شاری که‌رکوك و.............................دیواری به‌رلین...! |
بارزان
شوان هه‌ر چه‌نده لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ڵاوگێر ده‌که‌مه‌وه‌و لێی ده‌کۆلمه‌وه،ده‌بینم ته‌نها هه‌ر کورد خاوه‌نی کوردوستان بوه، هه‌رچه‌نده ڕاسته زۆر له میلله‌تانی جۆراو جۆری تریش به ئاشتی خوازانه به پا ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه له‌گه‌ل بنه‌چه کورده‌کانی به‌ر له درووست بوونی مێژوه‌وه ، وه‌ک میلله‌تانی ڕاسای و گۆتی و مێدیکانه‌وه ژیاون و رێزیان لێ گیراوه، به دوای ئه‌وانیشه‌وه چه‌نده‌ها میلله‌تانی نامۆی تریش ڕوویان کردۆته کوردوستان و جێ نیشینی بوونه‌و ماونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رئه‌وڕۆ به ته‌نها ئاوڕ بده‌ینه‌وه سه‌ر مێژووی شاری به ڕه‌گه‌زکوردی که‌رکوك، ئه‌وا زۆر به ڕاشکاوی و به ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و شاره پیرۆزه جه‌ند بۆ ئێمه‌ی کورد گرنگی ستراتیژی هه‌بوه ، چونکه هه‌ر له کاتی میدیکانه‌وه گه‌لی کورد بۆ هه‌موو ئاین و بۆچونه‌کانی میلله‌تانی تره‌وه ڕێزی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌ستاون به پاراستنی ماڵ و مان و بوونیان دژ به دوژمنه‌کانیانه‌وه ، نموونه بۆ ئه‌م ڕووداوه مێژوویانه زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڵای من گرنگه ته‌نها شاری که‌رکوکه، که کورده‌کان به‌ر له 2500 ساڵ له‌مه‌و پێش، چۆن توانیویانه به‌رگری له‌هێڕشه‌کانی دژ به جووله‌که‌کان بکه‌ن و بیان پارێزن وه هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتیان نواندوه دژ به هێرشی ئاشوریه‌کان و هاوڵاتیانی جوویان له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی ئاشووره‌وه ڕزگار کردوه. یه‌کێک له هه‌ره پێغه‌مبه‌ره به باوبانگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه نوێنه‌ری خودا، پێغه‌مبه‌ر دانیاڵ بوه، ئه‌و به خۆی یه‌کێک له نه‌وه‌کانی جوو بوه، که ئێستا ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی له شاری که‌رکوک به خاک سپێردراوه، زۆربه‌ی زۆری جوووله‌که‌کانی جیهان به شه‌یدای ئه‌و ڕۆژه‌ن که بتوانن سه‌ر بده‌ن له جێ و شوێنی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان، به مه‌رجێک زه‌مینه‌ی ڕووخساویان له باری ئاسایش و ئارامیه‌وه بۆ هه‌ڵبکه‌وێت ، ئه‌م شاره ئه‌گه‌ر بێت‌و بایه‌خی به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو وڕێک و پێکی ئاوه‌دانی به شێوه‌یه‌کی شارستانێتی بۆ دابڕێژرێت، ئه‌و کاته بێ گومان ده‌بێته شارێکی پیرۆز بۆ زیاره‌ت کردن و سه‌ر لێدانی ئاینی جووله‌که‌کان، هه‌ر وه‌ک چۆن شارانی مه‌ککه و نه‌جه‌ف بۆ موسڵمانان پیرۆزه ، به هه‌مان شێوه که‌رکوکیش ده‌بێت به یه‌کێک له شاره ناودار و پیرۆزه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌مین .. نموونه‌یه‌کی مێژوویی تریش بۆزایه‌ڵه کردنی ئه‌م ڕوانگه‌یه ئه‌وه‌یه، که هه‌ر کورد بوو نه‌وه‌ی گاوره‌کانی له چنگی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆمه‌کان ڕزگار کرد بوو ، کاتێک که پیاوه بازرگان و ئه‌ستێره ناسه میدیه‌کان بۆ جووله‌که‌کانی فه‌ڵه‌ستینیان ڕوون کرده‌وه، وه‌ک چۆن له په‌ڕتووکی ته‌ورات نووسراوه‌ته‌وه ،که دیارده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رێکی دیکه ده‌دات ، هه‌ر ئه‌ستێره ناسه میدیه‌کان بوون که به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌وی پێشووتر به یارمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌که‌وه بۆیانده‌رکه‌وت و ڕایانگه‌یاند که پێغه‌مبه‌ری گاوران واته مه‌سیح له دایك ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه ده‌بێت جوه‌کان ئاگاداری خۆیان بن له وه‌ی که رۆمه‌کان ده‌یانه‌وێت پێغه‌مبه‌ر عیسا د.خ له نا‌و به‌رن و بکوژن ،جا هه‌ر بۆیه میدیه‌کان یارمه‌تی وڕێگایان بۆ یوسف و مه‌ریه‌می دایکی مه‌سیح خۆشکرد که بتوانن له سه‌ره‌تای سالی زایینی‌دا کۆچ بۆ میسسر بکه‌ن ،هه‌رچه‌نده به دوای بارکردنی خێزانی یوسفیشه‌وه به‌ره‌و میسر، ڕۆمه‌کان بڕیاریان دا که هه‌موو منداڵه کۆرپه‌کان تا ته‌مه‌نی دوو ساڵیش بکوژن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵین پێ گه‌یشتبوو گوایه مه‌سیح له دایک بووه. من نامه‌وێ درێژه به بابه‌ته‌که‌م بده‌م به‌ڵام ته‌نها روونکردنه‌ویه‌ك بوو که کورد له کۆندا به به‌رده‌وام هه‌تاوه‌کو ئێستاش رێزی له‌هه‌موو ئایین و بۆچوونه جوداکان گرتوه. وه ئه‌و رێک‌ه‌وتن و په‌یمان نامانه‌ی نێوان بابلییه‌کان و میدیه‌کان بۆ لێدانی ئاشوریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاشووریه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌له‌ک ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری خه‌ڵکانی کوردیان دابوو له‌و ناوچانه‌ی که به زۆردی داگیریان کردبوو، هه‌ر بۆیه میدیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه و بابلیه‌کانیش له باشووره‌وه هێڕشیان برده سه‌ر ئاشووریه‌کان و له سه‌ر ته‌ختی پادشایییان لابردن و زۆربه‌شیانی له بنه‌ڕه‌تدا به خاک و خۆڵ سپارد و له ناوبرد . ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه ..! ده‌بێ میلله‌تی تورك که‌ی کوردوستانیان داگیر کردبێ، که‌وا ئه‌وڕۆ هه‌ندێ به ناوی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌شێک له خاکی کوردوستان بکه‌ن به پارچه‌یه‌ک له ووڵاتی تورکان و پێشێلی به‌سه‌ر جوغرافیای کورده‌وه بکه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی کورد به ناچاری ده‌رگای ووڵاتییان بۆ هێڕشه‌کانی مه‌غول و تورکه‌کان کرده‌وه، به هیچ شیوه‌یه‌ک کورد به ڕه‌زامه‌ندی خۆی ووڵاته‌که‌یان نه‌دا به ده‌سته‌وه به‌ڵکو ئه‌و داگیرکردنه‌شیان به دوای چه‌نده‌ها شه‌ڕو شۆڕ و چه‌نگه‌وه بووه، ، تورکه‌کان به شه‌ڕ توانیان بێنه نا‌و وڵاته‌که‌مانه‌وه، ئه‌و هاتنه‌شیان بوو به هۆی کاولی و نه‌هامه‌تی له زۆر ناوچه‌ی کوردوستان و سه‌ده‌ها دێهات وێران کران و هه‌زاره‌ها کوردیان له نا‌و برد، زۆر به دڕه‌ندانه کوردستانیان گرت و تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتیشیان په‌یدا کرد ماوه‌یکی زۆری خایاند. خه‌لکانی کوردیان ده‌ربه‌ده‌ر کرد و به زۆردی له سه‌ر خاکی باوباپیرانیان دوورخستنه‌وه. هه‌ر له دوای ده‌سته‌ڵات و حوکمکردنی کوردستان، ڕۆڵی تورک به ناوی ئیسڵام و ئیمبراۆتریه‌تی عوسمانیه‌وه زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ند و به‌رده‌وام بوو ، زۆربه‌ی کارمانده‌کانیان تورك و خه‌لکانی بیانی بوون له کوردستان دا ، به‌ڵام له دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م و دابه‌شکردنێ کوردستان له رێگای به‌ستنی په‌یمانه‌کانی، سیڤه‌رو لۆزانه‌وه، تورکه‌کان توانیان خه‌ڵکانێکی ساویلکه به پاره و پوول بکڕن و فێری زوبانی تورکیان بکه‌ن، که ئه‌م ڕه‌وته مه‌رجێک بوو بۆ وه‌رگرتنیان له ده‌زگاکانی ده‌سته‌ڵاتی تورکه‌کانه‌وه، دوای تێکه‌ڵبوونیان به ژن و ژن خواستنه‌وه له گه‌ڵ میلله‌تی کوردا، ده‌بینین ئه‌وڕۆش هه‌ندێک له به‌رماوه‌کانی ڕه‌چه‌ڵه‌ی تورکی به‌جێ ماون له کوردستاندا وه‌ک هه‌ندێک له خێزانه‌کانی نه‌وتچی و ئاو چی و دوغره‌مه‌چیو.....هتد که به ڕاستی ئه‌مه بوو به هۆی مانه‌وه‌ی ناوی به نا‌و تورکمانه‌وه له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی کوردوستاندا،،، واته ---پیاوی تورك ، ئه‌مانه هه‌ر مانه‌وه له‌م ناوچانه‌دا تا وه‌کو ڕۆژگاری ئه‌وڕۆشمان، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تورک وه‌ک ده‌سته‌ڵات نه‌یتوانی تا هه‌تایه له کوردوستاندا بمێنێته‌وه ، به‌ڵام وه‌ک دیاره له‌و خه‌لكه‌ی که تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی کوردوستاندا ماونه‌ته‌وه و زمانی تورکی زانیوه، خۆیان به شارستانی تر ده‌زانن له زۆربه‌ی خه‌ڵکی ساویلکه‌ی ناوچه‌که، ئه‌ویش به گومانی ئه‌وه‌ی که زوبانی تورکی زمانێکی بنه‌ڕه‌تیه و له زۆربه‌ی دام و ده‌زگا میریه‌کاندا به کار ده‌برێن وزوبانێکی بیانی گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌توانن به‌کاری بێنن ، ئه‌م دیارده‌یه مخابن زۆر له‌و شوێنانه‌ی که پێشتر تورکان دسه‌ڵات داربوون به سه‌ریاندا مایه‌وه، وه‌ك ناوچه‌ی که‌رکوك و ده‌ورو پشته‌که‌ی و سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر و هه‌ندێ له ده‌ورو به‌ری شاری موسڵیش وه‌ك ته‌له‌عفه‌ری گرتۆته‌وه . له‌به‌ر کزی و نه‌بوونی هێزێکی ده‌ره‌کی یارمه‌تیده‌ر بۆ کورد‌و نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی کوردی به توانای دوژمن شکێن، ده‌بینین ئیستاش ئه‌و کێشه‌یه هه‌ر به‌رده‌وام وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، که هه‌رده‌م کوردان له سه‌ده‌کانی شه‌سته‌کان و هه‌فتاکان هه‌رپێویستیان به هاوکاری تورک هه‌بوه‌و یارماتیان لێ وه‌ر‌گرتوون، جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بووبێت، نامه‌وێت من لێره‌دا درێژه به ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و سه‌دانه بده‌م. له به‌رهۆی باری جوغرافی ئه‌مڕۆش کورد هه‌ر پێویستیان به ووڵاتی تورکیاوه هه‌یه، وه هه‌روه‌ها له کاتی دابه‌شکردنی پیتاک و خواردن و یارماتی خۆراك، تورکه‌کان به هاوپه‌یمانی ڕێکخراوه تورکمانه‌کانی کوردوستانی عێراق توانیان ده‌نگی خه‌ڵکانێکی زۆری کوردی هه‌ژار بکڕن و به تورکمان له قه‌ڵه‌میان بده‌ن و شوناسنامه‌شیان بگۆڕن، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر هۆی نه‌بوونی و که‌م ده‌رامه‌تی کورده‌وه بوو. ئه‌م کاره ناڕه‌وایانه به به‌ر چاوی لێپرسراوانی کوردیشه‌وه ده‌کران ، به‌ڵام دوای ئازاد کردنی ووڵاتی عێراق به یارمه‌تی وڵاتانی هاوپه‌یمانانه‌وه ، تورکمانه‌کان ئه‌وڕۆ خۆشیان جۆره پاشگه‌زیه‌کیان له‌م ڕوواڵه‌ته‌وه لێ تێبین ده‌کرێت ، جگه له‌وانه‌ش زۆر به ڕاشکاوی ده‌بینین چلۆن باری ئابووری خه‌ڵکانی کوردوستانی کۆڵنه‌ده‌ر به ئالیکاری ووڵاته هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و باشترێش ده‌بێت هه‌ر بۆیه زۆر به ڕوونی ڕه‌چاو ده‌کرێت چلۆن ڕێژه‌ی تورکمانه‌کان به‌ره‌و کزی ده‌ڕوات و کزتریش ده‌بێت . زۆرگرنگه بۆ کورد بتوانن ڕاستیه‌کان بۆ گشت گه‌لانی جیهان روون بکه‌نه‌وه ، که هیچ ناوچه‌یکی دیاریکراو به زۆرینه‌ی بوونی تورک له ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردوستاندا به دی ناکرێت و نیه،به داخه‌وه ئه‌وڕۆده‌بیستین و ده‌بینین که هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵات دارانی کورد له رۆژنامه‌کانی تورکیا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که مافی فیدراڵی یان حوکمێکی لامه‌رکه‌زی بۆ تورکمان له کوردوستانی عێراقدا به نیازن دیاری بکه‌ن ، وه‌ك چۆن زیاتر له 20 ملیون کورد له تورکیا ناوچه‌یه‌کی ئازادکراویان هه‌بوبێت یان ته‌نانه‌ت بوێرن که بڵێن ئێمه کوردین. ڕاسته هه‌ر میلله‌تێک و هه‌ر گرووپێکی ئاینی مافی ژیانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه له نا‌و چوارچێوه‌ی فیدراڵیه‌تی کوردی‌دا ، به‌ڵام نه‌وه‌که فیدرالیه تێك بێته کایه‌وه له نا‌و فیدراڵیه‌تی کوردوستاندا ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بیر له داواکردنی فیدراڵیه‌ت ده‌که‌ن بۆ تورکمان،ده‌بێت دیوارێکی بلندی وه‌ك دیواره‌که‌ی به‌رڵین به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن له ناوه‌ڕاستی شاری که‌رکوکدا ، که بۆرووخاندنی دیاورێکی ولۆ له نا‌و شاری که‌رکووکدا نه‌وه‌که ته‌نها نزیکه‌ی 50 سالێک ده‌خاێنێت، به‌ڵکو ئه‌و دیواره درووست کراوه وه‌ك دیواره‌که‌ی به‌رڵین نابێت، مه‌گه‌ر دوای سه‌د ساڵی تر ئه‌و دیواره ته‌نها به لافاوی خوێن بتوانرێت بڕوخێنرێت. بۆ ڕوون کردنه‌ویه‌کی زیاتریش حه‌ز ده‌که‌م بیهێنمه‌وه یادی کورد که سه‌رۆک و بلیمه‌تی کورد موسته‌فا بارزانی ئه‌م شاره‌ی به دڵی کۆردوستان نا‌و بردوه‌و، به‌ڕێز مام جه‌لالیش شاری که‌رکوکی به قودسی کوردوستان داناوه.
بارزان
شوان
|
|
02/09/2015 |