مه‌ترسیه‌ کاریگه‌ریه‌کانی ئاینده‌ی کورد!!

 

 Barzan Shwan
uvnbas@hotmail.com

 

له‌ ڕوا‌نگه‌ی سروشت و ژیانه‌وه‌ هه‌ر ده‌م مرۆڤ هه‌وڵی بیستنی ده‌نگوباسی خۆش و دوارۆژێکی ڕووناکتری کردۆته‌وه‌،  ئه‌و خۆشی یه‌ش خواستێ خودی هه‌ر مرۆڤێکه‌ که‌داوای  ژیانێکی ئارام و ئاسوده‌ و کامه‌رانی ده‌کات، به‌ڵام  زۆر جار، له‌ سۆزه‌وه‌‌‌ وویستی ئاده‌میزاد هه‌لده‌قوڵێ، بۆیه ده‌ربڕێنی هه‌ستی سۆز گه‌له‌ک سه‌خت وگرانه‌،  لێره‌دا هه‌ستیش ڕاستیه‌ك ده‌رده‌خات ، ئه‌ویش  ئه‌وه‌یه  که‌  که‌سایه‌تی هه‌ر مرۆڤێك  خۆڕستیه‌کی تایبه‌تمه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌ تێدایه‌ که‌ خۆی به‌ باشترو چاکترو ژیرتر له‌ به‌رامبه‌رکه‌ی دابنێت، واته خودی ئه‌و مرۆڤه‌‌ ‌ له‌ بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی  په‌رژه‌وه‌ندیه‌  نهێنیه  به‌ره‌واژه‌کانیه‌وه‌ ، هانده‌ر ده‌بێت که‌ خۆی به‌ باوه‌ڕ ترو چاکتر بڕه‌خسێنێت وه‌ک له‌ هه‌مبه‌ره‌که‌ی.، ئه‌مه‌ش   بێگومان به‌ نه‌رێتی کار ده‌کاته‌ سه‌رئه‌و که‌سه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆێ به‌ هه‌ڵه‌‌ له‌ قه‌ڵه‌م دانی زۆرینه‌ی ڕاستیه‌کان و ڕووداوه‌کانی ڕۆژانه‌ی تا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ هه‌ر خۆی هه‌وڵی ده‌ستکاری و گۆڕینی بیروباوه‌ڕه‌ نه‌گۆڕه‌کانی بکاته‌وه‌.

 له‌گه‌ڵ هه‌ستکردنی مرۆڤ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانیه‌وه‌ ، هه‌ر زوو ده‌یه‌وێت گۆرانکاری سه‌ره‌کی له‌ ژیانیدا بێنێته‌ کایه‌وه،‌  ئه‌ویش بۆهێنانه‌ دی ئه‌و ئاره‌زوه‌ شاراوانه‌ن  که‌ به‌ند و ده‌سته‌وسان له‌ نێڤ دڵ و ‌مـێشکیدا ماون ، به‌ڵام مخابن زۆربه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی مرۆڤ له‌ خه‌یاله‌وه‌ گورز ده‌هاوێت،جا بۆیه به‌ پڕانی‌ ئه‌و ئاره‌زوانه‌ هه‌رله‌ پێش له‌ دایك بووندا ده‌ڕوخێن و ده‌مرن.

 مێژوو به‌ ته‌نها بۆ خۆی خاوه‌نی هه‌موو ڕووداوو و جێماوه‌کانی چه‌رخ و سه‌ردرمه‌ ، که‌س بۆی نیه‌ خۆی بکات به‌ خاوه‌نی، به‌ڵکو  مێژوو  به‌ ته‌نها بنه‌مایه‌کی دادوه‌ره‌ بۆ هه‌ر لێکولێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک‌  که‌ په‌یوه‌بدی به‌ تاکو به‌ کۆمه‌ڵه‌وه‌‌ هه‌بێت، وه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ زۆر له‌ تاك وچین و‌كۆمه‌ڵ هه‌بوه، که ده‌مێکه‌ بوونه‌ به‌ هه‌ڵگری‌ ئاڵای دیموکراتی ، نزیکترینی وه‌ک من ئاگادار بم ئه‌و  ئازادی و سه‌ربه‌ستی‌ بوه‌ که نوێنه‌ره‌ پارله‌مانته‌ره‌کانی  یۆنانی و رۆمانه‌کان زۆر چاونه‌ترسانه‌ ده‌نگ وخواستی میلله‌ته‌که‌یان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی، داواو خواستی میلله‌تیان به‌رزکردۆته‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌کانیاندا،  بۆ زیاتر زانیاری له‌ باره‌یه‌وه‌ بنواڕه‌  نوسینه‌کانی سوقرات و ئه ر‌ستتالیس و بتلیمۆس. ئه‌مانه‌ ته‌نها نمومنه‌یه‌کن بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان...هتد

  وه‌ له‌ دوای ئه‌م بلیمه‌تانه‌ به‌ ماوه‌یه‌کی زۆر‌ شۆڕشی مه‌زنی سپارتاکۆس ده‌ستی پێ کردوه‌. که‌ له‌و  سه‌رده ‌مه‌دا  دیل  و کۆیله‌و به‌نده‌کان هه‌لیانگیرساند و بۆ سه‌قامگیر کردنی مافه‌ ڕه‌واکانێ هاوڵاتی که‌ پێک هاتوه‌ له‌ سه‌ر‌به‌ستی و ئازادی مرۆڤ. سه‌رچاوه‌ی دیموقراتیه‌ت خویا ده‌کرێت  له‌ ده‌سنیشانکردنی یاساو  ده‌ستوور،‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌و کاته وه‌‌ی که‌ مرڤ فێری خوێندن و نووسین بوه‌ ، نووسه‌ران پێنوسه‌کانیان کردوه‌ به‌ خه‌نجه‌ر و دڕك  کردوویانه‌ به‌ چاوی دوژمنانی بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت.

 هه‌ر زۆرله‌ مێژه،‌واته‌  له‌ سه‌رده‌می حه‌مۆڕابییه‌وه‌ ووڵاتی عێراق به‌‌ یه‌کێک له‌ یه‌که‌مین دانه‌ری یاسا و دارشتنی ده‌ستوور ناوبانگی ده‌رکردوه‌. ژمێردراوه‌ به‌ سیمبۆلێک‌ بۆ هێنانه‌ کایه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌ نێو میلله‌تانی ده‌ورو به‌ری خۆشیدا، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌ یه‌کێک له‌و میلله‌تانه‌ ناو ده‌برێت که‌ هه‌رده‌م هه‌وڵیداوه‌ بۆ چه‌قاندنی مافه‌ ڕه‌واکانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر بۆ گه‌لی خۆی به‌ ته‌نها به‌ڵکو بۆ  پێشڤه‌چوونی هه‌ندێک له‌و میلله‌تانه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ کوردیشدا هاوژین بوونه‌‌ .

 ه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌رده‌م پێغه‌مببه‌رو بلیمه‌تی کۆنی کور‌د زه‌رده‌شت، زۆر به‌ ڕاشکاوانه یاسایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی دیموقراتی ‌ له‌ سرووده‌کانی دێته‌ به‌ر گوێمان، بڕه‌ک له‌و سرووده‌ ئاینیانه‌ باسی مافی ژنان و ڕێزگرتن له‌ بۆ بۆچونی خه‌ڵکان و و بیروڕای ئازادی ده‌کات پاراستنی له‌ سه‌رمایه‌ی تاك و واته‌ی ژینگه‌ی به‌ به‌رزی به‌خۆوه‌ گرتوه‌ باسی دوور که‌وتنه‌وه‌ ‌ له‌ کاری خراپ ده‌کات...هتد .ئه‌مه‌ به‌ بنه‌مایه‌ک ده‌ژمێردرێت که‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه‌ ئاشتی خوازو خێرخواز و ماف ناس بوه‌، وه‌ هه‌روه‌ها بۆ چوونی ڕاست، کێڵگه‌ی ژیانی بووه‌. ئه‌م بۆچونانه‌ به‌ خۆیان به‌ یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ مه‌رجه‌کانی سه‌رچاوه‌ی دیموکراتی  ناو ده‌برێن .په‌سه‌ند کردنی بیرو بۆچونی هه‌ڤدی و ڕێزهێنان له‌ مافه‌کانی هه‌مبه‌ر و یه‌کسانی له‌ نێوان ژن و‌ پیاو هه‌ر ده‌م له‌ ‌ نێڤ داب و نه‌ریتی کورده‌واریدا باو بوه‌و هه‌ر وا ‌بوه‌، که‌ ئه‌وانه‌ش پێکڕا وه‌ک میرات له‌ داڕشتنه‌کان‌ی زه‌رده‌شته‌وه‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ .

 لێره‌دا ڕاستیه‌کی بێ لایه‌ن ده‌که‌وێته‌ ئاراوه،‌‌ ئه‌ویش  ته‌ڤ له‌هه‌ڤبوونی  ‌بیروبۆچونی خودی مرۆڤه‌،  گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ باوه‌ڕی کۆن و کاریگه‌ره‌ بۆ بیری ئاین و وه‌رگرتنی مه‌رجه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مرۆ که‌ دوو شیکردنه‌وه‌ی جیاواز بۆ خه‌ڵکان ده‌رده‌خات، لێکۆلینه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژگاری دوور و نزیکی مرۆڤ  به‌ر پا ده‌کات. ئه‌وه‌ی که‌  زاندراوه ئه‌وه‌یه‌ که‌‌ ئاین وه‌ك میراتێکه‌ که‌ به‌ زۆردی به‌سه‌ر‌ خودی ئه‌و‌ کۆرپه‌یه‌ ‌داچه‌قیوه‌‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژی له‌ دایکبونیدا ئه‌و تاکه ڕۆح له‌به‌ره‌‌ به‌ زۆرو تۆمبزی له‌ لایه‌ن دایکان و باوکانه‌وه‌ ئه‌و ئاینه‌ی به‌سه‌ردا فه‌رز کراوه،‌ بۆ گۆرینی ئه‌و باوه‌ڕه‌ له‌ دواییدا  هیچ سه‌ربه‌ستیه‌ک بۆ ئه‌و منداله‌ نامێنێت که‌ هه‌وڵی گۆڕینی ده‌روونی بدات. به‌ڵکو ئه‌م نه‌ریته‌ ده‌بێته‌ یاسایه‌کی به‌ ترسی ئاسمانی که‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و منداڵه گه‌وره‌ترببێت بنه‌ماکانی ئه‌و ئاینه‌ش له‌ گه‌ڵیدا په‌ره‌ ده‌ستێنێت و به‌رگری گۆڕینی لێ ده‌کات، چوکه‌ ده‌بێت‌ به‌ به‌شێک له‌ گیانیدا که‌ ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه بتوانرێت‌ لێک جیا کرێنه‌وه‌‌.

به‌لام له‌وه‌ ترسناکتر ئه‌وه‌یه که‌‌ ئه‌و که‌سه‌ یان ئه‌و خێزانی منداڵه‌ توشی رۆژگارێکی پڕ له‌ ‌کێشه‌و گیرو گرفت ببن،  وه‌ک کێشه‌ی ئابووری سه‌خت و  نا ئارامی باری ئاسایش و ترسی شه‌ڕ وپێکدادان و جه‌نگ بن، که له‌م دواییه‌دا گه‌لێک کاریگه‌ر بوه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکانی کوردوستان‌، بگره‌ هه‌ر له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه‌ شه‌ڕ و پێکدادان هه‌ر هه‌بوه‌ وه‌ك ئه‌و شۆڕشانه‌ی کورد هه‌ڵیگیرسانوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکه‌ران، و شۆڕشی گوڵان و شه‌ری عێراق و ئێران و کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کان وکیمیا بارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و شه‌ڕی برا کوژی‌ نێوان هه‌ر دوو پارته‌ زلهێزه‌که‌ی کوردوستان و‌ شه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ‌ سه‌ربه‌خویی عیراق، ئه‌مانه‌و زۆر کێشه‌ی رۆژانه ی تر‌ وه‌ك نه‌بوونی کاراباو ئاوی پاك و نه‌بوونی  سوته‌مه‌نی و زۆر پێویستیه‌کانی تریش که‌ وای له‌ خه‌ڵکی کورد  کردوه‌  ده‌ست بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ترو مه‌زنتر رابکێسێت هه‌ر جه‌نده‌ ده‌ستیشی بۆ ڕاناکێشرێت،  به‌ڵام ئۆقره‌ وسه‌بریان ده‌داتێ ومیلله‌ت زیاتر له‌و ده‌سه‌لآته‌ بێ سنووره‌ ده‌گه‌ڕان که‌ دیار نین،‌ وه‌ هه‌روه‌ها بۆچوونی توندو تیژیش زیاتر په ید‌ا بوون له‌ ناو خه‌ڵکێ کوردوستاندا که‌ گوایه‌  خودای مه‌زن تۆله‌ی‌ سه‌ند بێت چونکه‌ ئه‌مانه‌ واته‌ میلله‌ته‌که‌ خۆیان توانای گۆرینیان نه‌ماوه‌ چی دی و‌ بێ ده‌سته‌ڵاتن وه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ له‌و نائارامیه‌ ڕزگاریان ده‌کات، ئه‌م جۆره‌ بۆچوونانه‌ زیاتر ئۆقره‌و سه‌بریانی ده‌دایێ، زۆر هۆکاری تایبه‌تمه‌نداری ترو بیر کردنه‌وه‌ی تر، خه‌ڵکه‌که‌ی دوور خستبۆوه‌‌ له‌ ژیانێك که‌ ئه‌وان به‌ ده‌ستی خۆیان ده‌یانتوانی  بیگۆڕن ، به‌ڵام یه‌ك نه‌گرتن و بێ بڕوایی به‌ یه‌کتر، بوو به‌  به‌هێز کردنی ووزه‌ی رۆحی و فه‌لدسه‌فی دینی  که‌ زۆر خه‌لکی کرده‌‌ ئیسلامێکی توندڕه‌و، که‌ هه‌وڵدانی گۆڕینیان و هێنانه‌وه‌یان بۆ ناو ڕیزه‌کانی گه‌ل زۆر له‌سه‌ر نه‌وه‌ی کورد و‌ حکومه‌تی نویێ کوردی ده‌کوێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حکو‌مه‌ته‌ به‌ ڕاستی و به‌ بڕوا ئه‌م توندڕه‌وانه‌‌ بنبڕ نه‌کات، ئه‌و کاته‌  به‌ باوه‌ری من له‌ 30 ساڵی داهاتوودا کوردوستان ده‌بێته‌ ووڵاتی نه‌هێنیستان، من به‌ خۆم دژی دین و ئایین ئۆل نیم به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆریش باوه‌ڕ دارم، به‌ڵام ئایین په‌یوه‌ندی به‌ خۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌وه‌که‌ به‌ یاساو  به‌سیاسه‌تی حکومه‌ته‌که‌مه‌وه‌.

  له‌ کۆنه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ته‌نها قورئانی پیرۆزه‌، واته‌ ته‌نها یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خودی شه‌ریعه‌ت ده‌بێت به‌ ڕێبه‌ری به‌ڕێوه‌چونی کاروباری ده‌وڵه‌ت. کاتێک حو‌کمێکی دینی ئیسلامی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکاندا، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕاستیدا بڕه‌ک له‌ بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ له‌گه‌ڵ یاسای مۆدێرنی ئێستادا نا‌گونجێن ، لانه‌دان له‌ هه‌ندێک له‌و ‌به‌ندانه‌‌ی شه‌ریعه‌ت، یاسایه‌کی تر دێنێته‌ کایه‌وه‌، ئه‌ویش یاسای دادگای شه‌رع و ئیسلامه‌، گه‌له‌ک شيوازی ئه‌شکه‌نجو لێدان وکوشتنی تیدا هه‌یه‌ که‌ هه‌ر هه‌مووان ده‌زانین بۆ نموونه‌ به‌ به‌رد تاکو مردن به‌کار بهێندرێت، ئه‌وه‌ش به‌ لای منه‌وه‌ زۆر یاسایه‌کی سه‌خت و ناڕه‌وایه‌ و  زه‌حمه‌ته‌ بتواندرێت به‌ر ئه‌نجام بدرێت، له‌ کاتێکدا که‌ خه‌ریکه‌ یاسای له‌ سێداره‌ دان و هه‌ڵواسین و دادی کوشتن له‌ زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێن.‌.وه‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌م هۆکاری لادان له‌ یاسای ئیسلامیه‌ بوه‌ که‌ زۆربه‌ی شۆرشه‌ مێژوویه‌کانی کوردی له‌ ناو چووه‌ و که‌وتوینه‌ته‌ ژێر ده‌ستی میلله‌تانی نامۆی تر به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌. که‌ ئیسلامه‌تیش به‌ ته‌واوه‌تی له‌وانه‌وه‌ گه‌له‌ک دووره‌.

 ئێمه‌ی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ ده‌بێت زۆر ووریاو هۆشیار بین هه‌رده‌م ئه‌و ڕووداوه‌ دێرینیه‌ دڵته‌زێنانه‌ی که‌ به‌سه‌رماندا هاتوه‌ له‌یاد نه‌که‌ین ، چه‌نده‌ها هه‌ل و ڕوخساری گونجاومان هه‌ر به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌ر بۆیه‌‌ مێژوو چه‌ند جارێك زه‌نگی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێداوین و ئاگاداری کردوینه‌ته‌‌وه ‌و ئاماژه‌ی پێ کردوین و که‌ سوود‌ له‌ هه‌ڵه‌ مێژوییه‌کانمان وه‌ربگرین ، ئه‌ونه‌رێتیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دڵ پاکی ڕه‌وت و ڕه‌فتاری کورد، که‌ له‌ باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ ‌.  زۆر له‌ میلله‌‌تانی دراوسێمان له‌ لاوزی بیرکردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رانی کورد وه‌رگرتوه‌، ‌وه‌ به‌و هۆکاره‌وه‌ وڵاته‌که‌یان کردووین به‌‌ گۆره‌پانی  شه‌ڕی نێو ئه‌و گه‌له‌ نامۆیانه، ئاکامی ئه‌و شه‌ڕوشۆڕانه‌ش له‌ سه‌ربوونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌‌  زۆر به‌ گران و بوها که‌وتون. له‌ دوایشدا بێ پرسی ئێمه‌ ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کردووین‌ به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که‌ بۆخۆیان لواوه‌  ، گه‌ربێت ولاپه‌ڕه‌کانی مێژووی نووسراوی کۆن ئامدیو ئاودیو بکه‌ینه‌وه، به‌ ئاشکراو  به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه‌‌‌گه‌له‌ک  نموونه‌ی ولۆ دێنه‌ به‌رچاومان ، وه‌ک‌ شه‌‌ڕه‌که‌ی چاڵدێرانی نێوان میلله‌تانی تورك و فآرس، ئه‌م شه‌ڕوشۆڕانه‌ش‌ گه‌لێک جار بوونه‌ به‌‌ هۆی سه‌ره‌کی تێك دانی زۆربه‌ی شارو دێهاته‌کانمان.

  هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ جۆره‌ یه‌کسانی و ڕێزێک له‌ نێوان ژن و پیاوی کورد دا هه‌ر‌ هه‌بوه‌، ئه‌مه‌ کاری کردۆته‌ سه‌ر میلله‌تانی ده‌وروپشتمان که‌ هه‌ستن به‌وه‌ی لاساییمان بکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌م ئازادیه‌ وا کاریگه‌ر بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و میلله‌تانه‌دا که‌ بیری قووڵتر بۆ سوود وه‌رگرتنی خۆیان له‌ میلله‌تی کوردی هێژا بکه‌نه‌وه‌ ، یه‌کێک له‌و خۆنزیکیه‌یان له‌ گه‌ڵ گه‌لی کوردا ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ ده‌ست بکه‌ن به‌ ژن خواستن و مێرد کردن له‌گه‌ڵیاندا، وه‌ك کچه‌ میدیایه‌ی کورد که‌ مێردی به‌ شاهێکی بابلی کرد، هه‌ر به‌ خواستی ئه‌و کچه ‌شه‌وه‌ پادشای بابل‌ باخچه‌ی هه‌ڵواسراوی به‌ناوبانگی جیهانی  له‌ شاری بابلدا دروست کرد، که‌ شێوه‌ی چیاکانی کوردوستان ده‌گرێته‌وه‌. وه هه‌روه‌ها‌ کچه‌ کوردێکی تری میدیه‌کان که‌ نازناوی نه‌فه‌ر تیتی بوه‌ مێردی به‌عه‌نخ ئاموونی فه‌رعه‌ونی میسری کردوه‌ که‌ هه‌تا ئێستاش ئاسه‌واره‌کانی هه‌رماوه‌ ،نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ وێنه‌ی ئه‌و خۆره‌یه ‌که‌ به‌ یه‌کێک له‌ سیمبۆلی ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌ژمێردرێت که‌ له‌بان‌ سه‌ریه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ .

 له‌ کوردوستانی ئه‌مرۆدا زۆر ئاسان نیه بتوانیت‌ حکومه‌تێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنیت هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی پێشتر لێی دواین چونکه‌ کاریگه‌ری ئاینی و ترسی کوشتن و بڕین و ئه‌شکه‌نجه‌و  وسوتاندن له‌و دونیادا ، وای له‌ خه‌لکێکی زۆری کۆمه‌لگاکه‌مان کردوه‌ بگره‌ ئه‌و بۆچونانه‌ ته‌نانه‌ت تاک و خوێنده‌واره‌کانیشی گرتۆته‌وه که‌ باوه ڕیان به‌ به‌خته‌وه‌ری ژیانی سه‌رئه‌م زه‌مینه‌یان نه‌ماوه‌‌، من به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک دژایه‌تی باوه‌ڕێکی سه‌ربه‌ست ناکه‌م، به‌ڵام به‌ بۆچوونی خۆم و مرۆڤه‌ ڕۆشنبیره‌کان، ده‌بێت ئاینی سیاسی نه‌یته‌ گۆڕه‌پانه‌وه‌، گه‌لی کورد پێویستی به‌ ده‌سته‌ڵاتی ئاینیه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵکو خواستی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆییه‌، که‌واته‌ دین و سیاسه‌ت دوو ڕێچکه‌ی جودا جودان. ئۆل  بیروباوه‌ڕی  ده‌روونیه‌، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی سیاسی کۆششه‌ بۆ هێنانه‌ دی ماف و وژیانێکی به‌خته‌وه‌رو‌ دیموکراتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌لبژاردنێکی سه‌ربه‌ست و ئازاد و بێ سانسوور له‌وانه‌یه‌ کاره‌ساتێکی تری به‌ دواوه‌ بێت ئه‌ویش به‌ هاتنه‌ سه‌ر کورسی چه‌ند نمایه‌نده‌یه‌کی پارله‌مانه‌ که‌ زۆربه‌ی له پیاوه ماقوڵانی ‌ ئاینی پێک هاتبن ‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌کانی کوردوستان بایه‌خێکی ڕاده‌ به‌ده‌ر بده‌ن به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌کانی دیموکراتی، بلا ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان پتر هه‌وڵی په‌خشی به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیریه‌کان بکه‌نه‌وه‌، با ڕۆشنبیر و لێهاتوه‌کان زیاتر بایه‌خیان پێ بدرێت زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به‌وان بدرێت.

‌من له‌م ڕوانگه‌یه‌دا شتێکی زۆر ترسناکم  بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌  ، ئه‌ویش به‌شداری سه‌رکرده‌کانی کورده‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌کان دا که‌ له‌ سه‌رخۆ  و زۆر به‌هێواشی ئه‌م لایه‌نه‌ دینیه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ داڕشتنی پلانی کوشتنی دیموکراتی له‌گشت عێراقدا، چونکه‌ له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی سیاسی و  په‌رژه‌وندی کورد سه‌باره‌ت به‌ با‌ری ڕامیاری ئه‌وڕۆدا وا له‌ کوردان ده‌کات که‌ به‌ زۆربه‌ی مه‌رجه‌کانی شیعه‌ قایل بن، جا له‌به‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌ له‌ پارله‌مانی عێراقدا مه‌رجه‌کانیان به‌ کاوه‌ خۆ ده‌بنه‌ ده‌ستوور وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژیشدا هه‌ر به‌ ویستی ئه‌وان ئه‌و ووڵاته‌ به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی  ده‌به‌ن، که‌شه‌ریعه‌ش له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بکه‌ن به‌ بنه‌مای به‌ڕێوه‌برنی  حکومه‌ت له‌ هه‌ هه‌موو عێراقدا،هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌‌ هه‌ندێک له گرووپه‌ موسوڵمانه‌‌ سونیه‌کانیش ئه‌م  باره‌‌ به‌ باش ده‌زانن وه‌ ئه‌و کاته‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری گه‌ڕانده‌وه‌ی شارستانیه‌تی به‌ره‌و چه‌رخی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و یاسای دینی ده‌به‌ن، له‌و بواره‌ ناهه‌موره‌شدا کورده‌کان یان ده‌بێت هه‌ڕا بکه‌نه‌وه‌ سه‌ر شاخه‌کان یانژی به‌رگری له‌و یاسایه د‌یموکراتیه‌ بکه‌ن.

هه‌ڕا کردن  یان  به‌رگری دوو کاری یه‌کجار دوورن له‌ یه‌کتر ، به‌لام دور نیه‌ ئامانجه‌که‌نیان  هه‌ندێ جار یه‌کبگرنه‌وه‌، ده‌شێت هه‌ڕاکردن ئاسانتربێت‌ له‌ خوڕاگرتن و به‌رگری، چونکه‌ خۆڕاگرتن له‌ مه‌ڵبه‌ندی رێزگرتنه‌وه‌ مامه‌له‌ی پێ ده‌که‌ترێت و دروست ده‌بێت که‌ له‌گه‌ڵ سۆزو خواسته‌کانی مرۆڤ گرێدراوه‌ ، وه‌ به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ هه‌ڕاکردنیش خۆدزینه‌وه‌یه‌‌ له‌ ویژدان وپه‌سه‌ند کردنی ژیانێکی کۆیله‌تیه‌‌ له‌ ئاینده‌دا.

ئه‌مرۆ ئێمه‌ی کورد  خه‌ریکی کێشه‌ی بیرکردنه‌وه‌ین‌ له‌ پێکهێنانی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ  که‌به ‌بچوو‌کترین‌ مافی میلله‌تان ده‌ژمێردرێت‌، خۆهیچ نه‌بێت بتوانین حوکمێکی دیموکراتی و سه‌ربه‌خۆ پێک بێنین، به‌ڵام چ  سه‌ربه‌خۆییه‌کمان گه‌ره‌که‌؟ سه‌ربه‌خۆیێ مه‌ده‌نی یان سه‌ربه‌خۆیی ئاینی؟  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی  نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ووڵاتی نه‌بوه، کو‌ردیش به‌ پێویستیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت که‌ هه‌ر وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهانی تربتوانێت حوکمێکی سیڤیلی‌ بۆ ئاینده‌ی خۆی درووست بکات ،  به‌ باوه‌ڕی من سه‌کرده‌کانی کوردیش پڕۆسه‌ی  ئازادی و  دیموکراتیان پێ باشتره‌،‌ ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ‌ ئه‌وجۆره‌ هاوپه‌یمانییه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ لیستانی به‌شداربووی هه‌لبژاردن پێكیان دێنێن، به‌ تایبه‌تی لیستی شیعه‌کان ‌ که‌ ئه‌مه‌یان زۆربه‌ی‌ داواکاریه‌کانیان بۆ پێکهێنانی نموونه‌یه‌کی ووڵاتێکی ئیسلامین هه‌ر وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران ، واته‌ ئه‌م هاوپیمانیه‌ی کورد ئه‌گه‌ر  مه‌رجی بۆ دانه‌نرێت ئێمه‌ش هێواش هێواش ده‌بێت واز له‌ جل و به‌رگی کوردی بهێنین وده‌ست که‌ین به‌ له‌ به‌رکردنی به‌رگێک که‌ گونجاو بێت له‌ گه‌ڵ بنه‌ماکانی شیعه‌ی ئیسلامیدا ، جا‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌و پێش باسمان کردوه مه‌رج و‌ داواکردنه‌کانی ئه‌وڕۆی کورد، ئه‌و  داواکاریه‌ بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌سه‌نانه‌ نین که‌ ئاینده‌ی مندالانی کوردی پێ سه‌قامگیر بکات ، بۆ هێنانه‌ دی مافه‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌کانی میلله‌تی کۆرد  پێویسته له‌ سه‌ر‌ گرووپه‌ سیاسیه‌کان زیاتر جه‌خت و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر گرووپه‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان.

 من وه‌ک کوردێک زۆر دلشاد و گه‌ش بین نیم به‌رامبه‌ربه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ئایینده‌ی ده‌ستوور، چونکه‌ سونیه‌ وه‌هابیه‌کان و شیعه‌کان هه‌ر چه‌ند کێشه‌یان هه‌بێت له‌ سه‌ر بۆچونه‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌ شی کردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌و دانپێنانی میتۆده‌جۆراو جۆره‌کانی ئاینی ئیسڵامدا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌رڕێکده‌که‌ون ، مانای وایه‌  ئه‌م دوو هێزه‌ دینیه بۆ دامه‌زراندنی ‌ووڵاتێکی ئیسلامی  که‌ دژ بێت به‌ وه‌رگرتنی‌ مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌تێك وه‌ک ئێمه‌ی کورد که‌ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی عا‌ره‌بی نه‌بێت، له‌ بۆچوونه‌کانیاندا هه‌ر یه‌کدی ده‌گرنه‌وه‌ .

دواخستن و سوورنه‌بوون له‌ سه‌ر فیدرالیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان وجه‌خت نه‌کردن بۆ هێنانه‌دی عێراقێکی تێکه‌ڵی فره‌نه‌ته‌وه‌یی دیموقرات ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌یه‌کی کاتی‌ کێشه‌وگرفته‌کانی دواڕۆژمان که‌ بۆ بنه‌چه ‌و منداڵ ونه‌وه‌کانمان ئێکجار دژوار ده‌بێت.

 هه‌ر وه‌ک چۆن ئاشکرایه‌ که‌ خودی ده‌یموکراتیه‌ت پێك هاتوه‌ له جێبه‌جێ کردنی‌ کۆمه‌ڵێک له‌ خواستی ڕه‌سه‌نی که‌ گرێدرابێت به‌ تاک و کۆمه‌ڵ و کۆمه‌لگاوه‌ ،یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کان مافی ئافره‌ته‌. له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ر به‌ حوکمی سیاسی دینی، ده‌بینیت که‌ پیاو له‌ کاره‌کانیدا سالاره‌ بیروڕای ئه‌و پیاوه‌ هه‌رگیز جێگه‌ی گفت وگۆ نیه‌، ده‌نگ و نرخی له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵدا زۆرتره‌، هه‌رچی مافی ژنانیشه‌ که‌ دووانیان به‌ یه‌ک پیاو ده‌ژمێردرێت له‌ کاتی دادگادو شایه‌دیدا، له‌ میراتیشدا هه‌رنیوه‌ی به‌شیان پێ ده‌درێت،  هه‌ر به‌ خۆی وه‌ک دایک لێپرسراوی په‌روه‌رده‌ی منداڵانه‌، مافی موڵکیه‌تی نیه‌ ،له‌ نێو کۆمه‌ڵگاشدا به‌ هه‌مان چاوی پیاوه‌وه‌ ته‌ماشا ناکرێت، هه‌تا بۆجل وبه‌رگ پۆشینیش زه‌برو زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت. مافه‌ بنکه‌یه‌کانی منداڵانیش هه‌روه‌ها بایه‌خ پێنه‌دراوه‌ ، به‌ڵام به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیدا ئه‌م کارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ دی ناکرێن، چونکه‌ هۆردک  پیاو و ژن به‌ یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کرێن و ته‌نها یه‌ک ماف هۆردووکیان کۆمده‌کاته‌وه‌. سه‌رمایه‌داری ژنان و پیاوان مه‌رجه‌ هه‌ر یه‌ک  یاسایان هه‌بێت‌ وه‌ مافی رێزگرتن له‌ یاساو، کارکردن له‌ بازاڕی ئازادیش هۆردووکیان دیسانه‌وه وه‌ک یه‌ک‌ ده‌توانن به‌شداری تیدا بکه‌ن  و ....هتد،

ئه‌گه‌ر بێت ودیموکراتیه‌ت به‌ هه‌موو لق و پۆپه‌کانیه‌وه‌ نه‌یه‌ته ‌ پراکتیزه‌کردن  به‌ گشت تاکه‌کان وچین وتوێژی میلله‌ته‌وه‌، ئه‌وا له‌ ئاینده‌دا بێگومان ده‌بنه‌ بنکه‌ی دژایه‌تی کولتووری، دوور نیه‌ کێشه‌که‌ش بۆ نه‌وه‌کانمان‌ زۆر گه‌وره‌تر‌ بێته‌وه‌ .

 ئه‌گه‌ر به‌ شێنه‌یی لێی بکۆڵینه‌وه، دهزرین که‌‌ نا ته‌بایی و جیاوازی ‌ بیره‌باوه‌ڕی تاکی کورد، به‌شێکه‌ له‌ پڕۆسه‌ی به‌دیهێنانی خودی دیموکراسیه‌ت ، ، به‌ڵام مخابن هه‌ستی سه‌ربه‌ستی و ئازادی له‌ ناوماندا هه‌تا ئێستا وه‌ک ئێزنگێکی شاردراوه‌ ‌خۆی له‌ ژێر چڵو په‌لکی داری دارستانێکدا وه‌شار ناوه،‌ هێنده‌ هیشک بۆته‌وه‌ که‌س نازانێت که‌ی گڕه‌که‌ ده‌گه‌شێته‌وه‌و ناوچه‌که‌ش به‌ یه‌کجارێکی ده‌ته‌قێته‌وه‌و ئاگر ده‌یگرێته‌وه‌.

 

 

           

 

02/09/2015