هیچ پێوه‌ندییه‌کمان به ژووری کوردستان یوناتیده‌وه نییه !
که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر- کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیکار ، راگه‌یاندننی ژماره 21 یان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و میکانیزمی کاره‌کانی کۆمیته‌یان له‌گه‌ڵ ژووری "کوردستان یوناتید" دا دیارییکردووه. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ئوسترالیای ئه‌م که‌مپه‌ینه سه‌رتاسه‌رییه، به‌ته‌واویی پشتگیریی خۆمان له‌و راگه‌یاندنه ده‌که‌ین و جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه جگه له سه‌ناو پێداهه‌ڵدان به‌و ژووره‌دا هیچ سووکایه‌تییه‌کی تێدا نییه. ئێمه سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشیی له‌و ژووره‌و له ئه‌دمینه‌کانی، به‌ڵام خه‌باتی ئێمه له‌پاڵتۆکدا نییه، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن و ئازادن ، ئێمه‌ش سه‌ربه‌خۆو ئازادیین. ئێمه له‌رووی ئۆرگانییه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیکار و که‌م و زۆر ده‌ستوور له‌که‌سیتر وه‌رناگرین ، جگه له‌رێنمانییه‌کانی کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و له‌به‌رچاوگرتنی بیروڕای خووشکانی د.که‌مال سه‌یید قادر ( گه‌لاوێژ و ئاواز) نه‌بێت . ئێمه شه‌ڕ بۆ دابینکردنی ئازادیی بیروڕا ده‌که‌ین، به‌م پێیه‌ش و کوێخایه‌تی و خۆسه‌پێنیی له‌که‌س قبووڵ ناکه‌ین .هاوکات ژووری کوردستان یوناتید ئازاده بۆ خۆی هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک دروست ده‌کات ، به‌ڵام له‌دوورو نزیکه‌وه پێوه‌ندییان به ئێمه‌وه نابێت. زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی کراویشه له‌خۆپیشاندان و ئاکسێون و پێوه‌ندییگرتن له‌گه‌ڵ رێکخراوه مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد و بیانیی و چاوپێکه‌وتنه‌کان و نووسینی راگه‌یاندنه‌کان و وتاره‌کان به‌چه‌ندین زمانی جیاوازجیاواز ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و کۆمیته‌ی وڵاته‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌و ئازادییخوازان و نووسه‌رانێکه‌وه بووه که که‌م تا زۆر نزیکایه‌تیی و ئاشنایه‌تییان به‌م که‌مپه‌ینه هه‌بووه . ئێمه له ژێر بڕیاری که‌سدا نین و رێگه‌ش به‌خۆمان و به‌که‌س ناده‌ین بازرگانیی به دۆزی مافی مرۆڤ و دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادره‌وه بكرێ. زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کییش له‌م نێوه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ژووری کوردستان یونایتید و کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار، دۆزی د.که‌ماله‌و ، سوودمه‌ندی سه‌ره‌کییش ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. ئێمه دووباره پشتگیریی خۆمان له‌ته‌واوی راگه‌یاندنی ژماره 21 ی کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار ده‌که‌ین و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بووایه زۆر زووتر ئه‌وکاره بکه‌ن . که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال ، مه‌یدانێکی زۆر پانوپۆڕه که‌س بۆی نییه قۆرخی بکات ، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت . هه‌موو که‌س ئازاده له‌م که‌مپه‌ینه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م که‌مپه‌ینه کار بۆ ریسواکردن و سه‌رکۆنه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بکات ، که به‌کولتووری به‌عس د.که‌مالیان رفاند‌و به‌هه‌مان کو‌لتوور 30 ساڵ زیندانییان کرد و ئێستاش به‌هه‌مان لۆژیک و بیرکردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتیی ره‌فتار له‌گه‌ڵ رفێنراوێکدا ده‌کات .
که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر کۆمیته‌ی ئوسترالیا 22-02-2006
|