چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان |
ئاسۆ حامدی
سه‌رخه‌تی گشتی: ئه‌مرۆ هه‌موو ریکخراوه و دام و ده‌زگایێ له کۆمه‌لگای به‌شه‌ریدا جۆرێ له سیسته‌م و کاردابه‌ش کردنێکی هه‌یه. رێکخراوه‌کان ده‌وله‌تی یان که‌رتی تایبه‌ت بن یان پارت و ئه‌حزابی سیاسی ، یان هه‌ر چی بن . جۆرێ له سیسته‌میان هه‌یه بۆ به‌رێوه‌چوونی کاره‌کانیان. لیره چه‌قبه‌ندی له‌سه‌ر ریکخراوه ی پارتیکی سیاسی ده‌که‌ین له که‌شیکی دیموکراسیدا . یانی له وولاتێ که ئازادی به‌یان و عقیده و بیروباوه‌ری سیاسی تیا ئازاده هه‌روه‌ک له کوردستان به‌نموونه!!. کۆمه‌لگا له ئاستی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی خۆیدا هه‌رده‌م له گۆڕانه. پرسیاری سه‌ره‌کی باسه‌که‌مان ئه‌مه‌یه ئایا چ جۆره سیسته‌مێ بۆ پارتێکی سیاسی له کۆمه‌لگای کوردستاندا ده‌توانێ به‌رینترین رێکخراو به‌رێوه ببات. لیره ته‌ئکید له‌سه‌ر بۆچوونی دوو ستراتیتژ ده‌که‌مه‌وه، ستراتیژێ که وه‌زعیه‌تی مه‌وجوده یانی کۆمه‌لگا به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌و کاریگه‌ری گشت فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کانی ئه‌قلیمی و ئه‌نته‌رناسیونالی ، ستراتیژێ گۆرینی کۆمه‌لگا له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌کبه‌هایی ئینسانه‌کان و گه‌شه‌دان به چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌لگا و گه‌یشتنی به ئاستیکی به‌رز که مرۆڤ له دونیای ئه‌مرۆ شایانیه‌تی.هه‌ماهه‌نگی ئه‌م دوو ستراتیژه بۆ یه‌ک ستراتیژ ئامانجی بۆ چوونه‌کانمه. سه‌ره‌تا و بنه‌مای حه‌ره‌که‌ی باسه‌که‌م جه‌ماوه‌ر یان کۆمه‌لانی خه‌لکه ( به مانای به‌رینی)، ووشه‌ی خه‌لک مانایه‌کی به‌رینی هه‌یه واته هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لگا. ئه‌مه بنکه‌ی پان و به‌رینی ئه‌م سیسیته‌مه یه که‌من ده‌مه‌وێ باسی لیوه‌بکه‌م.واته ئاراسته‌ی کارکردنمان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه دواتر که سه‌ره‌وه ته‌سبیت بوو ئینجا به‌ره‌و خوار به سیسته‌می جۆراوجۆر ده‌چینه خواره‌وه. با یه‌که‌مجار له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هه‌نگاو هه‌لگرین که پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می مه‌وجوده.. ته‌ئکیدکردن له‌سه‌ر ئه‌م بنکه‌فراوانه یانی کۆمه‌لانی خه‌لک به پاراستنی ڕۆلی تاک له کۆمه‌لگادا ئاینده‌یه‌کی تر له‌به‌رده‌م ئالوگۆری کۆمه‌لگا ده‌کاته‌وه. زۆر سیسته‌م هه‌یه بۆ ته‌یکیدکردن له سه‌ر بنه‌ما. لیره‌دا ته‌نها باس له سیسته‌مێ ده‌که‌ین، که گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه بۆ کۆمه‌لگایه‌کی ئازاد. ئه‌م هیلکاریه‌ی خواره‌وه نموونه‌ی ریکخراویکی کلاسیکیه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ئیمه خوازیاری حه‌ره‌که له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ین. ئه‌م جۆره حه‌ره‌که کردنه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئاوا ئاسان نیه، به‌لام له کۆمه‌لگایه‌ک که هه‌موو لیپرسراوبن به‌رامبه‌ر به کۆمه‌لگا و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رووی قازانجی که‌سایه‌تیان دابنێن. ئه‌وا زۆر ئاسانه..هه‌ر رابه‌ری که نه‌یتوانی کاره‌کانی به‌رێوه‌ببات ئه‌وا وه‌کو په‌رتووک که له‌خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بوویت داده‌خرێ و ده‌چێته ئه‌رشیفه‌وه. ئه‌م که‌لتووره بۆ سه‌رکردایه‌تی فه‌ردی و عه‌شاییری هه‌ر قابلی قه‌بوول نیه.بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر لادان و هاتنه سه‌رشه‌قامی چینه‌کان له کۆمه‌لگا نه‌بێته که‌لتووری لادانی به‌رێوه‌به‌ران و ده‌سه‌لات له وولاتدا ده‌بێ ئه‌م حه‌ره‌که‌یه‌ی که له به‌رێوه‌بردن و ده‌سه‌لات هه‌یه بگۆڕێ.. پیاده‌کردنی دوو ستراتیژ له یه‌ک کاتددا مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه به نموونه ستراتیژی دینامیک ( له لایه‌نێک) و ستاتیک (له‌لایه‌نێکی تردا) یان حه‌ره‌که کردن له دوو ئاستدا ئاستی ئاسۆیی و ستوونی له یه‌ک کاتدا..ئه‌م هه‌لوێستانه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و ناوخۆیی دا ده‌بێ ره‌نگ بده‌نه‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی نوێ و ئالووگۆر له کۆمه‌لگادا جێگه‌ی خۆی بگرێته‌وه ئه‌وه ده‌بێ ئاماده‌یی بۆ هه‌بێ..ئه‌م ئاماده‌ییه‌ش له ته‌واوی کۆمه‌لگاوه ده‌بێ بێ.. هه‌موو هه‌لوێسته‌کی نوێ دژایه‌تی ده‌کریت و نه‌وه‌کانی کۆنه‌په‌رستی خوازیاری به‌رده‌وامینه تا به ئه‌زه‌لی بمێنێته‌وه.ئه‌مه له پرۆسه‌کانی به‌ێوه‌بردن و ده‌سه‌لاتداران و فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌کانی وه‌زاره‌ت و شاره‌وانیه‌کانیش هه‌یه و هه‌رده‌م ده‌لێن ئه‌وه چه‌ندین ساله ئێمه وا کارده‌که‌ین و هیچ گرفتمان نیه، له کاری رۆتین بۆ فازێکی نوێ له پرۆسه‌ی ده‌سه‌لاتدا ده‌بێته هۆی ئالوگۆری جدی له کۆمه‌لگا و کێشه رێکخراوه‌یییه‌کان ده‌بنه کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ، ئه‌وکات کۆمه‌لگا به‌دوای چاره‌سه‌ره‌کانی ده‌که‌وێ... ده‌ست به‌کاربوون بۆ به دوو ستراتیژ له یه‌ک کاتدا که گرنگترین و نوێترین دوو ئاست له کۆمه‌لگادا ده‌گرێته‌وه چاره‌سه‌ری بنبڕی مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان ده‌کات.. به‌نموونه چه‌پ له‌کوردستان ده‌توانێ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌لات له دوو ستراتیژی به‌یه‌ک به‌ستراو له‌م ده‌ورانه‌ی خۆیدا بکاته یه‌ک.. به قانوونی له چوار چیوه‌ی یاسای ده‌سه‌لات له کوردستان، ئه‌ده‌بیاتی له جۆری ده‌سه‌لاتی میلیشیایی خزمه‌ت به حه‌ره‌که‌ی چه‌پ ناکات و ده‌بێ ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئیستا هه‌لبپێچنه‌وه، ده‌بێ حه‌ره‌که‌ی چه‌پ قانوونی و له‌سنووری ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تدا هیزه نارازیه‌کان کۆبکاته‌وه، ئه‌مه بۆ رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و کریکاریه‌کانی گشت ئه‌حزابی کوردستانیش وایه.. ئه‌م حه‌ره‌که کردنه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌توانێ ده‌خاله‌تی جدی بکا له بنه‌ما و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌لگا که چۆنایه‌تی ئابووری و ژینگه و ده‌وروبه‌رو کۆمه‌لایه‌تی و پرۆسێسه‌کان ده‌گرێته‌وه. یانی خه‌لکی گه‌ڕه‌کێ له شاری سلێمانی ده‌توانن به شاره‌وانی شاری بسه‌لـمێنن که کاره‌بای به‌رده‌واممان ده‌وێ، یان پڕۆژه‌ی قیرتاوکردنی گه‌ره‌که‌که‌مان ده‌مانه‌وێ فلانه مقاول نه‌بێ چونکه کاره‌کانی هه‌موو به ساخته پێكده‌هینێ.. یان هه‌موو خه‌لکی شار و نوێنه‌رانیان ده‌توانن به‌رێوه‌به‌رێکی تر بۆ شاره‌وانی دیاربکه‌ن که له حزبی حاکم بێ یان نا به‌لام له خزمه‌تی کۆمه‌لانی خه‌لک بێ و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ..ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌کی حه‌ره‌که له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه. به‌لام نابێ ئاوا ساده‌و گه‌ڕه‌لاوژێ سه‌یری ئه‌م حه‌ره‌که‌یه بکه‌ین. به‌لکو حه‌ره‌که‌یه‌کی رێکخراوه‌و که‌سانی به ئاستی جیاجیا وپسپۆری تایبه‌تی به کاره‌کانی ژیان و گوزه‌ران یان تیادایه‌و رۆژانه به‌شداری راسته‌وخۆی پرۆسه‌ی به‌ریوه‌بردنن له وولاتدا یان له شاردابن.. له‌لایه‌کی تر حه‌ره‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌بۆ خواره هه‌مان کات ده‌ست به‌کاری ده‌کات، ئه‌م هاویه‌کیه و راسته‌وخۆییه له دوو لایه‌ندا له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه وله سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌توانێ کۆنترۆلی حه‌ره‌که‌ی رۆژانه‌ی رێکخراو و به‌رێوه‌بردنی بکات.. په‌یره‌وی دوو ستراتیژ له یه‌ک کاتددا زه‌مانه‌تی ستراتیژ بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌ده‌کات، ده‌بێ له په‌یره‌وی کردنیدا دوو ستراتیژی که بنه‌مای کۆمه‌لگا دیاری ده‌که‌ن چڕ بکرێنه‌وه، ئینجا کاره‌کانی تر هه‌موو له گه‌ڵ خۆیدا کیش بکات، له ئه‌مریکا به‌نموونه ستراتیژی دوو شه‌ر له یه‌ک کاتددا له سیاسه‌تی ستراتیژی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌کاردێت، له ئه‌وروپا ستراتیژی تۆره‌کانی رێگای ئاو و تۆره‌کانی بنه‌ماکان ( گشت هۆیه‌کانی گواستنه‌وه و بینا و کارگه و دام و ده‌زگاکان ده‌گرێته‌وه) بۆ ستراتیژی چۆنایه‌تی ده‌وروبه‌ر له کۆمه‌لگا به‌کاردێنن.( ئه‌مه له وولاتانی وه‌کو سوید و هۆله‌ندا و نه‌رویج و دانمارک به‌کاردێن). ئه‌م مه‌نهه‌جیه‌ته له به‌کار‌هێنانی دوو ستراتیژ ده‌کرێ له هه‌موو کات و شوێنێ دا به‌کاربێت. بۆ حه‌ره‌که‌ی ناوه‌خۆی رێکخراوه‌کان ده‌کرێ به دوو حه‌ره‌که‌ی ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ش سه‌یری بکه‌ین، ئه‌مه چاکترین هۆیه بۆ دانسی کورسیه‌کان له ده‌روونی رێکخراوه‌ی پارته سیاسه‌کاندا. بۆ هه‌موو ئالوگۆڕێ چه‌ند بنه‌مایه‌ک هه‌ن له‌مانه: 1. قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی ده‌بێ هێلی سوور بێ ئه‌مه بۆ هه‌مووان یه‌که. 2. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ( یانی ئه‌م ئالووگۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی کامه چینه) 3. چاوه‌روانیه‌کان ( ئایا چ چاوه‌روانیه‌ک له‌م ئالووگۆرانه هه‌یه) 4. هیواکانی کۆمه‌لانی خه‌لک به‌م ئالوگۆرانه چیه. 5. پرۆسێسه‌کان ( چ ئالووگۆری پۆزه‌تیف یان نێگه‌تیڤ به کۆمه‌لگا ده‌گه‌یه‌نن)لیره‌دا ده‌بێ بۆ کۆمه‌لانی خه‌لک رۆشه‌نبێ کێ به پرۆسێسه‌کان هه‌لده‌ستێ و چ رۆڵیکی هه‌یه له نێو پرۆسێسه‌کاندا.. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لک له ئیستا‌و داهاتوو ژیانێکی پڕ ژیانی ئاسووده‌و فه‌راهه‌م بژین ئه‌وه فاکتۆری کات و کاریگه‌ریه‌کان له سه‌ر کۆمه‌لگا گرنگن له گشت ئاسته‌کاندا ببینرێن و بناسرێن. کات یه‌ک ئاراسته‌ی هه‌یه و ئاسۆییه یان هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه‌یه ، کات وه‌ک موجه‌رره‌د کات به‌لام له باری کۆمه‌لایه‌تی دا ده‌کرێ کۆمه‌لگا به بازدان بۆ دواوه هه‌نگاوبنێ ( پان ئیسلامیزم له کۆمه‌لگای رۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا جوانترین نموونه‌یه‌تی)، کاریگه‌ریکان جۆراو جۆرن و له ئاستی ستوونی و ئاسۆیی دان یان به تێکه‌لاوی و ئاڵۆزیدا..یان شارراوه‌یی له کۆمه‌لانی خه‌لکدا.. ئاماده‌یی کۆمه‌لانی خه‌لک بۆ ئالووگۆره‌کان سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی گۆرانی کۆمه‌لگایه به ئاراسته جیاجیاکانی‌دا. به‌کورتی حه‌ره‌که کردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له وولاتیکی ئازاد‌دا ده‌توانێ گرێ زۆر کێشه بکاته‌وه. له نیو ریکخراوه‌ی پارته سیاسه‌کاندا بیرۆکراسی له نیوده‌با له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی سه‌رکرده‌کان ، دیموکراسی ناوه‌ندی له پارتی سیاسی جۆرێکی تر شکڵ پێده‌دا. ئه‌م جۆره جیایه له شکلی رایج. ئه‌مه‌ش ئالوگۆره له ژیانی ریکخراوه‌یی رۆتیندا.. پارته سیاسه‌کانی کوردستان به تایبه‌تی چه‌پ له ده‌ورانی ئیستا ده‌بێ زۆر ئۆتۆنۆم به ریکخراوه‌ی شاره‌کان بده‌ن، تا رۆلی کۆمه‌لانی خه‌لک له ژیانی ده‌وروبه‌ریاندا زۆر کاراو به چۆنایه‌تی چاک به‌رز بیته‌وه، به‌نموونه داواکاریه‌کانی خه‌لکی له گه‌ره‌کێکی دهۆک جیایه له سروشتی خۆیدا له گرفته‌کانی گه‌ره‌کێکی شاری که‌رکوک یان له به‌دره‌و جه‌سان و سه‌عدیه‌دا. ئه‌م سوونه‌ته کارکردن له ریکخراوه‌کان ( یانی له قاعده‌وه) زۆر چاره‌سه‌ری واقعی کۆمه‌لگا ده‌کات. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و یاساییه که گشت کۆی هه‌موو پارچه‌کانه. جا گه‌شه‌دان به پارچه‌کان یانی ریکخراوه محه‌للیه‌کانی شاره‌کان ده‌توانێ زۆر له ئالوگۆری جدی بهینێته ئاراوه. به کورتی حه‌ره‌که کردن به دوو ستراتیژ له یه‌ک کاتتدا و گه‌شه‌دان به بنکه‌ی ریکخراوه‌کان سه‌ره‌تای ئالوگۆری جدیه له کۆمه‌لگادا..
|
|
02/09/2015 |