میلله‌ت و سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دیموکراتی |
بارزان شوان مه‌به‌ست له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که چۆن ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوانین سوود وه‌ربگرین له مێژووی بنه‌ماو بناغه‌ی به‌رپابوونی دیموکراتیه‌ت، وه به له‌ز تێکۆشین و هه‌وڵده‌ین بۆ بنیاتنان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان وه‌ک گشت گه‌لانی ئازادی جیهان. دیموکراتیه‌ت ئه‌و ده‌رگا یاساییه ئاواڵه‌یه نیه که هه‌ر که‌سه به خواست و ویسته‌کانی خۆی لێکیداته‌وه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا کۆمه‌ڵێک له ما فی ڕه‌وای هاوڵاتیه، که ده‌بنه هۆی دامه‌زراندنی ووڵات و چێ‌کردنی ده‌وڵه‌تێێکی سیاسیی. ڕه‌چاونه‌کردنی خودی دیموکراتیه‌ت، ده‌بێته هۆی پێشێلکردنی یاسا‌و مافه‌کانی گه‌ل، هه‌ر دیموکراتیه‌ته که هه‌تاوه‌کو پادشا‌و سه‌ره‌ک کۆماره‌کانێش ناچار ده‌کات، ملکه‌چی یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بن. دیموکراتیه‌ت به‌خۆی بڕگه‌گرێیه‌کی سیستێمی کۆمه‌ڵگایه، که له بیر وبۆچوون و هزری مێشک پێکهاتوه، ئه‌م چه‌ند بیروباوه‌ڕه له خودی ناو‌ی دیموکراتی دێرینتره. بناغه‌که‌ی یه‌کسانی ویه‌ک نرخی تاک و چین و توێژی کۆمه‌ڵه ، ئه‌مه هه‌ر به خۆی هێنده‌ی مێژووی پێکهاتووی مرۆڤ کۆنه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که تا وه‌کوو ئێستاش زه‌حمه‌تی تێگه‌یشتنیمان هه‌یه. دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌رکه‌وت بۆمان که‌ئه‌م بڕگه‌یه به‌ته‌نها ناتوانێت تا هه‌تایه مانه‌وه‌و ژیانی مرۆڤ بپارێزێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هاتنی هیتله‌ره بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵات که له ڕوانگه‌دا ئه‌و به‌خۆی به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ی خه‌ڵکی هاته بژارکردن، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا گه‌لێک له هاوڵاتیانی ئا‌ڵمانیا به‌ڕاسته‌وخۆ، بوون به پاڵپشتی هاتنی فاشیه‌ت و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی ، هه‌ر بۆیه له ساڵی ١٩٤٥دا نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان هاته کایه‌وه و له ساڵی ١٩٤٨ یشدا. یاسای مافی مرۆڤ هاته سه‌قامگرتن . رۆبه‌رت دالی فه‌یله‌سووفی ئا‌مریکی له سێ بڕگه‌دا بناغه‌ی بنه ماکانی دیموکراتی ده‌کۆڵێته‌وه‌و ده‌ڵێت که! ١_ هه‌ر مرۆڤێک شایه‌نی ماف و پله وپایه‌ی خۆیه‌تی. ٢_ هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو یاخود گه‌نج به گشتی به خۆی بڕیاری چاره‌نووس وئاره‌زوه‌کانی خۆی ده‌دات ٣_هه‌رمرۆڤێکی گه‌شه کردوو ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتوه که به‌خۆی بڕیاری بیروباوه‌ڕ و بۆچوونی خۆی ده‌دات. ووشه‌ی دیموکراتی له زمانی یۆنانیه‌وه هاتوه وه ماناکه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاخود (سه‌رپه‌رشتی میلله‌ت) ده‌گرێته‌وه. ئه‌و فۆرم و ئادگاره‌ی که یۆنانیه(گرێکیه) کۆنه‌کان به‌ر له ٤٠٠ ساڵی پێش زایینی دا به‌ڕێوه‌یان ده‌برد ،ده‌توانین بڵێین چاتر بوو له ئادگاره‌کانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له‌و کاته‌دا گشتیان له‌سه‌ر گردی (پنیوکسدا) کۆ ده‌بوونه‌وه و به تێکڕایی بڕیاریان ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی که ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێن. ئه‌م به‌ڕیوه‌بردنه به‌رداوام بوو تا وه‌کو ساڵانی ٣٠٠ی پ.ز ، به‌ڵام له‌وه به دواوه تا وه‌کو ساڵی١٥٠٠ زایینی ئایین و سیاسه‌ت شان به شانی هه‌ڤدی ده‌سته‌ڵاتدار بوون. بنه‌ماکانی دیموکراتی وایان لێهاتبوو که سه‌رۆک تیره‌و ئه‌میر و پادشاکان ببوون به ناردراوی (نوێنه‌ری) خودا و ئه‌وان بۆیان هه‌بوو گشت بڕیارێک ده‌رکه‌ن و بیکه‌ن به یاسا، ئه‌م کاره‌ساته به‌رده‌وام بوو تا وه‌کوو هاتنی مارتین لووته‌ر له شاری ڤیتته‌نبۆرگی ئاڵمانیادا، وه هه‌ر ئه‌و ٩٥ تێزی بۆ گۆڕانکاری دامه‌زراند. له ڕاستیدا ئینگلیزه‌کان بوون به هۆی پێشکه‌وتنی دیموکراتی کاتێک که دوو فه‌یله‌سووفی وان به ناو‌ی توماس هۆببس و ژۆن لۆکک به‌رنامه‌ی نوێیان داڕشت، که تێیدا هاتوه و ده‌ڵێت! ده‌سته‌ڵات به هیچ شێوه‌یه‌ک له خوداوه‌نده‌وه نه‌هاتوه به‌ڵکوو له میلله‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاوه، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ش پێکهاتوه له رێکه‌وتن له نێوان ده‌سته‌ڵات و گه‌له‌وه، به واتای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت خزمه‌تکاری ده‌سته‌ڵات نیه به‌ڵکو ده‌سته‌ڵات به‌خۆی خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه. ساڵانی کۆتایی١٦٠٠ و سه‌ره‌تاکانی ساڵانی ١٧٠٠ به چه‌رخی ئاگاداری و ڕوونکردنه‌وه ده‌ژمێردرێت. یه‌کێک له هه‌ره مه‌زنه گۆڕانکاریه‌کان شۆڕشی فه‌ره‌نسایه که له ساڵی ١٧٨٩ دا ڕوویدا، هه‌موو چینه‌کانی گه‌ل هێڕشیان کرده سه‌ر قه‌ڵای باستێل و گرتیان، له دوای چه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا مه‌ڵبه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی میلله‌ت دامه‌زراو مافی چاره‌نووسی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یان تیادا چه‌سپاند. به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سووفی ئه‌م چه‌رخه فه‌ره‌نسیه‌ک بوو بوو به ناو‌ی چارلس لویس دێمونستێک که بووبه دامه‌زراندنی دوو بیر و بۆچوون ئه‌ویش به یه‌کجاری کاری کرده سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراتی، یه‌که‌میان دابه‌ش کردنی ده‌سته‌ڵات بوو دوه‌میشیان دامه‌زراندنی بنه‌ما یاساییه‌کان بوو که پێکدێت له بنکه‌ی بڕیاردان که پارله‌مانه و میریه که به جێبه‌جێ کردنی بڕیاره ده‌رچوه‌کانه و داد و دادوه‌ریه که ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و کاره‌که‌ی پێک دێت له پشکنین و سره‌په‌رشتی ئه‌م ئۆرگانانه. چوارچێوه‌ی دیموکراتی به‌ستراوه به‌چۆنێتی و هه‌ڵسانگاندنی تاکه جیاوه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵ وبناغه‌که‌ی یه‌کسانی و ماف و نرخی مرۆڤ و چین و توێژه‌کانی گه‌له، مه‌رجه‌که‌ی گرێدراوه به بیروباوه‌ڕوی ئازاد و حوکم‌و دادی سه‌ربه‌خۆوه و به هیچ جۆرێک به ده‌سته‌ڵاته‌وه گرێ نه‌دراوه. مه‌رجه‌کانی دیموکراتیه‌ت هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆیه، ئه‌مه‌ش کارمه‌ند ده‌بێت به‌و جۆره پارته سیاسیانه‌ی که کار ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، که له گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی میلله‌تدا یه‌کده‌گرنه‌وه بۆ دواڕۆژێکی گه‌شبین بۆ گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. کۆمه‌ڵ پێشده‌که‌وێت به ده‌زگا کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بێلایه‌ن، نه‌به‌ستراوه به باوه‌ڕی چین‌و دهسته‌ڵاتێکی سیاسی، له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه‌ی که گورجوگۆڵانه کارده‌که‌ن له نێو چینه جۆراوجۆره‌کانی گه‌لدا، ئه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی جه‌ماوه‌رن که به شێوه‌یکی ئازادانه بیرده‌که‌نه‌وه. به‌رپرسی سیاسی خواستی گه‌له له‌و حیزبه‌ی که حوکم ده‌گێڕێ له وڵات‌دا. ده‌ستگاکانی ڕۆشنبیری و خوێندن و لێ کۆڵینه‌وه و زانیاری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاشکرا بناغه‌یه‌کن بۆ ڕێکخستنیان، کولتوورێکی دیموکراتی بۆ یه‌کسانی و ڕێز و خۆگرتن به‌رامبه‌ر بۆچونه‌کانی تاکو گروپه‌کان، هه‌ر به‌خۆشیان له‌نێو ئه‌م ڕواڵه‌تانه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه‌و ده‌بنه بنامایه‌کی بناغه‌یی بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت له نێو گشت چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵدا. دیمۆکراتیه‌تێکی باش له‌نێو ده‌زگاکان و په‌یمانگاو چینه‌کانی ده‌وڵه‌تدا، داوای به‌شکردنی ده‌سته‌ڵاته ده‌کات. به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵ و پێشخستنێان ده‌بێته هۆی سه‌قام گرتنی دیموکراتی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ڕه‌وایانه دابه‌شی تواناکانی کۆمه‌ڵگا بکات وه بتوانێت که ده‌سته‌ڵات زه‌وتکردن بنه‌بڕبکه‌ی وه ڕه‌شوه و پاره‌دان بن بڕبکرێت وه به یه‌کچاو ته‌ماشا کردنی گشت تاکه‌کانی گه‌ل به‌رامبه‌ر به یاسا دڵنیا بکه‌یت. ئه‌مه ژێرخانێکی بنچینه‌ییه بۆ به‌ڕێوه بردنی کاره‌جۆراوجۆره‌کان له کۆمه‌ڵگادا. له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیدا ده‌توانریت گرژی و ناخۆشیه‌کان و شه‌ڕو پێکدادان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکرێت. کۆمه‌ڵگا به به‌کارهێنانی ئه‌و میکانیزمیانه‌ی که دژ به‌یه‌کن و ڕووده‌دات له نێو گروپه جیاوازه‌کانی گه‌لدا پێشده‌که‌وێت. ووڵاتت گه‌شه ده‌کات به کردنه‌وه‌ی فابریک و کارخانه. یارمه‌تی جووتیاران بدرێت بۆ به‌رهه‌م هێنان و به گوڕ هه‌وڵ بدرێت کار‌و شوول بۆ گشت تاکه‌کان و هاوڵاتخان بدۆزرێته‌وه، گه‌ل زیاتر به‌ره‌و پێشده‌ڕوات گه‌ر هه‌وڵبدرێت هه‌ر که‌س به لای خۆیه‌وه مانای به‌رپرسایه‌تی بزانێت وه کۆمه‌ڵ به گستی هان بدرێت بۆ ڕیزگرتن له‌و یاسایانه‌ی که هه‌ن وه هه‌ر که‌س به شێوه‌ییه‌کی دیموکراتی داوای مافه‌کانی خۆی بکات. به‌شداربوونی خه‌ڵکی له گشت بواره‌کاندا و دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له نێو ده‌زگاکانی میریدا ده‌بێته هۆی یه‌کخستنی چینه‌کانی میلله‌ت و باوه‌ڕو دڵنیابوونه‌وه‌یه‌کی ئازاد. ئه‌و دیمکراتیه‌ته‌ی که ئاشکرایه و ده‌توانین به شێوه‌یه‌ک بیبینین که له به‌ر چاودایه ، ئه‌وه‌یه که‌بتوانرێت حوکمێکی دیموکراتیانه‌ی تیادا به‌ر ئه‌نجام بدرێت. له‌م فۆرمه‌دا میلله‌ت خۆی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو ده‌بژێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شدار بێت له بڕیار ده‌رکردندا. شێوه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه بۆ ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری گه‌ل دێنه هه‌ڵبژاردن! ١~ ئه‌م نوێنه‌رانه به ڕاستی نماینده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بن. ٢~ئه‌م نماییندانه ده‌بێت هه‌مان بۆچوونی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌بێت که هه‌ڵیانبژاردوه. ٣~کاری ئه‌م نوێنه‌رانه ئه‌وه‌یه که ئاوات و بۆچونی ئه‌و که‌سانه بێنێته گۆڕه‌پانی گفتوگۆ که هه‌ڵیانبژاردوه. ٤~ئه‌م نوێنه‌رانه هه‌ڵگری ئارمانج و هاته‌دی خه‌ڵکانن که هه‌ڵیانبژاردون. ٥~ئه‌م نوێنه‌رانه ده‌بێت لێهاتو و خاوه‌نی خووڕه‌وشتی جوان بێن و خۆڵقێنه‌ر بن ئه‌م نوێنه‌رانه دامه‌زراون بۆ بنیاتنا‌نی پایه‌ی دیموکراتی له ڕوانگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد دا، نوێنه‌رانی خه‌ڵکی هه‌میشه بۆ یه‌کسانبوونی گشت چینه‌کانی گه‌ل هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌رچی بۆچوونی هه‌ندێک له‌وان له گه‌ڵ بۆچوونی خۆشیاندا نه‌گونجێن و یه‌ک نه‌گرنه‌وه چوار شێواز دێته یادکردنه‌وه له‌م نێوانه‌دا که بریتین له! ١~هه‌ڵبژاردنی نووێنه‌ران/// ده‌بێت دووباره بکرێته‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له لایه‌ن گه‌له‌وه بژاردراون، ئه‌م کاره‌ش هه‌ر بۆیه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازاد بن له گۆڕینی ئه‌و نمایندانه‌ی که ئاواتی خه‌ڵکان ناهێننه دی. ٢~نماینده‌کان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی هزریان هه‌بێت، کاتێک که ده‌یانه‌وێت بڕیارێک ده‌ربکه‌ن، ده‌بێت له گه‌ڵ نوێنه‌رانی تردا گفتوگۆیه‌کی پڕبه سوود بێننه ئاراوه، جا دوای ئه‌وه پێکه‌وه ده‌توانن بگه‌نه بڕیارگرتن. ٣~گه‌ل ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی هه‌یه ئه‌م نوێنه‌رانه بۆیان نیه کار که‌نه سه‌ر بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکی. ٤~ هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئازموونی ڕاده‌ربڕینیشه، گه‌ل بۆی هه‌یه که ڕای خۆی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رانی سیاسی، ئه‌م نماییندانه بۆیان نیه کۆنترۆلی خه‌ڵکان بکه‌ن. دیموکراتی سیستێمێکه که هه‌رده‌م پێکهاتوه له به‌گژاچوونی بیروڕا له نێو گرووپه‌کانی میلله‌تدا.. گه‌ل کاری به سه‌ر بڕیارگرتنه‌وه نیه، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره گرنگانه که سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی ئابووری وڵاته‌که‌یه‌وه‌یه، به‌ڵکوو کاری گه‌ل له‌به‌ستراوه به هه‌ڵبژاردنی پاکه‌ته حیزبیه‌کانه‌وه و کیژان پاکه‌تی حیزبی هه‌ڵده‌بژێرن که ئاواته به‌رزه‌کانی میلله‌ت دێنێته دی. ئه‌ویش به‌ڕێگای ئه‌و به‌رنامانه‌یه که ئه‌م چه‌ند حیزبه هه‌ڵبژێردراوه هه‌یانه. کاری به گه‌له‌وه نیه که ئه‌م حیزبانه کێ به سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن و ، ئه‌م حیزبانه نابێت له‌خۆیانه‌وه سه‌رۆک بۆ میلله‌ت به زۆردی بسه‌پێنن، به بێ هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه . وه‌ک چۆن له ١٥ ویلایه‌تی ئامریکادا ده‌یبینین که میلله‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵاتدارێک لا بدات، ئه‌گه‌ر چه‌ند نیسبه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئه‌مه‌یان خواست، ئه‌ویش هه‌ر به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه‌وه‌یه سیستێمی دیموکراتیش پێویستی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م خاڵه گرنگی له‌وه‌دایه که که‌س بۆی نه‌بێت به هه‌وه‌سی خۆیی و پارته‌که‌ی بتوانێت یاسایه‌ک دابنێت که ده‌بێته هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی و بردنه‌وه‌ی پارته‌که‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردندا. مافی ده‌نگدان بۆ گشت که‌سێکه که له ١٨ ساڵ به‌ره‌و ژوور بێت، ئه‌وانه‌ی تيکچوون یان دووچاری تاوانی گه‌وره بوون بۆیان نیه مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت، هه‌ندێک ووڵات ئه‌مه‌ی کردوه به یاسا که گشت که‌سنێک به پێی قانوون ده‌بێت بڕۆنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌م شێوه زۆریه مافه ڕه‌وکانی گشتی دێنێته به‌رئه‌نجام؟ له وولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکادا هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو پۆستێکی ئیداری ده‌کرێت ، به‌ڵام خه‌ڵکی بێزار بووه له‌م هه‌موو ده‌نگدانه جا هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه وان کردوویانه به شێوازێکی به‌ڕێوه‌جوون که ویلایه‌ته‌کان ته‌ماشای سه‌رووی خۆیان ده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه پۆسته ئیداریه‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن.
ناسینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو ١~هه‌ڵبژاردنی گشتی ٢~سه‌ندووقی ده‌نگدان ته‌رخان کرابێت بۆ گشت خه‌لکان که مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ٣~هه‌ر که‌س وه‌ک ئه‌وی دی مافی ده‌نگدانی هه‌یه ٤~ئیداره‌کردنی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه ده‌بێت بێ لایه‌ن بن ٥~به پێی یاسا رۆژی ده‌نگدان ده‌بێت بپارێزرێت ٦~ده‌رچوونی ڕاپۆرتی هاوسه‌نگ له مێدیاکاندا
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان توانای پشکنینی ئه‌م ده‌زگایانه‌یان هه‌یه. به ماف و ڕه‌وا هه‌ر که‌س بۆی هه‌یه بڕوا بۆ ده‌نگدان له بنکه‌و سندووقی ده‌نگداندا به‌بێ ترسی پارته‌کان یان لایه‌نه‌کانی دی وه‌ک پۆلیس و ئاساییش و سه‌ربازه‌کان. دوای ته‌واو بوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، پرۆسه‌ی کۆکرنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ست پێده‌کات، له کۆتایشدا دوو جۆره شێوه‌ی جیاواز ده‌توانرێت بکرێت بۆ به دامه‌زراندنی حکوومه‌ت، ئه‌وانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه یاخود به سیستێمی هاوڕێژه‌یی یه.
ئه‌وانه‌ی که زۆریینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه ده‌توانن به خۆیان حکوومه‌ت پێک بێنن که سه‌رکرده‌که‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوه وه‌ک ئینگلستان، به‌مه ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی تاکه حیزبی. ئه‌وی دی پێی ده‌ڵێن زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگه‌کان، لێره‌دا ئه‌م پارته که زیاتر ل٥١%ی ده‌نگی هێناوه بۆی هه‌یه حکومه‌ت پێک بێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دوو حیزب وه‌ک یه‌ک ده‌نگیان هێنابوو ئه‌وا ده‌بێت دووباره هه‌ڵبژاردن له نێو ئه‌و دوو پارته‌دا بکرێته‌وه. له کاتی دانانی حکومه‌تی هاوڕێژه‌یی که زۆر جار له ئه‌ورووپادا باوه ده‌کرێت، که چه‌ن حیزبێک پێکه‌وه حه‌کمڕانی بکه‌ن و پۆسته ئیداریه‌کانیش به شێوه‌ی ڕيێژه دابه‌ش ده‌کرێن بۆ نموونه.له‌١٠% ده‌نگه‌کان ١٠% پۆسته‌کانی به‌رده‌که‌وێت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی حیزبه هاوپه‌یمانه بچکۆله‌کانه‌وه هه‌یه، ده‌کرێت که ئه‌م حیزبانه پێکه‌وه ڕیژه‌ی زۆرینه له پارله‌ماندا وه‌ده‌ست بێنن. بۆ حیزبه‌کان هه‌مه جۆره سیستێمی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ، یه‌کێک له‌وا‌نه ئه‌وه‌یه که پارته‌کان ناو‌ی نمایینده‌کانی خۆی ده‌نووسێته‌وه له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یاندا، جا چ به شێوه‌ی جۆغرافی بێت یان ناوچه‌یی. هه‌شه به ناو‌ی یه‌ک لیست خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان بکه‌ن.
له هه‌ندێک ووڵاتاندا بۆ نموونو ئا‌ڵمانیا هه‌ردووک سیستێم به کار ده‌برێت به لێکدان یان به تێکه‌ڵی هه‌ردوو شێوازه، که زۆرینه‌ی ده‌نگه یان شێوه‌ی ڕێژه‌یی به‌کار ده‌هێنن . له وڵاتی سوێد دا سیستێمی دیموکراتی نوێنه‌رایه‌تی، ڕیژه‌یی به‌کار ده‌هێنرێت، به مانای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت لیستی پارته‌کان و ناو‌ی نماینده‌ی حیزبه‌کانی له به‌ر چاودایه. له‌م سیستێمه‌دا ئه‌ندامه‌که بۆ نموونه، په‌یوه‌ندی نیه به‌وه‌ی چه‌نده‌مین ناوه له نێو لیستی پارته هه‌ڵبژێردراوه‌که‌یدا. به‌ڵکو به زۆرینه‌ی ده‌نگ نمایه‌ندێتی پێ ده‌سپێردرێت.
|
|
02/09/2015 |