ئازادی بیروباوه‌ر و قوربانیه‌کانی |
ئازادی بیروباوه‌ر له کومه‌لگای سه‌رمایه‌داری کومه‌لگای میژوو به ئاگروخوین نوسراو، ئازادی بو که‌مایه‌تیه‌کی زۆر‌و سه‌رکوت بۆ ته‌واوی کۆمه‌لگا. ئازادی له دونیای ئه‌مرۆ ئازادی بۆ پاره‌یه، له وولاتانی سه‌رمایه‌داری له ته‌واوی دونیادا سنووره‌کان هه‌مووی بۆ ده‌وله‌مه‌نده‌کان کراوه‌یه، هه‌ر ده‌لێ دونیا سه‌رنخون بۆته‌وه سه‌رمایه‌داران ئه‌نته‌رناسیونال ترن له کۆمه‌لانی خه‌لکی کریکار. سنووره‌کان به گیانی مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر ببرێن، به جۆره‌ها شێوه‌و ئامێر پارێزراون له دژی گه‌لی کریکار و هاوولاتیانی ساده. سه‌یری یاساکانی ئاواره‌یی و کۆجه‌ری بکه‌ن له وولاتاندا.. هه‌ر سه‌رده‌مێ به جۆرێ تاوانبار ده‌کرێین و له قوژبنی زینداندا ده‌په‌سترێن. له ته‌واوی دونیادا قوربانیانی بیروباوه‌ر هه‌موو رۆژێ هه‌والی زیندانی و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و راکێشانی سیاسیان ، نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان بۆ دادگا‌و جه‌زایی کردنینان بۆته پیشه‌ی هه‌موو سیسته‌می سه‌رمایه‌داران. له ئه‌وروپا که‌سی فه‌عالی چه‌پ له نیو شه‌قامی شاردا تیرۆر ده‌کرێت ( لویس سڤیکه) له نایمیخن به‌به‌ر گوله‌یان دا و شه‌هیدیان کرد. ده‌وله‌تی علمانی عه‌سکه‌رییتاری رابه‌ری ناسیونالی کورد بۆ ماوه‌ی جه‌ندین ساڵه له نیو زیندانی ئیمره‌لیدا زیندانی کردووه و سه‌ره‌رای هه‌موو سوکایه‌تی پیکردنێک به مافی مییللی بۆ گه‌لێک که له ئه‌سته‌مبۆل دا ڕۆژی نه‌ورۆز وه‌کو دیاربه‌کر وایه. له وولاتانێ که هێشتا ده‌وله‌ت وه‌کو ده‌وله‌ت نه‌ناسراوه، نوسه‌رێ به 30 ساڵ تیایدا زیندانی ده‌کرین و سه‌رکوت ده‌کرێن و فه‌توای کوشتنیان بۆ ده‌رده‌کرێت. ئازادی بیروباوه‌ر مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤیکی سه‌رده‌مه، هه‌ر رێگریه‌ک له‌به‌رده‌م ئه‌م ئازادیه پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤه. سیاسه‌تی شه‌ڕ دژی تیرۆر سیاسه‌تیکی دژی مرۆڤیه، له له‌نده‌ن له مه‌لبه‌ندی دلی سه‌رمایه‌دا ته‌نها له‌به‌ر شکلی جانتای پشته‌کۆڵ دا مرۆڤێ به‌به‌ر گوله ده‌درێت. له ئه‌مستردام دوو که‌سی به جل و به‌رگی مه‌غریبی دوو جار بۆ ئاوده‌ست ده‌چن به هیزی تایبه‌ت له شه‌مه‌نده‌فه‌ر به چاوبه‌ستراوه‌یی ره‌وانه‌ی زیندان کران. سیاسه‌تی شه‌ر دژی تیرۆر ده‌ست والایی سه‌رمایه‌دارانه بۆ هه‌ر سه‌رکوتیک بۆ سه‌ر ئازادی ئینسانه‌کان. ئه‌مریکا بۆ گه‌شه‌دان به سیاسه‌تی سه‌رکوتی دونیای و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی دونیای یان جیهان کردن به ده‌وله‌تیک و وولاتان به لامه‌رکه‌زی کردن و نیزامی فدرالی تا هه‌رچی زیاتر بتوانن ئیدامه به نیزامی کۆیله‌ی کرێگرته بده‌ن. سیاسه‌تی شه‌ر دژی تیرۆر ناوه‌ستی و هه‌رجاره‌ی به جۆرێ له ته‌واوی دونیادا سه‌رهه‌لده‌دا. پان ئیسلامیزم له مرۆ باشترین وه‌سیله‌یه بۆ ئه‌مریکا و دام‌و ده‌زگاکانی.له رۆژگاریکی تردا به شکلێکی تر سه‌رهه‌لده‌دا. شه‌ر و سه‌رمایه ده‌ست له‌ملانن. تا سه‌رمایه‌داری مابێ شه‌ڕ هه‌یه. لیستی ئه‌حزاب و هیزه تیرۆریسته‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکا ئه‌م هیزانه‌ن که ئه‌لقه له‌گوی نین یان کۆسپن له‌به‌رده‌م ستراتیژی ئه‌مریکا. یان ده‌بنه رێگه خۆشکه‌ر بۆ ستراتیژه‌کانیان. هه‌رچۆنێ بێ ئه‌م سیاسه‌ته دژی مرۆڤیه ده‌بێ کۆتایی پێ بێ. قوربانیانی ئازادی بیروباوه‌ر له هه‌موو ئاست و بیر‌و باوه‌رێکدان. کاتێ باس له ئازادی بیروباوه‌ر ده‌که‌ین له کۆمه‌لگای شارستانی یانی ئازادی بۆ هه‌مووان و له سنووری یاسایی دا. یاسای مرۆڤایه‌تی نه‌ک یاسای بۆش و بلێر و برلسکۆنی...هتد.. له 15 فیبروه‌ری 1999 به‌ریز ئوجه‌لان وه‌کو رابه‌ری پارتیکی سیاسی و خاوه‌ن هیزو میژوو به زۆرداری و به بێ هیچ رعایه‌تیکی مرۆڤانه له کینیا وه به ته‌خدیری به فرۆکه‌ی خاس هینایه‌نه‌وه و له نیوان ئالای جمهوری تورکیاییدا به ده‌ست به‌ستراوه‌یی وێنه‌یان گرت. مه‌سه‌له‌ی گه‌ل له مه‌سه‌له‌ی رابه‌ر و ئه‌فراده‌کانی مه‌زن ترن. میلله‌تی کورد زۆر قوربانی به‌رابه‌رانی داوه‌و ده‌دا وه‌کو هه‌ر میلله‌تیێکی تری دونیا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تاوانێکی گه‌وره‌یه که‌سانی وا له زیندان دا بپه‌سترێن و سه‌رکوت بکرێن. سیاسه‌تی شه‌ر دژی تیرۆر به‌رهه‌می نیزامی کۆیله‌ی کریگرته جگه له قوربانی و شه‌ر و کاولکاری و ئاگرو خوێن په‌یامه‌کی تری نیه.ئه‌مه‌ش کاتی به‌سه‌رده‌چێ. به‌لام مافی ره‌وای ئازادی گه‌لانی ژیرده‌ست و کۆمه‌لانی خه‌لکی کریکار هه‌ر به‌سه‌ربه‌رزی ده‌میننه‌وه. لویس سڤیکه له دلی چه‌پ دایه وه‌کو هه‌موو شه‌هیدانی تر له کوردستان و کۆلۆمبیاو ئه‌فریقادا. چۆن فیکتۆر خارا له‌بیرناکری. شه‌هیدانی ئازادی و سوسیالیزم و زیندانیانی سیاسی له تورکیا و ئیران و ..هتد نموونه‌ی قاره‌مانی بیروباوه‌ره‌کانیانن. ئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ به‌سه‌روه‌ری ده‌مێنێته‌وه به‌رگریه، به‌رگری له ئازادی و ژیانێکی شایسته بۆ هه‌مووان.
فبروه‌ری 2006
|
|
02/09/2015 |