د.که‌مال و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی قوربانیی یه‌ک سیاسه‌تن |
له‌کوردستاندا مرۆڤ له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه تایبه‌تییه‌کانی خۆی و ره‌خنه‌گرتن له پیرۆزییه‌کانی سه‌ردارانی کوردستان ، وه‌ک د.که‌مال سه‌یید قادر سیی ساڵ زیندانیی ده‌کرێ ، یان ره‌خنه‌گرتن له پیرۆزییه‌کانی کو‌لتوور و ئایین و ئه‌فسانه‌کان وه‌ک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی فه‌توای مه‌رگی بۆ ده‌به‌خشرێته‌وه. بێده‌نگیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ئاست دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادردا پاش سێ مانگ له‌سیناریۆی جیاواز جیاواز و نزم و بێ به‌ها ، ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌لماندی که ینک چه‌ند به‌ته‌نگ چه‌مکی ئازادییه‌وه دێت له‌کوردستاندا و هێزێکی تا چه‌ند دیموکراتخواز و مۆدێرن و سێکیولار و سۆشیال دیموکراته؟. ینک له‌ماوه‌ی پانزه ساڵی رابردوودا هه‌میشه ئه‌گه‌ر به په‌نجه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزه ئیسلامییه‌کان و تووندڕۆ دینییه‌کان کردبێ، به‌هه‌ر نۆ په‌نجه‌که‌ی تری دڵی داونه‌ته‌وه‌و لانه‌ی بۆ چێکردوون و پاره‌ی داونه‌تێ و مزگه‌وته‌کانی بۆ کردوونه به‌بنکه‌ی شۆرینه‌وه‌ی مێشکی جه‌وانان ، بۆ ئه‌وه‌ی شمشێرێکی ره‌پ بن به‌سه‌ر ملی ئازادییخوازان و که‌سانی نوێخواز و نووسه‌ران و شاعیرانی یاخیی له کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی و کولتووری دواکه‌وتووانه . ینک به بێده‌نگیی له ئاست دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادردا ، رووداوێکی تاڵی له‌مێژووی پروپاگه‌نده‌کانی خۆی زێتر کرد و سه‌لماندی ته‌نها شتێک که ئه‌و هێزه به‌ته‌نگییه‌وه نییه ، ئازادیی بیروراده‌ربڕینه له‌کوردستاندا. سه‌رۆکی عێراق و سه‌رکردایه‌تی سیاسیی یه‌کێتیی ده‌بووایه له‌ئاست دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادر و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییدا بێده‌نگیی نه‌که‌ن و له‌هه‌ردوو رووی سیاسیی و مۆراڵییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. به‌تایبه‌ت مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی که له‌ناوچه‌کانی ینک دایه ، راسته‌وخۆ ینک له‌گیان و ماڵ و منداڵ و که‌سوکاری ئه‌و به‌رپرسیاره. ئێمه وه‌ک که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال ، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئازادییخوازانی کوردستان و جیهان بۆ دانانی سنوورێک بۆ سه‌رکێشیی ئیسلامییه‌کانی کوردستان له ئاست نووسه‌ران و ئازادییخوازاندا. هاوکات راسته‌وخۆ ینک به به‌رپرسیار ده‌زانین له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیی پێدا ده‌گوزه‌رێ که ئیسلامییه‌کان کردوویانه به‌سه‌ره‌کییترین مۆڵگه‌ی فه‌توادان، دژی ئازادییخوازان و نووسه‌ران و شاعیران ، ئه‌م کێشه‌یه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌لماندی ینک ئازادیی بۆ ئیسلامییه‌کان ده‌سته‌به‌ر کردووه که رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و مزگه‌وته‌کانیان به‌کاربهێنن و لایه‌نگرانی خۆیان تیژ تیژ بکه‌ن له دژی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ره‌خنه له کۆنه‌په‌رستیی و ئه‌فسانه‌کانی سه‌رده‌می قوڕه‌یش ده‌گرن ، هاوکاتیش ینک ئازادییخوازان و چه‌په‌کان سه‌ر‌کوت ده‌کات . سه‌رئه‌نجام ینک به دڵدانه‌وه‌و داڵده‌دانی هێزه ئیسلامییه‌کان جگه له زیان و ماڵوێرانی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیڤیل و ته‌ندروست له‌کوردستاندا و ته‌نانه‌ت زیاندان له بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیشی ، هیچ ده‌سکه‌وتێکی سیاسیی تر ناچنێته‌وه . به لاموبالاتیی سیاسیی و گوێخه‌واندنیشی له‌ئاقار دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادر و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییدا زمانی تێرۆر و هه‌ڕه‌شه‌و ته‌قاندنه‌وه له به‌رامبه‌ر زمانی دایه‌لۆگ و ره‌خنه‌و له‌یه‌کگه‌یشتن له ناوچه‌کانی خۆیدا سوار ده‌کات.
که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر – کۆمیته‌ی ئوسترالیا 9-02-2006
|
|
02/09/2015 |