ناره‌زایه‌تی کریکاران سنوور ناناسی

ئاسۆ حامدی
2006 هۆله‌ند

 

له‌ ساڵی پار چه‌ندین هه‌زار له‌ کریکاران که‌ نزیکه‌ی 70.000 کریکاری ئه‌ندام له‌ فدراسیۆن و ئیتحادیه‌ کریکاریه‌کانی ئه‌وروپا دژی سیاسه‌تی برۆکسل بۆ یاساکانی کۆمه‌لایه‌تی راپه‌رینیان سازدا. ئه‌م سال له‌ 14 ی فیبروه‌ری 2006  دووباره‌ کریکاران له‌ ته‌واوی وولاتانی ئه‌وروپا دژی سیاسه‌تی برۆکسل ده‌رژێنه‌ سه‌ر جاده‌ له‌ ستراتسبۆرگ.

سیاسه‌تی ئومه‌می ئه‌وروپی بۆ هه‌ماهه‌نگی سه‌رمایه‌داران و به‌ ئه‌مریکالیزه‌ کردنی به‌رهه‌مهینان و وه‌زعیه‌ته‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و شانداخزاندنی ده‌وله‌ت له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو رعایه‌ته‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان خه‌ریکه‌ ئه‌وروپا ده‌کاته‌ وولاتیکی تر..

 خه‌لکی له‌ وولاتانی ئه‌وروپایی ئه‌م سیاسه‌ته‌ لیبرالیزمه‌ نوییه‌ به‌ دژی کریکاری و کۆمه‌لانی خه‌لک ده‌زانن.

نوینه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ سیاسه‌تمه‌داری هۆله‌ندی بۆلکستاین و لیبرالیه‌کانی نوی

 ئه‌وروپاین له‌ چه‌شنی برلسکۆنی و بلیر و که‌سانی ترن..کۆمه‌لانی خه‌لک له‌ ئه‌وروپا ئه‌م که‌لتووره‌ به‌ شازو غه‌ریب ده‌زانن.

هه‌موو مرۆڤێ ده‌بێ له‌ لانی که‌می ژیان به‌هره‌مه‌ند بێ. ئه‌مه‌ ده‌سکه‌وتی کریکارانه‌و به‌ نرخی باج و سه‌رانی کریکارانی له‌ سه‌ر کار ده‌ژمیردرین، نه‌ک خیری  سه‌رمایه‌دارانه‌ بۆ خه‌لکی کریکار.

فدراسیونی سه‌راسه‌ری ئیف ئێن ڤی له‌ هۆله‌ند به‌شێکه‌ له‌ ئیعترازه‌ سه‌راسه‌ریه‌کان.

که‌ فدراسیونی سۆسیالیسته‌کان و کاسۆلیکه‌ مه‌سیحه‌کانه‌ له‌ هۆله‌ند..

14 فیبروه‌ری له‌ ستراتسبۆرگ ئالاکانی ناره‌زایه‌تی ده‌شه‌کێته‌وه‌و سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن بیری لیبرالیزمی نوێ نیگه‌رانن و ده‌بێ پاشه‌کشه‌ به‌ سیاسه‌ته‌کانیان بکه‌ن. چونکه‌ وا به‌ئاسانی بۆیان ناچێته‌ سه‌ر..

هه‌موو هێزه‌ نارازیه‌کان له‌م رۆژه‌ ئاماده‌ن، ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ کۆمه‌لگای باشتر بنیات بنێن.

گره‌وی دونیای باشتر له‌ هاتنه‌ مه‌یدانی خه‌لکی  کریکار دایه، هۆشیاری چینایه‌تی له‌ ریفۆرمی کۆمه‌لایه‌تی نایه‌وی ده‌سته‌وه‌ستان بێ‌، ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ حه‌تمه‌ن کاریگه‌ری جدیان له‌ سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌لگا ده‌بێ...

-----------------------------------------

* بۆ زانیاری سه‌یری مالپه‌ری

http://www.fnv.nl/actie

بکه‌ن.

 

           

 

02/09/2015