سیمبۆله نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لانی جیهان |
بارزان شوان سه‌رۆک بریتیه له کۆی چه‌ند ڕه‌گه‌زێکی ژیان ناسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که ڕه‌فتاری تاقه که‌س له هاوڵاتیانیانی دی جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش له ڕێگای ماڵبه‌تی یان میراتگری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، سه‌رهه‌ڵده‌دا. کاریگه‌ریه‌که‌شی هاوكێشی نێوان مه‌ڵبه‌ندی ژیان و ڕه‌فتاری مرۆڤه ، زۆر له گه‌لان خۆیان له کۆیله‌تی قورتار کردوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگایه‌ک به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه بنیات بنێن، که خه‌ڵکانی پسپۆر ناس سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن ، دیاره ڕه‌ڕه‌وه‌ی پێشڤه‌چوون له سه‌رانسه‌ری گه‌ردووندا وه‌ک یه‌ک نین، بیروڕای چه‌وت هه‌تا ئه‌وڕۆش زاڵه به سه‌ر هه‌ندێک له میلله‌تاندا، بێگومان بیروڕای کۆنه‌په‌رستانه، وا له خه‌ڵکان ده‌کات که ژیانیان وه‌ک سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێت و ڕۆژگاریان به کوێره‌وه‌ری تێپه‌ڕبکه‌ن. سه‌رکرده ڕۆڵیکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ به‌ر ئه‌نجامدانی کاره‌کانی سه‌باره‌ت به به باری ئابووری وبه‌رهه‌م داهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگاکان و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌که بۆ شێوه‌ی ڕابه‌رایه‌تیه‌تی . سه‌رکرده نموونه‌ی به‌رزی هه‌ڵوێست و فیداکاریه، به‌ڕیوه‌به‌ری گشت ڕیکخاره‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانه، جێگه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌میشه له نێو دڵی کۆمه‌ڵدا ده‌مێنێته‌وه، به مه‌رجیک بزانیت به چ شیوه‌یه‌ک ڕه‌فتار ده‌کات و چۆن کاره‌کانی کاریگه‌ر ده‌بێت له سه‌رگشت ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵدا. بۆ گه‌یشتنی مه‌به‌ست له سه‌رکردایه‌تی، ئه‌وه‌یه که ڕابه‌ر بۆ گشت تاک و چین و توێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بتوانێت چلۆن پارێزگاری له هه‌مان ئامانج و توانای کارمه‌نده‌کانی ده‌کات. ده‌توانین بڵێین که له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا شه‌رت و مه‌رجی هاوڵاتیان بۆ سه‌ر ڕابه‌ره‌کانیان زیاتر بوه. بێگومان ئه‌م چڕی مه‌رجانه وا کاریگه‌ر بوه که ده‌بێت سه‌رکرده ده‌ها جار کاره‌کانی سه‌ر شانی قورس‌تر بکات به‌رامبه‌ر به لێپرسراویه‌تی خۆی ڕوو به ڕووی هاوڵاتیانه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به باری ته‌ندرووستی و ئابووری میلله‌ته‌که‌ی و چۆنیش بتوانێت به‌ره‌و پێشتری ببات، له به‌ر ئه‌وه پێویستی به چه‌ند ڕاوێژکارێکی لێهاتوهه‌یه که نه‌به‌سترابێته‌وه به هیچ حیزبێک و لایه‌نێکه‌وه یاخود به چه‌ند بۆچوونێکی خۆ وویستیه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌و لێهاتوانه به شێوه‌یه‌ک بتوانن کونجێک له گرفته‌کانی ڕۆژانه‌ی سه‌رکرده پڕ بکه‌نه‌وه. هه‌ر گه‌لێک شانازی به سه‌رکرده‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌کات ، ڕابه‌ره‌که‌ش له ناو دڵی هه‌ریه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یدا جێی تایبه‌تی خۆی گرتۆته‌وه ، هه‌رده‌م وه‌ک هێزێکی به‌رهه‌ڵست دژ به دوژمنانی میلله‌ته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه ، چونکه هه‌ر به خۆی سه‌رچاوه‌ی رۆح و ئیلهامه، کانیاوی بیر‌و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌یه.. به‌باوه‌ڕه‌وه ده‌توانم بڵێم که به بۆنه‌ی بۆچوون و خۆڕاگری و گوته‌کان و کرده‌وه‌ی ئه‌م جۆره سه‌رکردانه، وای لێکردوون ببن به ئاسۆی ڕووناکی میلله‌تان تا هه‌تایه . جگه له‌وه ی که ده‌بێته هۆی یه‌کگرتنی چین و توێژه جیاوازه‌کانی نێوکۆمه‌ڵ، هه‌ست و نه‌ستی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ به خودی ئه‌و سه‌رکردیه‌وه خۆی ده‌نوێنێ بوونی ئه‌م جۆره بلیمه‌تانه به هۆی بیر‌و بۆچوون و ڕابه‌رایه‌تیانه‌وه که کاریگه‌ر بوونه له که‌له‌پووری نێو کۆمه‌ڵگاداو تێری کردوون، که که‌سانێکی وا لێهاتوویان لێ درووست بووه. ئه‌ویش له‌وه ده‌چێت که بوونی ئه‌م جۆره ئه‌ستێرانه به‌ڕاستی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که میلله‌ت زیاتر ئاگادار بنه‌وه و زووتر هه‌وڵی گه‌ییشتنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌و پشڤه‌جوونی داد و مرۆڤایه‌تی و کاردانه‌وه‌ی رۆژانه‌ی بداته‌وه.. میلله‌تی کورد له‌م ڕۆژه‌دا زۆر پێویستی به سه‌رکرده‌یه‌کی ولۆیه که ببێته مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و فیداکاری ، ڕه‌نگ داته‌وه له نێو گشت میلله‌تانی جیهاندا، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد تا وه‌کو ئه‌وڕۆش بێ ده‌وڵه‌ته، هه‌رگیز میلله‌ت نه‌کات بیر له‌وه بکاته‌وه که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بێ سه‌رو شوێنه‌و بێ خاوه‌نه و له نه‌بوونه‌وه هاتوه، هه‌ر گه‌لێک سه‌ربه‌رزی خۆی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که بووه به مایه‌ی خۆلێبوردن و مافی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌ی، وه‌ک چۆن تاکه خه‌ڵک شانازی به خێزانه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌کات به هه‌مان شێوه گه‌لیش شانازی و بیری خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیه‌وه. هه‌ر میللتێک له جیهاندا چه‌ن که‌سانێکی لێبۆته‌وه که کردوونی به ڕێنیشانده‌ریان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌رزی نرخی مرۆڤایه‌تی بردوون، که‌وا کاریگه‌ر بووبێت له‌وه‌ی میلله‌ت دوور که‌وێته‌وه له هه‌سته رۆتینیه‌کان ئه‌وییییش هه‌ست کردنه به نه‌بوون و له‌ناوچوون،بێگومان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که کوردیان ژێر ده‌ستی خۆ کردبو ده‌یان ویست بڵێن که نه‌ته‌وه‌ی کورد پاشماوه‌ی چه‌سپاندنی زه‌بری شمشیرو ئاینه جودا جوداکانه به‌سه‌ریاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کورد به‌خۆی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک خه‌باتی بێ هاوتایه له مێژوودا. وه‌ک چۆن گه‌لانی جیهان شانازی ده‌که‌ن به سه‌رکرده‌کانیانه‌وه، ئێمه‌ی کوردیش هه‌روه‌ها سه‌ربه‌رزین به ڕابه‌ره‌کانمانه‌وه، خۆ ئێمه چیمان که‌متره له کۆمه‌ڵانی تر! ئه‌گه‌ر بێت و ئامریکا شانازی بکات به لینکۆلن که دیله‌کان و پێستڕه‌شه‌کانی ئه‌وو وڵاته‌ی ڕزگار کرد، وه هه‌ر وه‌ک چۆن غاندی به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه هیندستانی گه‌یانده سه‌ربه‌خۆیی خۆی، هه‌روه‌ها ئێمه‌ی کوردیش زۆر ناودار و سه‌رکرده‌مان هه‌بوه، یه‌کێک له و پێشڕه‌وانه خانی ده‌مده‌مه که به‌ڕاستی به نیشانه‌ی هه‌ڵگری ئاڵای سه‌ربه‌ستی ده‌ژمێدرێت به‌وه‌ی که چۆن به‌ره‌نگاری داگیرکه‌رانی کردبۆوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وان به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه ، دوژمنان ئه‌م تیره‌یه‌یان له بندا له ناو برد و کوشت ، ، یه‌کێک له هه‌ره ناوداره‌کانی کورد ئه‌حمه‌دی خانیه که بێگومان باسی کوردایه‌تی و لێهاتوویی له دوو دێڕدا ناشێت بکرێت. جگه له‌وانیش بگره شێخ سه‌عیدی پیران وه شێخ مه‌حموودی نه‌مر، شێخ عه‌بدواللا و خانه‌واده‌ی به‌درخان که مێژووی کوردیان به ڕه‌نگی ئاڵتوونی پڕ کردۆته‌وه، تا ده‌گه‌یته پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ناوداری کورد بارزانی نه‌مر که بوون به نمایینده‌ی توانای خۆڕاگرتن و کۆڵنه‌دان له ژیانی خه‌باتو فیداکاریدا. نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویستی به وه‌چارخانێکی تر هه‌یه، ئه‌و گۆڕانکاریه‌ش ده‌بێت به‌ڕاستی له ئاستی گه‌لدا بێت. ئه‌مه له لایه‌که‌وه له لایه‌کی تره‌وه ش ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ی گه‌ل ده‌بێت گونجاو بێت له گه‌ڵ گۆڕانکاری دیموکرا‌تی ئه‌م جیهان و سه‌رده‌مه‌دا ، به تایبه‌تی گه‌لی کورد ، به‌ر له نه‌ته‌وه‌کانی دی پێویستی به‌م ڕێچکه‌یه هه‌یه ، نه‌ریت ویاسای ئابووری خۆی به گوڕ ڕێک وپێک بکات و باشتر بکات. ئه‌م گه‌له بۆ هه‌موو جیهانی ئاشکرا کرد که له‌گه‌ڵ یه‌کبوونه‌وه‌ی ئیداره‌کانن. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان چاکتر بکه‌ن، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که به تێکڕایی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، وه به باشیان زانی که ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بکه‌ن بۆ ئه‌م گه‌له بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پرۆژه دیموکراتیه. خۆپیشاندان و سازکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێت زۆر ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ هه‌موان، گه‌ر ده‌سته‌ڵات هه‌ستێت به گژایه‌تی و دژایه‌تی تاک و چین و لایه‌نه‌کانی سیاسی و ڕامیاری دی له کوردوستاندا، که ئه‌م لایه‌نانه بۆ سه‌قامگرتنو پێشکه‌وتن و ته‌قه‌ڵاو ڕه‌خنه‌ی به جێی ئه‌م پرۆژه‌یه تێده‌کۆشن ،خۆی له خۆیداو ده‌بێته جێی نیگه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تاوه‌کو ئێستاش له گه‌ڵ دۆزی کوردن. زۆر سیاسه‌تمه‌داری ووڵاتانی ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن بزانن که ئه‌م کێشمه کێشمه‌یه چی به‌سه‌ر دێت! بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان له دواییدا بتوانن هه‌ڵوێست ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر به‌م دژایه‌تیه. ده‌بێت زۆر به ڕاشکاوانه بڵێین که بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ته‌وه‌ی کورد له عێراقدا دڵخۆشی و هیوایه‌کی ڕادده به‌ده‌ریان پێشان دا. که سه‌رده‌مانێک بوو ئه‌م گرژی و به‌یه‌کدا چوونه‌ی ئه‌م دوو زلهێزه‌ی کوردوستان ببوو به مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌م گه‌لی کورده، ئه‌م ئاره‌زوو ده‌ربڕینه‌یان به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، بۆزامن کردنی پاشه‌ڕۆژێک و داهاتوویه‌کی گه‌ش بۆ کوردوستان، که چه‌نده‌های ساڵه ئه‌م گه‌له ده چاوه‌ڕوانبووندایه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که میلله‌تی کورد جارێکی که هه‌رگیز پشتیوانی له هیچ دکتاتۆرێک ناکات، جگه له‌مه، خواست و ویستی گه‌له به‌ره‌و ڕۆژگارێکی پڕ له ئاسووده و ڕزگاربوونه له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ئابووری و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و بیروباوه‌ڕێکی ئازاده. به مه‌زه‌نده‌ی من له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییه‌دا گه‌لی کورد زه‌حمه‌تی کێشاوه و فیداکاری و قاره‌مانێتی نواندوه، وه هه‌روه‌ها بوه به خاوه‌نی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵ بۆ دووباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه مێژوویه‌کان، هه‌ر بۆیه وا به ئاسانی ئه‌م به‌سه‌رهاتوو پێشبڕکێ کردنه له ده‌ست نادات،وه هه‌روه‌ها جارێکی تر خۆ به‌ده‌سته‌وه نادات بگه‌ڕێنه‌وه ژێر باری دیکتاتۆریه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی تاکه حزبی. هه‌ر وه‌ک زانراوه که وه‌ستان و نه‌جووڵان به‌ره‌و خۆ بپێشڤه برن و کۆشش کردن بۆژیانێکی ئاسووده و ئا‌ینده‌یه‌کی گه‌ش، سه‌ده‌مێکی کاتیه وه هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی هزرو فکری له جیهاندا هه‌میشه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌دات و هه‌رگیز به‌ره‌و پاش پاشگه‌ز نابێته‌وه. تاقیکردنه‌وه‌ی کوردی کوردوستانی عێراق سه‌باره‌ت به زۆردی حوکم کردن، به تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایه‌دا به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رچاون بۆ لێپرسراوان که ده‌بێت کرده‌وه‌وسیاسه‌تی کورد به‌ره‌و کوردوستانێکی دیموکرا‌تی که سوودی بۆ نه‌ته‌وه‌و پاشه‌ڕۆژی ووڵات هه‌بێت و هه‌وڵ بدرێت بۆ.به‌رپابوونی سه‌ربه‌ستی له نێو گشت چین و توێژه‌کانی گه‌لدا. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له چوارچێوه‌ی جیهانێکی ئا‌زاد دا بۆ به‌رده‌وام بوونیان له ژیانێکی به‌خه‌وه‌ر و کامه‌رانیدا، دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه پێشکه‌وتوه وه ده‌بێت هه‌رواش بێت. به بیروڕاو لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان که‌ڵک له حوکمه‌که‌یی و گه‌له‌که‌ی و تاقیکردنه‌وه‌کانی پێشوو وه‌ربگرێت وه‌با باشی ئاگاداری بار‌و دۆخی سیاسی گه‌لانی دیکه‌ی ئه‌و جیهانه بێت و ڕه‌فتاری به پێویستی ڕۆژانه‌ی له گه‌ڵدا بکات. نابێت کارێکی وا بکرێت له‌کوردوستانی ئه‌وڕۆدا، که ببێته له‌ده‌ستدانی باری سیاسی و ئارامی گشتی. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ی بۆمان ڕێک که‌وتوون، نابێت پشت گوێ بخرێن وه به گشت تواناکانی گه‌له‌وه ده‌بێت دژ به تێرۆر و کوشتن و بڕین ببینه‌وه،ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا زیره‌کیه‌کی ته‌واوی ده‌وێت. بۆبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان، ده‌بێت سه‌رکرده‌ی کورد له پێش چاوی میلله‌ت و هاوڵاتیانی خۆیی و گه‌لانی جیهاندا، هوشیارانه کار بکات و ڕاز و نیازی گه‌ل به جێ بێنێت و کاره‌کانی له گه‌ڵ سیاسه‌تی نوێی نێو ده‌وڵه‌تیدا بگونجێنێت.
|
|
02/09/2015 |