستی دێنی.
* نابێت کێشه ی خانه قين ببه سترێته وه له گه ڵ که رکووک چونکه کێشه ی که رکووک ئه وه نده ئاڵۆزکراوه ڕه نگه چه ندين بڕياری 58 له دايک ببێت به ڵام له باری پراکتيکه وه هيچ ئه نجام نه دريت.ئه مه ش ئه وه ناگه يه نی وازمان له که رکووك هێنابێ ،به ڵکۆ که رکووک هه ميشه دڵی کوردستانه.
*هه رچی زووترخانه قين بکرێت به پارێزگايه کی سه ربه خۆ( فشار هێنان بۆ سه ر حکومه تی جه عفه ری پێش هه ڵبژاردنی بۆ جارێکی که و وه رگرتنی گه ره نتی له لايه ن سه رکردايه تی کورده وه).پچڕاندنی هه موو جۆره په يوه نديه ک له گه ڵ( به عقوبه و ديالی ).
* چاک کردنه وه ی پاڵاوگه ی ئه ڵوه ن(مه سفا) به زووترين کات ئه ويش ده بێته هۆی گه ڕانه وه ی هه زاره ها کرێکاری کورد بۆ سه ر ئيش و کاريان و چاره سه ر کردنی کێشه ی هه زاره ها گه نج که بێ ئيشن .
* سوود وه رگرتن له سه ر چاوه ی ئاو به تايبه ت ڕووباری ئه ڵوه ن به شێوه يه کی زانستی که سوود به خش بيت بۆ جووتياران وخه ڵکی ناوچه که.
* تێکنه دانی ناو شاری خانه قينی کۆن و گونده کانی نزيکی وه کوو(کارزه کان،ئه رکه وازی)که له م ڕۆژانه قسه زۆره له سه ر ڕوخاندنيان و درووست کردنی خانووی تازه له جێگايان.پێوست ناکا ئه م شۆێنانه ده ست کاری بکرێن چۆنکه ئه م جێگاو شۆێنانه مێژووی شاره که مانن.
* هه ستان به بنياد نانی جێگای گه شت و گوزار له به ر ده وڵه مه ندی ناوچه که به کانزای سرووشتی و ئاوو دار و باخی زۆر و ڕه چاو کردنی باری ژينگه (بيئة) بۆ پاراستنی ژيانی نه وه ی داهاتوومان.
* سه ر له نۆی هه ڵوه شاندنه و ه ی ژێر خانی شاره که(زێراب) و درووست کردنی به شێوه يه کی مۆدێرن که تووشی کاره ساتی گه وره نه بين له داهاتوودا به تايبه ت له کاتی بارانی زۆر و لافاو ، درووست کردنی به نده ر بۆ ئه م مه به سته.
* تازه کردنه وه ی گومرگی سه ر سنوور (مه نزه ريه ) له ڕووی ساختمانی و به ئيش خستنی خه ڵکی پسپۆڕ و به توانا که بتوانن ڕوومه تی گه شی شاره که مان و کوردستان پيشان بده ن.سوود وه رگرتن له ته کنه لۆژيای وڵاتانی پێشکه وتو بۆ کۆنترۆلکردنی ئه م ده روازه يه. پێشنيار ناوی مه نزه ريه بگۆردرێت بۆ ( ئه ڵوه ن ، ئه ڤين ، که ڵهوڕ ، هتد ).
* بۆ ئه وه ی جارێکی که ته قينه وه و کاره ساتی گه وره ڕوو نه دات له شاره که مان ده بێت سنوورمان له گه ڵ عيراق( حه مرين) بێت، پرسگه و بازگه مان له وێوه ده ست پێ بکات نه ک( له مه ڵک شای ).
* درووست کردنی ئاکاديميای هونه ری و بايه خ دان به و هونه رمه ندانه ی که فه رامۆش کراون . نموونه هونه رمه ند (حه سه ن ئه لاوه خش) ناسراو به ( حه سه ن دڵسۆز) که ئێستا له عه ره بستانه و که س ئاوڕێ لێ ناداته وه هه روه ها هونه رمه ند (عه لی گوڵچينه) ناسراو بوو به (عه لی مه هدی) که له غه ريبی کۆچی دووايی کرد بێ ئه وه ی چاوی به م ڕۆژه بکه وێ و کوڕيکی هه يه به ناو ( ڕێناس عه لی) که له که ناڵی ئاسمانی شرقية ئيش ده کات.هه روه ها هو نه رمه ند( عه لی حوسێن وه ندی) که گه نجينه يه کی هونه ری يه بۆ هه موو کورد به تايبه ت له سه رده می نه مر (حه سه ن زيره ک) خزمه تی هونه ری کوردی کردووه ، له گه ڵ سه ده ها هونه رمه ندی که . درووست کردنی چه ندين شانۆ و سوود وه رگتن له توانای خه ڵکانی ناوخۆو ده ره وه ی وڵات.
پێشنيار زۆره و ئه يانهێڵمه وه بۆ ده ر فه تێکی که چوونکه خانه قين پاش ئه و هه موو ساڵانه ی حوکمی ڕه شی به عس وه کوو ساوايه ک تازه پێ گرتبێت له هه نگاوی سه ره تاييدا يه. سڵاو له و که سه ی خه می شاره که ی و نيشتمانه که ی ئه خوات.
ئاری کاکه يی / پێشمه رگه يه کی دێرينی شاری خانه قين. arikaki@hotmail.com
سويد /ستوکهۆلم 2006/02/28
|
|
02/09/2015 |