له ناو خه‌وما |
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید له ناو خه‌وما ئازادم و، هه‌ناسه‌کان شنه‌ی شادی هه‌ڵده‌مژن و، سروه‌ی دڵم ئه‌ده‌نه‌وه له ناو خه‌وما له که‌ژاوه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی ده‌وره‌دراو، به فریشته‌و پۆله‌په‌ری سره‌وتئه‌گرم بۆیه کاتێک بێدارئه‌بم وه‌ک په‌پوله‌ی، سووکه‌ڵه‌و سرک خواستمه هه‌موو باخێ بچم خواستمه باڵیشبگرمه‌وه، به‌ره‌و بڵندایی بفڕ‌م بۆ گوڵشه‌نی خۆزگه‌کانم شۆڕببمه‌وه‌و هه‌رچی خونچه‌ی ئاره‌زووه، تاسه‌ی ئێستا‌و، تاسه‌ی زووه، یه‌ک یه‌ک هه‌مووی بچنمه‌وه بۆ گه‌ردنی به‌خته‌وه‌ری ناسکترین ملوانکه‌ی پێبهۆنمه‌وه
|
|
02/09/2015 |