گیروگرفت و کیشه‌کان و چاره‌سه‌ری یان و کونترۆلی پرۆسیسه‌کان |
ئاسۆ حامدی هۆله‌ند فبروهری 2006
له دونیای ئه‌مرۆ و له کۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داری هه‌موو که‌س و رێکخراو و کۆمهلگایهکیش له سنووری خۆیدا گرفت و کێشه‌ی هه‌یه. کێشه‌کان چ خاس بن یان عام، چ روواله‌تی بن یان جه‌وهه‌ری له واقعدا کێشه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکه‌ین، ده‌بێ بیان ناسین. ئه‌گه‌ر گرفتێ ناسرا ئه‌وا چاره‌ی بۆ دیاری ده‌کرێ.. ئه‌مه بۆ نه‌خۆشیش هه‌روایه.( جگه له سه‌ره‌تان نه‌بێ) ..کات لێره‌دا رۆلی سه‌ره‌کی ده‌بینێ ، بنه‌مای ئابووری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماده‌گی سایکۆلۆژی بۆ گرفته‌کان. زۆرجاریش گرفته‌کان له توانای که‌سه‌کان یان کۆمه‌لگا گه‌وره‌ترن ئه‌وا یا هه‌ر گرفته‌کان زیاتر ده‌بێ تا وه‌کو سه‌ره‌تانی لێدێ و گیان هه‌لا هه‌لا ده‌کات... له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گۆراوه‌و هه‌ر مرۆڤێ یان چینێ یان کۆمهلگایێ به‌جۆرێ مامه‌له له‌گه‌ل گرفته‌کانی ده‌کات. به شێوه‌یه‌کی گشتی گیروگرفت یانی ئه‌و کۆسپ و رێگرانهن له پێش به‌ره‌وچوونی به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌کانی جا چ به‌رنامه‌ی حزبێ بێ یان دام وده‌زگاکانی ده‌وله‌ت بێ... خاڵی ناسینی گیروگرفت و کێشه‌کان زۆر گرنگن، ئه‌م خاله ئاراسته‌ی کێشه‌کان دیاری ده‌کات.. کات له مه‌ودای موجهررهدی خۆی هه‌ر ده‌روا به‌لام له لایه‌نی واقعیدا وه‌ستانی گیروگرفته‌کانه..ئه‌مه بۆ کۆمه‌لگا و چاره‌نووسی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه. به‌نموونه کێشه‌ی جینایهتییهکان له مێژه دیاری کراون و چاره‌سه‌ریشیان هه‌یه به‌لام له ته‌وازنی هێزه‌کاندا کۆنه‌په‌رستی زاڵه به‌سه‌ر پێشکه‌وتووخوازی..ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌کات هه‌یه.. له کاتی ناسینی هه‌موو کیشه‌یه‌کدا هه‌نگاوێ یان چه‌ند هه‌نگاوێ بۆ دواوه ده‌بێ بگه‌رێیته‌وه.ئه‌م گه‌رانه‌وه‌یه بۆ دواوه میژووی په‌یدابوونی کێشه‌کان و گرفته‌کان ده‌خاته روو. کات ناگه‌رێته‌وه بۆ دواوه له موجهررهدا و پێوه‌ره‌کانی نه‌گۆرن. به‌لام له واقع دا له کۆمه‌لگا زۆر جار کات ده‌گه‌رێته‌وه دواوه و مێژووش به مانای کلاسیکی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه. ئه‌م هێلکاریه تۆزی مه‌سه‌له‌کان روون ده‌کاته‌وه.
ئاراسته‌ی گۆرینی گیروگرفته‌کان له دوای خالی ناسینیدا په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی هه‌لسووکه‌وت له‌گه‌ڵ گرفته‌کان هه‌یه. گۆرینی ئاراسته‌ی پرۆژه‌ی سیاسی له ئاراسته‌یه‌که‌وه بۆ ئارستهیهک هه‌روا ئاسان نیه. زۆر جار قوربانی ئۆپراسیۆن ، تاکتیک یان ستراتیژی له گه‌ڵ دادهبی. بۆ هه‌موو رێکخراوه‌یه‌ک ستراتییژ گرنگه ده‌بێ هه‌رده‌م هه‌ولبدرێ ستراتیژ هه‌رده‌م یه‌کێ له ئامانجه به‌رزه‌کانی رێکخراو بمینێته‌وه‌و به‌رگری لی بکری..خودی گۆرانی ئاراسته‌ی پرۆژه‌ی سیاسی ده‌بێ له خزمه‌ت ستراتیژی رێکخراو دابێ. هه‌نگاوێ یان جه‌ند هه‌نگاوێ بۆ دواوه نابێ رێگربێ له‌به‌رده‌م ئاراسته‌ی گشتی پرۆژه‌ی سیاسی رێکخراو یان دام وده‌زگاکان. بؤ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌م ئاراسته گۆرینه کۆنترۆل بکه‌ین پێویستمان به مۆدیلێ هه‌یه که‌وا پرۆسێسه‌کان کۆنترۆل بکات. ئه‌م مۆدێله‌ش T I G K O یه: T: Tijd کات I : Informatie زانیاری G: Geld پاره، دراو K : Kwaliteit چۆنایه‌تی O : Organisation رێکخراو لێره‌دا ده‌توانری کۆنترۆلی گشت پرۆسێسه‌کان بکرێ، له پرۆژه ده‌وله‌تیه‌کان و سیاسیه‌کان. ئه‌م کۆنترۆله ده‌توانی ئاراسته‌ی ته‌واوی پرۆژه‌که دیاری بکات و کۆنترۆلی بکات. بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ران تۆزێ رۆشه‌ن بێ تۆزێ له سه‌ر ئه‌م مۆدێله ده‌دوێین. كات : یانی هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ، کۆمه‌لایه‌تی ، ئابووری هتد..هتد کاتێکی دیاریکراوی هه‌یه، ئه‌م کاته دیاریکراوه‌و له ئالوگۆردایه، هه‌لوێست وه‌رگرتن و بریاردان له‌کاتی خۆی دا مه‌سه‌له‌یه‌کی حهیاتین. دراو: یان پاره ئیمکاناتی ماددی ئه‌م وه‌زعه و پرۆژه پێکدینن.هه‌ر ئالوگۆری له پلان و پرۆژه‌که پیکبیت ئه‌وا بنیه‌ی ئابووری پرۆژه‌که ده‌گۆرێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی پرۆژه‌که و چاره‌نووسی هه‌یه. چۆنایه‌تی : لێره‌دا زۆر گرنگه چ چۆنایهتیێ مرۆڤ ده‌یه‌وێ له پرۆژه‌ی سیاسی پیشکه‌ش به کۆمه‌لگا بکات، به نموونه پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی ، یان قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی، یان بوونی سوپای نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کسانی و ئازادی سیاسی له کۆمه‌لگا..به‌کورتی رێکخراو ده‌یه‌وێ ج چۆنایه‌تیه‌ک پیشکه‌ش به کۆمه‌لگا بکات ... رێکخراو: بۆ ئالوگۆر له ئارسته‌ی پرۆژه‌ی سیاسی کۆمه‌لگا به‌بێ ڕیکخراو مه‌حاله، ده‌کرێ تاکه‌که‌س باوه‌ری باشی هه‌بێ به‌لام به‌بێ ڕێکخراو وه‌زنی خۆی له ده‌ست ده‌دات. به‌هیزی له رێکخراو بوون دایه ، ئه‌مه بۆ چینی کریکار ئهلف با یه و له‌نانی شه‌ورۆژ پیویست تره. ئه‌م مۆدێله ده‌کرێ له گشت کات و شوێنێ بۆ کۆنترۆلی پرۆسێسه‌کان به‌کار بێت. هه‌ر له دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وله‌تی تا ده‌گاته پارتێکی سیاسی. لێره‌دا رۆلی تاک له کۆمه‌ل دا خۆی فه‌رز ده‌کات. رۆلی رابه‌ران له ئالوگۆرپێدان به کۆمه‌لگا لێره‌دا به‌دیارده‌که‌وێ. خاڵی وه‌رجه‌رخانی کۆمه‌لگا له ناسینی گرفته‌کان ده‌ست پیده‌کات. لێره‌دا ئاراسته‌ی رۆتینی پرۆژه‌ی سیاسی ده‌گۆرێ. ئه‌مانه‌ی ئاراسته‌ی نوێ دیاریده‌کان ده‌بێ له لای گه‌ل دا ئه‌م چاوهروانیهتیهیان لی بکرێ. گه‌ل له سنووری ناوه‌خۆی خۆیدا ده‌توانی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات. به‌لام ئه‌مه نیوه‌ی گرفته‌کانه و هێشتا گرفتی ده‌ره‌وه‌یی که هێندێ جار له ئیراده‌ی گه‌ل به‌ده‌ره و له توانای ئه‌ویش به هێز تره. تاکتیکی دیفاع کردن به ئیراده‌ی کلاشینکۆف به‌رامبه‌ر به ئهپاشی و تانکی تی 72 هه‌ر بهژێرکهوتن ده‌گات له پلانی سه‌ربازی دا. ئه‌م ده‌رسه ده‌بێ بۆ هه‌موومان رۆشه‌ن بێ.. گرفت زۆرن و پرۆژه‌ی سیاسی یش هه‌روا چاره‌سه‌ر یش له‌لای ئێمه یه‌و ئێمه نیه، به‌لکو چاره له‌لای هه‌موومانه....
|
|
02/09/2015 |