شووشه‌ی ئاڵم

 

                                                                             بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید     

كه‌ خه‌م سه‌ر ئه‌كاو

لێواولێو ده‌بێ

منیش په‌رداخێ

له‌و شووشه‌ ئاڵه‌

لێواولێو ده‌كه‌م

هه‌تا

 گه‌رداوی

ڕه‌ش و تاریكی

بینی، بنێته‌ بوون و 

 بینمه‌وه‌

منیش بین ده‌‌نێم

به‌ هانده‌ره‌كه‌ی

گوڕو تینمه‌وه‌

 

كه‌ لێوم ته‌ڕبوو

به‌ یاقووتی خاو

وورد وورد بۆ ناخم

شوڕده‌بێته‌وه‌

باوه‌ش به‌ هه‌ستی

وونبوما ده‌كاو

چی هوشیاریمه

به‌ جێ ده‌مێنێ

هه‌رچی خۆزگه‌یه‌

چه‌كه‌ره‌ ده‌كاو

سه‌ر ده‌رده‌هێنێ و

ڕه‌نگی ژاكاوم

سوورهه‌ڵده‌گه‌ڕێ

هاوارگه‌ی ژینی

تاریك و نووته‌ك

له‌ هه‌زار لاوه‌

مۆممی شه‌رابی

داده‌گیرسێنێ!

 

           

 

02/09/2015