بـانگه‌وازێک له
کۆمیته‌ی به‌رگری له ئازادی سیاسی و بیروڕاده‌ربڕین ـ سوید
ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی ئازادی بیروڕاده‌ربڕین!
هه‌روه‌کو ئاگادارن له‌کوردستاندا پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و بیروڕاده‌ربڕین
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ڕه‌شه و فتوای کوشتنی نووسه‌رانی
ئازادیخواز له لایه‌ن ئیسلامی سیاسیه‌وه زیاتر له هه‌موو کاتێکی تر هێرش
و په‌لاماری خۆی ده‌ست پێکردووه. ئیختیتاف کردن و زیندانی کردنی د. که‌مال
سه‌ید قادر و فتوای کوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی دوو نموونه‌ی به‌رچاوی په‌ره‌سه‌ندنی
پێشێلکردنی ئازادی سیاسین له کوردستاندا.
ئه‌رکی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و ئینساندۆستی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانه ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌م دیارده ترسناکه ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و چاره‌نوسێکی تاریک‌تر و ڕه‌شتر ببات و بۆ کاتی
ئه‌وه هاتووه بۆ به‌رگری له ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ڕ ده‌نگی خۆیان به‌رز
بکه‌نه‌وه.
هه‌ربۆیه ئێمه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م ئه‌رک و پێویستی یه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
یه ، کۆمیته‌ی به‌رگری له ئازادی سیاسی و بیروڕا له ووڵاتی سوید
پێکهێناوه. بانگه‌وازی هه‌ر که‌سێکی ئازادیخوازی دانیشتوی ووڵاتی سوید ده‌که‌ین
به‌م کۆمیته‌یه‌وه په‌یوه‌ست بن، تا بتوانین یه‌کده‌ست و به توانایه‌کی
زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پێشێلکاریه سیاسیانه له کوردستان ببینه‌وه.
بانگه‌وازتان ده‌که‌ین له ده‌وری ئه‌م کۆمیته‌یه کۆببنه‌وه.
ئه‌م کۆمیته‌یه کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریه بۆ به‌رگری له
ئازادی سیاسی پێکهاتووه. هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز ده‌توانێ پێوه‌ی په‌یوه‌ست
بێت به‌م ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه.
ستۆکهۆلم : جه‌مال ئه‌یوب 0737799476
ستۆکهۆڵم : ئاسۆ باڵابه‌رز 0739524335
یۆتۆبۆری : کاروان له‌تیف 0704853105
یان به ئیمیلی کۆمیته : samanahmadk@yahoo.com
کۆمیته‌ی به‌رگری له ئازادی سیاسی و بیروڕاده‌ربڕین ـ سوید
٢٥⁄٢⁄٢٠٠٦
|